riklam

به‌ڤیدیۆ .. شه‌ڕڤانان تیرۆرستان تێكده‌شكێنن

کوردستان 06:19 PM - 2016-02-12
.

.

شه‌ڕ له‌ خۆرئاوای شاری عزاز كه‌ده‌كه‌وێته‌ باشوری عه‌فرینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕڤانان له‌پێشڕه‌ویدان و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستیان كوژراون .

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، له‌ئێستادا شه‌ڕێكی قورس له‌خۆرئاوای شاری عزاز له‌ باشوری عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕڤانان زیانی زۆریان به‌تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌و ئه‌حرار ئه‌لشام گه‌یاندوه‌.

وتیشی : چه‌ند شوێنێك له‌خۆرئاوای شاره‌كه‌دا كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی زۆردا گیراوه‌ . 

رونیشكرده‌وه‌، به‌هۆی شكسته‌كانی تیرۆرستانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستان شاری عزازیان چۆڵكردوه‌و هه‌ڵاتوون .

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket