سه‌عدی پیره: ده‌ستمان به په‌یڕه‌وكردنی پاداشت و سزا كرد
ی.ن.ک 06:04 PM - 2020-11-24.
به‌ئاماده‌بوونی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌هه‌ڤاڵان به‌رپرسی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیاو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕ‌و به‌رپرسی كه‌رته‌كانیان، بریكارو نوێنه‌ری ئۆرگانه‌كان ئاماده‌بوون وێڕای ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان، كاروانی موهه‌ندیس له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی ڕێكخراوه‌یی كردوو ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و ماندوبوونی هه‌ڤاڵانكردو له‌به‌ر ڕۆشنایی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌دا پابه‌ندبوونی خۆی به‌بڕیارو ڕاسپارده‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌وه ڕاگه‌یاندو باسی له‌به‌رنامه‌ی كاری داهاتووكرد به‌تایبه‌تی داوای له‌هه‌ڤاڵانكرد له ئێستاوه نه‌خشه‌ڕێگای به‌شداریكردنێكی كارا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق داڕێژن پێشیوابوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هاوكێشه سیاسییه‌كان ده‌گۆڕێت له كاتێكدا كه كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دایه..
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وه‌ك خۆی ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر سه‌رقاڵی به كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه‌مێك دواكه‌وت. به‌ڕێزی باسی له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نه‌گۆڕو چه‌سپاوه سه‌باره‌ت به‌پرسی بودجه‌ی ته‌شغیلی و پێیوابوو ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم شه‌فافانه ڕێكه‌وتنی كۆنكرێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌نجام بدات و كۆتایی به‌قه‌یرانی نێوان هه‌ردوولا بێنێت و كه‌یسی نه‌وت له‌نێوان هه‌ردوولا چارسه‌ربكه‌ن پێشی وابوو ئه‌م ڕه‌وشه كه كاریگه‌ری خراپی كردۆته سه‌ر نان و موچه‌و بژێوی خه‌ڵك بۆیه چیتر ناكرێ به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ی به‌ڕێكه‌وتنی 50 ساڵه نێوان پارتی و توركیا كرد‌و وتی: هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی چاره‌سه‌ربكرێت و ڕاشكاوانه‌ش ڕایگه‌یاند: كه یه‌كێتی به‌شێك نییه له‌و كێشه‌یه! به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه باسی له‌وه‌كرد كه‌له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا به‌كۆی ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی یه‌كێتی دراوه‌و له‌په‌یڕه‌ودا جێگیرده‌كرێت.
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا باسی له‌وه‌كردو وتی: وه‌ك هه‌موو جارێ هه‌ڤاڵان داوای سزا‌و پاداشتیان كردووه بۆ له‌مه‌ودوا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌و پرسه‌نسیپه پیاده‌ده‌كات و له‌ده‌ستپێكی ئه‌و هه‌نگاوه‌شدا چه‌ند لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه.
دواتر هه‌ڤاڵانی به‌شداربوو هه‌ریه‌كه‌و لای خۆیه‌وه باسیان له‌كاروچالاكی به‌شه‌كانی خۆیانكردوو ئه‌زمونه‌كانی ڕابردووی هه‌ڵبژاردنه‌كان خرایه به‌رچاوو هه‌ڤاڵان كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانیان خسته‌به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كه وهه‌ڤاڵان به‌گیانێكی له‌خۆبورده‌ییه‌وه گفتوگۆی تێكڕای ته‌وه‌ره‌كانیانكرد.
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02