سۆشیال‌میدیا زمانی كوردی به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
ریپۆرتاژ 07:49 PM - 2021-06-27
.
سه‌ره‌تایه‌ك...
زمان چییه ؟
زمان ئامێرێكه بۆ رسكاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه نوێیانه‌ی كه پێشتر لهزهندا بوونیان نه‌بووه، هه‌بوونی ئه‌م چه‌مكانه‌ش په‌یوه‌سته به شه‌فاعه‌تی ئه‌زموونه زمانییه‌كانه‌وه، له‌هه‌مانكات ده‌یسه‌لمێنێت كه چۆن (بیره نوێكان) له ئه‌نجامی شاره‌زاییه‌كان به‌هۆی زمانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، نه‌ك ته‌نها به‌هۆی دونیا‌و شت و ئیڤێنتهكانهوه.... هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری ئه‌وه‌ی جوڵه‌ی ده‌ست و پێ و هه‌ڵسوكه‌وت و بیرۆكه‌و بیروباوه‌ڕه‌كانمان هه‌مان ئه‌و فه‌رهه‌نگه بێت كه به‌شێكه له ئاوه‌زمان.
مێژوویه‌ك..
میدیای كوردی له‌باشوری كوردستان، یاخود هه‌رێمی كوردستان، له‌دوای قۆناغی راپه‌ڕینی (5ی ئاداری 1991)ی كوردانی باشوری كوردستان و له‌دوای ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌ساڵی (1992) تا ساڵی (2021)، له‌دوای سێ ده‌یه میدیای كوردی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن له‌رووی جۆر‌و ته‌كنیك و ته‌كنۆلۆژیاوه، چه‌ندین كێشه‌ی بابه‌تی له‌میدیای كوردیدا به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و فاكتهرو هۆكاری زۆر هه‌ن بۆ ئه‌م كێشانه.
رۆڵی راگه‌یاندن له‌شێواندنی زماندا
له‌و باره‌یه‌شه‌وه د.تریفه عومه‌ر مامۆستا له‌كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی زمان، كه رۆژنامه‌نووسان له بواری راگه‌یاندنی بینراو و بیستراودا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌شی كه رۆژنامهنوسنین و سۆشیال‌میدیا ده‌یكه‌ن و بێئاگایانه به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت، بواری ده‌ربڕینه به‌پێی زاره جوگرافیا‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به چه‌شنێك گۆكردن و ده‌ربڕینه‌كان ئه‌وه‌نده هه‌مه‌جۆرن كه ژماره‌یان له ژماره‌ی دیالێكتیك و سۆسیۆلێكتك و ئایدۆلێكتیكهكانی زمانی كوردی نزیكده‌بێته‌وه، بۆ نمونه له‌سه‌ر ئاستی دیالێكتیكی جوگرافیا نه‌ك ته‌نها ئهكسێنته جوداكانی زمانی كوردی، به‌ڵكو ئهكسێنتی فارسی و توركیش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، له‌نێو ئهكسێنتهكانی زمانی كوردیشدا ئهكسێنتی شار‌و شارۆچكه‌و لادێ تێكه‌ڵی و شێواوی به زمانه‌كه به‌خشیووه.
بۆیه پێویسته ئه‌م فره راوێژییه له راگه‌یاندندا كه له‌ئێستادا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌كاندا به‌هۆی راهێنانه زمانییه‌كانه‌وه ستانداردبكرێت، ئه‌گه‌رچی گرفتی میدیای كوردی له‌مه‌دا به ته‌نها راوێژی زاره جوگرافیا‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زمانی كوردی نییه، به‌ڵكو ئهكسێنتی زمانی بێگانه‌ش زاڵه به‌سه‌ر میدیای كوردیدا، كه بێگومان ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ كوشتنی زمانی كوردی له‌ئێستادا و له‌ناو میدیای نوێ‌دا.

هه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسان
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی وتیشی: یه‌كێكی دیكه له هه‌ڵه‌كانی رۆژنامه‌نوسان په‌یوه‌سته به‌چۆنێتی به‌كارهێنانی وشه‌كان له‌سه‌ر ئاستی شێوازبه‌ندی، ئه‌گه‌ر بڕوانینه ، وشه‌ی (به‌دزییه‌وه)، كه‌له داڕشتنی مانشێته‌كانی سۆشیال‌میدیادا زۆر به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر بڕوانین له‌سه‌ر ئاستی شێوازبه‌ندی و كاردانه‌وه‌ی واتایی، هه‌ڵگری واتایه‌كی نه‌رێنی و شێوازبهندییهكی ناره‌سمییه و تانهئامێزه، له‌كاتێكدا وشه‌ی (نهێنی) هه‌م له رووی كاریگه‌ری واتاییه‌وه بێلایه‌نه‌و هه‌میش له رووی چه‌مك و شێوازبهندییهوه جیاوازه له به‌كارهێنانی وشه‌ی (به‌دزییه‌وه)، ئه‌وه‌ی دروست و راسته به‌كارهێنانی وشه‌ی (نهێنی)یه، چونكه ئه‌ركی رۆژنامه‌نوس گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه نه‌ك تانه‌لێدان.
د.تریفه عومه‌ر له‌باره‌ی گرنگیدانی زانستی به زمانی كوردی له‌میدیادا ده‌ڵێت، زمانی میدیا یه‌كێكه له‌و بواره گرنگانه‌ی كه‌مترین گفتوگۆی زانستی ده‌رباره‌ی ده‌كرێت، به‌جۆرێك فه‌رامۆشكردنی ئه‌م لایه‌نه‌ی میدیا هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی فه‌رهه‌نگێكه كه دواجار كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجی تاك دروستكردوه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی زمان بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان خۆیان سه‌رقاڵی وشه هه‌ڵگواستن و وه‌رگێڕانی زاراوهكانن، كه كار‌و پسپۆڕی ئه‌وان نییه‌و له رێگه‌ی دونیا نهشارهزاكهی خۆیانه‌وه دونیای فه‌رهه‌نگی كوردیش ده‌شێوێنن.
زمانی راگه‌یاندن له‌ژێر پرسیاردایه
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی زمانی میدیا به‌تایبه‌ت له سۆشیال‌میدیادا نه‌وزاد جه‌مال مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌به‌شی ئه‌ده‌بیات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، زمانی راگه‌یاندن وه‌ك دیارده‌یه‌ك ده‌خه‌مه‌ژێر پرسیاره‌وه‌و پێده‌چێت، خۆبه‌درۆخستنه‌وه، چێواشهكردنی رای گشتی جێگه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كی میدیاكاری گرتبێته‌وه.
ته‌نانه‌ت، هاووڵاتی ئاسایی-ش له‌وه گه‌یشتووه "میدیای ئێمه راستبێژی تێدانییه". نهبههای زانیاری دروستیان هه‌یه، نه وتراو و ده‌ربڕین و په‌یامه‌كان یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زۆر له‌ناو سۆشیال‌میدیا به‌دی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها، له‌راگه‌یاندنی دروستدا، ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵ و بابه‌ته‌كه ورژاندن و كارلێك دروستبكات نه‌ك ده‌ربڕینی وشه‌و قسه‌ی شاخدار. ده‌ربڕینی سۆزجوڵێنهرو وروژاندنی هه‌ستونه‌ست كاری شیعر‌و ئه‌ده‌به نه‌ك میدیا.
زمان به‌شێكی كێشه‌كانی میدیایی كوردییه
له روانگه‌ی دكتۆر ئاراز ڕه‌مه‌زان پسپۆڕی میدیاشه‌وه زۆرن ئه‌و كێشانه كه له‌م قۆناغه‌دا میدیای كوردی به‌ده‌ستیانه‌وه گیرۆده‌ن وه‌ك ....
- نه‌بوونی وتاری میدیای كوردی و كێشه‌ی زمان
-نه‌بونی یاسا‌و كۆدی پیشه‌یی سه‌رده‌می بۆ كاری رۆژنامه‌وانی
-جیهانگیریی و میدیای كوردی
-ئازادی رۆژنامه‌وانی
- میدیا‌و ته‌نگژه‌كان
- نه‌بونی ئه‌نجومه‌نی میدیاكاران

كاره‌ساتی زمان به‌ڕێوه‌یه
له‌باره‌ی زمانی كوردی له‌میدیادا به‌تایبه‌ت لهسۆشیالمیدیادا رۆژنامه‌نوس عه‌تا كه‌ریم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان و سۆشیال‌میدیا ده‌یبینین و ده‌یبیستین، هێنده خراپه، ده‌توانرێت به كاره‌ساتی زمان ناوی بهێنرێت، سه‌رباری ئه‌م دۆخه خراپه‌ی میدیا، دۆخه‌كه رووی له وه‌رگێڕان و كتێبیش كردوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه وتیشی: مامۆستا عومه‌ر مارف به‌رزنجی ئه‌دیب و رووناكبیرم له‌یه‌كێك له كتێبخانه‌كانی سلێمانی بینی و دوای هه‌واڵپرسیی، یه‌كسه‌ر به گله‌یی و گازنده‌ی تێكدانی زمانی كوردی و به‌كارهێنانی زمانی بێگانه بابه‌تی وتوێژی كرده‌وه‌و وتی: من زیاتر له 50 ساڵه مامۆستای زمانی ئینگلیزیم، به‌ڵام پێم شه‌رمه یه‌ك وشه‌ی بیانی له نوسین و ته‌نانه‌ت وتهكانیشمدا به‌كاربهێنم، نازانم ئه‌و كه‌سانه چۆن رێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه وشه‌ی ئینگلیزی و توركی و عه‌ره‌بی و فاسی لهنوسیهنهكانیاندا به‌كارده‌هێنن، وه‌ڵا كوفره كوفر.
میدیا نابێت زمانی بازاڕیی به‌كاربهێنێت
رۆژنامه‌نوس هانا چۆمانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ڵێت، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا میدیا و سۆشیاڵ میدیا ده‌رگای كرده‌وه بۆ خه‌ڵكانێك تا مایكێك بگرن یان بێن كاری میدیایی بكه‌ن، به‌بێ زانیاری میدیایی تا به‌كه‌یفی خۆیان گاڵته به زمان و زانست و هونه‌ری میدیایی بكه‌ن .
وتیشی: یاریی كردن به‌زمان له‌میدیادا هێڵی سوره، جا بۆ باشه بێت یان بۆ خراپه ، ته‌نانه‌ت له‌ئێستادا كه‌ناڵ و میدیا هه‌یه كه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پسپۆڕان وشه‌ی نوێ داده‌تاشن كه ئه‌وه به بۆچوونی من ته‌واو لادانه له‌كاری میدیایی و من به‌تاوانی ده‌زانم.
میدیای كوردی و قۆناغی خۆناساندن
له‌باره‌ی یاریی كردن به زمان و زمانه‌وانی كوردی له كه‌ناڵ و میدیاكاندا هه‌ر یه‌ك له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان/ لقی سلێمانی و رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت و رێكخراوی مادده‌ی 19 و رێكخراوی نیشتمانی هه‌مه‌جۆرو سه‌نته‌ری میترۆ، له‌مانگی 4ی ئه‌مساڵدا له راگهیهنراوێكیاندا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، میدیا چه‌كێكی دوو سه‌ره‌و گه‌ر له نه‌زانینمان بێت یان به‌مه‌به‌ستی شاراوه‌ی پشت ژماره‌یه‌ك كه‌سانی میدیاكان و به ناوی میدیاكاره‌كان، بێگومان قۆناغی خۆناساندنهكهمان به‌ره‌وه هه‌ڵدێرو لێژبوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی ده‌بات و به‌مافی خۆمانی ده‌زانین كه رێگربین له‌شێواندنی زمانی كوردی له‌میدیا و سۆشیال‌میدیادا.
سه‌رچاوه‌كان..
-لێدوانی تایبه‌ت
-كوردستانی نوێ
- سایتی ئاوینه
-سایتی چاوی كورد
-سۆشیالمیدیای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان/ لقی سلێمانی
-تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكی رۆژنامه‌نوسان عه‌تا كریم و هانا چۆمانی
PUKmedia ئا/ دیار ستار

هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

