riklam

لە پۆزەوە بۆ بێپارەیی

بیروڕا 02:54 PM - 2016-02-11
.

.

نە بەوشێوەو نە بەمشێوەش، لە پۆزەوە بۆ بێپارەیی

لەگەڵ ئەوەی کە هیچ کەسێکی مرۆڤ دۆست و بەویژدان نیە کە ئەم بارەی کوردستانی تێکەوتوە بەڕاست بزانێ و هیوای چاکسازی بۆ نەخوازێ، پێم باشبوو کە هەندێ ڕەخنە بخەمەڕوو ئەویش لەترسی ئەوەی کە خەریکە دەبێتە دیاردە.

سویدیەکان وتەیەکیان هەیە کە ڕۆژانە بەرگوێ دەکەوێت کە دەڵێن: مامناوەندی باشترینە. ئەم وتەیە بۆ زۆربەی بوارەکان بەکاردەهێنن، وەك: پەیەوەندی مامناوەندی، خەرجکردنی پارە مامناوەندی، قسەکردن مامناوەندی، خۆهیلاککردن و کارکردن مامناوەندی، خوێندنەوەی مامناوەندی، جلوبەرگ مامناوەندی، خۆدەرخستن و بڕوا بەخۆبوون مامناوەندی، خواردن مامناوەندی و تاد.

لەوانەیە جیلی من و بەرەو سەر، بەداخەوە کۆمەڵێ قەیران و جەنگ و ماڵوێرانی و هەژاریمان بەسەر هاتبێ و کاتی واش هەبووبێ کە نە ماڵمان مابێ ونە هیچ پارەو پوڵێکمان لەگیرفاندا نەمابێ، بەڵام هەرگیز بەکەسمان نەدەوت کە ئەوە گیرفانمانەو تەنها یەك دینارمان پێنیە. سەردەمێك تێپەڕیکردو خوای گەورە دەروازەیەکی لە میللـەتی کورد کردەوەو چەند ساڵێك زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەتێریدا بوون، بەڵام ئەوەی نەیاندەزانی و بیریان لێنەدەکردەوە دەست بەپارەوە گرتنبوو، هەر لەتاکەکانەوە بگرە هەتا حکومەتەکەشمان بیریان دەکردەوە لەئەگەری ڕۆژێگارێك کە دیسانەوە هەژاری و قەیرانی دارایی بەسەریاندا بێت، هەر ئەوەبوو وایکردبوو نەك مۆدیلات و چاولێکەری سەریهەڵدا بگرە کە ئەوروپایی و بیانیەکان کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان دەکرد ئیرەییان دەبرد بەوەی کە ئەو ئۆتۆمبیل و کۆشکانە بەچی دەکڕدرێت. ئەو هەموو باخە سیاجکراوانە، ئەو هەموو کافتریا گرانبەهایانە، ئەو هەموو مۆڵ وڕێستوڕانگە گرانانە چۆن بەوشێوە خیرایە دروستبووەو ئەو هەموو فرۆشیاریانەی هەبوو. ئێمە بەسەربەرزیەوە بیانیەکانمان دەهێنایەوە هەرێمی کوردستان و چوانی و ئارامیەکەیمان پیشانی جیهان دەدا.

لەپاڵ ئەم پێشکەوتنەی هەرێمەکەماندا کە زیاتریش هەر ڕوواڵەتەکەی بوو، ئەوەی جێی باسکردنی منە لەم بابەتەدا لوتبەرزی و پۆزلێدانی زۆرێك لەتاکەکانی کوردبوو، جا هەرلەخوێندکاری زانکۆو پەیمانگاکانەوە بگرە هەتا دوکاندارێك کە بە لالوتەوە وەڵامی دەدایتەوە لەکاتێكدا کە دەبوایە خۆی بەخێرهاتنی بکردیتایە بۆ دوکانەکەی، پزیشکەکان زۆربەیان بێ ویژدانانە سودیان لەنەخۆشی خەڵك وەردەگرت خۆیان تەواو تێردەکرت. ئەندازیاران و مامۆستایانی زانکۆو زۆرێک لە دەروونناس کارمەندانی پەروەردەو تەندرستی و هەموو بوارەکانیتریش بەهەمانشێوە زۆربەیان لەخۆبایبوون. بەهۆی پۆشینی پۆشاکی گرانبەهاو ئۆتۆمبیلی بەرزو پارەی زۆردان بەژمارەی تەلەفۆن و ئۆتۆمبیل و مۆبایلی نوێ، زۆریان نە خۆیان و نە خوایان بیرمابوو. وامان نەووت!

ئێستاش بەداخەوە وا بۆ دوو سال دەچێ دیسانەوە قەیران ڕوو لەهەرێمەکەمان کردووەتەوە. تاکی کورد شایانی ئەوپەڕی ڕێزلێنانەو جێی شانازیە بۆ ئێمە کە لەدەروەی وڵات دەژین کاتێك باس لەکورد دەکرێت. ئەوەی بۆ ئێمە جیی باسە ئەوەیە کە لەو نەهامەتی و قەیرانە داراییەی کوردستاندا کە هەموو دەیزانین، بۆ دەبێ تاکی کورد بە ڕۆشنبیرەکانیشەوە وا دەیکەنە خوویەك کە لەبەردەم مێدیاکاندا دەستدەکەن بەگیرفانیانداو تەنانەت فرمێسك دەڕژن کە پارەیان پێنیە. ئەم مۆدیلە تەنانەت لەهەندێ پڕۆگرامی تیڤیەکانی کوردستان لەکاتی چاوپێکەوتنیاندا بەکەسەکان دەڵێن کە ئەوان چەند لەگیرفانیاندا هەیە. ئەمجۆرە پڕۆگرامە لەهیچ کەناڵێکی دونیادا نابینرێن، خۆزگا ئەم دیاردەیە کۆتایی دەهات، لەبەرئەوەی مەرجیشنیە ئەوەی کە تەنها ١٠ هەزار دینار لەگیرفانیدا هەبێ ئیتر ئەو تەنها خاوەنی ١٠ هەزار دینار بێ. ئەوەشمان لەبیربێ مێدیاکانی دەرەوەی کوردستان سود لەو وێنانە وەردەگرن و بۆ بەرزی ناوی کوردو پشتیوانی لە پێشمەرکە ئازاکانمان. پاش ناسکیتەوە. ئی واشمان نەوت!

هیوادارم میللـەتی کورد هەمیشە سەربەرز بێت و دڵنیابن ئەم قەیرانەش تێدەپەڕێ، بەڵام هیوادارین کە سود لەهەڵەکانمان وەربگرین. سەربەرزی بۆ تاکی کوردو خوای گەورە ئارامی بۆ ماڵی کورد بگەڕێنێتەوە. سودێك لەو وتە سویدیەش وەربگرن: مامناوەندی باشترینە.

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

سەرکەوتوبن


https://www.facebook.com/abdullatawfik/
www.warzshidaruni.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket