جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15
لە هەندێك شوێن بە جنێو دەڵێن (جوێن، جمێن)، وشەیەك، زاراوەیەك، رستەیەكە بۆ شكاندنی بەرانبەر بەبێ بەڵگە، بۆیە نازناوی (دەمپیس) بۆ جنێوفرۆش بەكاردێت، پێشتر لە ئاخاوتنی كوردەواریدا وا باو بوو، ئەگەر جنێوێك بدرایە، چەند زاراوەیەكی ئەدەبدار وەك پێشگر دادەنران، بۆ نموونە، ئەگەر باسی پیڵاو یان سەگ یان پیسایی یان خیانەت بكرایە، لەبەردەمیدا دەوترا (پەرژینێكی قایم بێت، دووربێت لە رووتان، بیلا تەشبیە، بیلا مەعنا، شەیتان گوێی كەڕ بێت، لەم مەجلیسا بەگوڵ بێت، حەیا چوو خۆن، هتد..)
لە ئەدەبیاتی جوانیی قسەكردندا، زمانەكەمان شەرمی لێدەتكا، گەورە لەگەڵ بچوك رێزی هەبوو، بچوك بۆ گەورە شەرمی هەبوو، وشەیەك نەدەوترا ئەگەر شیكارێكی جوان و نەستەقی نەبوایە، باشترین و تۆكمەترین زمانی خێزانیمان هەبوو، هەرگیز كەسی بەرانبەر بە وشە بریندار نەدەكرا، ژن لە ئەدەبیاتی بازاڕ و شەقامدا رێزی زمانیی هەبوو، هەموو جارێك وشەی ( روو سپی بیت، روو سوور بیت، رەحمەت لە شیرت، خۆزگە بەو ماڵەی دەچیتە ناوی....) دەستەواژە و رستەی پڕ لە میهر و سۆز بۆ ژن داتاشرابوون كە هەرگیز زمانی میللەتانی تر ئەوەندە بەسۆز نەبوون لەگەڵ ژندا، (حەوت كوڕەكەم، عەسای دەستم، چرای ماڵم، ئاوەدانیم..هتد)، تەنانەت لە ئیدیۆمەكەماندا دەوترا (سەگ لە ژن ناوەڕێت).
ئێستا زمانەكە بەجۆرێك گۆڕاوە، بەشی هەرە زۆری رستەكان بەتایبەت لای نەوەی تازە، هەمووی دەبێت طوطي لەسەر دابنرێن، كلیلی سۆڵی رستەكان (FUCK) ـە، ئەوانی ترهەمووی +18 ن، جا داماوێك لە سۆشیاڵمیدیا بابەتێك یان پۆستێك بكات و بەدڵی جنێو فرۆشەكان نەبێت، (كە ئەمانیش دوو جۆرن، هەندێكیان جنێوەكانیان بۆ دەنووسرێنەوە، هەندێكیشیان هەر لە شەریكەوە شەیدای جنێون)، سوكایەتی بە هەموو ژنی تایەفە و حزب و كۆمپانیا و حكومەت لە كچ و ژن و دایك و نەنك و پور و هەموو كەسوكارەوە دەكەن: درێغا و سەد حەیف بۆ ئەو زمانە جوانەمان چی بەسەرهات!!؟؟ ، قسەیەكی دستۆیفسكی م بیركەوتەوە كە دەڵێت: كە بابەتم بڵاودەكردەوە، سەدان جنێویان بۆ دەنووسیم، لەخەمی جنێوەكاندا نەبووم ئەوەندەی خەمم لە رێنووسە هەڵەكانیان دەخوارد، جا وەرە جنێوت پێبدەن و ئیملاكەشیان هەڵە بێت!!
* جنێو: شكاندنی بەرانبەرە تاك بێت یان كۆ بە وشە و رستەی پڕ سوكایەتی بە داتاشراو یان وەسفی سووك، بە تۆمەتبار كردن بەبێ بەڵگەی تاوان.
* تۆمەت: ناوبردنی بەرانبەر بە تۆمەتێكی سێكسی، رەوشتی، ئایینی، كۆمەڵایەتی، ئابوری بە بێ بەڵگە.
* ناوزڕاندن: دانان و بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر كەسێك، شارێك، حزبێك، بەمەبەستی زیانگەیاندن بە ناووناوبانگ و كەسایەتی خودی و خێزانی و بنەماڵەیی و شاریی.
جگە لەم سێ حاڵەتە چەندین حاڵەتی تر هەن دەچنە خانەی جنێو، مەبەست لێیان گەیاندنی قسەیە بە لایەنی سێهەم:
1- جنێودەر.. 2- جنێوپێدراو..3- مەكۆی پرۆسەكە وەرگرە (گوێگر یان خوێنەر).. بەبێ بەڵگە و سەلماندن، لە رێگەی بڵاوكردنەوە لە میدیا و سۆشیال میدیا و قسە و قسەڵۆكی ناو كۆڕ و مەجلیسان، چەندین جۆر و ستایل و داهێنانی خراپی تر هەن لەوانەش (سوكایەتی، ناشیرینكردن، زانیاری ناڕاست، بێزاریی، لۆمە، بوختان، ناتۆرە، برینداركردن، گاڵتەجاڕی....هتد)، لە كۆی ئەم هەموو جۆرە لە جنێو داهێنان بە دیوە خراپەكەیدا، مافی هەر كەسێكمانە بپرسین؟
بۆچی ئەم كلتورەمان لە ئەدەبیاتی خۆپارێزیەوە گۆڕا بۆ جنێوفرۆشی؟
رەنگە زۆرینەمان وەڵامی ئەم پرسیارە بزانین، بەڵام كەس خۆی لە قەرەی وەڵامی قورس نادات.
ئەمەش لەسێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15 -
سلێمانی.. 65 سەرپێچێکاری راوە ماسی دەستگیرکراون
03:17 PM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15 -
ترەمپ: لەچەند سەعاتی داهاتوودا رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئیمزا دەكەین
جیهان 08:58 PM - 2026-06-14 -
مەکتەبی سکرتارییەت: لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتییە
کوردستان 06:48 PM - 2026-06-14




دابەزێنە

