ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی زۆر دانیشتنه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بن
هەمەرەنگ 01:38 PM - 2021-07-27
.
كه‌م جووڵه‌یی و دانیشتنی زۆر بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، چ بۆ كاركردن بێت چ بۆ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن بێت ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن و هه‌روه‌ها تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
1- مل ئێشه، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه له‌پشت كۆمپیۆته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داده‌نیشی هه‌ست به مه‌ل ئێشه ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بێت له‌كاتی كاركردن سه‌رتان به‌رز ڕابگرن و به ڕێكوپێكی دابنشین.
2- نه‌بوونی ته‌ركیز، یه‌كێكی دیكه له‌نه‌خۆشییه‌كانی زۆر دانیشتن و كه‌م جووڵه‌یی نه‌بوونی ته‌ركیز، له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خوێن كه‌متر به مێشك ده‌كات تووشی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ته‌ركیز ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكسجینی زیاتر به مێشكت بگات و خوێنی زیاتر له‌ناو ده‌ماره‌كانی مێشكتدا جووڵه بكات، پێویسته هه‌ر 40 خوله‌ك جارێك له شوێنه‌كه‌ی خۆت هه‌ستیت و بۆ چه‌ند خوله‌كێك پیاسه بكه‌یت و شوێنی كاره‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بگۆڕیت یان ئه‌وه‌ی كه كاره‌كانت له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوپیشه‌كانت دابه‌ش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ماندوویه‌تی نه‌كه‌یت و ته‌ركیزت له‌سه‌ر كاره‌كانت باشتر بێت.
3- خه‌مۆكی: لێكۆڵینه‌وكان ده‌ریانخستووه كه ژنانی به‌ته‌مه‌ن كه ڕۆژانه زیاتر له 7 سه‌عات داده‌نیشن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی كه بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات كه‌م جووڵه‌ن یان داده‌نشتن زیاتر تووشی خه‌مۆكی ده‌بن. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه‌ی خراپ و وێناكردنی شتی ترسناك له مێشكدا ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی. پیاسه‌كردن بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك یه‌كێك له باشترین ڕێگاكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌مۆكییه.
4- كێشه‌ی شه‌كره، دانیشتن و بێ جووڵه‌یی بۆ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ڕۆژ ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چالاكییه‌كانی شه‌كره كه‌م بكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه دواتر كۆنتڕۆڵكردنی شه‌كره‌ی خوێن دژوار ده‌كات. باشتر وایه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت جووڵه‌ت هه‌بێت ئه‌گه‌ر چی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌نسۆلین له‌ناو ماسوولكه‌كان زیاتر بێت.
5- پشت ئێشه، دانیشتنی زۆر و كه‌م جووڵه‌یی ده‌بێته هۆی پشت ئێشه و خوار بوونی بڕبڕه‌ی پشت و دروستبوونی ده‌رد و ئازار له پشتدا.
6- قاچ ئێشه، هه‌ركاتێك كه قاچه‌كان جووڵه‌یان نه‌بێت یان كه‌م جووڵه بن، ئازاری ماسوولكه ده‌ستپێده‌كات. نه‌بوونی جووڵه قه‌ڵه‌ویی لێده‌كه‌وێته‌وه و قه‌ڵه‌وبوونیش فشار ده‌خاته سه‌ر ماسوولكه‌كان و دواتر ئازاری قاچ ئێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
7- نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، دانیشتنی زۆر ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشار خوێن و كرۆلسترۆڵ. فشار خوێن و كڕۆلسترۆڵ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی دڵن. جووڵه‌ی زۆر ده‌بێته هۆی چالاكی ده‌ماره‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی لێدانی دڵ و هاتووچۆی خێرای خوێن به‌ناو ده‌ماره‌كاندا. دانیشتنی زۆر و كه‌م جووڵه‌یی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌وری خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كاندا كه‌ڵه‌كه بێت و ڕێگا له‌خێرایی خوێن به‌ناو ده‌ماره‌كان بگرێت و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵی لێده‌كه‌وێته‌وه.
8- لاوازبوون و پووکانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان ، یه‌كێكی دیكه له‌نه‌خۆشییه‌كانی زۆر دانیشتن و كه‌م جووڵه‌یی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی لاوازبوون و پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان، بۆیه‌خواردنه‌وه‌ی شیر و خواردنی ڤیتامینه‌كان و هه‌روه‌ها خواردنی هێلكه و ماسی زۆر یارمه‌تیده‌رن بۆ ڕێگریكردن له لاوازبوونی ئێسكه‌كان.
PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه/ سایت ایران امروز
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

