ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە
ئەدەب وهونەر 10:42 PM - 2021-07-23
.
ئیبراهیم ڕەوف شاعیرو ڕەخنەگرو ڕۆژنامەنووس ساڵی 1961 لە شارۆچكەی دەربەندیخان لەدایك بووە، ساڵانیكە شیعر دەنوسێت و هەروەها وەك ڕەخنەگرێكی پەخشانی كوردی كاردەكات و ئەزموونێكی باشی لە بواری ڕۆژنامەنووسییدا هەیە، لە ئێستادا وەك مامۆستا لەیەكێك لە خوێندنگاكانی شاری سلێمانی وانەدەلێتەوە.
دەسپێكی نوسینی شیعرو سەرەتای كاری ڕاگەیاندنتان بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟.
- من لەساڵانی 90كانەوە دەستم بەنوسینی شیعرو پەخشان كردووەو تاكوئێستاش بەردەوامم، بەنیسبەت كاری ڕاگەیاندیشەوە لە ڕادیۆی دەنگی هەرێم و ڕادیۆی دەنگی ئاشتی و ڕادیۆی پارێزگاران كارم كردووە تەنانەت ئەو باتانەی دەم نوسین زۆرجار دەمدایە ئەڤین ئاسۆو دەیخوێندەوە ,وەماوەیەكی زۆریش لە تەلەفزیۆنی شۆسیالیست بەرنامەم پیشكەشكردووەو ئێستاش وەك وتار نوسین بەردەوامم.
لەنێو كاری ڕاگەیاندن و شیعر نوسین كامیان لایتۆ خۆشەویسترن؟.
- بێگومان شیعر لای من زۆر لەڕاگەیاندن مەزنترو پیرۆزترە كەواتە شیعر لای من ناسنامەیەو ڕاگەیاندنیش دونیاییەكی ترەو دەبێت كاری باشتری بۆبكەین.
چۆن دەڕوانیتە ئێستای زمان و پەخشانی كوردی ؟.
- پەخشان وزمان هێشتا زۆرمان ماوە لێی تێبگەین و دەبێت كەسانی شارەزاو پسپۆڕ بێنە مەیدان و وكاری جدی بۆ بكەین، وەبەداخەوە پەخشان نووسمان كەمەو دەقە نایابەكان لەپەنجەی دەست تێپەڕ ناكەن و پێویستە گرنگی زیاتر بەپەخشانی كوردی بدرێت.
بەشداری هیچ فیستیڤاڵ و كۆڕێكی شیعریت كردووە؟
- بەڵێ بەشداری دەیان كۆڕی شیعریم كردووەو هەندێ جاریش بەپەخشان بەشداریم كردووە.وەمن باوەڕم بە پێشبڕكێ نیە چونكە زۆرجار فیستیڤاڵەكان لەلایەن لایەنێكەوە بەڕێوە دەبرێت حساب بۆ هەندێ خاڵی گرنگ ناكرێت وە پێشبڕكێكانیش یاری مارسۆن نی یە تابڵێین خاڵێكی دیاری كراوی هەیە.
هەست ناكەی كاڵفكاری و لێكچوونی شیعری لەناو شاعیرانی ئێستادا بەدی دەكرێت؟
- بەڵێ ئەوە ڕاستی یەكەو حەشای لێناكرێت، وە زۆربەی دەقە شیعرییەكانی نەوەی ئێستا كاڵفكاری پێوە دیارەو ئەو لێكچوونەش دەقەكان سفر دەكاتەوە وپێویستە كاری بۆ بكرێت و ڕیگەی لێبگیرێت.
چ جۆرە شیعرێك دەنوسیت؟
- زیاتر من شیعری ئازاد دەنوسم و وە شیعری چوارینەشم زۆرەو یەكێك لە شیعرەكانم لەلایەن هونەرمەندی دەنگخوش كامەران عومەرەوە بەناونیشانی ئازاری ژیانەوە كراوە بەگۆرانی، من بڕوای تەواویشم بە قەصیدەی شیعری هەیەو بەردەوامم.
دواین كارو پرۆژەی ئەدەبیت چی یە؟.
- لە ئێستادا خەریكی نوسین و ئامادەكردنی چەند قەسیدەیەكم و دەمەوێ لە ئایندەیەكی نزیكدا بڵاویان بكەمەوەو كاری باشترو چاكتر بۆ خزمەتی نەتەوەكەم بكەم.
یەكێك لە چوارینە شیعرییەكانی مامۆستا ئیبراهیم ڕەووف
ئاخ هەناسەكەم دایكی زامدارم
لەبۆنی بارووت گەلێك بێزارم
مەگەر لەیادی ڕۆژی نەورۆزا
نێرگز ڕایژەنێ كۆرپەی ئازارم
PUKmedia ڕێباز حەسەن كەڵهوڕیی-سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

