كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان له ئه‌ڵمانیا كۆتایی هات
هەمەرەنگ 11:17 AM - 2016-02-09.
هه‌فته‌یه‌كه له شاری كۆلن له ئه‌ڵمانیا كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له كه‌شێكی باراناوی و تاڕاده‌یه‌ك ساردا یه‌كه‌م رۆژی كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان به‌رێوه‌چوو.
كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان بریتیه له‌جه‌ژنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و ساڵانه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
له‌پاش وڵاتی به‌رازیل دووه‌م گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵ له‌جیهاندا له‌شاری كۆلن به‌رێوه‌ده‌چێت و ساڵانه جگه له شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌موو وڵاتانی دونیاوه خه‌لكانێكی زۆر به‌شداری ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه ده‌كه‌ن .
لای به‌شێك له كریستیانه‌كان ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه به‌شێكه له جه‌ژنی ئاینی و له‌مڕۆژه‌دا به‌رۆژوو ده‌بن.
یه‌كێك له تایه‌به‌ت مه‌ندیه‌كانی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه یه‌كه‌م رۆژی به‌رۆژی بڕیار به‌ده‌ستی ژنان ده‌ست نیشان كراوه‌و ژنان هه‌ر بڕیارێك بده‌ن ده‌بێت پیاوه‌كه‌ی جێبه‌جێی بكات .
به‌شداربوانی كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان به‌جلوبه‌رگی ناوازه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ و میكیاژی جۆراوجۆره‌وه كه زۆربه‌ی خۆی له‌لاسایكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تی نێو فیلمه جۆراو جۆره‌كانی هۆلیود وه‌ك كه‌سایه‌تی كۆمیدیه‌كان و ترسناك و ئه‌كشن و كه‌سایه‌تی نێو فیلم كارتۆنه‌كانییش له‌خۆ ده‌گریت ، هه‌مویان گوزارشت له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیادا هه‌موان ده‌توانین به ئاشتی پێكه‌وه بژین .
لایه‌نی ئه‌منی گرنگیه‌كی زۆری پێدراوه‌و هێزه‌كانی پۆلیس له هه‌موو به‌شه‌كانی كه‌رنه‌ڤاڵ ئاماده‌ییان هه‌یه.
وه‌ك هه‌ندێك له ئه‌ڵمانییه‌كان ئاماژه‌یه‌ن پێدا له دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كانی پاریسه‌وه ترسیان هه‌یه ، له راگه‌یاندنێكیشدا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆلن رای گه‌یاند ۲۰۰۰ پۆلیس چاودێری ره‌وشی ئه‌منی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن .
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8-2- 2016 دوا رۆژی كه‌رنه‌ڤاڵ بوو كه به ئاپۆرایه‌كی گه‌وره و به‌شێوازی تایبه‌ت به خۆیان كه ئاماده‌كارییه‌كی زۆری بۆ كراوه به‌ناو سه‌نته‌ری شاری كۆلندا تێپه‌ری و به به‌خشینی شیرین و گوڵ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا كه ئاماژه‌یه بۆ مانای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه كه به جه‌ژنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان ناسراوه .
سه‌رۆكی كه‌رنه‌ڤاڵ مایكل یانسن له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسی له‌وه كرد بۆ دوارۆژی كه‌رنه‌ڤاڵ مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو كه‌ش و هه‌وا ڕێگربێت له به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵ وه‌ك خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری باران و بایه‌كی به‌هێز هه‌بوو روو له شاره‌كه‌مان بكات ، به‌ڵام به خۆشحاڵیه‌وه زۆر به‌باشی به‌رێوه‌چوو .
شیاوی باسه كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌م ساڵ بڕی ۳۰ ملێۆن یۆرۆی تێچووه‌كه‌یه‌تی و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاوه هاتوون بۆ بینینی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه.
PUKmedia وێنه حه‌مه عه‌لی غه‌ریب - كۆلن ، ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25