riklam

سه‌رۆك كۆمار ستایشی قوربانیدانه‌كانی شاری خانه‌قین ده‌كات

کوردستان 05:34 PM - 2016-02-09
ستایشی ئازایه‌تی جه‌ماوه‌ری خانه‌قینی كرد

ستایشی ئازایه‌تی جه‌ماوه‌ری خانه‌قینی كرد

 ئه‌مڕۆ 9-2-2016، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی شاری خانه‌قین.

له‌و دیداره‌دا به‌ڕێزیان ئاماژه‌یكرد بۆ پێگه‌ی مێژوویی شاره‌كه‌ و قوربانیدانه‌كانی له‌رێگای به‌دیهێنانی دیموكراسی و تێكشكاندنی تیرۆر، ستایشی ئازایه‌تی جه‌ماوه‌ری خانه‌قینی كرد كه‌ پۆلێك شه‌هیدی به‌خشی به‌ كاروانی  خه‌بات دژی زۆرداریی و تیرۆر، هه‌وڵه‌كانی خۆی و حكومه‌تی فیدراڵیی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی رۆڵه‌كانی شاره‌كه‌ له‌ هه‌مو بوارێكدا.

ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ش ئاماژه‌یانكرد بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا كه‌ ئاگاداركردنی گه‌وره‌ لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ته‌ له‌ ئاست كێشه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی شاره‌كه‌یان، سه‌رله‌نوێش داویان له‌ حكومه‌ت كرده‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بباته‌ سه‌ر كه‌داویه‌تی بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و  ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌ بوه‌كان كه‌رویان كردۆته‌ ناوچه‌كه‌ و قورساییه‌كی زۆری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییان له‌سه‌ر شاره‌كه‌ دروستكردوه‌ .


وه‌فده‌كه‌ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ خانه‌قین شانازیی ده‌كات به‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی شارستانیی له‌ نێوان هه‌موو پێكهاته‌ جیاجیاكانیدا چه‌سپاوه‌ و پێكه‌وه‌ به‌گژ تیرۆری داعشدا ده‌چنه‌وه‌، سوریشن له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی شاره‌كه‌یان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket