خهسوهكانی سلێمانی زاواكانیان خۆشده‌وێت
ریپۆرتاژ 03:45 PM - 2021-07-24
.
ژنێك: زاواكه‌م له كچه‌كه‌م خۆشتر ده‌وێـت
پیاوێك: خه‌سوم زۆر خۆشده‌وێت و هه‌رگیز له‌قسه‌ی ده‌رناچم.
توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی: خهسوهكان ده‌یانه‌وێت به‌و خۆشویستنه‌ی زاواكانیان كچه‌كانیان به ختهوهربكهن و خۆشترین ژیانیان هه‌بـێت.
مامۆستایه كی ئاینی: ده‌بێت خه سوهكان له نێوان بوك و زاوادا جیاوازی نه‌كه‌ن و به خۆشه ویستی و ڕێزه‌وه مامه‌له له‌گه‌ڵ یه كتر بكه‌ن.
به پێی ئه‌و به دواداچونهی PUKmedia ئه‌نجامیداوه خهسوهكانی سلێمانی زاواكانیان له‌كچه‌كانیان خۆشتر ده‌وێت و له به‌رامبه‌ریشدا زاواكان ئه‌م هه‌ڵوێست و زیاتر خۆشویستنه به‌كارێكی باش ده‌زانن و هه‌ندێك زاواش بۆچونیان وایه خهسوهكانیان خۆشیان ناوێن و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن .
له‌م ڕاپۆرته‌دا ورده‌كاری زیاتر خراوه‌ته‌ڕوو.
*له سه‌رمن كچه‌كه‌ی خۆی نیگه‌ران ده‌كات
كاروان ئیبراهیم ,ته‌مه‌ن 37ساڵ ,سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و خه‌سوی ده‌ڵێت: په یوهندییهكی باشم له‌گه‌ڵ خه سوم هه‌یه‌و زۆر یه‌كترمان خۆشده‌وێت و له‌و بڕوایه‌دام منی زیاتر له كچه‌كه‌ی خۆشتر بوێت.
كاروان وتیشی: هه ندێكجار كه له‌گه‌ڵ خێزانم ده‌بێته شه‌ڕمان خه‌سوم كچه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر من بـێتاقهت و نیگه‌ران ده‌كات و پشتیوانی من ده‌كات، چونكه ده‌زانێت من كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆم و منیش ڕێزی ئه‌و زۆر ده‌گرم .
*زاواكه‌م خۆشتر ده‌وێت
ڕووپاك عه‌لی ته‌مه‌ن 48 ساڵ ده‌رباره‌ی نێوانی خۆی و زاواكه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: له نێوان زاوا‌و كچ و كوڕهكهشمدا هیچ جیاوازییه‌ك ناكه‌م و بگره زیاتریش زاواكه‌م خۆشترده‌وێت له كچه‌كه‌م ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی زیاتر ڕێزی كچه‌كه‌م ده‌گرێت و به‌رده‌وام ئه‌حواڵم ده‌پرسێت و له‌خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵمانه.
ڕووناك ئه‌وه‌شی وت: كه هه‌ركاتێك خواردنێكی خۆش دروست بكه‌م به تایبه‌ت ده‌چم به دوای زاوا‌و كچهكهمداو به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆم ده‌یانهێنم بۆ ماڵی خۆمان، چونكه زاواكه‌م كه‌سێكی بێده‌نگ و باش و سه‌نگینه .
*له كوڕه‌كه‌م دڵسۆزترمه
نه‌رمین جه‌لال ,ته‌مه‌ن 52ساڵ ,هه‌مان بۆچوونی ڕووناكی هه‌یه‌و ده‌ڵێت: زاواكه‌م كه‌سێكی زۆر باشه‌و زۆر خۆشم ده‌وێت و ڕێزم ده‌گرێت و له‌قسه‌م ده‌رناچێت ,نه‌رمین نه‌یشارده‌وه كه زاواكه‌ی له كوڕه‌كه‌ی زیاتر دڵسۆزی نواندووه‌و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك نه‌خۆش كه‌وتبم زاواكه‌م له كوڕه‌كه‌م دڵسۆترم بووه و بردوومی بۆ نه‌خوشخانه و خه‌مخۆرم بووه‌و به ردهوام له‌ته‌ندروستی پرسیوومهتهوه .
*بانێك و دووهه‌وا
زۆر جار ئه‌وه ده‌وترێت كه خهسوهكان زاواكانیان خۆشتر ده‌وێت و ڕقیان له بوكهكانیانه ,ئه‌م بۆچوونه‌ش زۆرجار لێكجیابوونه‌وه‌ی بوك و كوڕی به دوای
خۆیدا هێناوه‌و به هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی خهسوهكێشهی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه.

* زۆر رقی لێمه
سروه كه‌ریم خوێندكاری زانكۆیه‌و ماوه‌ی 7مانگه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه به وته‌ی خۆی خه‌سوی زۆر خراپه له‌گه‌ڵیداو هه‌میشه دژایه‌تی ده‌كات ئه‌و ده‌ڵێت: خه‌سوم زۆر ڕقی لێمه‌و دژایه‌تیم ده‌كات و ته‌نانه‌ت لای هاوسه‌ره‌كه‌شم شكاتم لێده‌كات، به‌ڵام من وه‌ك دایكی خۆم ڕێزی لێده‌گرم، به‌ڵام خۆزگه منیشی وه‌ك زاواكه‌ی و كچه‌كانی خۆشده‌ویست .
*پێداویستیه‌كانی بۆدابین ده‌كه‌م
هونه‌ر عه‌زیز ته‌مه‌ن 37ساڵ ,مامۆستایه‌و ماوه‌ی ساڵێك و دوومانگه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه ,ئه‌و ڕای وایه خۆت ده‌توانیت وابكه‌یت خه‌سوت خۆشی بووێیت له‌م باره‌وه وتی: خه‌سوم زۆر خۆشی ده‌وێم و باشه له گهڵمداو هه‌موویان ئه‌وه‌یان ده‌وێت من باشبم بۆ كچه‌كه یان و پێداویستییه‌كانی ژیانی بۆ دابین بكه‌م وهه‌ربۆیه خۆشیان ده‌وێم و منیش خه‌سوم خۆشده‌وێت و له‌قسه‌ی ده‌رناچم.
*به‌خته‌وه‌ری كچه‌كانیان ده‌وێت
سروه عومه‌ر، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆPUKmedia سه‌باره‌ت به‌خۆشه‌ویستی خه‌سوو به‌رانبه‌ر به زاوا كانیان پێیوایه, كچان لای دایكیان خۆشه‌ویستن بۆیه كاتێك هاوسه‌رگیری ده كه ن وا هه‌ستده‌كه‌ن زاواكانیان هه‌موو پێداویستی و ئهركهخێزانیهكان بۆ كچه‌كانیان ڕێكده‌خه‌ن و ته‌نها به‌خته‌وه‌ری كچه‌كانیان ده‌وێت ,له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی زاوا گوێ بۆ داخوازی و داواكارییه‌كانی خه‌سو ده‌گرێت نیو ئه‌وه‌نده كوڕه‌كانیان گوێیان بۆ ناگرن.
سروه وتیشی: پێویسته ڕێز‌و خۆشه‌ویستی له‌نێوان خهسوزاواو هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر بهبوكهكانیش هه‌بێت و له ڕووی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌كتر ئاسودهبكهن و وه خهسوهكان ده‌یانه‌وێت بهوخۆش ویستنه‌ی زاواكانیان كچه كانیان به‌خته‌وه‌ربن و خۆشترین ژیانیان هه‌بێت .
مامۆستا محه‌مه‌د حسێن، زانای ئاینییه، بۆ PUKmediaوتی: ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه له‌نێوان خه‌سو بۆ بوك و زاوا ده‌بێت زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێزبێت و دایك و ڕۆڵانه بێت، چونكه ئیسلام ڕێز‌و شكۆی نێوان هاوسه‌ره‌كان و خه‌سو خه‌زورانی به‌گرنگه‌وه باسكردووه،
PUKmedia ڕاپۆرتی ... ڕێباز حه‌سه‌ن كهڵهوڕیی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

