ئه‌ڵمانیا.. چله‌ی ماته‌مینی شیهاب عوسمان به‌ڕێوه‌چوو
ی.ن.ک 07:33 PM - 2021-02-14.
رۆژی هه‌ینی 12-2-2021، ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ڕێزلێنان له ڕۆحی پاكی شیهاب عوسمان، پێشمه‌رگه‌ی شاخ و ڕاگه‌یاندنكاری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كادێری پێشكه‌وتووی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه، له‌ڕێگای ڤیدیۆ سكایپه‌وه مه‌راسیمێكی چله‌ی ماته‌مینی بۆ خوا لێ‌خۆش بوو رێكخست.
به‌هۆكاری پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌توانرا له هۆڵێكدا چلهكهی بۆ ڕێك بخرێت، ناچار مهرسیمهكه له‌ڕێگای ڤیدیۆ سكایپه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش به دهقیقهك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شیهاب عوسمان ده‌ستیپێكرد، پاشان له‌ڕێگای كورته ڤیدیۆیه‌كه‌وه وێنه‌و یادگاریه‌كان و ژیانی خوالێخۆشبوو شیهاب عوسمان نیشاندرا .
دواتر وتاری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌ڵمانیا له‌لایه كاروانی موهه‌ندیسه‌وه خوێندرایه‌وه، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی گه‌وره‌ی شهاب عوسمان له بواری ڕاگه‌یاندن و ڕێكخستندا كه‌له‌و ساڵانه‌ی كاركردنی له‌گه‌ڵیدا هه‌میشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندو نه‌ناس، هاوكارو ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه له‌بواری ڕاگه‌یاند و ڕێكخستندا .
له‌پاش ئه‌وه له‌لایه‌ن دلێر سه‌یدا وتارێك پێشكه‌ش كرا، به‌ڕێزیان له وتاره‌كه‌یدا باسی ڕۆڵ و كاریگه‌ری شیهاب عوسمانی كرد هه‌ر له خه‌باتی شاخه‌وه تا خه‌باتی شار‌و هه‌نده‌ران ، چه‌ندین ساڵ كاری پێكه‌وه‌یی، كه‌وه‌ك كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان هه‌میشه دڵسۆزانه شه‌وی خستۆته سه‌ر ڕۆژ بۆ كاركردن له‌بواری ڕاگه‌یاندن و ڕێكخستنه‌كان له‌هه‌وڵ و ماندوبووندا بووه .
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا دلێر سه‌یدا به‌ناوی ڕێكخستنه‌كانی ئه‌وروپا و ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كودستان، سوپاس و ستایشی ڕۆڵی به‌رز و كاریگه‌ری سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، كه به‌ڕێزیان هه‌ما ئاهه‌نگی گه‌وره‌یان كردووه و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و به‌رچاویان هه‌بووه هه‌ر له ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆش بوو "شیهاب عوسمان" له ئه‌ڵمانیاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، تا به‌شداری كردنی به‌ڕێزیان له به‌خاك سپاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی خوا لێخۆش‌بوو .
له پاشان ژیان نامه‌ی شیهاب عوسمان له‌لایه‌ن كامه‌ران ڕه‌وف به‌رپرسی كه‌رتی ڕێكخستنی نۆرنبێرگه‌وه خوێنرایه‌وه .
وتاری خانه‌واده‌ی شیهاب عوسمان له‌لایه‌ن كاكه حه‌مه عوسمانی برای و مامۆستا ناهیده عوسمان و تافانی كچی شیهاب عوسمان خوێنرایه‌وه .
هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان : مه‌لا جه‌مال و شاهۆ پاڵانی و به‌كری شاڵ و بایز عه‌بدولڕه‌حمان وتاریان پێشكه‌ش كرد.
له كۆتایدا وتار و یادگارییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كه‌رته‌كان و كارگێڕان و ئه‌ندامان و هاوڕێیانی و هاوسه‌نگه‌رانی كاكه شیهاب عوسمان پێشكه‌ش كرا .
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی (ی.ن.ک) له ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02