كچێكی كورد كاندیدی شاجوانی جیهانی كه‌نه‌دایه
تاراوگە 09:02 AM - 2020-10-18.
میلۆدی قادر غه‌دیری كچه جوانی كورد به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی جیهانی ساڵی 2020 ی كه‌نه‌دا ده‌كات كه52 كچانی كاندیدی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئه‌م وڵاته تێیدا به‌شدارن بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانترین شاجوانی ئه‌م ساڵ له وڵاتی كه‌نه‌دا كه بڕیاره له نێوان ڕۆژانی 1 ی نۆڤه‌مبه‌ر تا 7 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 دا چالاكییه‌كانی ئه‌م پێشبڕكییه به‌ڕێوه ده‌چێت .
كچه شاجوانی كورد میلۆدی قادری سه‌باره‌ت به ژیاننامه‌ی خۆی بۆ pukmedia وتی " ئه‌و له‌دایكبووی ساڵی 1994 ی كه‌نه‌دایه‌و له‌خێزانێكی كوردی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، خوێندنی سه‌نیكا كۆلیج و زانكۆی ( له‌یك هێد ) له‌كه‌نه‌دا ته‌واو كردووه، سه‌باره‌ت به كار‌و چالاكییه‌كانی میلۆدی ڕایگه‌یاند ساڵانێكی زۆره له بواری یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران سه‌نته‌ری پێشوازی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له ناوه‌ندی YMCA خۆبه‌خشانه هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و ڕێنماییكردنیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕووی زمان و گواستنه‌وه و كاركردن ، هه‌روه‌ه كار و چالاكیه‌كانی بریتین له چاودێركردنی گوزه‌ران و ڕه‌وشتی به‌نابه‌ران و چۆنێتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته به‌تایبه‌تیش له‌م سه‌رده‌مه‌ی كاریگه‌ری په‌تای COVID-19 دا له‌م باره‌وه پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ په‌نابه‌ران داناوه .
له‌كۆتاییدا میلۆدی ئاشكراشی كرد جگه له كاره‌كه‌ی خۆی ئاره‌زووی میوزیك و گۆرانی هه‌یه وتشی له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌شداری چالاكیی هونه‌ری ماڵی كورد ده‌كات .
كاندیدی شاجوانی كورد میلۆدی غه‌دیری له په‌یجی ئه‌نستاگرام په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی كوردستانیان كرد و ڕایگه‌یاند " من ناوم میلۆدی غه‌دیری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌م ئێستا دانیشتووی شاری مه‌یپڵی ئۆنتاریۆم له ئێستادا وه‌كو كچه كوردێك شانازی به‌وه ده‌كه‌م له پێشبڕكێی شاجوانی جیهانی كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ 52 كچدا به ژنانی جوان و ئاره‌زوولێده‌ر ده‌وره‌م دراوه بۆ پێشبركێی قۆناخه‌كانی سه‌ره‌تایی و كۆتایی له‌نێوان رۆژی یه‌كشه‌ممه و 1/11/2020 تا دوارۆژی 7/11/2020 به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجامی كۆتایی و دانانی تاجی یه‌كه‌م شاجوانی جیهانی كه‌نه‌دا له‌سه‌ر كچێك ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
غه‌دیری وتشی: پشتگیری خۆشك و برایانی كوردانم كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنم له قوناخی یه‌كه‌مدا .ئاشكراشیكرد تا ئێستا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پشتگیری له ئاستیكی به‌رزدایه و گه‌یشتۆته قۆناخی 20 ی شاجوانی یه‌كه‌مه‌كان .
پێشڕه‌و عه‌لی پور ئه‌ندامی ڕێكخراوی ماڵی كوردی تورونتۆ پێی ڕاگه‌یاندین بۆ پشتگیری میلۆدی ماڵی كورد داوا له ته‌واوی كوردانی كه‌نه‌دا ده‌كات كه پاڵپشتی ئه‌م خانمه بكه‌ن و ده‌نگی پێبده‌ن .
پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی نۆڤمبه‌ر تا 7 ی نۆڤه‌مبه‌ربه‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له چۆنێتی ده‌نگدان و وورده‌كاریه‌كانی .
جێی ئاماژه‌یه، پێشبڕكێی شاجوانی جیهانی كه‌نه‌دا Miss World Canada بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانترین كچی شاجوانی جیهان له ساڵی 1957 وه ده‌ستی پێكردووه ، له ساڵی 1996 وه كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین یه‌كه‌م كچی كه‌نه‌دا بۆ شاجوانی جیهانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای MTC-W Inc ساڵانه له شاری توڕونتۆ به‌سه‌رپه‌رشتی مێشیل ویسواڵدی به‌ڕێوه ده‌چێت .
له‌م كێبڕكێێه‌دا هه‌ر خانمێك سه‌ره‌تا زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگه‌كان بێنێت ڕاسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناخی هه‌ڵبژاردنی 20 خانمی كاندید كرا‌و ، پاشان له‌كێبڕكێی قۆناخی دووه‌مدا شاجوانی یه‌كه‌می كه‌نه‌دا بۆ نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ڵبژاردنی شاجوانی جیهان دیاری ده‌كرێت ، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌ی كێبڕكێی.
ڕاشیگه‌یاند: پێوه‌ری تیمی دادوه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوان ته‌نها بریتی نییه له جوانی ده‌ره‌كی ده‌م و چاو له‌ش ، به‌ڵكو كه‌سایه‌تی و جوانی بیركردنه‌وه و چالاكبوون و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له بواری كاره مرۆییه‌كاندا پێوه‌رێكی گرنگه بۆ كچانی كاندیدی شاجوان .
ئیمه‌یڵی میلۆدی ؛
E-mail : [email protected]
PUKmedia عوسمان عه‌لی ، تورونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01