کانەبەردەکانی پێنجوێن نیگەرانی لێدەکەوێتەوە
ریپۆرتاژ 01:32 PM - 2021-07-09
.
کارکردان لە کانە بەردەكانی ناوجەرگەی سروشت لە قەزای پینجوێن، هۆكارێكن بۆ تێكدانی ژینگە و لەناوبردنی دارستانەكان ئەو سنورەیە ئەمەش دەبێتە هۆی گلەی و بێزاری لای هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە.
ڕێبوار کەمال سەرۆکی ڕیکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: تەنها لە سنووری قەزای پێنجوێن (20) كانە بەرد ئێستا کار دەکەن و پێشتریش زیاد لە (60) كان كاری تێداكراوە، لە دوای سووتان (هەڵکەند و دەرهێنان) بۆ مەبەستە جیاوازەکان پلەی دووەم و بڕینی دارستانەکان پلەی سێهەمی لە وێراکردنی سروشت و ژینگەدا هەیە.
وەک (ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە) لە (2019/6/10) نووسراومان داوەتە (داواكاری گشتی پێنجوێن) و دواتر یاداشت و نووسراومان ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لەوانە: (فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، وەزارەتی كشتوكاڵ، دەستەی ژینگە، لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەڕلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، قائیمقامیەتیی قەزای پێنجوێن) کردووە. تێیدا داوای ڕاگرتن و سنوورداركردنی کار کردنی کانە بەردەکانمان لە پێناو پاراستنی (دارستان و ژینگە) کردووە.
بەڵام ، تا ئێستا وەك پێویست و لە پێناو بەر گرتن بە وێرانکاریی كارێکی وەها نەكراوە، مایەی دڵخۆشی بێ.
وتیشی : چەند خاڵێك لەسەر شێوازی مۆڵەت و كاری كانەبەردەكان جێگای پرسیار و هەڵوێستە لەسەر كردنە ئەوانیش :
١- بەپێی یاسای ژمارە(10)ساڵی (2012)مادەی (3) لە یاسای (دارستان)هاتووە، پێویستە كانە بەردەکان مۆڵەتی (وەزارەتی كشتوكاڵ)ــیان هەبێت و ئەوان مۆڵەتیان پێ بدەن، نەك لەلایەن فەرمانگە و یەكەی ئیداریی و وەزارەتێكی دیكە مۆڵەت وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد:- لەو ڕوانگەیەوە كانە بەردەكانی ئەم سنوورە مۆڵەتی وەزارەتی كشتووكاڵیان نیە ! ئەم یاسایەش لەپاش ئەو یاسا و ڕێنماییانە دەرچووە، كە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان لە ئێستادا كاری پێدەكات.

زیاتر وتیشی: هەموو کانە بەردەکان لە سنووری دارستانن و هەندێکیشیان لەناوجەرگەی دارستانی چڕ مۆڵەتیان پێدراوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی لە ناوبردنی هەزاران درەخت و تێكدانی ژینگە، وەك كانەبەردی گوندەکانی (هەنگەژاڵ و هاربڕ و مڕان و بیستان و سیاگوێز).
ئەوەشی وت: سنوور و ناوچەی كاریان بۆ دیاری ناكرێت وەك ئەو وێرانكارییەی لە گوندی بێستان ئەنجامیان دابوو، هەندێك جار دەیان دۆنم دەكەنە وێرانە، لە كاتێكدا ئەوان مۆڵەتی نیو(دۆنم) یان پێدەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو :- ڕەچاوی نزیكی لە شوێنی نیشتەجێبوون و كانیاو و شوێنی پیرۆز و گەشتیاریی ناكرێت٫ و یاسا و ڕێنماییەكانیان لەسەر جێبەجێ نەكراوە وەک ،نزیكیی کار کردنی كانەبەردی گەڕەكی (كانی گۆیژ- پێنجوێن)، كانەكە تەنها(120)م لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانەوە دوورە، هەروەها ئامێرەكەیان(دەقاق) پلەی پێوانەی دەنگیی لەناو ماڵەكاندا (74)پلەی (دیسبڵە)، ئەمەیش ڕێ پێنەدراوە و مەترسیدارە لە سەر تەندروستی هاوڵاتیان .
زیاتر وتیشی: نزیكی كانە بەردی گوندی (سووراو)لە ناحیەی (گەرمك)، لە کاتی کارکردن تەقەمەنییان بەکار هێناوە، ئەمەیش مەترسی و دڵە ڕاوكێی بۆ گووندنشینان و جوتیاران درووست كردووە، بەم هۆكارە ساڵی ڕابردوو گوندنشینێك بریندار بووە، بەڵام نەگەیەنراوە بە دادگا و بە ڕێكەوتنی كۆمەڵایەتی چارەسەر كراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: نزیكی كانە بەردی گوندی سیاگوێز لە كانیاو و مەزارگەوە، كە تەنها لەم گوندە (شەش) كانەبەرد لەكاردان و بە وتەی گوندنشینێک:"بە تەواوی بوونەتە هۆی لە ناوچوونی سروشت و ژینگەی گوندەكەیان. جگە لەوەی بوونەتە بارگرانی هاتووچۆ و دروست کردنی تەپوتۆز و بێزار کردنی گوندنشینان، بەهۆی قوورسی بارهەڵگرەکانەوە زۆربەی جادەکان تێکچوون و هەندێک جار مەترسی ڕووداوی هاتووچۆش دروست دەکەن، چونکە زیاد لە کێشی بارهەڵگرەکان بەرد بار دەکەن،

جێ ئاماژەیە: هەندێك لە كانەكان هیچ مۆڵەتێکیان نەبێت٫ ئەمانە و دەیان گرفتی دیكەی كانەكان وا دەكات، داوا بكەین كاری كانە بەردەكان ڕابگیرێن، تا بە پێی یاسا مۆڵەتی وەزارەتی كشتوكاڵ بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی دارستانەكان و سروشت و ژینگە وەردەگرن، پێویستە كار بۆ ئەوە بكرێت فەرمانگەی ژینگە ئەندامی لە كۆنووسی مۆڵەتی كانەبەردەكان هەبێت، تا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ڕەهەندەكانی ژینگە بكرێت.
جەزا عەبدوڵا قادر ئەنجومەنی گوندی سیاگویز بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لای خۆمان چەندین جار نوسراومان بەرزکردۆتەوە بەڵام بەڵینی بێ کردار بووە تائێستە بەگوێمان نەکراوە جێبەجێ نەکراوە وتیشی :- ئەم کانەبەردانە بوونەتە هۆی گرفت و کێشەی جۆراو جۆر بۆ خەڵکی ئەو گوندانە ، ئەویش خراپ بوونی ڕێگا وبانەکان ناشرین کردن وسیمای دارستان و ژینگەی ناوچەکە . دوکەڵی پیس دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی ڕەبۆو تەنەگەنەفەسی کیشەی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە، وە بووەتە هۆی ترس و دڵڕاوکێش بە بۆنەی ئەو ئامیرانەی لەوی کاردەکەن دەنگیان بەرزە وبیزارکەرە، بووەتە هۆی ویران کردن و خراپ بوونی چەندین کانی و کارێزی ناوچەکە کە زیان بە باڵندە کیووییەکانی ئەو سنورە دەگەینێت .
زیاتر وتیشی: لە سنوری گوندی سیاگوێز 7کانە بەردی تێدایە ئیشی تێدا دەکرێت لەئیستایە ، هیوادارم شوێنێکی گونجاو بدۆزرێتەوە ببرینە دەرەوەی قەزاکە نەک نزیک لەناو ماڵاندا کار بکەن .
غەریب عەلی عەبدوڵا بەڕێوبەری ناحیەی گەرمک بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەو کارگانە بەپێی یاسا کاردەکەن لەو شوێنانە مۆلەتییان پێ دراوە مۆڵەتی ساڵانە .
وتیشی : بەپێی یاسایی وەبەرهێنان و کانزانکان ئەو کانە بەردانە کاردەکەن .
ئەوەشیخستەروو: ناحیەی گەرمک 13 کانە بەردی تێدایە کارکردن تێدا بەردەوامە
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر کۆمپانیایک لەوی کاردەکەن پێمان وتوون کەوا ڕێنمایەیە ژینگەیەکان جێبەجێ نەکەن زیان بە دارستان و ژینگەی گوندەکان بگەینێت سزا ئەدرێن .
PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان/شارەزوور


هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

