ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته كوردێك
تاراوگە 10:59 AM - 2021-06-30.
كوڕه كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ویلایه‌تی بایرن لە ئه‌ڵمانیا به‌ره‌نگاری تیرۆریستێك ده‌بێته‌وه و ڕێگه نادات تاوانی زیاتر بكات.
پاش ئه‌وه‌ی كوڕه كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌نگاری چه‌قۆ به‌ده‌ستێكی سۆمالی ده‌بێته‌وه و ڕێگه نادات زیاتر په‌لاماری خه‌ڵك بدات، حاكمی ویلایه‌تی بایرن له ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته ئه‌و كوڕه كورده.
چیا ڕه‌بیعی ته‌مه‌ن 42 ساڵ خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی 17 مانگه وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویكردۆته ویلایه‌تی بایرن له ئه‌ڵمانیا، پاش ئه‌وه‌ی موسڵمانێكی توندڕه‌وی ئیسلامی خه‌ڵكی سۆمال به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌ڵمانی له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری ورتسبۆرگ له ویلایه‌تی بایرن له ئه‌ڵمانیا، سێ ژن ده‌كوژێت و 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌كات، چیا ڕه‌بیعی به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و تیرۆریسته ده‌بێت و ڕێگه نادات په‌لاماری كه‌سانی دیكه بدات.
دواتر پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و به گوله تیرۆریسته‌كه بریندار ده‌كرێت و پاشان ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ماركۆس زۆدهر حاكمی ویلایه‌تی بایرن بڕیاره مه‌دالیای ئازایه‌تی به چیا و چه‌ند كه‌سێكی دیكه ببه‌خشیت.
چیا ڕه‌بیعی هه‌رچه‌ند ماوه‌ی 17 مانگه له‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام هێشتا وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رنه‌گیراوه و سه‌رقاڵی فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانییه و ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه دووباره بێته‌وه هه‌مدیسان به‌رگری له هاووڵاتیانی شاره‌كه ده‌كات.
چیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئێستا خه‌ڵكی شاره‌كه وه‌ك قاره‌مانێك سه‌یری ده‌كه‌ن و ڕۆژانه له‌شه‌قامه‌كان ڕێزی لێده‌گرن و ماچی ده‌كه‌ن و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن.
PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23