ترسی كامێرا لای كچان
ریپۆرتاژ 10:51 AM - 2021-07-06
.
ده‌بینین له‌زۆر له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا كچان له زۆر بواری تردا جێگه‌ی ده‌ستیان دیاره, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی پرسیار‌و هه‌ڵوه‌سته كردنه كچان زۆر كه‌م پیشه‌ی كامێرامانی ده‌كه‌ن, ئێمه ده‌پرسین بۆچی كچان له زۆر بواره‌كانی پیشه‌ی راگه‌یاندندا ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له پیشه‌ی كامێردا دووره په‌رێزن یان سڵ له‌و كاره ده‌كه‌ن.
باخان عبدولڕه‌حمان خوێندكارله به‌شی ڕاگه‌یاندن بۆ PUKmedia وتی: كه‌می كامێرامانی كچ ده‌گه‌ڕێته‌وه بو ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه كۆمه‌ڵگه ڕه‌خساندوویه‌تی, بۆیه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر جیاوازه‌و له‌ئێستاداو له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆماندا كامێرامانی كچ زۆر كه‌مه ئه‌مه‌ش به‌هۆی زاڵبوونی ئه‌و دابوو نه‌ریته‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه, ڕه‌نگه كچ هه‌بێت حه‌زی له كامێرامانی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه حه‌ز به پیشه‌ی كامێرا ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگه یان خێزانه‌كان, هه‌ندێكیان به‌هۆی خێزانه‌كانیانه‌وه ناتوانن رێگرن له‌به‌رده‌میاندا، به‌ڵام زیاتر كۆمه‌ڵگه هۆكاره، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه واده‌كات خێزان رێگر بێت له‌به‌رده‌م حه‌زوو ئاره‌زووه‌كانی كچان یان نه‌ك هه‌ر بۆ پیشه‌ی كامێرامانی به‌ڵكو بۆ هه‌ر كارێك كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
من ده‌ڵێم زیاتر كۆمه‌ڵگه به ڕێگر ده‌زانم ترس یان جه‌سته‌ی كچ به هۆكار نازانم، چونكه تونای كچ و كوڕ وه‌ك یه‌كه بۆ پیشه‌ی كامێرامانی هه‌ردووكیان مروڤن و خوای گه‌وره وه‌ك یه‌ك ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی پێبه‌خشیوون.
باخان ده‌شڵێت، من زۆر حه‌زم له كامێرامانییه به‌س له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵك ناوێرم.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه شاناز حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌نووس وتی:"له ڕاستیدا كامێرا قورسه بۆ كچان هه‌روه‌ها كچان خۆیشیان حه‌ز له‌و پیشه‌یه ناكه‌ن، چونكه هه‌م له‌به‌ر قورسییه‌كه‌ی هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌كۆمه‌ڵگه زیاتر لۆمه‌ی كچان ده‌كه‌ن پێیان وایه كامێرامانی كارێكی پیاوانه‌یه‌و هه‌ر له پیاو جوانه كه به بڕوای من ئه‌و بیركردنه‌وانه زۆر ناڕاستن كچانیش پێویسته خۆیان ده‌ربخه‌ن كه له ڕووی تواناوه له پیاوان كه‌مترنین و ده‌توانن كامێرامانی بكه‌ن، ڕاسته قورسه كامێرامانی، به‌ڵام كچان و ژنان له ماڵه‌وه كاری زۆر له‌وه قورس‌تر ده‌كه‌ن، بۆیه من پیم وانییه لایه‌نی جه‌سته‌یی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت له ڕاستیدا كامێرای فۆتۆ به كارهێنانی له‌لایه‌ن كچانه‌وه زیادی كردووه كه ئه‌وه‌ش پێشكه‌وتنێكی جوانه بۆئه‌وه‌ی له داهاتوودا كامێرای ڤیدیۆش به‌كاربهێنن و سه‌ركه‌وتوو ببن له‌و كاره‌دا، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه كه كچ توانای له پیاوان كه‌متر نییه، هه‌م توانای مهعنهووی هه‌م توانای جه‌سته‌ییش, كاركردنی ژنان له ئێستادا له زۆربه‌ی كاری پیاوانه‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت وه‌ك كاری شۆفێری و كاركردنی به شه‌وان.
كوردستان جه‌لال ڕاگه‌یاندنكار ده‌ڵێت، به‌بڕوای من كه‌می ڕێژه‌ی كچان یاخود هه‌ندێجار نه‌بوونی ژن یان كچ له كایه‌كانی ژیاندا‌و به‌تایبه‌ت بواری ڕاگه‌یاند,هۆكاری سه‌ره‌كی خودی ئافره‌ت خۆیه‌تی كه هه‌ندێكجار سڵده‌كاته‌وه یاخود شه‌رم ده‌كات به جێگه‌یاندنی كارێكدا كه خوی حه‌زی پێده‌كات، چونكه بوونی متمانه لای هه‌ر مرۆڤێك چ ژن بێت یاخود پیاو، واده‌كات ئه‌وكه‌سه به ئاوات و ئامانجی خۆی بگات,ژن ده‌بێت ئه‌و هۆشیارییه‌ی لا دروست ببێت كه ئه‌ویش بونه‌وه‌رێكی خواییه‌و دونیای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ پیاوان له‌ڕووی كاریشه‌وه و بۆیه پێویسته خۆی هه‌وڵی ژیاندنی خۆی بدات, ئهمههۆكارێك دواتر هۆكاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك خێزان,كۆمه‌ڵگه,دابونه‌ریت,خراپتێگهیشتن له دین....هتد.
وه‌فا مه‌لا ڕه‌حیم, مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای بواری كامێرا,ئه‌و پێی وایه ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له وڵاتێكدا نییه، به‌ڵكو له هه‌موو جیهاندا هه‌ر وایه,وشه‌ی كامێرامانی وشه‌یه‌كی پیاو سالارییه واته پیاوی كامێرا ئێمه لێره‌دا man به‌پیاو بهكاردێنین,ئه‌وانه‌ی كه به‌رگری له مافی ژنان ده‌كه‌ن پێیان وایه وشه‌ی كامێرامانی وشه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه پێویسته وشه‌ی وێنه‌گر به‌كاربێنن خۆناشكرێت بڵێین, كامێرامانی بۆ ژنان وه‌ك یاری تۆپی پێوایه كه‌متر حه‌زی پێده‌كه‌ن كامێرامانیش وایه كچان كه‌متر ئه‌وكاره ده‌كه‌ن یاخود به‌كاری ده‌هێنن، وه‌كو وتمان له‌هه‌موو دنیادا به‌كه‌می ژن پیشه‌ی كامێرامانی ده‌كه‌ن ,من بۆ لایه‌نی جه‌سته‌یی دهگهڕێنهمهوهن چونكه كچان پێیان وایه پێویستی به ماندوبونێكی زۆر‌و ڕۆشتنێكی زور هه‌یه بۆیه زۆر كه‌م له پشت كامێراوه كارده‌كه‌ن، من زۆر له كچانم دواندووه له وڵاتان ده‌ڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت زیاتر به مێشك كاربكه‌ین كامێراش پێویستی به لایه‌نی جه‌سته هه‌یه,هه‌ندێك له ژنانیش هه‌ر حه‌زییان بۆ كاره‌كه نییه من بۆ كۆمه‌ڵگه‌یشی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه ئێمه پێمان وایه پشتی كامێرا هه‌مووی پیاوه بۆیه ئافره‌ت كه‌متر ده‌چێته پشتی كامێرا ئهكۆمهڵگهیهی كه ئێمه‌ی تێداین ئافره‌تمان له زۆر بواردا دابڕاندووه,به‌ڵام كۆمه‌ڵگه هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌می كامێرامانی كچ.
د.ئیبتسام ئیسماعیل سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی بۆ PUKmedia وت: ئێمه له به‌شی ڕاگه‌یاندن وانه‌ی كامێرامان هه‌یه جیاوازی نییه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پَیكهوه ده‌یخوێنن یان ژانرێك نییه به ته‌نها بۆ كوڕ یان به ته‌نها بۆ كچ بێت وه‌كو یهكو بێ جیاوازی له پراكتیكدا كاری پێده‌كه‌ن ئه‌مه لایه‌نی زانستییه‌كه‌ی,به‌ڵام لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كچان خۆیان كه‌مته‌رخه‌من و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش دانپێدانان به تواناكانی كچان ناكه‌ن هه‌روه‌ها كچان خۆیشیان حه‌زیان به كامێرامانی نییه یان ئه‌ڵێت ئه‌وكاره بۆ من قورسه واتا دان نه‌نانه به تواناكانی خۆیاندا,بۆیه من پێموانییه ژنان ده‌توانێت ئه‌وكاره بكه‌ن.
PUKmedia ئا / ڕێباز حه‌سه‌ن كهڵهوڕیی

هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

