riklam

پشوه‌كانی به‌هارو هاوین به‌كارده‌هێنرێن بۆته‌واوكردنی خوێندن

کوردستان 10:18 AM - 2016-02-14
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌كاتی ته‌واوبوونی ده‌وامی خوێندندا مه‌نهه‌جی خوێندن ته‌واو نه‌كرابوو ئه‌وه‌ پشوه‌كانی هاوین و نه‌ورۆز به‌كارده‌هێنین بۆ ته‌واوكردنی خوێندن.

دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ پرۆسه‌ی خوێندن له‌سنوه‌ری په‌روه‌رده‌ی شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری دواكه‌وتوه‌ به‌هۆی مانگرتنی مامۆستایانه‌وه‌ به‌ڵام ناتوانین بڵێین خوێندن له‌و سنورانه‌ راده‌گیرێت و په‌ك ده‌خرێت.

وتیشی: مه‌نهه‌جی خوێندن به‌شێكی باشی ته‌واوكراوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌تا كاتی ته‌واو بوونی ده‌وامی خوێندن مه‌نهه‌ج ته‌واو نه‌كرێت پشوه‌كانی هاوین و به‌هار به‌كارده‌هێنین بۆ ته‌واوكردنی مه‌نهه‌جی خوێندن.

هه‌ر له‌باره‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیشه‌وه‌ مامۆستا دڵشاد وتی: 18-2-2016 كه‌ده‌كاته‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ وه‌ك هه‌موو ساڵێك تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ئه‌نجام ده‌درێت و 47 هۆڵی تاقی كردنه‌وه‌ش  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئامادده‌ كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌له‌ئێستادا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دده‌نی له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هه‌نوكه‌یی بدۆزنه‌وه‌و ده‌وام ئاسایی بكرێته‌وه‌.

PUKmedia هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket