riklam

پارێزگاری كەركوك: رووداوەكەی حەویجەمان بە ئەنفال و هەڵەبجە نەشوبهاندووە

kurdistani 06:41 PM - 2013-05-09
دیمەنێك لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە

دیمەنێك لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە

پارێزگاری كەركوك وەڵامی لێدوانی چەند كەناڵێكی میدیای ئازاد دەداتەوە، كە بەناویانەوە ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە قەتڵوعامەكەی حەویجە هاوشێوەی كارەساتەكانی ئەنفال و هەڵەبجەیە.

د. نەجمەددین كەریم پارێزگاری كەركوك لە پەراوێزی كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا كە ئەمڕۆ 9-5 لەگەڵ هاوتاكەی لە پارێزگای دیالە سازیدابوو، رایگەیاندك ئەو لێدوانە هەڵبەستراوە و بەهیچ شێوەیەك لێدوانێكی لەو جۆرەیان نەداوە.

وتیشی: ئەگەر ئەو كارانە دووبارە ببنەوە ئەو كەناڵانە روبەڕووی دادگا دەكرێنەوە، بەداخەوە بۆ میدیای ئازاد قسەیەكی لەو جۆرە بەناومانەوە بڵاودەكاتەوە، كە دوورە لەهەموو راستییەكەوە،  سەرتاپای ئەو قسەیە بە ناڕاست لە قەڵەم دەدەین و قسەی لەو جۆرەشمان نەكردووە.

پارێزگاری كەركوك وتیشی: ناكرێت مەسەلەكەی حەویجە كە كێشەی نێوان ژمارەیەك خۆپیشاندەر و هێزی سوپا بوو، بە مەسەلەكانی وەك ئەنفال و هەڵەبجە بشوبهێندرێت، كە ئەوانە شاڵاوی كۆمەڵكوژی و جینۆسایدكردنی میلـلەتێك بوون.

پارێزگاری كەركوك وتیشی: سەرباری ئەو لایەنە، ئێمە ئیدانەی ئەو رووداوە دەكەینەوە كە لە حەویجە روویداوە، كە دەكرا روو نەدات، هاوخەمی و پشتیوانی ئیدارەی كەركوك بۆ كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەی حەویجە دووپاتدەكەینەوە.

د. نەجمەدین كەریم داواشی لەو كەناڵانە كرد بە وردی ئەركی پیشەیی خۆیان بەشێوەیەكی پڕۆفیشناڵانە رابپەڕێنن و شتی ناڕاست بڵاو نەكەنەوە كە كاردەكاتەسەر، راستگۆیی كەناڵەكانیش.


PUKmedia عومەر غەریب - كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket