ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24ئاڵای کوردستان و ئاڵای عیراق
جارێكی دیكه پرسی (ئازادی و مافی مرۆڤ) له‌هه‌رێمی
كوردستان به نه‌رێنی له‌ناو راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باس
ده‌كرێت و ده‌ڵێت:" دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌نووسی، له هه‌رێم له
پاشه‌كشه‌دایه‌و له‌ساڵی رابردوو خراپتربووه، به‌هه‌مانشێوه عیراقیش خراپه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له 22/4/2024 كه
هاوكاتی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی بوو، راپۆرتی ساڵانه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت:"به‌هۆی
زیادبوونی سنوورداركردنی ئازادییه بنه‌ڕ‌ه‌تییه‌كان و ژینگه‌ی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن
حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌ساڵی ٢٠٢٣دا دۆخی مافی رۆژنامه‌نوسان
خراپتر بووه"، و " تا كۆتایی مانگی ئایار 345 حاڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی خراپ
له‌گه‌ڵ ڕ‌ۆژنامه‌نووسان له سه‌رتاسه‌ری وڵات تۆماركردووه و زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش
له به‌غدا و هه‌ولێر بوون".
زۆرینەی پێشێلکارییەکان لە بەغدا و دهۆک بوون
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا:"هێزه
ئه‌منییه‌كان كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆن، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم (به پله‌ی یه‌كه‌م ئاسایش)، خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی ڕ‌ه‌خنه‌گر
له‌حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستگیر كردووه".
"هه‌ردوو حكومه‌ت ئه‌وله‌وییه‌تیان داوه‌ته ئه‌و ده‌زگایانه‌ی
كه خۆیان خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن یاخود كۆنترۆڵیان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستڕ‌اگه‌یشتن به
زانیاریی، به‌ڵام ئه‌و ده‌زگایانه‌ی پشتییوانییه‌كی به‌هێزی سیاسی یان داراییان نییه،
به‌سه‌ختی ده‌ستیان به زانیارییه‌كان ده‌گات" وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
له‌پرسی پێدانی زانیاری واده‌ڵێت.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئه‌مریكا پشتی به داتا و زانیاری
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی ڕ‌ۆژنامه‌گه‌ری به‌ستووه‌و ده‌ڵێت:" تاكۆتایی
مانگی ئایار 345 حاڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ڕ‌ۆژنامه‌نووسان له سه‌رتاسه‌ری
وڵات تۆماركردووه و زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له به‌غدا و هه‌ولێر بووه"
چەندین رۆژنامەنووس بەبێ بڕیاری یاسا دەستگیرکراون
هه‌ر له‌باره‌ی پرسی رۆژنامه‌نوسانه‌وه له هه‌رێم وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت:"په‌یامنێرانی بێ‌سنوور له ماوه‌ی ساڵێكدا نزیكه‌ی
٢٠ حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی ڕ‌ۆژنامه‌نووسیان له ڕ‌ێكخراوی كوردستان هه‌ژمار كردووه،
ڕ‌ێكخراوی په‌یامنێرانی ماف و گه‌شه‌پێدان كه بنكه‌كه‌ی له هه‌ولێره، بڵاویكرده‌وه:"
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا 49 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر 99 ڕ‌ۆژنامه‌نووس
و بلۆگه‌ری سۆشیال میدیا ئه‌نجامدراوه، RSF تیشكی خستوه‌ته
سه‌ر هه‌ڵكشانی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان، كه چه‌ندین ڕ‌ۆژنامه‌نووس
به‌بێ بڕیاری یاسایی ده‌ستگیركراون و كاتێك واده‌ی ئازادكردنیان نزیك بووه‌وه، به
تاوانی زیاده تۆمه‌تباركران كه بووه‌ته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانیكردنیان".
"له‌ساڵی رابردوودا تاكۆتایی ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێم یاسای
ئازادی زانیاری جێبه‌جێ نه‌كردبوو كه له سه‌ره‌تادا له ساڵی ٢٠١٣ ده‌رچووبوو، ڕ‌ۆژنامه‌نووسان
و داكۆكیكارانی ئازادی ڕ‌ۆژنامه‌گه‌ری ئیدیعایان ده‌كرد كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بێلایه‌ن
نییه له دۆسیه‌كانی ئازادی ڕ‌ۆژنامه‌گه‌ری یان له داوای یاسایی دژی حكومه‌تی هه‌رێم
به‌هۆی نه‌دانی زانیاری، له مانگی یه‌كدا، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ئه‌و
داوایانه‌ی ڕ‌ه‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن پێریاگراف نیوزه‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابوون به‌هۆی ڕ‌ه‌تكردنه‌وه‌ی
ڕ‌اده‌ستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی بودجه‌ی گشتی،" وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا
واده‌ڵێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:"
به‌پێی ڕ‌اپۆرتی ماڵی ئازادی، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم
له كاتی ناڕ‌ه‌زایه‌تییه‌كاندا یاسای ناڕ‌وونیان به‌كارهێناوه بۆ به تاوان
ناساندنی هه‌ندێك چالاكوان و چالاكی ئۆنلاین، كه به‌پێی راپۆرتی ڕ‌ێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی هێزه‌كانی حكومه‌ت و میلیشیاكان چاودێری لاپه‌ڕ‌ه‌كانی سۆشیال میدیای
چالاكوانه‌كانیان ده‌كه‌ن، چالاكوانه‌كان به پشتبه‌ستن به چالاكییه‌كانی سۆشیال
میدیا ر‌ووبه‌ڕ‌وی هه‌راسانكردن یان تۆمه‌تی تاوانكاری بوونه‌ته‌وه."
راپۆرتەکەی دەرەوەی ئەمریکا و دەستگیرکراوانی بادینان
"له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك له ر‌ۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ
ده‌ڵێن، ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانن، به درۆ ئاڵای
پۆسته‌كانیان بۆ به‌ڕ‌ێوه‌به‌رانی فه‌یسبووك وه‌ك ناوه‌ڕ‌ۆكی مافی چاپكردن داناوه،
ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ڕ‌ێگریكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان.
هه‌ندێك له ده‌زگاكانی
ڕ‌اگه‌یاندن باسیان له‌وه كردووه كه ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بوونه‌ته‌وه،
له‌نێویاندا هێرشی دابه‌شكراوی ڕ‌ه‌تكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت، كه گوایه ده‌وڵه‌ت سپۆنسه‌ری كردووه به له‌به‌رچاوگرتنی
كات و وردبینییه‌كه‌ی." وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا واده‌ڵێت.
ئه‌مساڵیش پرسی ده‌ستگیركراوانی بادینان له‌لایه‌ن حكومه‌تی
هه‌رێمه‌وه له راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا باسكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"تا
مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، شێروان شێروانی و گوهدار زێباری – دوو له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی
بادینان - ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی كه هێزه‌كانی ئاسایش
و ده‌زگای هه‌واڵگریی پارتی "پاراستن" له‌ساڵی ٢٠٢٠ دا ده‌یان چالاكوان و ڕ‌ۆژنامه‌نووس و خۆپیشانده‌ریان
ده‌ستگیركردووه – تائێستاش له‌زیندان ماونه‌ته‌وه، كه بڕ‌یار بوو شێروانی و زێباری
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئازاد بكرێن، به‌ڵام ماوه‌ی زیندانیكردنیان درێژكرایه‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی ڕ‌استه‌وخۆ پێش واده‌ی دیاریكراوی ئازادكردنیان، تۆمه‌تی زیاتریان
خراوه‌ته پاڵ، هاوكات له مانگی ته‌مموزدا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له دهۆك ڕ‌ۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكییان ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی
به‌رۆشكی كۆنگره‌یه‌كی ڕ‌ۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا بۆ ڕ‌ه‌خنه‌گرتن له‌و سزا درێژكراوه‌ی
كه به‌سه‌ر شێروانی دا ده‌رچووه، له‌كاتێكدا ناڕ‌ه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر
به‌و بڕ‌یاره".
ده‌ستگیركردن و لێپێچینه‌وه‌ی ناڕ‌ه‌وا دژی ڕ‌ۆژنامه‌نووسان
له راپۆرته‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پرسه
گرنگ و به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌كانی مافی مرۆڤ له راپۆرته باوه‌ڕ‌پێكراوه‌كان
دا بریتین له :" كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست
یان نایاسایی، له‌وانه‌ش كوشتن؛ رفاندن؛ ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌ڵه‌كردن یان سزادانی
دڕ‌ندانه‌و نامرۆڤانه و ڕ‌یسواكردن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ته‌وه؛ بارودۆخی
زیندانی سه‌خت و مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ژیانی؛ ده‌ستگیركردن یان ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
ئاره‌زوومه‌ندانه؛ ده‌ستوه‌ردانی ئاره‌زوومه‌ندانه یان نایاسایی له پاراستنی نهێنی؛
سزادانی ئه‌ندامانی خێزان به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه گوایه له‌لایه‌ن تاكێكه‌وه
ئه‌نجامدراون؛ پێشێلكاری جددی له ململانێیه‌كدا، له‌وانه‌ش هێرشه‌كان كه ده‌بێته
هۆی مردن و زیانگه‌یاندن به هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی؛ سنوورداركردنی ئازادی ڕ‌اده‌ربڕ‌ین
و میدیا، له‌وانه توندوتیژی یان هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی توندوتیژی دژی ڕ‌ۆژنامه‌نووسان، ده‌ستگیركردن
و لێپێچینه‌وه‌یه‌كی ناڕ‌ه‌وا دژی ڕ‌ۆژنامه‌نووسان، سانسۆركردن و بوونی یاسای
بوختانكردنی تاوانكاری؛ سنوورداركردنی ئازادی ئینته‌رنێت؛ ده‌ستوه‌ردانێكی به‌رچاو
له ئازادی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه و ئازادی كۆبوونه‌وه؛ سنوورداركردنی ئازادی
جووڵه، له‌وانه‌ش گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ئاواره‌كانی ناوخۆ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی
كه ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی هه‌ڕ‌ه‌شه بوونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ژیان و ئازادییان؛ دووباره كۆكردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بۆ وڵاتێك كه ر‌ووبه‌ڕ‌ووی ئه‌شكه‌نجه یان گۆشه‌گیری ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌ش
زیانێكی گه‌وره وه‌ك هه‌ڕ‌ه‌شه بۆ سه‌ر ژیان یان ئازادی یان مامه‌ڵه‌ی خراپی تر
كه‌پێشێلكردنی جیاوازی مافی مرۆڤ پێكده‌هێنێت؛ گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت؛ توندوتیژی به‌رفراوان
له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری، له‌وانه‌ش توندوتیژی خێزانی و جۆره‌كانی تری توندوتیژی؛
ئه‌و تاوانانه‌ی كه توندوتیژی یان هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی توندوتیژی تێدایه كه ئه‌ندامانی
گروپه كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئاواره‌كانی ناوخۆ و دانیشتوانی گه‌ڕ‌اوه ده‌كه‌نه
ئامانج؛ تاوانه‌كانی توندوتیژی یان هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی توندوتیژی كه كه‌سانی له‌شفرۆش،
هاوڕ‌ه‌گه‌زباز، دووڕ‌ه‌گه‌زباز، ڕ‌ه‌گه‌زگۆڕ‌او، كه‌یر، یان نێوان ڕ‌ه‌گه‌زه‌كان
ده‌كه‌نه ئامانج؛ بازرگانیكردن به‌و كه‌سه‌كانه‌وه، له‌وانه‌ش كاری زۆره‌ملێ؛
سنوورداركردنی به‌رچاو بۆ ئازادی كرێكاران له‌كۆبوونه‌وه‌و بوونی خراپترین جۆره‌كانی
كاری منداڵان".
به‌پێی راپۆرته‌كه:"كوشتن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو
و توندوتیژی به‌پاڵنه‌ری سیاسی زۆرجار له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ڕ‌وویداوه، له‌مانگی
ته‌مموزدا سێ به‌رپرسی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق كوژران.
پۆلیس بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د میرزا سیندا به‌رپرسی باڵای
پێشووی هه‌واڵگری و په‌یوه‌ندیدار به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌شاری زاخۆ له‌پارێزگای دهۆك گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، په*كه*كه*ی
به به‌رپرسیار له كوشتنه‌كه‌ی ناساند؛ به‌ڵام نوێنه‌رانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل،
باڵی چه‌كداری په*كه*كه،ڕ‌ه‌تیان كرده‌وه".
حكومه‌تی هه‌رێم بەمەبەست نه‌وجه‌وانانیان له‌خانه‌كانی گه‌وره‌ساڵاندا دەستبەسەرکردووە
له‌باره‌ی زیندان و بنكه‌كانی چاكسازی له هه‌رێم و عیراق
به‌خراپ باسكراوه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت:" له سه‌رانسه‌ری
هه‌رێمی كوردستانی عیراق، شه‌ش بنكه‌ی چاكسازی هه‌یه كه سێیان بۆ پیاوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو
و سێیانیشیان بۆ ژنان و نه‌وجه‌وانانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. ئه‌و زیندانیانه‌ی كه
بۆ ژنان و نه‌وجه‌وانان دیاریكراون، هه‌م ده‌ستگیركراوانی پێش دادگاییكردن و هه‌م
زیندانییه‌كانی له‌خۆگرتووه، له‌كاتێكدا پیاوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی پێش دادگاییكردن
له بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌رده‌بن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عیراق، كۆی
ژماره‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی كه زیندانیكراون به ڕ‌ێژه‌ی له‌سه‌دا ١٥٧ له‌توانای
دیاریكراوی زیندانه‌كان زیاتر بووه، به وته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، ژماره‌ی زیندانه‌كان چوار هه‌زار و 922 كه‌س بووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 181
كه‌سیان نه‌وجه‌وانن، ئه‌مه‌ش له‌كاتكێدایه له‌هه‌ندێك زیندان و زیندانه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیس، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم ناوبه‌ناو نه‌وجه‌وانانیان له هه‌مان
خانه‌كانی گه‌وره‌ساڵاندا ڕ‌اگرتووه، چونكه له هه‌رێمی كوردستانی عیراق كه‌مترین
ته‌مه‌ن بۆ به‌رپرسیارێتی یاسایی ١١ ساڵانه".
له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا
هاتووه:"كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هه‌رێمی كوردستان كه كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆیه
له راپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، كه ناوه‌نده‌كانی چاكسازی له‌هه‌رێمی
كوردستانی عیراق به‌ده‌ست كێشه درێژخایه‌نه‌كانی قه‌ره‌باڵغی و ناته‌واوی ئاو و
پاك و خاوێنی، به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێشوه‌خته‌و نه‌بوونی
ستافی پزیشكی ده‌ناڵێنن".
سه‌ركرده باڵاكانی هه‌رێم ده‌ستوه‌ردانیان لەدۆسیه‌کاندا هەبووە
"ڕ‌ێكخراوه‌كانی
مافی مرۆڤ، چالاكوانان و ڕ‌ۆژنامه‌نووسان زۆرجار ڕ‌اپۆرتیان داوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی
حكومه‌تی هه‌رێم به ئاره‌زووی خۆیان ڕ‌ۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان و خۆپیشانده‌رانیان
ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون پێیانوابوو كه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه
له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاڕاسته‌یان كراوه‌و له كۆتاییشدا به‌بێ تۆمه‌ت ئازادكراون،
هه‌ندێكیان باسیان له مامه‌ڵه‌ی خراپ كردووه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا"،
هاوكات له‌مانگی ئابدا، كارمه‌ندانی هه‌واڵگری ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
ڕ‌ۆژنامه‌نووس ئیسلامی كاشانییان له‌زاخۆ ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی كاشانی ڕ‌ه‌خنه‌ی
له‌گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕ‌ێوه‌بردنی مووچه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم گرت. دوای دوو ڕ‌ۆژ
ئازادكرا، به‌ڵام به‌پێی ڕ‌اپۆرته میدیا ناوخۆییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتداران فه‌رمانی
ده‌ستگیركردنی كاشانییان نه‌خسته‌ڕ‌وو هه‌رچه‌نده دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڵیانكوتایه
سه‌ر ماڵه‌كه‌ی" له‌راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا واهاتووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه:"ڕ‌ێكخراوه
ناحكومییه‌كان ڕ‌اپۆرتیان داوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێش دادگاییكردندا ڕ‌اگرتووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی IHRCKR، هه‌ندێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له ئاسایشی
ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی دادگا بۆ
ئازادكردنیان، هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته‌كان ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كوردستان له ڕ‌ووی
یاسایی و دارایی و كارگێڕ‌ییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام ده‌وترێت سه‌ركرده باڵاكانی
هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆسیه هه‌ستیاره سیاسییه‌كان هه‌بووه‌و
ده‌ستوه‌ردانیان كرده‌وه".
هێرشی فڕ‌ۆكه بێفڕ‌ۆكه‌وانەکانی توركیا بۆ سەر هەرێم
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت:"هه‌واڵی كوژرانی مه‌ده‌نییه‌كان به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له باكووری وڵاته‌كه‌دا بڵاوبووه‌وه، له مانگی نیساندا میدیاكان باسیان له كوژرانی دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی كورد له هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر دهۆك كرد، له مانگی ئابی ڕ‌ابردوودا، میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانی فڕ‌ۆكه‌ی بێفڕ‌ۆكه‌وانی توركیا له دهۆك، هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كوژراوه و هاوڵاتییه‌كیش برینداربووه، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و پارێزگایه له بۆردومانێكی دیكه‌دا چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، هاوكات هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نیش له‌كاتی بۆردومانی فڕ‌ۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری سلێمانی برینداربووه، له مانگی ئه‌یلولی ڕ‌ابردوودا، میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان پشتڕ‌استیان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشێكی فڕ‌ۆكه‌ی بێفڕ‌ۆكه‌وانی توركیا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانیان كه گوایه په*كه*كه به ئامانج گیراوه له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كوژراوه و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار بووه.
گەندەڵی رێگە لەحکومڕانی راست دەگرێت
له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم و عیراق له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه:" گه‌نده‌ڵی وه‌ك به‌ربه‌ستێكی به‌رچاو له به‌رده‌م حوكمڕ‌انی باش‌دا هه‌یه له هه‌موو ئاسته دامه‌زراوه‌ییه‌كان، له‌وانه‌ش له. به‌رتیلدان، سپیكردنه‌وه‌ی پاره، خزمایه‌تی و خراپ به‌كارهێنانی سامانی گشتی له‌هه‌موو ئاسته‌كان و له‌سه‌رجه‌م لقه‌كانی حكومه‌تدا باو بووه، ڕ‌ه‌چاوكردنی خێزان، خێڵه‌كی و تائیفی كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر بڕ‌یاره‌كانی حكومه‌ت له هه‌موو ئاسته‌كان و له سه‌رانسه‌ری هه‌موو لقه‌كانی حكومه‌تدا هه‌بوو. به‌رپرسانی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم زۆرجار به‌بێ سزا خه‌ریكی كاره گه‌نده‌ڵییه‌كان بوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05