riklam

هۆشداری توند ده‌درێته‌ سوپای توركیا

کوردستان 11:37 PM - 2016-02-13
.

.

دوای بۆردومانكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و هێزه‌كانی سوپای شۆڕشێگڕانی سوریا له‌ باكوری حه‌له‌ب و باشوری عه‌فرین له‌نزیك عزاز ، سوپای شۆڕشگێڕانی سوریا هۆشداری توند ده‌داته‌ توركیا و هه‌ڕه‌شه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ ده‌دات . 

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوپای شۆڕشێگرانی سوریادا  كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هاتووه‌، هێزه‌كانی سوپای شۆڕشگێڕان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ چێنراوه‌ دوژمنكاریانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت له‌باكوری حه‌له‌ب ، كه‌هه‌ستاون به‌بۆردومانكردنی كوندی مالكیه‌ و ته‌نب ئه‌لتین كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان و یه‌په‌گه‌وه‌ ئازادكراون . 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، له‌هیچ پشتوانیه‌كی توركیا ناترسین بۆ تیرۆریستان ، كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت و زیان به‌ چاره‌نووس و به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌تایبه‌ت پشتیوانیكردنی ئه‌لقاعیده‌ له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كان . 

 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌هاوكاری و پشتیوانی تیرۆرستانی ئه‌لقاعیده‌و له‌ڕووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندایه‌ . 

 

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك روبه‌ڕووی ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ی توركیا ده‌بینه‌وه‌و رێگه‌ به‌تێكدانی شۆڕشه‌كه‌مان و مه‌به‌سته‌ ئازادیخوازه‌كه‌مان ناده‌ین له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكه‌وه‌ . 

 

PUKmedia و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket