خانووه دێرینه‌كانی هه‌ولێر به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن
شوێنەوار 02:46 PM - 2021-03-27.
جگه له‌قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌رسێ گه‌ڕه‌كی (خانه‌قا و عه‌ره‌بان و ته‌عجیل) به‌سێ كۆنترین گه‌ڕه‌كی شاره‌كه داده‌ندرێن، له‌كاتی ئێستا جگه له چه‌ند خێزانێكی كه‌م ئاوه‌دانی تێدا زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای بڕیاری خۆماڵه (استملاك) كردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت، تاكو ئێستا ژیان له‌و سێ گه‌ڕه‌كه ئاسایی نه‌بوه‌ته‌وه، هاوكات نه‌بوه‌ته شوێنكی كه‌لتوری و هیچ كارێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌شی تێدا ئه‌نجامنه‌دراوه.
به‌شێك له دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه داوا ده‌كه‌ن ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بكرێنه شوێنه‌وار هاوشێوه‌ی سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، تاكو سیما و تایبه‌تمه‌ندی شاره‌كه بپارێزرێت، یان له‌سه‌ر شێوازی كۆن نۆژه‌بكرێته‌وه و ژیان تێیدا به‌رده‌وام بێت، به‌و پێیه‌ی مانه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئێستا خاونوه‌كان به‌ره‌و رمان و له‌ناوچوون ده‌چن، هاوكات ژیان و گوزاره‌نی تێدا زه‌حمه‌ت تر بێت.
نه‌جات مه‌حه‌مه‌د وه‌ك دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل كه ماوه‌ی 70ساڵه له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ژی باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان وه‌ك خاوه‌ن خاوه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه داوا ده‌كه‌ن رێگایان پێبدرێت خانوه‌كانیان نۆژه‌بكه‌نه‌وه، به‌ڵام رێگایان پێ‌نادرێت و تاكو ئێستا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ژیان له گه‌ڕه‌كه زه‌حمه‌ت بێت، كه‌به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست و كۆنی خانوه‌كان كه تاراده‌یه‌ك ئاسته‌نگی هاتوچۆی هه‌یه، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان جێهێشتوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته ناو سه‌نته‌ری شار هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته شوێنی بازرگانی هاوشێوی بازاڕی نیشتمان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌خوازن پارێزگاری له ئه‌و گه‌ڕه‌كه كۆنانه و سیمای كۆنی شاری هه‌ولێر بكرێت.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د هاووڵاتیه‌كی دیكه‌یه له گه‌ڕه‌كی خانه‌قا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌یان به‌و جۆره بۆ PUKmedia وتی: به‌هۆی نه‌بوونی ئاوه‌دانی له‌گه‌ڕه‌كێكی وه‌ك خانه‌قا خه‌ریكه سیما ئه‌و گه‌ڕه‌كه دێرینه تێكده‌چێت و وه‌ك كه‌لاوه‌یان لێهاتوه، به‌شێكی زۆری خانوه‌كان بۆ كۆگای بازرگانی و پاركی وه‌ستای ئۆتۆمبێل به‌كار دێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیمای قه‌ڵا و مێژووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ولێر به‌گشتی دروستكردووه.
ئه‌و هاووڵاتییه وتیشی: ده‌بوو له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانیش نۆژه‌ن بكرێنه‌وه، یانیش ژیانی خه‌ڵكه‌ی به‌رده‌وام بوایه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت، به‌ڵام كه ده‌بینین ئه‌و سێ گه‌ڕه‌كه كۆنانه كه‌وتۆته ناو سه‌نته‌ری شار و چوارده‌وری هه‌موو دوكان و شوێنی بازڕگانیه به‌دووری ده‌زانین وه‌ك گه‌ڕه‌كێكی كه‌لتوری بپارێزرێت، چونكه هاتوچۆیه‌كی رۆژانه‌ی زۆری له‌سه‌ره، له‌جیاتی ئه‌وه ده‌كرا له‌سه‌ر شێوازی كۆن نۆژه‌ن بكرێته‌وه و ژیان تێیدا به‌رده‌وام بێت.
كێشه‌یه‌كی تری ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئه‌وه‌یه وه‌ك به‌شێك له‌خاوه‌ن موڵه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌كاتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌سه‌نته‌ری شار ژیاون به‌هیچ جۆرێك ناتوانن له‌و شوێنانه بژین.
عه‌بدوله‌رزاق عه‌بدوڵڵا وه‌ك كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن له‌شاری هه‌ولێر ره‌خنه له‌هه‌ندێك بڕیاری حكومه‌ت ده‌گرێت له‌وه‌ی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه كه پشتاوپشت له‌سه‌نته‌ری شار ژیاون كه‌چی زه‌ویان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار پێده‌درێته‌وه وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌شێك له‌خاوه‌ن موڵكه‌كان ئاماده‌نه‌بن خانوه‌كانیان بۆ حكومه‌ت خۆماڵه(استملاك)بكه‌ن و قه‌ره‌بوو وه‌ربگرن.
پێشیوابوو له جیاتی بڕیاری چۆڵكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه له دانیشتوانه‌كه بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بدرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوازی كۆنیش بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی به‌و جۆره و نه‌بوونی ئاوه‌دانی واده‌كات گه‌ڕه‌كه‌كان زیاتر به‌ره‌و له‌ناوچون وێرانه بچێت، ئه‌و كاته له‌لایه‌ك كاری نۆژه‌كردنه‌وه‌یان وه‌ك شوێنكێكی كه‌لتوری زه‌حمه‌ته، هه‌روه‌ها به‌كه‌ڵكی جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان نایه‌ت.
PUKmedia ئا / ته‌ها عه‌بدوڵڵا.. هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25