یۆنان.. ناوەندێکی نوێ بۆ پێشوازی پەنابەران بنیاتدەنرێت
تاراوگە 06:54 PM - 2020-12-07.
لەرێوڕەسمێکدا یاداشتێکی نوێی تایبەت بەهاوکاریی نێوان یەکێتی ئەوروپاو یۆنان، لەلایەن نۆتیس میتاراکیس وەزیری کۆچ و پەنابەرانی یۆنان و خاتوو ئیلڤا جوهانسوون کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری ناوخۆ ئیمزاکرا، یاداشتەکە تایبەتە بەبنیاتنانی ناوەندێكی میوانداریی (كەمپ)شایستە لە دورگەی لێسڤۆس، بۆ ئەو کۆچەرانەی روو لەدوورگەکە دەکەن.
دوای ئیمزاکردنی یاداشتەکە، وەزیری کۆچ و پەنابەران لەلێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنکاران وتی: پاش رەزامەندی کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیری یۆنان و ئۆرسۆلا فۆندیر لاین سەرۆکی کۆمسیاری باڵای ئەوروپا، هەموو هەوڵەکان خرانەگەڕ تاوەکو هاوکارییەکانی نێوانمان بچنەبواری جێبەجێکردنەوە، لەیەکەم هەنگاویشدا ناوەندێكی تایبەت بەمیوانداریی شایستەو نموونەیی لەلێسڤۆس بنیاتدەنرێت کەتایبەت دەبێت بەپێشوازیی لەو کۆچەرانەی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەهەر هۆکارێک بێت روو لەدوورگەکانی باشووری یۆنان دەکەن....
ئەوەشی روونکرەوە کە بنیاتنانی ئەو سەنتەرە هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی درووشمی هاوبەشی "نا بۆ هاتنی کۆچەرانی زیاتر بۆ مۆریا"، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ تەواو بوونی پڕۆژەکەدا، هەموو کەمپە کاتییەکان لەناوچەکەدا بۆ هەمیشەیی دائەخرێن و تەنیا لەو ناوەندەوە چاودێری وردی هاتنی پەنابەران و بارودۆخی ژیانیان دەکرێت.
هاوکات هیواشی خواست کەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، راگەیاندنی هاوبەشی نێوان یەکێتی ئەوروپاو تورکیا بۆ بەرگرتن لەهاتنی لێشاوی کۆچەران بۆ تورکیا لەبیرنەکەن و پابەندبن بەهەموو بڕگەکانییەوە.
بنیاتنانی ئەو ناوەندە لەکاتێکدایە کە یەکێتی ئەوروپاو یۆنان کۆکن لەسەر ئەوەی گوشارەکانیان لەسەر تورکیا زیاتر بکەن بۆ ئەەی رێگری لەپەڕینەوەی کۆچەرانی نایاسایی بکات بۆ یۆنان، بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی رابردوودا یاداشتێکی لێک تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان کۆمسیاری باڵاییەکێتی ئەوروپاو یۆنان و تورکیادا بەناوی نا بۆ هاتنی لێشاوی زیاتری پەنابەران بۆ دوورگەکانی یۆنان ئیمزا کراوە.
لەلایەکی ترەوەو پەیوەست بەرێگرتن لەتەشەنەسەندنی زیاتری کۆرۆنا، ستێلیۆس پێتساس وتەبێژ بەناوی حکومەتی ئەسینا ئاشکرایکرد،خوێندنگەو چێشتخانەو یانەکانی شەوانەو یاریگەو چالاکییە وەرزشییەکان لەسەرتاسەری یۆناندا تاکو رۆژی ٧ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بەداخراوی دەمێننەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان و دانیشتووانی یۆنان کرد پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ببن....
هاوکات پۆلیسی یۆنان بڵاویکرەوە، لەئەسینای پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دەوروبەر لێپێچینەوەیان لە٣٧٤ کەس کردووە کە سەرپێچی رێنماییەکانی تایبەت بەکۆرۆنایان کردووە، لەوانەش ١٣٥ کەسیان دەستگیرکراوون، پۆلیس هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانەشی گەڕانەوە بۆ ئەوەی بێ مۆڵەت و پەیوەست بوون بەرێنماییەکانی تەندروستییەوە بەکۆمەڵ لەشوێنە گشتییەکاندا کۆبوونەتەوە.
PUKmedia شۆڕش حەمید/ ئەسینا
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02