riklam

وەزیرێك دەستیلەكاركێشایەوە

عیراق 06:38 PM - 2016-02-11
پشتیوانی خۆی بۆ گۆڕانكارییەكانی عەبادی راگەیاند

پشتیوانی خۆی بۆ گۆڕانكارییەكانی عەبادی راگەیاند

وەزیرێكی حكومەتی عیراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستەكەی راگەیاندو دەشڵێت پشتیوانی لەچاكسازییە وەزارییەكانی سەرۆك وەزیران دەكات.

حسێن شەهرستانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، تیایدا رایگەیاندوە: وەك وەڵامێكی پێویست بۆ تەواوكردنی هەنگاوەكانی چاكساز كە مەرجەعی ئاینی داوای دەكات و پاڵپشتی گۆڕانكارییە وەزارییەكانی حكومەتی عیراق دەكات لەم قۆناغەدا، پشتیوانی خۆم بۆ هەڵوێستی سەرۆك وەزیراین عیراق رادەگەیەنم بۆ ئەو هەوڵانەی گرتویەتیەبەر بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری  لەپێكهاتەی حكومەتەكەیدا.

شەهرستانی راشیگەیاندوە: نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خستوەتە بەردەتسی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەیزرانی عیراق وەك خزمەتێك بەگەلی عیراق.

حسێن شەهرستانی دوای راگەیاندنەكەی عەبادی بۆ گۆڕنكاری لەپۆستە وەزارییەكان یەكەم وەزیرە كە دەستلەكار بكێشێتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket