riklam

چۆن ئەزانی باوکی مناڵەکان خۆشی دەوێیت؟

بابەتی گۆڕاو 06:49 PM - 2021-06-27
.

.

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا
* لە خزمەت تۆدا مۆبایلەکەی ئەکوژێنێتەوە.
* خۆی جەماعەتی مەنسوری حیکمەتە، بەڵام لە بەر خاتری تۆ هەموو شەوێ تەماشای موسەلسەلەی تورکی ئەکات.
* کە پیتزا ئەكڕێ یەک قاشی لێ ئەخوات، باقییەکەی ئەدات بە تۆ.
* نانسی عەجرەم و خوشکەکانیشی ئەدی بۆ بنێرن وەریان ناگرێ.
* لەناو پاصدا خۆی لای هەتاوەکەوە دائەنیشێ، سێبەرەکە بۆ تۆ.
* عائیلەوییەن جەماعەتی دیشلەمەن، بەڵام بۆ ئەوەی دڵت عاجز نەبێ وەک تۆ داوای نیسکافێ ئەکات.
* کە سێڵفیت لەگەڵدا ئەگرێ ورگی ئەباتە ناوەوە.
* خۆی شەحنی پێ نییە، بەڵام شاحینەکەی لای تۆ دائەنێ.
* زهایمەریش بگرێ ناوی مێردەکەی پوورتی بیر ناچێتەوە.
* کەسێکی ئیجتیماعی نییە، بەڵام لەگەڵ تۆدا ئەچێتە هەموو ئیجتیماعێکەوە.
* چاوەڕێیە کەی ستۆرییەک دابنێی شەش دڵی سوورت بۆ بنێرێ.
* باوکی پێشمەرگەی هەکاری بووە. بەڵام لەسەر قسەی باوکت ئەیکات بە پێشمەرگەی ئەیلول.
* دایم لەوسەری مەسەلەکە هاتووتەوە، بەڵام سەریشت بۆ ئەلەقێنێ.
* پرسیاریش نەکەی جوابەکەت پێ ئەڵێ.
* پەرداخێ ئاوت بۆ ناهێنێ، بەڵام ئامادەیە هەردوو گورچیلەی خۆیت بداتێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket