riklam

له‌كاتی خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌دا سوتا

کوردستان 09:51 AM - 2016-02-12
.

.

شه‌وی رابردوو له‌شاری كه‌لار دوای ئه‌وه‌ی ویستبووی خۆی گه‌رمبكاته‌وه‌ گڕ له‌گه‌نجێك به‌رده‌بێت و به‌شێی زۆری جه‌سته‌ی ده‌سووتێت . 

 

رائد عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌شاری كه‌لار ، ژماره‌یه‌ك گه‌نج ئاگرێكیان كردوه‌ته‌وه‌و ویستوویانه‌ خۆیان گه‌رمبكه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌یكردوه‌ته‌ گیانی یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ و رێژه‌یی 60% ی جه‌سته‌ی سوتاندوه‌. 

 

وتیشی : گه‌نجه‌كه‌ ته‌مه‌نی ساڵانه‌ و به‌هه‌ڵه‌ له‌بری نه‌وت به‌نزینی به‌ئاگره‌كه‌دا كردبوو . 

رونیكرده‌وه‌، ده‌ست به‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژاری ئاسایش كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌ . 

 

PUKmedia  سامان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket