riklam

سەرۆكی ئەم وڵاتە موچەكەی دەبەخشێتە هەژاران

جیهان 05:01 PM - 2016-02-13
لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا بەڵێنی بەخەڵكی وڵاتەكەی دابوو

لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا بەڵێنی بەخەڵكی وڵاتەكەی دابوو

سەرۆكی وڵاتی گواتیمالا بڕیاریدا زیاتر لەنیوەی موچەكەی ببەخشێتە هەژاران و كەمتدەرامەتان.

جیمی مۆرلیس سەرۆكی گواتیمالا وەك وەفایەك و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی گواتیمالادا بەخەڵكی وڵاتەكەیدا بوو ئەگەر بۆ پۆستی سەرۆكایەتی سەركەوتن بەدەستبهێنێت ئەوا 50%ی موچەكەی دەبەخشێتە هەژاران، بڕیاریدا 60% موچەكەی ببەخشێتە ژمارەیەك دامەزراوەی پەیوەندیدار بەهاوكاریكردنی هەژاران و كەمتدەرامەتانی وڵاتەكەی. 

جیمی مۆرالیس سەرۆكی نوێی گواتیمالا پێش وەرگرتنی پۆستەكەی ئەكتەرێكی كۆمیدی وڵاتەكەی بووە، دوای دەستبەكاربوونیشی زیاتر لەنیوەی موچەكەی بۆ كاری خێرخوازی و هاوكاری هەژاران تەرخانكرد.

مۆرالیس دووەم سەرۆكی وڵاتانی ئەمریكای لاتینە كە موچەكە دەبەخشێتە هەژاران، پێشتریش خۆسی مۆخیكا سەرۆكی پێشوی ئۆرۆگوای هەموو موچەكەی دەبەخشیە هەژاران و بەسەرۆك هەژارەكە ناسراو بوو، دەرگای كۆشكی سەرۆكایەتیەكەشی بۆ ئەو كەسانە كردبوویەوە كە شوێنی نیشتەجێبونیان نەبوو. 

PUKmedia ئاژانسەكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket