riklam

داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ براوه‌كانی عیراق ده‌كرێت

عیراق 03:12 PM - 2016-02-08
ئه‌و پارانه‌ی به‌ نایاسایی براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌و پارانه‌ی به‌ نایاسایی براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا چه‌ند فراكسیۆنێكی كوردی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و پاره‌ و سامانه‌ی عیراق كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌دواداچوونی بۆ بكرێت و بگه‌ڕنرێنه‌وه‌ بۆ وڵات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 8-2-2016، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵ و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پاره‌یه‌كی زۆری عیراق به‌شێوه‌ی نایاسایی براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ بانكه‌كانی وڵاتان دانراون، بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ك ئه‌و فراكسیۆنانه‌ داوامانكردوه‌ كه‌ چ له‌سه‌ر ئاستی عیراق چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی كه‌ چه‌ند ساڵه‌ داهاتی خه‌ڵك و وڵاته‌ و باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ ئه‌م پارانه‌ به‌شێوازی نایاسایی براونه‌ته‌ هه‌ندێ بانكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆیه‌ وه‌ك ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق داوامانكردوه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت و به‌دوادا چوونی وردی بۆ بكرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه‌ راسته‌ و پاره‌ی عیراق هه‌یه‌و به‌ شێوازی نایاسایی و (تهریب) براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌هه‌ر شوێنێك دانراوه‌ له‌ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه‌ له‌ناو عیراقه‌ له‌هه‌ر وه‌به‌رهێنانێكدایه‌ یان له‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدایه‌ له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا، به‌ شێوه‌یه‌كی یاسای و ره‌سمی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ عیراق، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه‌ قه‌یرانێكی ئابوری زۆر گه‌وره‌ رووی له‌ عیراق كردوه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی وتیشی: له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆو هه‌واڵانه‌ ناراستن و وانین كه‌ پاره‌ی عیراق به‌شێوه‌ی نایاسایی برابێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا ئێمه‌ بتوانین له‌ رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌ به‌دواداچوونه‌ی پێكدرهێنرێت بتوانین له‌وه‌ دڵنیا بین كه‌ ئایا وایه‌ یان وانییه‌.

ئاڵا تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ هه‌م به‌دواچوون بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌واڵ و قسانه‌ بكه‌ین كه‌ باس له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی عیراق ده‌كات به‌شێوه‌ی نایاسایی و ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌یه‌ چۆن هه‌وڵبده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و پاره‌و سامانه‌ براوانه‌ی وڵات بگه‌ڕێنینه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌یاننامه‌كه‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رانی عیراقه‌ ئه‌و كات سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی بۆ دیاریده‌كات و ئه‌و كات داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات بۆ به‌داواچوون بۆی، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات تا بزانرێت راسته‌ یان ناڕاسته‌ یان ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ چۆن ئه‌و مۆڵك و سامانانه‌ بهێنرێنه‌وه‌ بۆ وڵات.

PUKmedia زانیار مه‌جید

41812822016_byan.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket