فـــــــــڕناس
بیروڕا 12:10 PM - 2026-05-25
هەركەسێك زۆر لە ئاسماندا بمێنێتەوە، زیاتر ئەگەری كەوتنەخوارەوەی هەیە، هەركەسێكیش لە گۆماودا ماسی راوبكات، بۆ پیاو قولوقاچی، بۆ ژنیش پلوپوزی تەڕ دەبێت، خۆ ئەوەی زیاتر لە بنی ئاودا بمێنێتەوە، ئەگەری خنكانی زیاترە، كەچی من كەسانێك دەناسم چەندین جار لە بنی ئاوەوە بەرەو حەوت تەبەقەی ئاسمان و كەشكەڵانی فەلەك بەرز دەبنەوە و دەشفڕن و فیلیش نین!!
هەموومان لە كتێب و میدیای عەرەبدا ناوی عەباسی كوڕی فڕناس مان بیستووە، گوایە داهێنەرێكی عەرەب بووە لە سەدەی نۆهەمی زاییندا لە ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) ژیاوە، بەڵام كەسمان نەمانپرسی فڕناس كە وشەیەكی كوردییە چۆن گەیشتە ئیسپانیا!!؟؟
ئەم پیاوەی كە لە داهێنانی فڕیندا نموونەی نەبوو، داهێنەری شوشە بوو لە لم و زیخ، و داهێنەری ئامێری گومەزی فەلەكی بوو، شاعیر و میوزیكزان بوو هەروەك (زریاب) كە ئەویش عەرەب نەبوو، فڕناسەكەی لای خۆمان فەیلەسوف و زانا و ئەندازیار و موزیكزان و فەلەكناس بوو، كەواتە وەك لیۆناردۆ داڤینشی و مایكل ئەنجیلۆ وابووە، بەڵام بە كۆپییەكی عەرەبی كراو.
گرنگ ئەوەیە بزانین وشەی (فڕ + ناس) كە لە زمانی عەرەبیدا بەم وشانە دەوترێت اعجمی واتە ناعەرەبی، لە كوێوە و لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە،، وشەكە لێكدراوە و چاوگەكەی لە زمانی كوردیدا دەگەڕێتەوە سەر چاوگی (فڕین/ فڕ)، ئاماژەیە بۆ جووڵە لە بەرزاییدا، (ناس) ئاوەڵناوە بەمانای زانا شارەزا ئاشنا دێت، دروست لە وشەی ناسین كە كورتكراوەیەكی زۆرباش و جوان كوردێنراوە، لەو ئەندەلوسە و لە سەدەی نۆهەمدا، بەڕاستی مایەی پرسیارە؟؟
من بۆیە ئەم شێر و رێویە بۆ كارەكەی ئەم پیاوە (كاك عەباس) باسدەكەم، وەك چۆن لە سەرەتا وتم، لەكۆتاییشدا مەبەستێكی ترم دەبێت، گرنگ ئەوەیە كاك عەباس كە ویستی بۆ یەكەمین جار ئەزموونی فڕینی مرۆڤ تاقیبكاتەوە و لەسەر بەرزاییەكەوە بە دووباڵی لە پەڕی باڵندە دروستكراو، فڕی و چەند ساتێك لە ئاسماندا مایەوە، بەڵام پاش كەمێك دەكەوێتە خوارەوە و دەڵێن دەشمرێت، هۆكاری كەوتنە خوارەوەكەی دوو گێڕانەوە هەیە: یەكیان گوایە بە (پیوـ شەمع) پەڕی باڵەكانی لكاندووە و كە بەرز دەبێتەوە، خۆرەتاو پیوەكە دەتوێنێتەوە و دەكەوێتە خوارەوە، دووەم: گوایە كلكی بۆ خۆی دروست نەكردووە، لە نیشتنەوەدا بە زەویدا دەكێشێت و دەمرێت.
باشە، ئێستا خەڵكانێك هەن لە بنی دەریادا ماسی دەگرن و قولیشیان تەڕ نابێت، لە كاك عەباسی فڕناس زیاتر لە ئاسمانی فەلسەفیدا دێن و دەچن و دەمێننەوە، چونكە كلكیان بۆ خۆیان دروست كردووە، لەكاتی نیشتنەوەدا نامرن، لەبری پیو، یان بە (First Class) یان بە (VIP) یان بە فڕۆكەی تایبەت، گەشت دەكەن و دەیان هەزار پێ لە ئاستی دەریاوە بەرزدەبنەوە، دەشفڕن و ناشمرن، بەڵام هۆكاری ماسی گرتن وسەفەر كردن ئەگەر بۆ گەشتكردن نەبێت، دەبێت بۆ ئیشوكار بێت، ئەگەر بۆ ئیشوكار بێت، دەبێت بزانرێت كام ئیشو كام كار؟ كاریش دوو جۆرن، یان كاری تایبەتە یان كاری بەرژەوەندیی گشتیە، بەڵام ئێمەی كورد لەم هەرێمەدا ئاگامان لە هۆكار و رۆشتن و هاتنەوەی عالم و تاجر و مەسولەكانمان نییە، بە رەعیەتیش ناڵێن بۆچی دەڕۆن و ئیشەكەیان چییە و چۆن بووە و چییان بەدەستهێنا، ئەوە نەبێت زۆربەی زۆریان تەنها دەیانەوێت لە بنی ئاوەوە فێری فڕین ببن، بەڵام وەك عەباسی كوڕی فڕناس نا!!
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




دابەزێنە

