riklam

وه‌زاره‌تی بازرگانی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌رله‌وه‌ڕگه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

ئابوری 08:26 PM - 2016-02-09
ئه‌و بڕیاره‌ دووره‌ له‌ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی

ئه‌و بڕیاره‌ دووره‌ له‌ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی

وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق رێگری ده‌كات له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌رله‌وه‌ڕگه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق.

جاسم ئه‌لعامری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق رایگه‌یاند: بڕیاری رێگریكردن له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌رله‌وه‌ڕگه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقدا هاتووه‌.

وتیشی: ئه‌و بڕیاره‌ دووره‌ له‌ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی و مه‌به‌ست لێی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانه‌ له‌نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو 664 هه‌زار مریشك له‌پارێزگای دهۆك و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌پارێزگای سلێمانی نه‌خۆش كه‌وتوون.


PUKmedia سۆمه‌رییه‌ نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket