ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی روداوه‌كانی هاتوچۆ
ریپۆرتاژ 09:49 AM - 2021-07-18
.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، له‌پێنج مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له 40 هه‌زار ئۆتۆمبێل هێنراوه‌ته هه‌رێم.
عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 216 كه‌س به‌ڕوداوی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 62 یان لهههولێرو 79 كه‌سیش له‌سلێمانی و 35 كه‌سیش له‌دهۆك و 7 كه‌سیش له‌سۆران و 13 كه‌سیش له‌گه‌رمیان و 12 كه‌سیش له‌ڕاپه‌رین و 8 كه‌سیش لهههڵهبجهن ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 2670 كه‌سیش به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ له‌هه‌رێم برینداربوون و 1509 رووداوی ئۆتۆمبێلیش له‌هه‌رێم له‌و پێنج مانگه‌ی 2021 دا روویانداوه.
وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، تا كۆتایی مانگی 5 ی ئه‌مساڵ 40 هه‌زارو 767 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هێنراوه‌نه‌ته ناو هه‌رێم و لهبهڕێوهبهرایهتیهكهمان تۆماركراوه‌و تائێستاش ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێمی كوردستان كه تابلۆی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆكیان بۆ به‌ستراوه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه گه‌یشتۆته 1 ملیۆن و 861 هه‌زارو 612 ئۆتۆمبێل .
راشیگه‌یاند: له‌و ژماره‌یه 941 هه‌زارو 298 ئۆتۆمبێلیان له‌پارێزگای هه‌ولێره‌و 606 هه‌زارو 500 له‌پارێزگای سلێمانی و 279 هه‌زارو 74 له‌پارێزگای دهۆكه‌و 1624 له‌گه‌رمیان و 3 هه‌زارو 62 له‌سۆران و 3 هه‌زارو 54 یان هه‌ڵگری تابلۆی گشتین.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ماتۆر سیكل له‌هه‌رێم، به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌رێم له‌ئێستادا 18 هه‌زارو 637 ماتۆسكیل به‌تابلۆی ژماره رێپێدراو تۆماركراوه كه 7 هه‌زارو 650 لهههولێرو 10 هه‌زارو 944 له‌سلێمانی و 43 ماتۆرسكیلیش لهدهۆكن ، ئه‌مه جگه له‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر لهماتۆرسكیلی بێ ژماره‌و نایاسایی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: له‌و ژماره ئۆتۆمبێڵانه‌ی هه‌رێم 1 ملیۆن و 100 هه‌زارو 119 یان ئۆتۆمبێلی تایبه‌تن كه 630 هه‌زارو 9 ئۆتۆمبێل لهههولێرو 321 هه‌زارو 226 یان له‌سلێمانی و 148 هه‌زارو 884 یان لهدهۆكه.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی كرێ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو جۆره‌كانی تاكسی و پاس ، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم ئاشكرایكرد: تا 31/5/2021 ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی كرێ له‌هه‌رێمی كوردستان بریتیه له 96 هه‌زارو 846 ئۆتۆمبێلی كرێ كه 44 هه‌زارو 116 یان لهههولێرو 34 هه‌زارو 965 یان له‌سلێمانی و 17 هه‌زارو 765 یان لهدهۆكه.
سه‌باره‌ت به‌ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریش، عه‌مید ئه‌سعه‌د رایگه‌یاند: تا هه‌مان به‌رواری ئه‌مساڵ 422 هه‌زارو 782 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری تابلۆی كوردستان به‌هه‌موو جۆر‌و قهبارهكانیهوه له‌هه‌رێم تۆماركراوه كه 201 هه‌زارو 667 لهههولێرو 153 هه‌زارو 197 له‌سلێمانی و 67 هه‌زارو 918 له‌پارێزگای دهۆكه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم تا 1/6/2021 له‌هه‌رێمی كوردستان 1 ملیۆن و 859 هه‌زارو 291 مۆڵه‌تی شوفێری جۆراوجۆر دراوه به‌هاووڵاتیانی هه‌رێم كه 1 ملیۆن و 641 هه‌زارو 637 یان له‌ڕه‌گه‌زی شوفێری نێرن و 217 هه‌زارو 654 یان له‌ڕه‌گه‌زی شوفێری مێینه‌ن كه 573 هه‌زارو 434 له‌پارێزگای هه‌ولێرو 621 هه‌زارو 460 یان له‌پارێزگای سلێمانی و 393 هه‌زارو 75 یان له‌پارێزگای دهۆك و 82 هه‌زارو 489 یان له‌سۆران و 145 هه‌زارو 506 یان له‌گه‌رمیان و 43 هه‌زارو 327 یش لهڕاپهرینن .
گوتیشی : له‌ماوه‌ی 5 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 27 هه‌زارو 186 مۆڵه‌تی شوفێری تازه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌هه‌موو جۆره‌كانی تایبه‌ت و گشتی و كشتوكاڵی و بیناسازی و ماتۆرسیكل و كهمئهندامیهوه ده‌رهێنراوه.
له‌باره‌ی مه‌رجی هێنانی ئۆتۆمبێڵی جۆری ئه‌مریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، عه‌مید ئه‌سعه‌د وتی : مه‌رجه‌كان له‌ئێستادا بریتین له‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵه‌كه ژێرئاو (غه‌رق) نه‌كه‌وتبێت و شاسیهكهشی له‌حیم و بڕاوه نه‌بێت و ئهیرباكی ئه‌گه‌ر ته‌قیبێت و سیستمی وڵاتی ئه‌مریكا كرابێت له‌پشكنینی كوردستان ده‌ربچێت و كێشه‌ی نه‌بێت ، مه‌رجی تریش بریتیه له‌وه‌ی لایه‌نه لێدراوهكانی كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر شاسی ئۆتۆمبێله‌كه‌و هه‌روه‌ها مۆدێلیشیان 2019 ، 2020 ، 2021 بن .
له‌لایه‌كی تر موقه‌ده‌م فازڵ حاجی حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سهرژمێریهكمان بۆ ئۆتۆمبێڵه بێ سه‌ره‌تاكان كرد كه زیاتر له 19 هه‌زار ئۆتۆمبێل بوون له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ، تائێستاش هیچ بڕیارێك نیه كه ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان به‌گشتی و ئۆتۆمبێڵی تۆیۆتا ساڵۆَنی جۆری (مه‌لیكه) به‌ڕه‌سمی تۆماربكرێن و نه له‌ئێستاو نه له‌داهاتووش ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ده‌رناكرێت ئێمه‌ش نازانین چاره‌نووسی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێڵانه چیان لێدێت ، به‌ڵام پێمانوایه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه ، به‌ڵام مه‌رج نیه چاره‌سه‌ریان بهتۆماركردنیان بێت ، تائێستاش بریارێكی تایبه‌ت بۆ جۆره ئۆتۆمبێلێك نه‌دراوه تاكو بڵێین بۆ جۆری تۆیۆتا ناسراو له‌كوردستان به (مه‌لیكه) درابێت ، بۆیه كه وتمان ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا واتا هه‌موو جۆره‌كان ده‌گرێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و جۆره له‌هه‌موو ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكانی تر حاله‌تێكی قورستری هه‌یه بۆ پێدانی ژماره بۆی ، چونكه به‌پێی یاسای هاتووچۆی عیراق ئه‌و جۆرانه سوكان گۆڕدراون كه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت ، ئه‌وا به‌هیچ بڕیارێك تۆمارناكرێت و ئه‌وه‌شی وتراوه ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی بازاری ئۆتۆمبێل بوو .
باسی له‌وه‌شكرد، ئێستاش ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن له‌هه‌ولێر ده‌مرێنرێت ، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی ناچارناكرێت بهمراندن یا سكراب كردن به‌ڵكو هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه تووشی رووداوی هاتووچۆ یا سووتان بێت یا بچێته پشكنینی هه‌زه‌و چه‌ند جارێك له‌وێ ده‌رنه‌چێت و به‌كه‌ڵكی لێخوڕین نه‌یه‌ت و ئه‌گه‌ری چاككردنی نه‌بێت به‌و پێیه‌ی مۆدێله‌كه‌ی كۆن بووه ، ئه‌وكات خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هۆی تۆمارنه‌كردنی ناچار ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سكراب بكات و ژماره‌كه‌ی بفرۆشێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هێنانی ئۆتۆمبێلی تاكسی مۆدێل نوێ ، موقه‌ده‌م فازڵ حاجی وتی : له‌ئێستادا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه كه تاكسی مۆدێل به‌رز بهێنرێته هه‌رێم ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا 96 كامێرای چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل به‌هه‌موو جۆره‌كانی جێگیر‌و جوڵاوه له‌هه‌ولێر هه‌یه.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

