riklam

باوكێك دوو كوڕی خۆی كوشت

کوردستان 03:22 PM - 2016-02-12
.

.

له‌شاری رانیه‌ به‌هۆی ته‌قه‌كردنی باوكێك له‌منداڵه‌كانی دوو كوڕی خۆی كوشتووه‌و كچێكشی به‌سه‌ختی برینداربووه‌. 

 

رێبوار قادر لێپرسراوی كارگێڕی پزیشكی دادی رانیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قه‌كردنی باوكێك له‌منداڵه‌كانی ته‌رمی دوو كه‌س كه‌ كوڕی  كه‌سه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دادی راینه‌ كراون .

 

وتیشی، هاوكات كچێكی بریندار كه‌ ئه‌ویش سه‌ربه‌و خێزانه‌یه‌  ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه‌و له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پۆلیسی رانیه‌ ئاشكرایكرد، باوكه‌كه‌  به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌و پۆستی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌ و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ .

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket