}

به‌ردێكی مێژوویی له‌شارباژێڕ ده‌دۆزرێته‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 12:55 PM - 2021-06-24

.

رۆژی سێ شه‌ممه‌ 22-6-2021 ، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شۆێنه‌واری پارێزگای سڵێمانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت، به‌ردێكی مێژووئی له‌قه‌زای ماوه‌ت دۆزرایه‌وه‌و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات به‌رده‌كه‌ له‌شوێنێكی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گیرێت.

كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ردێك كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ چه‌ند سه‌د ساڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌سنووری قه‌زاكه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش مێژوویی بوونی ناوچه‌كه‌ ده‌سه‌لمێنێت و ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دیكه‌ كه‌ هه‌یه‌و مێژوویی ناوچه‌كه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌.

وتیشی: به‌رده‌كه‌ به‌بێ زیان له‌زه‌ویی ده‌رهێنراو گوازرایه‌وه‌ بۆ شوێنی مه‌به‌ست، به‌ڵام هێشتا له‌ ڕاوێژداین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌كه‌ له‌شوێنێكی شیاو له‌سلێمانی یان له‌ شارباژێڕ دابنێرێت.


PUKmedia په‌ره‌ستۆ عه‌لی / شارباژێڕ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket