یاداشتێك لهئهكادیمیانی كوردستانه‌وه بۆ حكومه‌ت
ئابوری 08:53 PM - 2016-02-09یاداشێتك له‌به‌رامبه‌ر سیستمی نوێی مووچه
له‌باره‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌هه‌رێم، كۆمه‌ڵه‌ی ئهكادیمیانی كوردستان یاداشێتك له‌به‌رامبه‌ر سیستمی نوێی مووچه بڵاودهكاتهوهو داوا له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌مشێوه‌یه چاكسازی بكه‌ن.
ده‌قی یاداشته‌كه....
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست، ئهكادیمیانی به‌ڕێز ، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم له كوردستان ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و ئه‌كادیمی به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه یاداشتێك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه له‌م ڕاگه‌یاندراوه‌دا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیان هه‌نگاوی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه به چاكسازی نازانێ به‌توندی دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانه و پێشنیاری چاكسازی له‌م سێكته‌رانه ده‌كا:
1.سێكته‌ری نه‌وت و غاز:
1.1. له‌م سێكته‌ره پێویسته شه‌فافیه‌تی ته‌واوه‌تی بهرجهستهكرێ و گشت داهاته‌كانی نه‌وت و غاز بۆ وه‌زاره‌تی دارای بگه‌ڕێندرێته‌وه.
2.1. لابردنی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له خشته‌ی ڕێكخستنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دامه‌زراوه له كارهكانیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه و به‌رده‌وام زیانێ زۆری به هه‌رێمه‌كه‌مان گه‌یاندووه و بۆته سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایش.
3.1. ڕاگرتنی فرۆشتنی نه‌وت به نایاسایی.
4.1.گرێبه‌سته‌كانی غازی سروشتی پێویسته هاوشێوه‌ی گرێبه‌سته‌كانی وڵاتانی جیهان بێ و هه‌رزان فرۆشیش نه‌كرێ.
2.سێكته‌ری دارایی و بانقی:
1.2.گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
2.2.دانانی سیسته‌مێكی بانقی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نهختیینه(سیوله) ی دراو له بازاڕدا.
3.سێكته‌ری ئاو و كاره‌با:
1.3 هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ئه‌نجامدراون.
2.3.دانانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاو و كاره‌با.
3.3.دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدان به وزه ئهلتهرنهتیڤهكان، وه‌كو وزه‌كانی تیشكی ڕۆژ و با و ئاو و غازی سروشتی.
4.سێكته‌ره جیاجیاكانی پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزار:
1.4.په‌ره‌پێدان به‌م كه‌رتانه به‌جۆرێك بێ كه وڵاته‌كه‌مان به‌رهه‌مهێنه‌ر بێ نه‌ك بهكاربر.
2.4.زیاتر سوودوه‌رگرتن له جوانی سرووشتی كوردستان له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری.
3.4.دانانی باجێكی زۆر له‌سه‌ر بازرگانی گشتوكاڵی هاورده بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی گه‌شه‌بكا.
4.4.دامه‌زراندنی پیشه‌سازی پێترۆكیمیاوی.
5.4. دامه‌زراندنی كارگه‌كانی شووشه، دروستكردنی پلاستیك و كارگه‌كانی به‌كارهێنانه‌وه‌یان.
6.4.دانانی باج له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانی و گه‌وره‌كان و هه‌وڵی ڕێكخستنهوهشیان به‌جۆرێك بدرێ خزمه‌تی ئابووری نه‌ته‌وه بكا.
ئه‌مانه و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی تر ده‌بێ چاكسازی ڕیشه‌ییان تیا ئه‌نجامبدرێ و كاراشكرێن.
جهغتدهكهینهوه كه ئه‌م یاداشته سهرهتاههنگاوه و ده‌بێ بۆله‌مه‌ولا ئهكادیمیانی كوردستان پهراوێزنهكرێن و سه‌باره‌ت به پرسه چارهنووسسازییهكانیش ڕاوێژیانپێبكرێ.
له‌گه‌ڵ ڕێزی كۆمه‌ڵه‌ی ئهكادیمیانی كوردستان
2016/2/9
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25