د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
چاوپێکەوتن 11:03 AM - 2021-04-01.
تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لەزیادبوونی ژمارەی توشبوان بەكۆرۆناو رایدەگەیەنێت: نەخۆشخانەكان پڕدەبنەوە لەتوشبووی كۆرۆناو لەئێستاشدا زیاتر لە 90 توشبوو چارەسەر وەردەگرن و ئەوانەشی ئێستا توشی كۆرۆنا دەبن زۆربەیان بەدۆخێكی تەندروستی خراپەوە داخڵی نەخۆشخانە دەبن و ئێستا تەندروستی 29 حاڵەتی توشبوو لەنەخۆشخانەكان زۆر ناجێگیرە.
د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە چاوپێكەوتێكدا لەگەڵ PUKmedia لەبارەی زیادبوونی ژمارەی توشبوان و پڕبوونەوەی نەخۆشخانەكان، دەڵێت: بەداخەوە جارێكی تر حاڵەتەكانی تووشبون بەكۆرۆنا رووی لەبەرز بوونەوە كردووە، ئەمەش چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانەش پاپەند نەبوونی هاووڵاتیان بەڕێكارەكانی خۆپارێزییەوە، چونكە تایبەتمەندی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە زۆر بەخێرای بڵاودەبێتەوە ئەوەش وایكردووە ئێستا هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكی مەترسیداردا بێت ،هەروەها نەخۆشخانەكانمان بۆ جارێكی تر دەرگاكانیان كرانەوە بەڕووی نەخۆشەكاندا، لەكاتێكدا لەماوەی چەند مانگی رابردوو تەنها یەك نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا بوو.
وتیشی:لەدواین ئاماردا زیاتر لە 90 حاڵەتی توشبوونمان هەیە لەناو نەخۆشخانەكاندا، لەو ژمارەیەش 18 حاڵەتیان باری تەندروستیان زۆر ناجێگیرەو لەبەشی چاودێری وردن، هەروەها 11 حاڵەتیشیان باری تەندروستیان زۆر ناجێگرەو لەسەر ئامێری سیپابن، ئەوەش لە كاتێكدایە لە چەند مانگی رابردوو لە 200 حاڵەتی كۆرۆنا 20 حاڵەتیان باری تەندروستیان ناجێگیر بوو، بەڵام ئێستا رێژەكە بەرزبوەتەوە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت هاووڵاتیان خەمساردن و وەك پێویست پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی نابن.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رونیشیكردەوە: ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلای هاووڵاتیان كراوە بە پەتایەكی وەرزی، ئەوەش وایكردووە بێمتمانەیەك لەنێوان هاووڵاتیان و كەرتی تەندروستی دروستبێت، ئەوەش بەهۆی قەیرانی ئابوری و سیاسیەوەیە هەروەها ئەوەش وایكردووە هاووڵاتیان درەنگتر بچن بەدەم چارەسەرەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتی لەگەڵ دەركەوتنی هەر نیشانەیەك سەردانی نزیكترین بنكەی تەندروستی بكات، ئەمانە كۆی ئەو بابەتانە كە وایكردووە حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا روو لە بەرزوبونەوە بكات.
د.یاد نەقشبەندی دەشڵێت: بەداخەوە ئەو كەسانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن زۆربەیان باری تەندروستیان زۆر ناجێگیرە، ئەوەش وا دەكات زیاتر لەناو نەخۆشخانە بمێننەوەو ئەركەكان قورستر دەبن لەسەر كەرتی تەندروستی.
لەبارەی داخستنی خوێندنگاكانیشەوە وتی: لەئێستادا بابەتی خوێندنگا و قوتابخانەكان بوەتە بابەتێكی سەرەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەواتای ئەوەی تەنها لەناو قوتابخانەو خوێندگاكاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە، بەڵام پێموایە زۆر شوێنی گشتی تر هەیە كە ناپێویستەو كراونەتەوەو دانەخراون، لەكاتێكدا ئەوانیش سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنان، هەروەها لە هەمانكاتدا مامۆستایەك دەتوانێت بە شێوەیەكی ناچار هەوڵبدات ماسك بەخوێندكاران بەكاربهێنێت، بەڵام لە شوێنی گشتی ناتوانرێت بەناچاری ماسك بە هاولۆاتیان بەكاربهێنیت، بۆیە پێویستە ئێمە كار لەسەر ئەوە بكەین لە شوێنی گشتیدا سەرجەم رێكارەكانی خۆپارێزی جێ بەجێ بكرێن .
لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆو كەرەنتینە دەڵێت: وەك تەندروستی سلێمانی قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنتینەی تەواوەتی بەبڕیارێكی زانستی و تەنانەت لۆژیكی نازانین، چونكە ناگونجێت لەگەڵ باری ئابووری هاووڵاتیان،بەڵام توندكردنەوەی رێكارەكان باشترین بژاردەیە.
هەروەك دەشڵێت: ئەگەر وەك ئێستا حاڵەتەكانی تووشبوونی بەكۆرۆنا زیاد بكات و ئەوا سەرجەم نەخۆشخانەكانمان پڕ دەبن، ئەوەش قورساییەكی زۆر بۆ كەرتی تەندروستی دروست دەكات، لەكاتێكدا وەك تەندورستی سلێمانی لەكاتی ئاسایدا 50%ی گرفتی كارمەندی هەیە، ئێستاش كە كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە رێژەكە بۆ 25% كەمیكردووە، ئەوەش وایكردووە سەرچاوەی مرۆیی كەمبێتەوە.
لەبارەی گەیشتنی ڤاكیسنیش بۆ هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وتی: ئەو بڕەیەی كە باسكراوە كە دەكاتە بڕی دووەم بڕەكەی 16 هەزارە ،ئەوەش دەدرێت بە كارمەندانی تەندروستی، كە ئەم بڕەش بڕێكی كەمە و بۆیە دەبێت خێراتر بكرێت لە كڕینی فاكسینی كۆرۆنا.
PUKmedia جەمال سەرگەتی – سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25