درۆی لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی نۆدا
ی.ن.ک 12:21 PM - 2020-12-29.
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیداری و دارایی كه پرۆژه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كۆتایی ئه‌مساڵ وه‌ك دوا واده دانرا بۆ پارتی به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی په‌یڕه‌وێك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی، به‌ڵام له‌ئێستادا كه دوا واده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه، پارتی بهحهملهیهكی ئیعلامی بۆ سه‌ر لاھور شێخ جه‌نگی وه‌ك ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و پاڵپشت و داكۆكیكاری لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی ده‌یه‌وێت پرۆژه‌كه بمرێنێت، بۆیه له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند شتێك وه‌بیر خوێنه‌ران ده‌هێنمه‌وه.
1-بهھهوڵێكی ھه‌مه‌لایه‌نه له‌مساڵدا دواجار لامهكهرزی ئیداری و دارایی بووه پرۆژه‌ی (ی.ن.ك)، به‌ڵام بۆ مێژوو داكۆكیكار و پشتیوانی پرۆژه‌كه لاھور شێخ جه‌نگی ھاوسه‌رۆك بوو، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌ش به‌كارھێنانه‌وه‌ی داھاتی ناوچه‌كان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌یان.
2- دوای جه‌وله‌یه‌ك له دانوستان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان، یه‌كێتی وه‌ك خاوه‌ن و داكۆكیكار پرۆژه‌كه‌ی خۆی دایه لایه‌نی بهرامبهرو كۆتایی ئه‌مساڵی وه‌ك دوا واده دانا بۆ پارتی به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی په‌یڕه‌وێك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی، دواتریش ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای 3 له‌په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی به‌مه قایل بوو، ھه‌روه‌ھا له‌ھه‌موو كۆبونه‌وه ڕه‌سمیه‌كان له‌گه‌ڵیان و دیداره میدیاییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت قسه‌یه‌ك ھه‌بوو كه لامه‌ركه‌زی خۆی له به‌رنامه‌ی كابینهكهدایه، به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ دیاربوو كه‌ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یڵێت كات كوشتنه لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی 9 دا ته‌نھا درۆیه‌كی تایپ كراوی سهركاغهزهو له‌ده‌می سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه دێته ده‌رێ، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه چه‌ندین نوسراوی ئیمزاكراو ده‌ركران كه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌ی پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌داته ته‌نھا شه‌خسی سه‌رۆكی حكومه‌ت! ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تی پرۆژه‌ی وه‌به‌رھێنان له‌پارێزگاكان ده‌داته ته‌نھا سه‌رۆكی حكومه‌ت! ، كه‌به‌نده خۆم پاراستوه لهبڵاوكردنهوهو قسه لهسهركردنیان ته‌نھا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شی مفاوهزهكان له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زی تێكنه‌چێت.
3- ئێستا كه ڕۆژه‌كانی كۆتایی ساڵه، پارتی بهحهملهیهكی ئیعلامی بۆ سه‌ر لاھور شێخ جه‌نگی وه‌ك ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و پاڵپشت و داكۆكیكاری لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی ده‌یه‌وێت پرۆژه‌كه بمرێنێت، ده‌یه‌وێت كه‌شه‌كه به‌جۆرێك تێكبدات ھیچ لایه‌ك لامه‌ركه‌زی بیرنه‌مێنێت، ده‌شیه‌وێت بڵێت لامهركهزیمان ناوێت و جێبه‌جێی ناكه‌ین، ده‌شزانێت یه‌كێتی دوای كۆنگره‌ی چوار یهكێتیكهی پێشتر نییه بۆ مامه‌ڵه، به‌ڵام ده‌شبێ یه‌كێتی ئه‌وه بزانێ په‌لاماردانی لاھور شێخ جه‌نگی په‌لاماردانی ھه‌موو یه‌كێتی و په‌لاماردانی لامهركهزیشه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01