کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بیروڕا 12:15 PM - 2025-04-06
لە دەورانی خەباتیدا دیارترین سەرکردەی کوردە.
مام جەلال رێبەرایەتی شۆڕشی رزگاری نیشتمانی خەڵکی کوردستانی کرد تا گەیاندنی بە ئازادی و رووخاندنی دیکتاتۆریەت لە عیراق و چەسپاندنی حوکمێکی پەرلەمانی دیموکراسی.
خاڵی کۆکەرەوەی هێزو لایەنە کوردستانیەکانی بەشەکانی تری کوردستان بوو.
مام جەلال داهێنەری تێزی پشتیوانی پارچەکانی تری کوردستانیشە.
لە مێژووی کورددا سەرکردەی زۆر هەڵکەوتوون بەڵام دەورانی رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال سەختترین قۆناغی خەباتی چەکداریی و سیاسی بوو، توانی کاروانەکە بگەیەنێتە ئازادی و رزگاری باشوری کوردستان و، لەدەستوری هەمیشەیی عیراقدا بە دەست و خەتی خۆی بە هەرێمێکی فیدراڵ بناسێنرێت.
لەم بۆنەی یادی بوونی سەرۆک مام جەلال بە یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە هەموو سەردەمێک زیاتر پێویستمان بە بیرو تێزی ئەو رابەرەی گەلەکەمان هەیە بۆ یەکێتی و یەک گوتاری کورد لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بوونی سەرۆک مام جەلال بە یەکەم سەرۆک کۆماری عیراق بەهەڵبژاردن.
وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو بزوتنەوری نیشتمانی کوردستانی بردە قۆناغێکی نوێ.
زمانی کوردی کردە زمانی فەرمی لە عیراق.
زمانی کوردی بردە ناو نەتەوە یەکگرتوەکان.
ئاڵای کوردستانی وەک ئاڵای فەرمی لە عیراقدا ناساند.
مام جەلال لەیەک کاتدا رابەری خەباتی نیشتمانی گەلەکەمان و لەهەمان کاتدا پارێزەری مافی نەتەوەو پێکهاتەکانی تری کوردستان و عیراقیش بوو.
لەم رۆژەدا کە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو، رۆژی بوونی رابەرەکەمان بە سەرۆکی وڵات، سڵاوی وەفاو بەردەوامی لەسەر تێزو بیری مام جەلال و تێکڕای شەهیدانی کوردو کوردستان دوپات دەکەینەوە.
یادو یادەوەری توێشوی رێگایەو یادی هەمیشە زیندوە.
سالار مەحمود
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05 -
رۆژی جیهانیی ژینگە بەرز رادەگیرێت
10:18 AM - 2026-06-05 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-06-05 -
ڤاكسینی رووسی و هیوایەك بۆ نەخۆشی شێرپەنجە
09:47 PM - 2026-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06 -
ئەمڕۆ کۆڕبەندى دێڵفى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:22 AM - 2026-06-06 -
80 ملیۆن دۆلار بۆ دوو پرۆژەی سلێمانی و دهۆک خەرجدەکرێت
کوردستان 08:43 PM - 2026-06-05 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
ی ن ک 03:24 PM - 2026-06-05 -
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
کوردستان 12:34 PM - 2026-06-05 -
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات
عیراق 12:05 PM - 2026-06-05




دابەزێنە

