مه‌سه‌له‌ی كورد، بێ سهربهخۆییو ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر نابێت
ی.ن.ک 11:01 AM - 2016-01-30دیداری دوو دۆست له‌سه‌ر ده‌ستپێكی خه‌باتی مام
دیداری دوو دۆست له‌سه‌ر ده‌ستپێكی خه‌باتی مام و ئه‌ندێشه‌ی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان
هه‌روه‌ك به‌ڵینمان به خوێنه‌ران دابوو، ئه‌مه ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه كه له ده‌ورانی نێوان 1988-1990 به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر شێخ موس له‌گه‌ڵیدا سازیكردبوو. له‌م دیداره‌دا دوو دۆست پێداچوونه‌وه به ره‌وت و رێبازه‌كانی كوردایه‌تی و تێكۆشانی یه‌كێتی له‌پێناو مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیدی مام جه‌لال له‌سه‌ر سروشتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا ده‌كه‌ن. دیداره‌كه له‌بنچینه‌دا له‌سه‌ر داوای كاك هۆمه‌ر كراوه كه دیاره ویستویه‌تی دیدی مام جه‌لال له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه وه‌ربگرێت و له تێزێكدا به‌كاریان بێنێت.
بایه‌خی مێژوویی ئه‌م دیداره دۆستانه له‌وه‌دایه كه له‌گه‌رمه‌ی دوای قۆناغی ئه‌نفاله‌كان و به‌هێزبوونه‌وه‌ی رژێمی سه‌ددام حسێن و سیاسه‌تی ئیقلیمیدا سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك رابه‌رێكی به‌وره‌و دووربین، ره‌هه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی كورد له عیراق و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كات و له‌ناو نائومێدی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا چرۆی ئومێدێكی بوژانه‌وه به‌دیده‌كات و كوردایه‌تی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژووكرد ده‌خاته سه‌ر سیاقی مێژوویی خۆی كه سه‌ره‌نجام رووی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خاوه‌ندارێتی كورده له وڵاتی خۆی.
ئێمه ئه‌م دیداره وه‌كو خۆی بێ ده‌سكاری بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ته‌نها له چه‌ند شوێنێكی كه‌م هه‌ندێك ده‌ربڕینمان نه‌نووسیه‌وه كه بۆ بڵاوكراوه‌ی رۆژانه‌یی ده‌ست ناده‌ن و شوێنه‌كانیشمان به (....) به‌جێهێشتوه. ئه‌و دێڕه لابراوه كه‌مانه هیچ له سیاقی باسوخواسه‌كان ناگۆڕن ته‌نها ئه‌وه‌ی وه‌كو مام جه‌لال خۆشی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات نه‌بنه‌مایه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه.
ئه‌م دیداره (360) خوله‌كییه ده‌كه‌ینه دیاری بۆ نه‌وه‌ی نوێ بۆئه‌وه‌ی له دیدی ساف و بێگه‌ردو بێ غلوغه‌شی یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی تێبگه‌ن و بنچینه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی نوێ له سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیه‌وه ببینن. له‌كۆتاییدا پێویسته لێره‌دا سوپاسی هه‌ڤاڵی دێرینی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و هاوڕێی خه‌باتی میدیاییمان كاك هۆمه‌ر شێخ موس بكه‌ین كه له‌كاتێكی هه‌ستیاردا ئه‌م دیداره‌ی بۆ مێژوو سازكرد‌و ئه‌مڕۆ بۆته كه‌ره‌سته‌یه‌كی مێژوویی چاك بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی و مێژووی تێكۆشانی یه‌كێتی. هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكار و هاوپیشه‌مان نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د بكه‌ین كه چه‌ندین ساڵه له‌بواری ئه‌رشیفكردنی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیدا هاوكاری كوردستانی نوێ ده‌كات و ئه‌م دیارییه به‌نرخه‌ی لای ئه‌و پارێزراوه، كرده خه‌ڵاتی خوێنه‌رانی كوردستانی نوێ.
سه‌رنووسه‌ر
له‌پێشبه‌ندی ئه‌م دیداره‌دا
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د
بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به مه‌رجێك پشت به به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویست ببه‌سترێت، پێویسته مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م هێزه بۆ چه‌ند ده‌روازه‌و خانه‌یه‌ك پۆلێن بكرێت، كه به‌داخه‌وه له‌و رووه‌وه تا به‌ئه‌مڕۆش ده‌گات له نووسین و لێتوێژینه‌وه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی روو له حكایه‌ت و گێڕانه‌وه كراوه، زۆركه‌م پشت به به‌ڵگه‌نامه به‌ستراوه. به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایل و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی تر له‌نێوان یه‌كتردا ئاڵ‌وگۆڕیان كردووه، ده‌بینین له ده‌یان و بگره له سه‌دان شوێندا ئاماژه به پاراستن و پارێزگاریكردن له ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كراوه. زۆربه‌ی براده‌ران له‌بیریانه كه دوای كاره‌ساتی هه‌كاری، ده‌ستكرا به‌خۆڕێكخستنه‌وه‌و جێگیربوونی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی، هه‌ر ئه‌وكاته بیر له‌پاراستنی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی كرایه‌وه‌و ئه‌رشیڤێك ئاوه‌دانكرایه‌وه، ئێستا زاراوه‌ی ئه‌رشیڤی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر زاری چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا ئه‌زبه‌ركراوه. دیاره بۆ هێزێكی پڕ جووڵه‌و نه‌سره‌وتی وه‌ك یه‌كێتیی پاراستنی نووسراو، نامه، بڵاوكراوه، گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانی ئه‌سته‌م بووه، به‌ڵام هه‌وڵدراوه به‌چه‌ندان رێگا‌و رێكار‌و شێوه‌و شێواز پڕۆسه‌كه ده‌ستپێبكرێت، یه‌كێك له‌و رێگایانه له‌نووسینگه‌ی یه‌كێتیی له تاران زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌كه پارێزرابوو، به‌ڵام له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٩٨٢ ئێرانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، نازانم بۆچی تائێستا هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان. ئه‌مه‌و ئه‌نفال، هه‌ر ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی سڤیل، پێشمه‌رگه، ئاژه‌ڵ، باڵنده‌و سوتماكردنی خاك‌و ره‌زو دره‌خت نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌زاران لاپه‌ڕه له‌ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و هێزه به‌ر شاڵاوه‌كه كهوتنو ئه‌وانیش جینۆسایدكران. له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ده‌ره‌وه بووم ٢٠٠١-٢٠١١ ئه‌وه‌ی بینیم و زانیاریم چنگ كه‌وت و بێئومێدی نه‌كردم پاراستنی چه‌پكێكی گه‌وره له‌ئه‌ده‌بیاته‌كه بوو له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌س، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆشنایی به‌مێژووی یه‌كێتیی ده‌دا ئهرشیڤو كتێبخانه‌ی د.كه‌مال فوئاد، عومه‌ر شێخمووس، د.فوئاد مه‌عسووم... هتد. له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوانه‌دا كه زۆر دڵنیام به‌شێكی هه‌ره‌زۆر له ئه‌ده‌بیاته‌كه له لای مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا-یه. بۆ پاراستن و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێم كه سه‌رتۆپی ئه‌و سه‌روه‌رییه به‌ر من ده‌كه‌وێت، له‌و رووه‌وه چالاكی و به‌رهه‌مه‌كانم گه‌واهیده‌ری زیندوون، كه سه‌ره‌تاكه‌ی له‌ساڵی ١٩٩٢ له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌ستپێده‌كات ئه‌ویش به‌كردنه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌ك به‌ناوی "له‌ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێمان"دا. پاشان ده‌ستم به‌چاپكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان كرد‌و تائێستا ته‌نیا له‌و ئه‌ده‌بیاته زیاتر له ٢٥ كتێبم به‌چاپگه‌یاندووه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی ئێوه‌ی خوێنه‌ری خۆشه‌ویستی ده‌كه‌م چاوپێكه‌وتنێكی عومه‌ر شێخمووس-ه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و ناوم ناوه "دیداری دوو دۆست". چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر كاسێتی ئاسایی تۆماركراوه‌و نزیكه‌ی ٣٦٠ خوله‌كه، كاره‌كه له ئه‌مریكا پێش ٢٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كراوه، پرسیاری ورد‌و وه‌ڵامی وردی تێدایه، كه به‌ڕای من یه‌كه‌مجاره چاوپێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كرابێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌باری سۆسیالۆجیاو ره‌هه‌نده‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.. كاسێته‌كان ٧ ساڵ زیاتره له لای منن، له‌ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕام بیانخه‌مه سه‌ر كاغه‌زو به كوالێتی به‌رز چاپ و بڵاوی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌رفه‌ته‌كه نه‌ڕه‌خسا. سوپاس بۆ ستران عه‌بدوڵڵا و ستافی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ئه‌مجاره‌ش وه‌ك جار‌و جاره‌كانی تر خاوه‌ندارییان له به‌رهه‌مه‌كه كرد.
به‌شی یه‌كه‌م
دیدار عومه‌ر شێخ موس
*تكایه ناوی ته‌واوی خۆتم پێ بڵێ؟
-من ناوم جه‌لال-ه، له‌منداڵییه‌وه پێم ده‌ڵێن مام جه‌لال، باوكم ناوی حوسامه‌دینه، نازناوه‌كه‌شم تاڵه‌بانییه.
*له چ ساڵێك له‌دایكبوویت؟
-به‌ڕاستی ئه‌وه نازانم، چونكه نه‌نوسراوه، به‌ڵام به ته‌قدیری ئه‌وه‌ی كه له‌دایكم بیستوومه، ده‌یزانی هاوین بووه، به‌حسابی ئه‌و رووداوانه‌ی كه ئه‌و باسی ده‌كرد یان 1933 یان 1934م، ئیتر نازانم كامیانه.
*له چ شوێنێك له‌دایك بوویت له شار یان لادێ؟
-له‌دێیه‌ك به‌ناوی كه‌لكان له‌بناری چیای كۆسره‌ت، ئێستا سه‌ر به‌قه‌زای دوكانه، سه‌ر به‌لیوای سلێمانی، دكتۆر مه‌حمود ده‌یگووت ئێستا به‌ته‌واوه‌تی تێكدراوه.
*بهمنداڵیو به‌گه‌نجیت دایك‌و باوكت زۆر شوێنی خۆیان گۆڕیوه؟
-من له‌لادێ له‌دایكبووم، پاش پێنج شه‌ش ساڵ باوكم چۆته كۆیه.
*به‌شی زۆری گهنجێتیو منداڵیت له‌كۆیه به‌سه‌ربردووه؟
-نا، من ده‌توانم بڵێم له‌ساڵی 1939و 1940ه‌وه تا ساڵی 1950 له‌كۆیه بووم، دوای ئه‌وه بۆ خوێندن چوومه‌ته هه‌ولێر ساڵێك، ساڵێكیش له‌كه‌ركوك‌و ئیتر به‌غداو زانكۆ، ئیتر داخڵی سیاسه‌ت بووم، ئه‌گه‌ر حساب بكه‌یت هه‌ر 10-12 ساڵ به‌سه‌ریه‌كه‌وه له كۆیه بووم‌و ئیتر كۆیه‌م نه‌دیوه‌ته‌وه.
*خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تاییت له‌كۆیه ته‌واوكرد؟
-به‌ڵێ ساڵی 1947 له‌كۆیه ته‌واوم كرد.
*ئه‌ی ناوه‌ندی؟
-ناوه‌ندیشم هه‌ر له‌كۆیه ته‌واوكرد ساڵی 1948 تا 1950.
*ئه‌ی دواناوه‌ندی و زانكۆ؟
-پۆلی چواری دواناوه‌ندیم له‌هه‌ولێر ته‌واوكردو پێنجی دواناوه‌ندیشم له‌كه‌ركوك ته‌واو كرد.
*دوای ئه‌وه چوویته زانكۆ، له‌چ به‌شێك؟
-ئه‌و وه‌خته زانكۆ له‌عیراق نه‌بوو، چه‌ند كۆلێجێك هه‌بوو، من چوومه كۆلێجی حقوق. كه من چوومه كۆلێجی حقوق زانكۆ نه‌بوو، كۆلێجی جیاجیا هه‌بوو، چونكه زانكۆ له‌زه‌مانی كۆماری‌دا دروستبوو. چوومه كۆلێجی پزیشكی، قبوڵیش كرام، به‌ڵام له‌به‌ر كاری سیاسی گواستمه‌وه بۆ حقوق.
*خوێندنه‌كه‌ت له‌به‌ر كاری سیاسی پچڕ پچڕ بوو؟
-تا پۆلی چواری حقوق مونته‌زه‌م بووم، هه‌موو ساڵێك چه‌ند جارێك ده‌گیرام، به‌ڵام هه‌ر تێیدا دهردهچوومو پۆله‌كه‌م ته‌واوده‌كرد، له‌پۆلی چواربووم سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌م كرد ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كه چووم بۆ وارشۆو مۆسكۆ‌و په‌كین، له‌دوای ئه‌وه ساڵێك فه‌سڵ كرام له‌كۆلێج.
ساڵی 1956 كه په‌لاماری میسریان دا‌و خۆپیشاندان و مانگرتن بوو، بێگومان من به‌شداریم كرد، ئه‌وجاره به یه‌كجاره‌كی فه‌سڵ كرام، هه‌تا دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموز چوومه‌وه كۆلێجم ته‌واو كرد.
*پاش ئه‌وه‌ی كه كۆلێجت ته‌واوكرد، هیچ كارت كرد وه‌كو پارێزه‌ر؟
-به‌ناو به‌ڵێ، به‌ڵام به عه‌مه‌لی نا، له‌ته‌مه‌نی خۆمدا یه‌ك ده‌عوا هه‌بوو كه مامۆستا برایم درا به‌دادگا كه له(خه‌بات) بووین، چه‌ند پارێزه‌رێك وه‌كو خۆبه‌خش ناوی خۆیان نووسی منیش هه‌ر ناوی خۆم نووسی، ئه‌گینا به‌عه‌مه‌لی نه‌خێر، هیچ ده‌عوایه‌كی دادگام نه‌بینیوه.
پاش ده‌رچوون بووبووم به‌پارێزه‌ر، شه‌ریكی كاك روشدی عارف بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌ناو بوو، دوایی بانگ كرام بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی، كۆلێجی ئیحتیاتی ئه‌فسه‌رانم ته‌واوكرد، چه‌ند مانگێك بووم به‌ئه‌فسه‌ر له‌كه‌تیبه‌ی چواری تانك، یه‌كه‌م جۆری تانكی T55 كه هاتبوو بۆ عیراق ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌تیبه بوو، دوای ئه‌وه له‌وێوه هاتمه‌وه (خه‌بات) بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئیتر ده‌عواو شتی وام نه‌دیوه.
*باشه ئه‌و خوێندنگه‌ی سهرهتاییو ناوهندیو دوا ناوه‌ندیانه خوێندنگه‌ی تایبه‌تی بوون یان حكومی؟
-نا هه‌مووی حكومی بوون.
*وه‌ك پێشتریش عه‌رزم كردیت ئه‌مه بۆ مه‌به‌ستی عیلمییه، بۆ تێزێكی دكتۆرایه، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات به‌و جۆره‌ی ده‌توانیت ئه‌وه‌ی كه رازیت باسی بكه‌یت له‌هه‌مان كاتدا ئازادی كه نه‌توانی وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیار بده‌یته‌وه‌و به‌ئازادییه‌كی ته‌واو ده‌توانی بڵێی ناتوانم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
*له‌منداڵی خۆتدا تا ته‌مه‌نی 10 ساڵه چه‌ند خوشك‌و برا بوون؟
-دوو خوشكم هه‌بوو.
*په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوشك‌و براكانتدا چۆن بوو؟
-په‌یوه‌ندیم باش بوو، تاكه كوڕ بووم، خۆشه‌ویست بووم، له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانم به‌ینم خراپ نه‌بوو.
*باشه ئه‌گه‌ر رۆژێك بهاتیتایه ماڵه‌وه له‌خوێندنگه یان رات بكردایه‌و نه‌چوویایته وانه‌وه، یان بهاتیتایه ماڵه‌وه، چێشتێكیان لێنابێت‌و بتوتبایه نایخۆم؟
-دوو شت هه‌یه، یه‌كه‌م قه‌ت رام نه‌كردووه له‌خوێندنگه، خوێندكارێكی باشبووم، زۆریشم خوێندنگه پێ خۆش بوو، له‌به‌رئه‌وه له‌هیچ وانه‌یه‌ك ڕام نه‌كردووه له‌ته‌مه‌نی خۆمدا، مه‌گه‌ر له‌حقوق، كه گه‌یشتمه حقوق، ئه‌وێ جیاواز بوو. له‌به‌رئه‌وه ئیشوكاری خوێندنگه‌م رێك‌وپێك بوو، قه‌ت هه‌ڵنه‌هاتووم. حه‌زیشم له‌خوێندن بوو. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندنگه زۆر گونجاو بووم، به‌ڵام له‌ماڵه‌وه وانه‌بووم، ئه‌گه‌ر بهاتبامایه‌وه خواردن حازر نه‌بایه، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌م ده‌نایه‌وه، شه‌ڕم دروست ده‌كرد، یان شتێكم داوا بكردایه‌و جێبه‌جێ نه‌بوایه قڕه‌قڕم زۆر ده‌كرد.
*باشه له‌منداڵیی خۆتدا دایك‌و باوكت به‌چ چاوێك ته‌ماشایان ده‌كردی، خزمه‌كانت، منداڵێكی له‌سه‌رخۆ بووی یان به‌گرفت بووی؟
-دوو پرسیاری جیاوازه، ئارامی جیایه‌و گرفت جیایه، من به‌منداڵی هیچ گرفتیه‌كم نه‌بوو، چونكه له‌خوێندنگه باش بووم، هیچ ئه‌ملاو ئه‌ولایه‌كم نه‌بوو، چاك ده‌مخوێند و تاقانه‌ش بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاقانه بووم خۆشه‌ویست بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكارێكی باش بووم، هه‌موو ساڵێك به‌یه‌كه‌م ده‌رده‌چووم. له‌دوو سێی سه‌ره‌تایی له‌كۆبوونه‌وه‌دا من شیعرم خوێندۆته‌وه، له‌ته‌مسیلی خوێندنگه به‌شداریم ده‌كرد، به‌ڵام ئارام نه‌بووم، منداڵێكی زۆر عهجولو هاربووم.
*په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت‌و مامۆستاكانت؟
-زۆر باش بوو، له‌گه‌ڵ مامۆستاكانم زۆر باش بووم، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ئێجگار باش بووم، له‌بیرم نایه‌ت شه‌ڕێكم كردبێت له‌گه‌ڵ یه‌ك خوێندكار، په‌یوه‌ندیم زۆر باش بوو، ئه‌وه‌نده‌ی مامۆستا‌م هه‌بوو، په‌یوه‌ندیم باش بوو له‌گه‌ڵیاندا، زۆریشیان خۆش ده‌ویستم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكارێكی باش بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی ئه‌وان خۆم به‌خوێندكارێكی ئارام‌و فه‌قیر نیشان ده‌دا.
*لهمنداڵیو گه‌نجێتیت ژماره‌ی هاوڕێت زۆر بوو؟
-به‌ڵێ ئێجگار زۆر بوو، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تایی، هه‌موو خوێندكاره‌كان دۆستم بوون، زۆرجار له‌گه‌ڵ پۆلێكی هه‌ورازتریشدا به‌ینم باشبوو، بۆ نموونه من له‌پێنج بووم، له‌گه‌ڵ خوێندكاری شه‌شه‌كانیش به‌ینم باش بوو، جارێكی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خوێندكارانمان دروست كرد، نه‌ك هه‌ر له‌خوێندنگه‌كه‌ی خۆم، به‌ڵكو كۆیه دوو خوێندنگه‌ی لێ بوو، من له‌گه‌ڵ خوێندكاری هه‌ردوو خوێندنگه‌كه به‌ینم باش بوو.
*ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه دۆستت بوون، یان خزم بوون یان له‌هه‌مان گه‌ڕه‌كدا بوون،یان له‌هه‌مان چین بوون له‌سه‌ر بنه‌مای چینایه‌تی؟
-نه‌خێر، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو خوێندكاران باش بوو، به‌ڵام به پله‌بوو، خوێندكاری زیره‌ك یان ئه‌وه‌ی به‌لای خۆمه‌وه باش بوو، هیچ په‌یوه‌ندی بهخزمایهتیو گه‌ڕه‌كه‌وه نه‌بوو، زۆرجار په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی دوورتر زۆر باشتربوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی خۆمان بوو، یه‌ك خزمم هه‌بوو، هێنده‌ی بێگانه‌كان به‌ینم باش نه‌بوو له‌گه‌ڵیاندا.
*له‌دواناوه‌ندی، له‌زانكۆ به‌شی زۆری هاوڕێكانت سیاسی بوون یان هاوڕێی تریشت هه‌بوو؟
-ئه‌وه جیاوازی تێدایه، له‌سه‌ره‌تاییه‌وه من داخڵی سیاسه‌ت بووم، ئه‌و سه‌رده‌مه هاوڕێكانم هه‌م سیاسی بوون هه‌م هه‌وڵیشمان ده‌دا خه‌ڵك راكێشین، له‌ناوه‌ندیی زۆربه‌ی هاوڕێ نزیكه‌كانم هه‌ر ئه‌و كه‌سانه بوون كه هاوبیری سیاسیم بوون، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كانیش به‌ینم باش بوو، بیرم دێ خوێندنگه‌ی ئێمه دوو به‌ش بوو، له‌بیرمه 85 خوێندكاری لێ‌بوو، دوو ته‌یاری سیاسی هه‌بوو، 42 شیوعی بوو 42ی تر ته‌ییاره‌كه‌ی تر بوون، من له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ته‌یاره‌كه به‌ینم باش بوو، بێگومان زۆرتر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌ره‌فه بوو كه خۆم له‌گه‌ڵیان بووم، به‌ڵام به‌گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا به‌ینم باشبوو. بۆنموونه كاك فاتیح ره‌سول یه‌كێكیان بوو كه ئێستاش به‌ینم له‌گه‌ڵی باشه.
كه چوومه دوا ناوه‌ندی چونكه خه‌باته‌كه سڕی بوو، دۆستایه‌تی نزیكم له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا هه‌بوو، ئه‌وه‌ی پێم باشبوایه. بۆنموونه كه گه‌یشتمه ته‌مه‌نێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باش و به ئه‌خلاق په‌یوه‌ندیم ده‌كرد، ده‌توانم بڵێم له‌حقوق په‌یوه‌ندیم زۆر فراوان بوو، بۆنموونه بۆ كوردێك عه‌جیب بوو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا په‌یوه‌ندی هه‌بێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی شیوعیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی به‌عسیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی ئیستیقلال و وه‌ته‌نی دیموكراتی، بێجگه له‌كورده‌كانی خۆشمان.
*ئه‌گه‌ر بیر له‌كاتی منداڵیی خۆت‌و گه‌نجێتیت بكه‌یته‌وه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه وه‌زعی ماڵی خۆتان له‌گه‌ڵ ده‌وره‌وپشتتان، ئایا له‌وان باشتربوو، یان وه‌كو ئه‌وان بوو، یان خراپتر بوو؟
-ئه‌گه‌ر جیرانه‌كانمان حساب بكه‌ین جیرانی ده‌ستی راستمان ماڵی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆیه بوون، جیرانی ئه‌ولاترمان چینی مامناوه‌ند بوون‌و بۆیه وه‌زعمان به قۆناغی جیاجیادا هاتووه، قۆناغێك زۆر باش نه‌بوو، به‌ڵام مامناوه‌ند بوو.
*ئه‌وه هیچ كاریگه‌ریی لێكردوویت، به‌بیرت دێت ئه‌و دۆخه ناخۆشانه؟
-من هه‌رگیز وه‌زعی ناخۆشم نه‌بینووه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه, وه‌زعم خراپ نه‌بووه، یان زۆر باش بووه، یان نیمچه باش بووم.
*دایك و باوكت قه‌ت ئیشیان كردووه؟ چ ئیشێكیان ده‌كرد؟
- دایكم جگه له‌ئیشی ماڵ هیچ شتێكی نه‌كردووه، به‌ڵام باوكم كشتوكاڵی كردووه، پاشان بوو به‌مورشیدی ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له‌كۆیه، واته ئیشی ئاینی ده‌كرد، ته‌هلیله‌و زیكر.
*له‌ناو ماڵی ئێوه خزمه‌تكارتان هه‌بوو؟
-به‌ڵێ.
*چه‌ند؟
- هه‌میشه زۆرمان هه‌بوو، دوو سێ ژن هه‌بوون له‌ماڵه‌وه كاریان ده‌كرد، له‌ته‌كیه‌ش هه‌بوون.
*له‌په‌روه‌رده‌كردنتدا كێ زیاتر ده‌وری ده‌بینی دایكت یان باوكت؟
-وه‌ڵا هیچیان، زۆرتر ماڵه كه‌سوكار، ئه‌وانه‌ی كه خوێنده‌واربوون، له‌په‌روه‌رده‌كردنی ئاسایی‌دا هه‌ردووكیان ده‌وریان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ڕێنوێنی كه‌م، چونكه زۆر زوو من داخڵی سیاسه‌ت بووم، رایه‌ڵبووم له‌گه‌ڵ خزمه‌كانم، ئه‌و سه‌رده‌مه خزمی خوێنده‌وارم هه‌بوو، له‌كۆلێج بوون كه قسه‌یان ده‌كرد، من دایمه له‌مه‌جلیسی گه‌وراندا داده‌نیشتم، زۆرتر له‌وانه‌وه كاریگه‌ریم تێ ده‌كرا وه‌ك له‌ئیرشاداتی باوكم‌و قسه‌ی دایكم.
*له چ ساڵێك خێزانت دروستكردووه؟
-له1967ه‌وه هێرۆ ده‌ستگیرانم بووه، به‌ڵام پێموابێ له‌ساڵی 1970دا زه‌ماوه‌ندمان كرد.
*ئێستا چه‌ند منداڵتان هه‌یه؟
-دوو .
*كچن یان كوڕ؟
-هه‌ردووك كوڕن.
*ده‌توانی باسی ئه‌وه‌مان بۆ بكه‌یت كه له‌كاتی منداڵی‌و گه‌نجێتیدا ئه‌و خانووانه‌ی تیایدا ژیاوی، گه‌وره بوون یان بچووك؟
-له‌لادێ خانووی قوڕو بچووك بوو، خانووی خۆشیش نه‌بوو، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌خه‌ڵكی گونده‌كه كه‌مێك ئه‌وه‌ی ئێمه باشتربوو، كه هاتینه كۆیه له‌ناو ته‌كێیه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژیاین، به‌شێكی ماڵ بوو، ماڵه‌كه‌ش دوو به‌ش بوو، به‌شێكی گه‌چ بوو، به‌شێكیشی قوڕبوو، به‌ڵام قوڕێكی باش بوو، ته‌كیه ئێجگار گه‌وره‌بوو ساحه‌یه‌كی گه‌وره، مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی تێدابوو، دیوه‌خانی گه‌وره، پاشان كه له‌ناوه‌ندی ده‌رده‌چووم، ئیتر كه‌وتمه خانووی كرێوه.
*له‌خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌كوردی خوێندت، یان عه‌ره‌بی؟
-زه‌مانی ئێمه خوێندنگه‌مان كوردی بوو، له‌قه‌دیمه‌وه له‌عیراق له‌و ڕشته‌ی كه خه‌ڵك هه‌ڵیبژاردبوو به‌كوردی بوو، دیاره وانه‌ی عه‌ره‌بیش هه‌بوو.
*مامۆستاكانتان هه‌مووی كورد بوون؟
-مامۆستاكانمان له‌سه‌ره‌تایی هه‌مووی كورد بوون، جارێك یه‌ك عه‌ره‌ب هه‌بوو، ئه‌وه‌نده ساڵه له‌كۆیه بوو كوردی فێربووبوو، ناوی عه‌لی موزه‌فه‌ر بوو، كوڕه‌كانیشی ببوون بهپارتیو پێشمه‌رگه.
*له‌دوای ئه‌وه‌ی چوویته ناوه‌ندی؟
-له‌ناوه‌ندی هه‌ر خوێندكاری كوردی لێ بوو، به‌ڵام مامۆستای عه‌ره‌بی لێ بوو. دوو یان سێ مامۆستای عه‌ره‌بمان هه‌بوو كه ده‌ركرابوون، دووانیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌ركرابوون، یه‌كیان شیوعی بوو، یه‌كیان حزبی شه‌عبی بوو، ئه‌وی تریان له‌سه‌ر سه‌رخۆشی نه‌قڵی كۆیه كرابوو، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و دووانه‌یاندا باش بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رخۆشه‌كه نا، چونكه خۆشم نه‌ده‌ویست، به‌ڵام دووه‌كه‌ی تر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان باش بوو، ئێستاش دۆستمن.
*قه‌ت هه‌ستت به‌وه نه‌ده‌كرد كه كوردیت جۆره ته‌عدایه‌ك یان ئیهانه‌یه‌ك هه‌بووبێ به‌رامبه‌رت؟
-نا، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناوه‌ندی چونكه له‌عه‌ره‌بیدا باش بووم، مامۆستاكانم باش بوون له‌گه‌ڵمدا. مامۆستای عه‌ره‌بیه‌كه‌مان شیوعی بوو، من پارتی بووم، چونكه باش بووم له‌وانه‌كه‌یدا، به‌ینمان زۆر باش بوو، ئێستاش زۆر دۆستین، رۆژێك له‌ڕۆژان كێشه‌یه‌كمان نه‌بووه.
*خۆت ده‌زانی هه‌موو كه‌سێك چ له‌منداڵی چ له‌گه‌نجی رووداوێك ده‌بینێ زۆر ناخۆش بێ، مومكینه رووداوی سیاسیی شه‌خسی، كاریگه‌رییه‌كی قووڵ به‌جێ ده‌هێڵێت، له‌وانه‌یه تائێستاش له‌بیرت مابێت، ئه‌گه‌ر رووداوێكی وا هه‌بێت لهمنداڵیو گه‌نجیتدا باسی بكه‌یت؟
-له‌منداڵیدا رووخانی كۆماری كوردستان زۆر كاریگه‌ری تێ‌كردم، وه‌ك ته‌عزییه بوو، ریشم نه‌بوو تا ریش بهێڵمه‌وه. به‌ڵام عاجزو خه‌مبار بووم، ئه‌وه یه‌كه‌م رووداو بوو كه قه‌ت له‌بیرم ناچێ، دووه‌م هه‌ر رووداوی سیاسی بوو كه بارزانی ده‌ربه‌ده‌ر كرابوو، هه‌ندێك ژنه بارزانی هاتبوون له‌كۆیه سواڵیان ده‌كرد، ئه‌وه‌شم قه‌ت له‌بیر ناچێته‌وه، پیره‌ژنێكی بارزانی كه ده‌ربه‌ده‌ركرابوو هاتبووه كۆیه. شتی كۆمه‌ڵایه‌تییش مامۆستایه‌ك جیرانمان بوو، تازه ژنی هێنا بوو، به‌ئوتۆمبیل وه‌رگه‌ڕابوو و مرد، ئه‌وه‌ش زۆر كاری تێ‌كردم.
*حه‌ز ده‌كه‌م بزانم خولیابوونت به‌سیاسه‌ت له‌چ ته‌مه‌نێكدا بوو؟
-زۆر زوو ده‌ستم پێكرد، پێش ئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌ت تێبگه‌م، ئه‌و وه‌خته له‌خوێندنگه‌ی ئێمه سروود ده‌خوێنرا، مامۆستاكانمان هه‌موو كوردپه‌روه‌ر بوون، هه‌موو سرووده‌كانیش كوردپه‌روه‌رانه بوون، بۆنموونه به‌سه‌ر كوردستان‌و خه‌باتی میلله‌تی كورد‌و ده‌می راپه‌ڕینه‌و ئه‌ی كوردینه ئه‌ی مه‌ردینه‌و یهكبگرنو..، ئه‌وه لهیهكو دوو و سێی سه‌ره‌تایییه‌وه له‌مێشكمدا بوو، له‌پاشان ئه‌وه‌ی كه له‌بیرمه رووداوی سیاسی وه‌كو خه‌ون، زۆر له‌زووه‌وه شه‌ڕێك بوو عیراق‌و ئینگلیز، وامزانی سوپای عیراقی چووبوو هێرشی كردبوو بۆ حه‌بانییه، كه پێیان ده‌وت (سن الزوبان)، كه‌ده‌یانوت (سن الزوبان)ی ئابڵۆقه‌داوه، وام ده‌زانی چوونه ئینگلته‌رایان ئابڵۆقه داوه، پێمخۆشبوو عیراق ئینگلیز ئابڵۆقه بدات، دوایی كه گه‌وره بووم تێگه‌یشتم.
یه‌ك رووداوی تریشم له‌بیره خزمێكم هه‌بوو له‌كه‌ركوك بوو به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق، ده‌هاته كۆیه، دۆستی مامۆستا ئیبراهیمیش بوو، ناوی شێخ فازیل بوو، باوكی ئه‌و خه‌سره‌وه‌یه كه ئێستا له‌كه‌نه‌دایه، یه‌كه‌مجار گوێم له‌وشه‌ی سۆڤێت بوو باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه روس هه‌ر ئه‌ڵمان ده‌شكێنێ، ناپلیۆنیش هاتووه ئه‌ڵمان ده‌شكێنێ، چونكه په‌لاماری روسی داوه، خزمێكم هه‌بوو زۆر ئه‌ڵمانی خۆش ده‌ویست، جا هه‌موو جارێ بۆ توڕه‌كردنی خزمه‌كه‌م ئه‌و مه‌وزوعه‌ی ده‌كرده‌وه، هه‌ر ده‌یوت: روس ئه‌ڵمان ده‌شكێنێت، نه‌شمده‌زانی روس چییه‌و ئه‌ڵمان چییه، ته‌نانه‌ت وشه‌ی سۆڤێت، زۆرجار لێم تێكه‌ڵاو ده‌بوو.
*ئه‌ی هۆشیاریی سیاسیت؟
-بێگومان كوردایه‌تی ئه‌وا بوو له‌خوێندنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من یه‌كێك بووم له‌و خوێندكارانه، لێره عاده‌تێك هه‌بوو، نازانم له‌سوریا هه‌بوو یان نا، به‌رله‌وه‌ی بچوینایه‌ته وانه‌وه ریزدهبووینو سروودمان ده‌وت، جا یه‌كێك ده‌هات شیعری ده‌خوێنده‌وه، هه‌موو رۆژێك ئه‌و یه‌كه‌ی كه شیعری ده‌خوێنده‌وه من بووم، له‌سێی سه‌ره‌تاییه‌وه ئه‌و شیعرانه‌م له‌به‌رده‌كرد كه هه‌مووی شیعری حاجی قادر‌و كوردایه‌تی بوو، ئه‌و شتانه‌ی كه بۆنی سیاسه‌تی لێده‌هات، نه‌ورۆز ده‌كرا له‌كۆیه، مامۆستاكانمان ئێمه‌یان ده‌بردو ده‌بوایه بچین، كوڕێكمان هه‌بوو ناوی حوسامه‌دین ته‌یب بوو به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌و له شه‌شی سه‌ره‌تایی بوو، ئێمه له‌چوار بووین، زۆرجار باسی كوردایه‌تی بۆ ده‌كرین، جارێك بانگی كردم‌و وتی وه‌ره شتێك بخوێنه‌ره‌وه، ئه‌و بۆی نووسیبووم، یان پێی وتم، باشم له‌بیرنییه، تا وه‌كو وتاری نه‌ورۆز بیخوێنمه‌وه یه‌ك لاپه‌ڕه‌بوو، یه‌كه‌مجارم بوو كه هاتمه‌وه مامۆستایه‌كمان هه‌بوو كوڕێكی چاك بوو حه‌مه ئه‌مین مه‌عروف هه‌تا ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زیی پارتیش هات، دوایی بایدایه‌وه بۆ ئیسلامێتی‌و بووه سۆفی، پیاوێكی زۆر چاك بوو، نموونه‌ی ئه‌خلاق و ره‌وشت به‌رزی بوو كه هاتمه‌وه شیعره‌كه‌م خوێنده‌وه، وتی ئافه‌رم به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی تێدابوو، كه ده‌ڵێت: هه‌موو عاله‌م بوو به‌شت ئه‌وه جووش بوو به‌شت، هه‌ر كورد مایه‌وه، وتی بۆ سوكایه‌تی به‌جوو ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش به‌شه‌ره وه‌كو ئێمه، ئه‌وه‌م له‌بیره، من شه‌خسی خۆم رقم له‌جوو نه‌بوو، له‌كۆیه گه‌ڕه‌كی جووله‌كان هه‌بوو، هاوڕێیه‌كم هه‌بوو له‌ناو جووله‌كه‌كاندا. هه‌ندێ گه‌نج په‌لاماری ئه‌وانیان دا، ئه‌و براده‌ره‌ی من سه‌ری شكا بوو، خوێنی پێدا ده‌هاته خواره‌وه، ئه‌وه‌م هه‌رگیز له‌بیر ناچێ، رامكرد بۆ لای‌و چووم رزگارم كرد، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ی كه زۆر كاری تێ‌كردم. من په‌یوه‌ندییشم له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌ی شاره‌كه‌ی خۆماندا زۆر خۆش بوو.
*ساڵی 1948و ئه‌وانه بوو؟
-نه ئه‌وه ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1942 بوو، زۆر منداڵ بووم، تا ساڵانی 1948 تا 1950 په‌یوه‌ندیی شه‌خسیم له‌گه‌ڵیاندا باش بوو.
* له‌گه‌ڵ گه‌نجێتی خۆتدا له 13 تا 17 ساڵی، ده‌توانی ناوی چه‌ند كتێبم بۆ باس بكه‌یت كه خوێندوته‌ته‌وه‌و زۆر كاریی تێ‌كردووی؟
-من له‌دوو شت ده‌مخوێنده‌وه، كه خوێندكار بووم یه‌كیان گۆڤاری گه‌لاوێژ كه ئه‌وه تاكه گۆڤاری كوردی بوو ده‌هاته كۆیه، له‌به‌ر شیعر له‌به‌ركردن بوو كه له‌خوێندنگه‌ی بیخوێنیته‌وه، گۆڤارێكی كوردی بوو زۆرم ده‌خوێنده‌وه، رۆژنامه‌ی ئه‌هالیم ده‌خوێنده‌وه زۆر لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتم به‌ڵام ئه‌هالی به‌ناوبانگ بوو، له‌بیرمه له‌سه‌ره‌تایی ئیشتراكم كرد لهكتێبو شتی وادا، من ئه‌وه له‌ماوه‌ی ساڵی 1946دا ده‌ستم به‌سیاسه‌ت كرد‌و بووم به‌ئه‌ندامی پارتی، ساڵی 1947 ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌وا باوبوو له‌لای ئێمه، كتێبی كوردی نه‌بوو، یه‌ك كتێب ئه‌وه‌ڵ جار دایانمێ بیخوێنمه‌وه، ناوی (ێدیقتنا الاتحاد السوفیتی) بوو، ئه‌و كاك فاتیح ره‌سوڵه كه شیوعی بوو، ئه‌و دایمێ، زۆریش لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتم، عه‌ره‌بی بوو، به‌ڵام كه بووم به پارتی، كتێبیان بۆ شه‌رح ده‌كردین، سێ كتێب هه‌بوو یه‌كیان (المسڕله الوگنیه)كه‌ی ستالین بوو، (الماده الدیالیكتیكیه) كه ستالین نووسیبووی، ئه‌و كاك عه‌لی عه‌بدوڵڵایه بۆی شه‌رح ده‌كردین كه ئێستا سكرتێری پارتییه، ئه‌و وه‌خته (اسس اللینییه) هه‌بوو، من ئێستاش ماركسیزمم وه‌ك زانست پێ باشه، ئه‌وی راست بێت حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ت پێ بڵێم من دژی دۆگماكردنی ماركسیزمم، ئه‌گه‌رنا ماركسیسزم لینینیزمم وه‌ك زانست پێم باشه، چۆن له‌بنه‌مای ئابووری سوودی لێده‌بینرێت، به‌ڵام ماركسیسزم ئه‌وه‌ی لێی ناڕازیم ئه‌وه‌یه كه كرا بهدۆگماو ئایین، ئیتر ماركس چی وت ده‌بێ وابێت، یان لینین یان ماوسی تۆنگ چی وت ده‌بێت وابێت، بۆیه زانست چه‌ندین بنه‌مای زیندووی هه‌یه، "مرشد العمل"ه، نه‌ك وه‌ك ئایین پیرۆزی بكه‌یت.
ئینجا دوای ئه‌وه كتێبێك ده‌رچوو كه زۆر كاریگه‌ریی تێ‌كردم له‌و كتێبه عه‌ره‌بیانه، ئه‌ویش هه‌ر به‌كاریگه‌ری گه‌لاوێژ بوو، له‌گه‌لاوێژدا شت بڵاوده‌كرایه‌وه له‌سه‌ر بۆ نموونه پیاوه گه‌وره‌كانی دونیا، كتێبێك ده‌رچوو له‌ساڵی 1946 یان 1947 بینیم ناوی "الدیمقراگیه الحدیپه" زه‌كی خه‌یری ته‌رجه‌مه‌ی كردبوو، له‌پاشان كتێبێكی تریش هه‌ر زه‌كی خه‌یری ته‌رجه‌مه‌ی كردبوو به‌ناوی (رجل آسیا) له‌سه‌ر ماوتسیتونگ بوو، ئینجا من به‌ڕاستی ئه‌و دوو كتێبه‌م زۆر خوێندۆته‌وه‌و زۆرپێی كاریگه‌ربووم، چونكه زۆر باو بوو له‌شاره‌كه‌ی ئێمه‌و وه‌ك حیكایه‌تێك وابوو، چاكترینیان بوو بۆ عهقڵو ته‌مه‌نی من كه لێی تێده‌گه‌یشتم، ده‌توانم بڵێم كاریگه‌ریی ماوتسی تۆنگم له‌و كتێبه‌وه كه‌وته‌سه‌ر، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و بوو و باسی خهباتو كاروانی گه‌وره‌و ئه‌وانه‌بوو هێشتا له‌چین سهرنهكهوتبوونو له‌شاخ بوون، ئه‌و كتێبه زۆر كاریگه‌ریی هه‌بوو.
له‌ساڵی 1948 چووم بۆ به‌غدا، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناونیشانی كتێبێكی دامێ، وتی: بیكڕه، بێگومان ئینگلیزی بوو، هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم، دوو كتێبی دامێ وتی بۆم بكڕه، بۆم كڕی یه‌كێكیان ناوی "ده رۆژ دونیای هه‌ژاند" هه‌رگیز له‌بیرم ناچێ، له‌منداڵییه‌وه له‌به‌رم كردووه، ئه‌وه له‌كتێبخانه‌ی مه‌ركه‌زی بۆم كڕی، ته‌نها وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر ده‌بابه چووین ئه‌و بردمی له‌و كتێبخانه‌یه بۆی كڕیم، كتێبێكی دیكه‌ش هه‌بوو به‌ناوی "ستالین ئۆن لینین" ستالین له‌باره‌ی لینینه‌وه. جا ئه‌و "ستالین ئۆن لینین"ه‌م له‌بیره، چونكه مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناوی زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناری بوو ئه‌و كتێبه‌ی له‌و مامۆستایه‌وه وه‌رگرتبوو، زه‌كی ئه‌حمه‌د ئینگلیزیی ده‌زانی، مامۆستاكه‌مان ئینگلیزی نه‌ده‌زانی، خۆی دانابوو كه به‌وه ئینگلیزی فێر ببێ، زه‌كیه فه‌ندی گاڵته‌ی به‌شیوعی ده‌كرد، پیاوێكی زۆر خۆش بوو، هه‌رگیز له‌بیرم ناچێ هه‌مووكات دهیگوتو خه‌ڵكی پێ توڕه ده‌كرد. به‌و قسانه‌ی ستالین له‌وێدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه لینین ده‌ڵێت "هه‌تیو وس بن لینین هات"، ره‌نگه تێیدا نه‌بێ، ئه‌و ئه‌وه‌ی ده‌هێنایه‌وه بۆ گاڵته‌و گه‌پ.
ئه‌و كتێبانه‌م له‌بیره له‌وانه‌ی كه خوێندبێتمه‌وه له‌په‌نجاكانیشدا مێژووی حزب بڵاوبۆوه، خالید به‌گداشیش دوو كتێبی هه‌بوو زۆر باو بوو، یه‌كیان ناوی "النڤام والڕستقلال" فی سوریا ولبنان" راپۆرته‌كه‌ی بوو بۆ كۆنگره‌ی حزبی خۆیان، له‌پاشان كتێبێكی هه‌بوو له‌سه‌ر "الحرب الاهلیه فی اسبانیا" ئه‌وه‌ش باو بوو، پاشان مێژووی حزبی بۆلشه‌ویك بڵاوبۆوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بوو، ئه‌و زه‌مانه ئه‌و كتێبانه‌ی كه به‌رچاوم كهوتبوونو من خوێندبێتمه‌وه هه‌ر ئه‌مانه بوون.
*زیاتر كتێبی سیاسی بوون؟
له‌ساڵی 1950 یه‌ك كتێبی ئه‌ده‌بیم خوێنده‌وه كه ئه‌وه له‌وانه‌یه ئاخرو ئه‌وه‌ڵ بووبێت له‌ته‌مه‌نمدا، چیرۆكی ئه‌جنه‌بی بوو به‌ناوی ئانا كارنینا هی تۆڵستۆی، هیچی دیكه‌م نه‌خوێندۆته‌وه هه‌روه‌ها رۆمانی (الام)یش باو بوو.
*باشه وه‌ك یه‌كێ له‌وڵاتی جیهانی سێیه‌م كه پڕه له‌نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه دوا ناوه‌ندیت ته‌واو كرد، چه‌ند گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیت به‌لاوه گرنگ بوو؟
-من له‌ناوه‌ندی بووم زۆرتر بووم بهسیاسیو چالاكیش بووم، هه‌م له یه‌كێتیی قوتابیان بووم‌و هه‌م خه‌ریكی ئیشی حزبی بووم، له‌به‌رئه‌وه نه‌مپه‌رژاوم له‌وه‌ی بیر له‌گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌مه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووم ده‌بۆوه، خوێندكاری فه‌قیر بوو، هه‌میشه یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌مان ده‌دا كه زۆر فه‌قیرن، زستانان قاپوتیان نییه، كه بۆیان بكڕین. ده‌فته‌رو كتێبیان نییه كه بۆیان بكڕین، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و گرفتانه‌ی مه‌سه‌له‌ی جووتیار‌و دهرهبهگایهتیو ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه له‌جووتیار ده‌كرا. له‌بیرمه ئه‌وه‌ڵجار كه مێشكم به‌وه كرایه‌وه شیعرێك بوو كه یونس ره‌ئوف (دڵدار) ناردبووی بۆ گه‌لاوێژ كه بڵاوكرابۆوه، ئه‌وه‌ی دانه‌ری ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه (دڵدار)، شیعرێكی نووسیبوو له‌سه‌ر كه‌سێك كه لاله‌باس-ی ناوبوو، ئێستاش هه‌ندێكیم له‌بیره، باسی جووتیارێك ده‌كات عه‌زیز ئاغای ساڵح ئاغا غه‌دری لێ‌كرد بوو، ئه‌ویش ناردبووی بۆ گه‌لاوێژ، ئینجا من كه گه‌لاوێژم ده‌خوێنده‌وه ئه‌وه‌شم له‌به‌ركرد، له‌یه‌كێك له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی خوێندنگه‌دا خوێندمه‌وه‌و ئه‌وه گرفتێكی دروست كرد، ئه‌فسه‌رێك له‌وێ بوو، كه پیاوێكی زۆرباش بوو ئێستاش هه‌موومان ده‌یناسین ناوی حامیده قه‌ره‌بوو "حامیده ره‌ش" ئه‌وه تازه هاتبوو ببوو به ئه‌فسه‌ری نفوسی كۆیه، پێش ئه‌و ئه‌فسه‌رێكی تری لێ بوو ئه‌و له‌شیعره‌كه‌دا هه‌جوی ئه‌فسه‌ر دهكاتو ده‌ڵێت: (یه‌ك كوڕم هه‌بوو بردمه لای زابته‌كه بۆم بكات به موعیل) "واته به‌خێوكه‌ر"، ئه‌و وه‌خته دیاره لاله‌باس پیاوێكی پیره‌و ته‌مه‌نی 80 ساڵه‌و ریشی وه‌ك په‌مووه‌و جا ده‌ڵێت پێموت:
(ڕه‌سووله‌ی كوڕت ڕه‌نجبه‌ری چاكه
زه‌لامی مل هور، لاوی جوست و جۆ
كوا بۆچی جووتت له‌باتی ناكا،
بۆچی تۆ نادا، بۆچی نابرێ شۆ)
ئینجا ده‌ڵێ:
(كردی به عه‌سكه‌ر، بردی له بۆ كۆ
له كۆیه چوومه لای زابت ووتم
ئه‌فه‌ندی عومرم گه‌ییه حه‌فتاو نۆ
بێجگه له‌م كوڕه ووجاغم كوێره
به‌منی ببه‌خشه مه‌مكه ره‌نجه‌رۆ
زابت تووڕه بوو هه‌ڵسایه سه‌ر پێ
فڕێی دامه‌ده‌ر، به پاڵه‌په‌ستۆ).
حامیده قه‌ره توڕه‌بوو له‌یونس، بۆیه ناچاربوو له‌ژماره‌ی داهاتووی گه‌لاوێژدا روونكردنه‌وه بدات‌و وتی ئه‌و وه‌خته‌ی كه من ئه‌و شیعره‌م وتووه، فڵانه‌كه‌س له‌وێ نه‌بووه، یه‌كێكی تر له‌وێ بووه، ئه‌وه‌شم له‌بیره ئیتر بوو به‌قه‌ره‌باڵغی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی تێ‌كردم له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی جووتیار‌و توتنه‌وان، چونكه په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو، هیچی ترم له‌بیر نایه‌ت وه‌ك گرفتی گه‌وره.
*پێده‌چێت كه مه‌سه‌له‌ی چوون بۆ ناو كاری سیاسی‌و گرنگیدانت به‌سیاسه‌ت پڕۆسه‌یه‌كی دورودرێژ بووبێت، نه‌ك بڵێ رووداوێكی تایبه‌ت بووبێ كه په‌لاماری دابێتی؟
-نا دوو سێ شت هه‌یه، بۆ كوردبوون‌و كوردایه‌تی خوێندنگه بوو، له‌خوێندنگه سروود‌و شیعریان پێده‌وتین، به‌ڵام بۆ راكێشران بۆ حزبایهتیو بۆ سیاسهتو ئیشوكاری قوتابیان، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو به‌ناوی كه‌مال عه‌بدولقادر نه‌شئه‌ت، ئێمه‌ی ده‌بینی له‌خوێندنگه، رۆژێك بانگی كردین بۆ ماڵی خۆیان، من‌و وریا عه‌لی كه خوێندكارێكی زیره‌ك بوو، بانگی كردین‌و فێری كردین كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه‌ین، كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی خوێنده‌واری، له‌بیرم دێ یه‌كه‌مجار فێری پیتی لاتینی كردین، ناوه‌كه‌یمان لێنابوو KPX كه (X) پیتی (خێ)-یه، ئه‌وه له‌وه‌وه فێربووم. به‌ڵام بۆ سیاسه‌ت له‌كاك عومه‌ر ده‌بابه‌وه فێربووم، ئه‌و كاك عومه‌ر ده‌بابه‌یه لاوێكی دیاری كۆیه بوو، هاتبوو كه له‌چایخانه داده‌نیشت له‌كۆیه، خه‌ڵك لێی كۆده‌بۆوه، رۆژێك منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی لێی كۆبوومه‌وه، كاك عومه‌ر رۆژێك وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فاو قازی محه‌مه‌دو رۆژنامه‌یه‌كی كوردستان-ی پێ بوو، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی پارتی پێ‌بوو دای بهمنو وتی ها بیانخوێنه‌ره‌وه، ئه‌وه ئه‌وه‌ڵ راكێشانم بوو به‌لای پارتیدا، به‌ڕاستی كه ئه‌و شتانه‌م دیت، ئه‌وه یه‌كه‌م چوونم بوو به‌لای سیاسه‌تدا، دوایی هه‌ر له‌خوێندنگه قوستمیانه‌وه، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناوی تاهیر سه‌عید بوو، پیاوێكی زۆر باش بوو، زمانی ئینگلیزی‌و عه‌ره‌بی باش ده‌زانی، ئه‌و ته‌كلیفی لێكردم‌و بردمی كردمی به‌پارتی، به‌ڵام كاك عومه‌ر سه‌رنجی راكێشام به‌و رهسمو شتانه‌وه، كۆماری مهابادم له‌بیره كه چۆن دامه‌زرابوو، شۆڕشی بارزانم زۆر له‌بیر نییه، به‌ڵام په‌رنابه‌ریی بارزانیم له‌بیره، حكومه‌تی مهاباد زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌رم هه‌بوو، چونكه به‌تایبه‌تی كۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی هه‌یه له‌گه‌ڵ مهاباد، هه‌تا هه‌ندێك له‌خێزانه‌كانی كۆیه به‌ئه‌سڵ مهابادین، هاتووچۆ‌و بازرگانی هه‌بوو له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، هه‌موو رۆژێك هه‌واڵی مهاباد دههاتو دوو كۆییش رایان كردبوو چووبوونه مهاباد، هه‌ردووكیان باس ده‌كران له‌كۆیه، یه‌كێكیان به‌كر كه‌ریم بوو ئه‌فسه‌ر بوو، ئه‌وی تریان محه‌مه‌د تۆفیق وردی بوو كه‌پێشتر مامۆستای خۆشم بوو، رایكردبوو چووبووه ئه‌وێ، ده‌مانپرسی مامۆستاكه‌مان چی لێهاتووه، ده‌یانوت چووه كوردایه‌تی بكات، ئه‌وه زۆر كاریگه‌ریی تێكردم‌و ئه‌مه زه‌مینه‌ی سیاسیشی دیاری كردین له‌وه‌ی كه كورد هه‌قی ههبێو ئه‌وه رووس بوو به‌خۆشه‌ویست لامان‌و ستالین‌و شیعره‌كه‌ی هه‌ژار ئه‌و وه‌خته باو بوو:
بژی ئێستالین خۆش بێ چه‌كوچ و داس،
له‌ژێر ئیستیبداد كوردی كرد خه‌ڵاس
ئه‌و شتانه زۆر كاری تێده‌كردین. من یه‌كه‌مجار مه‌یلم به‌لای ئه‌وانه‌وه بوو كه قسه‌یان بۆ ده‌كردین، شیوعییه‌كان بوون، ئه‌كتیڤ بوون، به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه یان نه‌ته‌وه نییه تێكچووم، من باوه‌ڕم به‌وه بوو كه چۆن ده‌بێ نه‌ته‌وه نه‌بێت، تێكچووم, شیوعییه‌كان به‌و شێوه‌یه بیریان ده‌كرده‌وه، كورد نه‌ته‌وه نییه‌و مافی چاره‌ی خۆنووسینی نییه، ئه‌وه‌م پێ ناخۆش بوو، ئه‌وه له‌ڕووی فیكرییه‌وه دایچڵه‌كاندم.
*وه‌ك شه‌خسێك، مه‌سه‌له‌ی بوون به‌كورد چۆن تێدهگهیتو له‌به‌شه‌كانی تری كوردستاندا كاریگه‌ریی تر هه‌یه، بۆنموونه كوردی توركیا هه‌تا ته‌مه‌نی 25 ساڵ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه شتێكی سروشتی بوو، بۆنموونه ئێستا كه‌سێكی بێگانه پرسیارێكت لێ بكات بپرسێ بۆچی ده‌ڵێی كوردم له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێی عیراقی یان ئێرانیم بۆچی وایه؟
-به‌ڕاستی من خۆم به‌عیراقی نازانم له‌دڵی خۆمدا خۆم به‌كورد ده‌زانم، نه‌فه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كم كه داگیر‌و دابه‌شكراوه، عیراقییه‌كه وه‌كو شتێك كه به‌زۆر به‌سه‌رمدا سه‌پابێت وایه، به‌ڵام له‌واقیعدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م كه عیراقیم.
*باشه بۆچی خۆت به‌عیراقی نازانی هۆیه‌كه‌ی چییه؟
-چونكه نه‌فه‌رێكم له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، دووه‌م ئه‌و عیراقی بوونه به‌ده‌ستكردێكی ئیستعمار دهزانمو به‌عینوانی داگیر‌و دابه‌شكردنی كوردستان‌و سهپاندنو لكاندنی ده‌زانم.
*باشه كه ده‌ڵێی من كوردم ئه‌و وشه‌ی كورد یان كوردبوونه خۆی له‌چیدا ده‌نوێنێ، چ مانایه‌كت ده‌داتێ كه ده‌ڵێی من كوردم؟
-بێگومان به‌كورد دروست بووم‌و فیكره‌یه‌ك نییه من هه‌ڵمبژاردبێت له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژیم باوكم‌و دایكم كوردن‌و له‌خاك‌و ئاوی كوردستان پهروهردهبوومو هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌ندامێكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌م.
*واته مه‌سه‌له‌ی ناسنامه‌و كه‌سایه‌تی له‌وه‌دا ده‌یبینی یان له‌چیدایه؟
-كوردبوون به‌شانازی نازانم له‌سه‌ر میلله‌تێكی تر، وه‌ك یه‌كێك له‌قوله‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌فریقاش دروست بام، هه‌ر هه‌مان هه‌ستم ده‌بووم، له‌به‌رئه‌وه من وه‌ك شتێكی سروشتی ده‌یبینم كه كوردم، نه هه‌ست به‌كه‌می ده‌كه‌م كه كوردم و نه هه‌ستیش به‌فه‌خرو خۆبه‌زلزانی ده‌كه‌م كه به‌كورد دروست بووم، لای خۆشمه‌وه هیچ په‌شیمان نیم كه كوردم‌و واش نییه كه وابزانم شانازییه‌كمان هه‌یه به‌سه‌ر مرۆڤایهتییو نه‌ته‌وه‌ی تره‌وه، به‌ڵكو به‌ڕووداوێكی مێژوویی ده‌بینم، وه‌ك ئه‌ندامێك دروست بووم له‌و نه‌ته‌وه‌یه.
*مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ناسنامه میللییه‌كه‌ی گرنگه؟
-به‌ڵێ ناسنامه میللییه‌كه‌ی خۆم به‌كورد دهزانمو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ كورد خه‌بات ده‌كه‌م‌و كورد هه‌قی خۆیه‌تی مافی خۆی وهربگرێو ئه‌وه به‌لامه‌وه گرنگه‌و پێم شتێكی سروشتی‌و ره‌سه‌نه ئه‌فكارو ئه‌و حاڵه‌ته نییه وه‌ك كوردبوون، بۆنموونه كورد بوون ره‌سه‌نتره له‌وه‌ی دیموكراتییه‌تی كوردی بێ یان سۆسیالیستی كوردی بێ، كوردبوون شتێكی سروشتی‌و ره‌سه‌نه‌و مرۆڤ توند ده‌به‌ستێته‌وه بهژیانو مان‌و نهمانو ئاو‌و هه‌واو وجوده‌وه.
*مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیر له‌وه‌زعی پێش زه‌مانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا بكاته‌وه، پێش ئه‌وه ده‌وڵه‌تی میللی دروست بووه، بۆنموونه مرۆڤ ناسنامه‌و بوونی خۆی به‌شتی دیكه‌وه به‌ستووه، به‌ڵام ئێستا به‌لای تۆوه مه‌سه‌له‌ی میللی چۆنه؟
-مه‌سه‌له‌ی میللی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌تی به‌دوو شتی سروشتی ده‌زانم كه له‌مێژوودا دروست ده‌بن، له‌ئه‌نجامی ئابووری، سیاسی، جوگرافی، زمان ، مێژوویی هه‌موو ئه‌وانه دروست ده‌بن، هه‌موو ئه‌وانه، له‌به‌رئه‌وه خۆ ئینكاركردن به‌ناسروشتی دهزانمو به‌ناڕاستی ده‌بینم.
ئه‌وه پڕۆسه‌ی خۆی هه‌یه له‌مێژوودا نه‌ته‌وه پهیدابوونو گهشهكردنیو رۆشتنی، قۆناغی مێژوویی خۆی هه‌یه، كه له‌و قۆناغه مێژووییه ده‌ژێیم كارلێك ده‌كه‌م‌و خۆم ده‌گونجێنم و هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ره‌و پێشی به‌رم، به‌و مانایه‌ش نییه، كه ئێستا هه‌موو جیهان ببێت به‌یه‌ك ده‌وڵه‌تیش من پێمباشه، نه‌ته‌وه‌په‌رستێكی ته‌سك بین نیم، به‌ڵام له‌واقیع راناكهمو له‌وه راناكه‌م كه كوردم‌و سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد‌و قۆناغی گهشهسهندنو مێژووی كوردستان له‌وه‌دایه، نه‌ته‌وه حه‌قیقه‌تێكه‌و جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی تێیدا پهیدادهبێتو ده‌بێت رزگاربێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی بۆنموونه من خه‌بات ده‌كه‌م، كوردایه‌تی ده‌كه‌م، رزگاریی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و مافی چاره‌نووس، له‌سه‌ر شتێكی عیرقی‌و نه‌ته‌وه‌یی ته‌سك نایكه‌م، وه‌كو پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی‌و ئابووریی سیاسی تێیدا به‌شدار ده‌بم، واته ئه‌و پڕۆسه‌یه بابه‌تییه‌و به‌ئه‌نجامی دۆخی ئابووری‌و ئه‌نجامی پێداویستیی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و پێداویستیی پێشكه‌وتنی ئابووریی سیاسی هاتۆته كایه‌وه، نه‌ك وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی سۆزداریی‌و ئیتنیكی.
*باشه به‌شێكت له‌پرسیاره‌كه‌ی من وه‌ڵام دایه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی كوردبوون كه ئێستا باست كرد، خۆی له‌چیدا ده‌نوێنێ له‌زمان، له‌فه‌رهه‌نگ، له‌فولكلۆر له‌دین له‌رێڕه‌وی مێژوویی؟
-هه‌مووی پێكه‌وه، هه‌موو ئه‌و شتانه پێكه‌وه له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێ كورد هه‌ر ئه‌وه نییه به‌زمانی كوردی قسه بكه‌ین، كوردبوون ئه‌وه‌یه نه‌فه‌رێكی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، زمانی كوردی، كه‌لتووری كوردی، شارستانییه‌ت، پێداویستیی پێشكه‌وتنی كوردی، هه‌مووی ده‌گرێته‌وه‌و چاره‌نووسی هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و فیكر‌و رزگاربوون‌و هاتنه‌ده‌ر له‌بنده‌ستی ئیستعمارو ئیستبداد‌و كۆڵۆنیالیزم ده‌گرێته‌وه، دیموكراسی‌و ئازادی ده‌گرێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه.
به‌شی دووه‌م
بـنه‌مای ئـابـووری ده‌وڵـه‌ت لــه‌كـــوردستان له‌زۆر ده‌وڵه‌تی تر زیاتره
برایانی خۆشه‌ویست زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ مام جه‌لال. زۆر باش ده‌رچووه، وه زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ پێشگوتنه‌كان. ده‌ستان خۆش بێت. ته‌نها یه‌ك سه‌رنجم هه‌یه. ئه‌م گفتوگۆیه له له‌نده‌ن كراوه، نه‌ك له ئه‌مریكا. ئه‌وه‌ی له بیریشم بێت له ماڵی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كراوه. له به‌شی دووه‌می گفتوگۆیه‌كه مامۆستا ئیبراهیم و كاك عومه‌ر ده‌بابه ئاماده‌بوون، به‌ڵام نه‌مهێشتووه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دایداره‌كه بكه‌ن. به‌ڵام، به دووری نازانم مام جه‌لال ره‌چاوی ئه‌وه‌ی كردبێت. به‌ڵێ راسته گفتوگۆیه‌كه ساڵی ١٩٨٨( كه وێنه‌كانی بۆمباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌م له رۆژنامه‌نووسی سویدی ستیفان هێرتن وه‌رگرت) وه بۆ مام جه‌لال-م برد له له‌نده‌ن. به‌شی دووه‌می گفتوگۆیه‌كه له هاوینی ساڵی ١٩٩٠ كراوه. نزیكه‌ی یه‌ك مانگ پێش داگیركردنی كوێت له لایه‌ن سه‌دام بووه.
له‌گه‌ڵ سڵاوی گه‌رمم عومه‌ر
*ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پێكهاته ده‌روونییه‌ی كه له‌لای كورده له‌ئه‌نجامی ئه‌و خه‌باته؟ -به‌ڵێ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پێكهاته ده‌روونییه‌ی خۆم وه‌كو زانینی كورده‌واریو كوردایه‌تی شتێكی زۆر بنه‌ڕه‌تینو ره‌گیان داكوتاوه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به‌بڕوای من هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له‌ماركسییه رووكه‌شییه‌كان یان ستالین ئه‌وه بوو كه ماوه‌ی زه‌مه‌نی بۆپێشكه‌وتن حساب نه‌ده‌كرد، وای ده‌زانی به‌په‌له‌په‌ل شت ده‌كرێت، بۆنموونه زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌وه به‌وه ناكرێ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه بگۆڕی، یه‌كسه‌ر بنه‌مای ئابووری‌و سیاسییه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێتو ئیتر ئه‌و نه‌ریتو ته‌قالیده ده‌یان ساڵ ده‌مێنێته‌وه پاش ئه‌و گۆڕانه‌ش، بۆنموونه دین به‌وه ناكرێ‌و نابێت هه‌ر خورافات‌و یان ده‌وڵه‌تێكی بێ دین سه‌دان ساڵ ده‌مێنێته‌وه، له‌كۆمه‌ڵگه‌دا كاریگه‌ریی هه‌یه، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر به‌وه نابێ زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی لابه‌ریتو ئیتر كارلێكی ئابووری چاره‌سه‌ر بكه‌یت، به‌ڵكو ده‌یان ساڵ ده‌مێنێته‌وه، په‌یوه‌ستبوون به‌وڵاتو به‌میلله‌ت شتی زۆر قووڵه، چۆته خوارێ بۆ ناو كرۆكی كۆمه‌ڵگه‌و له‌كرۆكی دۆخی ئابووری‌و كه‌لتووری كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌گی داكوتاوه. *ئێستا زۆر له زانایانی سوسیال ئه‌نتۆفی لوبیو له‌هه‌ندێك نووسینی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی ئه‌وروپییه‌كان ئه‌وه ده‌هێننه‌وه پێش كه كورد میلله‌ت نییه، نه‌ته‌وه نییه، تۆ رات له‌سه‌ر ئه‌وه چییه، به‌بڕوای تۆ كورد میلله‌ته یان نا؟ -من پێموایه كورد میلله‌ته‌و میلله‌تێكی كۆنیشه‌و پێشكه‌وتنی یان په‌یدابوونی كورد وه‌ك میلله‌تێك له‌زه‌مانێكی كۆنه‌وه‌یه، به‌ڵام میلله‌ت به‌واتای نه‌ته‌وه، رووداوێكی مێژووییه وه‌ك رووداوه‌كانی تری مێژوو، سه‌ره‌تای هه‌یه له‌ڕووی كۆرپه‌له‌یی، ئینجا گه‌ڵاڵه‌بوونی، ئینجا له‌دایكبوونی، ئینجا كامڵبوونی له‌قۆناغێكی مێژوویی دیاریكراودا، من پێموایه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌شكڵی كۆرپه‌له‌یی دروستبووه. له‌مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی كورددا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 18و19، كه دۆخی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه پڕۆسه نییه، به‌ڵام چونكه به‌شكڵێكی كۆرپه‌له‌یی بوو، داگیركردنیو دابه‌شكردنی كوردستان نه‌یهێشت ئه‌و پڕۆسه مێژووییه مه‌وداكانی خۆی وهربگرێو له‌ڕووی ئابووریی هاوبه‌شو كه‌لتووری هاوبه‌شو زمانی هاوبه‌ش، به‌ڵكو كۆسپی تێخست، بۆیه نه‌یهێشت به‌شكڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێگه‌یشتووی موته‌كامل كورد بێته كایه‌وه، به‌ڵام له‌ناحیه‌ی ره‌گو ریشه‌ی مێژووییه‌وه‌و له‌لایه‌نی پێكهاته‌ی ده‌روونییه‌وه كه هه‌موو كه‌س خۆی به‌كورد ده‌زانێ، له‌ڕووی بنه‌مای زمانه‌وه كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه، هه‌رچه‌نده له‌هجه‌ی جیاجیای هه‌یه، له‌هجه‌ی جیاجیا خۆت ده‌زانی له‌هه‌موو زمانێكی پێشكه‌وتوودا هه‌یه، له‌ئه‌ڵمانیدا، له‌ئینگلیزیدا، له‌توركیدا، له‌عه‌ره‌بیدا هه‌یه. بێجگه له‌وه زه‌وی هاوبه‌شی هه‌یه، كورد ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ژیانی ئابووری هاوبه‌شی هه‌بوو، دوایی داگیركردن تێكیدا، دابه‌شكردنی ئه‌ڵمانیا جیایه، چونكه ئه‌وه دوای په‌یدابوونی پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه نه‌یتوانی بگاته نه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌و پێداویستی ئه‌وه‌شی هه‌یه. من پێموایه ئه‌و پێناسه ته‌سكه‌ی له‌مه‌ڕ ستالین راست نییه، واته جار هه‌یه كۆمه‌ڵێك وابووه، هه‌موو مه‌رجه‌كانی ته‌واوه نه‌خێر، من ده‌ڵێم نه‌خێر به‌بێ ئه‌و مه‌رجانه مومكینه ته‌واو بێت، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب به‌نموونه بهێنینه‌وه، هه‌موو وڵاته‌كانی خۆیان به‌عه‌ره‌ب ده‌زانن، (امه عربیه واحده) ئه‌گه‌ر بێت‌و پێناسه‌كه‌ی ستالینیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ین، هیچ ژیانی هاوبه‌ش نییه له نێوان سوریا‌و مه‌غریب، لیبیا‌و سعودیه، عیراق‌و میسر لوبنان‌و سودان، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌شن، به‌ره‌ئی من بۆنموونه پڕۆسه‌یه‌ك له‌مێژوودا بووه، دوایی كۆسپ هاتۆته رێی، هه‌ندێ شتی پێشكه‌وتنی پڕۆسه‌كه راناگیرێ، واته پێكهاتنی پڕۆسه‌كه‌ی پێ راناگیرێ، پێشكه‌وتنی پێ راده‌گیرێ، واته پێشكه‌وتنی پڕۆسه‌كه راده‌گیرێ، نه‌ك پێكهاتنی پڕۆسه‌كه. كورد وه‌كو له‌مناڵدانی مێژوودا له‌دایكبوو و هاته‌كایه‌وه، ئینجا ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه قانونی هه‌یه، قانونی له‌دایكبوونی نه‌ته‌وه، گه‌شه‌كردنی نه‌ته‌وه، پێگه‌یشتوو، له‌كۆتاییدا پیربوونی له‌دونیاو له‌دایكبوونه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام گه‌شه‌كردنو په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی نه‌بوو، ئه‌وه ده‌بێته‌وه هۆی شتێكی بنه‌ڕه‌تی پاڵنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و قانونه مه‌ودای خۆی وه‌ربگرێتو جێبه‌جێ بكرێ، له‌به‌رئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان هه‌میشه هێزی یاسا له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێ. *باشه قه‌ناعه‌تت وایه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه، ده‌بێت چی به‌ده‌ست بهێنێت وه‌ك میلله‌تان؟ -هه‌موو شتێك، به‌كورتی رزگاربوون، یه‌كبوونه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، جا نازانم ئه‌و ده‌وڵه‌ته فیدراڵ ده‌بێ یان كۆنفیدراڵ ده‌بێ، كورد ده‌بێ سێ شت به‌ده‌ست بهێنێت، رزگاری، یه‌كبوونه‌وه، ده‌وڵه‌ت، ئه‌و سێ شته بنه‌ڕه‌تییه، ئه‌وه قانونی پێشكه‌وتنه، به‌ره‌ئی من ئه‌وه حه‌تمییه، قانونی نه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌خوازێ، قانونی نه‌ته‌وه كه‌گه‌شه‌ی كرد ئه‌وه‌یه كه ئه‌و میلله‌ته ده‌بێ رزگاربێت‌و له‌بن ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی تر بێته ده‌رێ، ئینجا ئه‌گه‌ر پارچه‌كراوبێت یه‌ك بگرێته‌وه ئینجا ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت، ئه‌وه قانونه‌كه‌یه‌تی. ئه‌و قانونه حه‌تمه‌ن ده‌بێ جێبه‌جێ ببێت، ئه‌وه حه‌تمیه‌تی مێژووییه‌و به‌ره‌ئی من جگه له‌وه هیچ شتێك گرفتی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر ناكات، بۆنموونه گرفتی چاره‌سه‌ری ریشه‌ییو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه به‌وه ده‌بێت كه رزگاری بكه‌یتو یه‌كی بخه‌یتو سه‌ربه‌خۆیی خۆی بده‌یتێ، مافی چاره‌نووسی خۆی بده‌یتێ، ئینجا دوای چاره‌سه‌ریی خۆی له‌گه‌ڵ چ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك تێكه‌ڵاو ده‌بێ، سنووری گومرگی‌و سیاسیی خۆی چی لێده‌كات ئه‌وه شتێكی تره. دیاره ئه‌وه به‌و مانایه نییه میلله‌تان له‌پێشدا به‌قۆناغی تردا ناڕۆن، میلله‌تان به‌قۆناغی موسته‌عمه‌ره‌دا رۆیشتوون، به‌قۆناغی نیمچه حوكمی زاتیدا رۆیشتوون، به‌ئینتیدابدا رۆیشتوون دوایی سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه، كوردیش مومكینه له‌دۆخی دیاریكراودا ئه‌وانه قبوڵ بكه‌ن، به‌ره‌ئی من كوردستانی توركیا، تورك ئیعتراف بكات به‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد یا مافی دیموكراتی بداتێ، مافی حزبایه‌تی بدات، شتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و پێویسته كورد له‌م قۆناغه‌وه به‌ده‌نگییه‌وه بچن‌و كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن بۆ خۆسازدانو خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی دوای ئه‌وه. *واته به‌قه‌ناعه‌تی جه‌نابت ئه‌وه‌یه پڕۆسه‌یه‌كی زۆر سروشتییه بۆ هه‌ر میلله‌تێك كه ده‌بێت له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا ده‌وڵه‌تی خۆی دروست بكات؟ -به‌ره‌ئی من ئه‌زموون ده‌ریخست ئه‌وه نه‌بێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی چاره‌سه‌ر نابێ، هه‌تا یه‌كگرتنی كۆماریی هاوبه‌ش هه‌یه، تائێستا زۆر سه‌ركه‌وتوو نییه، دوو نموونه هه‌یه، له‌ئه‌وروپای شه‌رقیو غه‌ربیشدا، ته‌ماشاكه‌ن هیچیان ئاشته‌وایی نه‌ته‌وایه‌تی دروست نه‌كردووه، نه له به‌لجیكا، نه له ئیسپانیا دروست نه‌بووه، نه له یۆگسلاڤیاو نه له سۆڤێت دروست نه‌بووه، ئێستاش گرفتیان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویو سنوور‌و ئاشتیی هه‌میشه‌یی له‌نێوان گه‌لاندا دروست نه‌بووه. *باشه به‌قه‌ناعه‌تی ئێوه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی میللی ئاوا بۆ كورد ده‌توانێ چی به‌ده‌ست بهێنێت كه له‌دۆخی ئێستادا ناتوانرێ به‌ده‌ست بهێنرێت له‌و ره‌وشه‌ی كه ئێستا هه‌یه؟ -زۆر شت، یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كاته پێكهاتنی نه‌ته‌وه، كامڵبوونی نه‌ته‌وه، ده‌كاته كه‌لتوورو پێشكه‌وتنی كه‌لتوور، ده‌كاته پێشكه‌وتنی ئابووریی‌و گه‌شه‌كردنو چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی، ده‌كاته مه‌سه‌له‌ی پاراستنی شارستانییه‌تی كورد‌و پاراستنی شوێنه‌وار كه ئێستا ده‌دزرێ، سامانی كوردستان له‌میلله‌ته‌كه‌دا سه‌رف بكرێت، پێشكه‌وتنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشكه‌وتنی پیشه‌سازیو كشتوكاڵ‌و ئاوه‌دانی، كوردستان هه‌ر له‌دارو دره‌خته‌وه ده‌یگرێته‌وه تا سه‌ر شوێنه‌واری مێژوویی‌و مه‌تحه‌فو سهربهخۆییو دابینكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییو دیموكراسی‌و ئازادی‌و ئینجا گه‌شه‌كردنی ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتوورو شارستانی‌و هه‌مووشت ده‌گرێته‌وه. *ئه‌گه‌ر بیری لێبكه‌یته‌وه، ئه‌و هۆیانه چین كه پاڵ به‌میلله‌تی كورده‌وه ده‌نێ كه زۆرجار شۆڕش‌و راپه‌ڕین بكات، ئایا له‌غه‌ریزه‌وه كورد میلله‌تێكی شه‌ڕكه‌ره؟ ئایا به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه یان هۆكاری بێگانه‌یه، یان هۆكاری زاتیی خۆیه‌تی یان هه‌ندێك دۆخی دیكه‌یه؟ -من پێموانییه كورد میلله‌تێكی شه‌ڕخواز بێ، یان هه‌ر حه‌زی له‌شه‌ڕو شۆڕبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، پێموایه حه‌زی له‌ئاشتیو پێشكه‌وتنه، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه ده‌بێت، هۆی یه‌كه‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داگیركردنی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه‌و دابه‌شكردنی كوردستانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره‌وه‌و بێ به‌شكردنی میلله‌تی كورده له‌مافه‌كانی خۆی، مافی سیاسی‌و چاره‌نووس. هۆی دووه‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه پێداویستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه به‌ره‌ئی من پێشكه‌وتن شتێكی حه‌تمییه، هه‌میشه كۆمه‌ڵگه له‌گه‌شه‌كردنو پێشكه‌وتندایه، ئه‌وه پێداویستی گه‌شه‌كردنو پێشكه‌وتنی جووڵانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، ئه‌وه‌ی ده‌وێ كه كۆسپی بنه‌ڕه‌تی له‌ڕێگاكه‌یدا داگیركردنی بێگانه‌یه‌و زوڵم‌و زۆری بێگانه‌یه‌و ده‌بێ زوڵمی نه‌ته‌وایه‌تی لابچێ، له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و زوڵم‌و زۆره‌دا پێكدا ده‌داتو ئه‌و شۆڕشه په‌یدا ده‌بێت. هۆیه‌كی تری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناكۆكی‌و رێگه‌گرتنه له‌گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه بۆته هۆكاری رێگه‌گرتن له‌گه‌شه‌كردنی جوتیارو ده‌بێته هۆی جووڵاندنی ناكۆكی چینایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئه‌وه هه‌مووی كۆبووته‌وه ئه‌و هه‌موو فاكته‌رانه پێكه‌وه كاریگه‌ریی فیكری‌و سیاسی‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، سه‌رباری ئه‌وه كه هه‌ستی شۆڤێنی لای ده‌وڵه‌ته‌كانی میلله‌ته‌كانی كاربه‌ده‌ست، بۆنموونه په‌یدابوونی بیروباوه‌ڕی تۆرانیزم وایكرد كه كورد له‌توركیا هه‌ست بكات كه كورده‌و توركمان نییه، خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ست پێبكات‌و په‌یدابوونی بیری ته‌سكی نه‌ته‌وایه‌تی عه‌ره‌ب له‌عیراقو سوریا وایكرد كوردیش خۆی بناسێت كه كورده‌و حسابی پاراستنی خۆی بكات، هۆكارێكی تری ئه‌و شه‌ڕانه هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی كورده له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی عیراق‌و توركیا‌و پێكه‌وه‌كردنی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه له‌كوردستان روویدا. به‌ره‌ئی من ئه‌گه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌دیموكراتی بمابایه‌وه، هه‌ندێك مافی دیموكراتی‌و نه‌ته‌وایه‌تی زیاتری بدایه به‌كورد، شه‌ڕ نه‌ده‌بوو له كوردستانی عیراق، ئێستاش به‌ره‌ئی من حه‌قێكی مرۆیی‌و دیموكراتی به‌كورد بدات‌و بیناسێ، ئه‌وا شه‌ڕ نابێ، كورد هه‌ر شه‌ڕی ناوێ‌و گوته‌ی "كورد حه‌زی له‌یاخی بوونه"، تۆمه‌تی دوژمنانه بۆ كورد. *باشه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای گه‌لانی تر بكه‌ین، ئه‌مه چه‌ند كاریگه‌ریی له‌كورد كردووه، وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك وه‌ك نموونه‌یه‌ك ته‌ماشا بكات كه ئه‌ویش وه‌ك گه‌لانی تر به‌مافی خۆی بزانێ؟ -من پێموایه ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌كورد كردووه، جیرانه‌كانمانه، بێگومان دیاره، به‌ڵام ئه‌وه بنه‌مای نییه، جووڵانه‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن كاریگه‌ریی كردووه له‌كوردو بۆنموونه له‌دوو رووه‌وه سه‌لبیو ئیجابی. په‌یدابوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیو جووڵانه‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن كاریگه‌ریی كردووه، رووناكبیرانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و به‌ڵێ بۆ ئه‌رمه‌ن بكا بۆ ئه‌وان نه‌یكه‌ن؟ له‌لایه‌كی تره‌وه بۆرژوازیه‌تی ئه‌رمه‌ن ویستویه‌تی نه‌خشه‌ی نیشتمانی واته وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند كوردێك بێت نه‌خشه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی ئه‌یوبی بێنێ‌و بڵێ ئه‌وه هه‌مووی خاكی كوردستانه، وه‌ختێ رۆژێ له‌ڕۆژان ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌رمه‌ن هه‌بووه، خاكی كوردیش هه‌بوو، خاكی توركیش هه‌بووه، خاكی عه‌ره‌ب هه‌بووه، ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وه بكاته نه‌خشه‌ی ئه‌رمینیا، ئه‌وه‌ی كورد وه‌ختی خۆی كردوێتی، خه‌ڵكی كورد جووڵاندنه‌وه‌ی، ته‌بعه‌ن سه‌یری شیعره‌كانی حاجی قادر بكه، شیعری حاجی قادر ناوی هاتووه بۆنموونه، له‌به‌رئه‌وه خۆی له‌خۆیدا ده‌جوڵێ، بۆنموونه تورك كوردی جووڵاندووه، هه‌م ترساندوێتی، هه‌میش جووڵاندووێتی، مه‌سه‌له‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی عه‌ره‌ب كاریگه‌ریی كردووه له‌بیروبۆچوونی رزگاری‌و دیموكراتی، له‌به‌رئه‌وه میلله‌تانی ده‌وروبه‌ر كاریگه‌رییان كردووه، رزگاریی گه‌لانی جیهان هه‌ر وابووه‌و كاریگه‌ریی كردووه، خه‌باتیان كردووه، شۆڕ‌شیان كردووه، كورد چی له‌وان كه‌متره؟ له‌ئه‌فریقا هه‌ندێ عه‌شایه‌ر هه‌یه بوونه‌ته ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت په‌یدا بووه ژماره‌ی نفوسه‌كه‌ی هێنده‌ی ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی كوردستان نییه كه له‌ڕێگه‌ی ئازادی‌دا خۆیان به كوشت داوه. *باشه بوونی عوسبه‌تولئومه‌م یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان هه‌ندێ بنه‌مای جیهان له‌سه‌ر مافی گه‌لان بۆ مافی چاره‌نووس هه‌تا چ راده‌یه‌ك كاریگه‌ریی كردووه؟ -ئه‌وه به‌ڕه‌ئی من كاریگه‌ریی كردووه له‌خوێنده‌وارو سیاسییه‌كانی كورد، به‌ڵام ئه‌وه نه‌چۆته ناو ناخی جه‌ماهیری كورده‌وه، به‌تایبه‌تی عوسبه‌تولئومه‌م وه‌ختی خۆی كاریگه‌ریی كردووه له‌خوێنده‌وارو سه‌رۆكه‌كانو واته ئه‌وانه‌ش داوای هه‌ق ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه هیچیان بۆ كورد نه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وانه هانده‌ربوون، دوایی بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راسته بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی كاریگه‌ریی كردووه، به‌ڵام دیسانه‌وه بێ هیوایی داوه به‌كورد، كه هه‌رگیز له‌سه‌ر كورد هه‌ڵی نه‌داوه‌تی، ئه‌مانه ده‌بێت دوو حسابیان بۆ بكه‌یت، حسابێك یه‌كه‌م جار هانده‌ر بووه، دووه‌م جار بێئومێدیی داوه به‌كورد. *باشه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌وڵه‌تی میللیی له‌كوردستان دامه‌زرا، ده‌بێت چ ره‌نگێك به‌خۆیه‌وه بگرێت، چ جۆره حكومه‌تێكو چ سیستمێكی سیاسی؟ -له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ی كه من ده‌مه‌وێت بۆ میلله‌تی كورد، سیستمێكی دیموكراسییه، باوه‌ڕم به‌دیموكراسیی هه‌یه كه ده‌بێت له‌كوردستان ئه‌وپه‌ڕی دیموكراسی سیاسی له‌كوردستان هه‌بێتو خه‌ڵكی كورد خۆی رژێمی خۆی هه‌ڵبژێرێتو ئازادییه‌كی ته‌واوی هه‌بێتو خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم كۆمه‌ڵگه‌ێكی فره حزبی‌و فره بیروباوه‌ڕمان هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ململانێ له‌نێوان ئه‌و حزبانه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت. من پێموایه كوردستان ده‌بێت له‌سه‌ر دوو قاچ بڕوات، له‌سه‌ر كشتوكاڵ‌و له‌سه‌ر پیشه‌سازیو نابێت هه‌ر به‌ته‌نها گرنگیی به‌كشتوكاڵ یان به‌پیشه‌سازی بدات. له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت ئیهتمكامێكی زۆر به‌كشتوكاڵو جه‌نگه‌ڵو ئاژه‌ڵ بدرێت، پیشه‌سازیه‌كانیش گرنگییان پێ بدرێ كه بۆ ئێمه پێویستن كه مادده‌ی خاو و ئیمكانییه‌تی بوونی هه‌یه له‌كوردستان، نه‌ك وه‌ك نه‌ریته‌كانی جاران 10 ساڵ بتگوتبا كه ده‌بێت پیشه‌سازیی قورس دروست بكه‌ین، ئێستا واناڵێم، پیشه‌سازیی قورس ئه‌و مه‌وادانه‌ی كه له‌كوردستاندا هه‌یه پێویسته دروستی بكه‌ین، نه‌وته، پترۆكیمیاویاته، ئه‌گه‌ر ئاسن‌و كانزاو ئه‌وانه‌مان هه‌یه به‌مۆدێرنترین جۆریش بیكه‌ین، به‌ڵام نه‌چین دوای ئه‌وه بكه‌وین ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌تی سوڤێتییه‌وه هه‌بوو كه هه‌موو شتێك له‌وڵاتی خۆی بێت، هه‌موو وڵاتێ وابكات كه هه‌موو شتێك له‌وڵاتی خۆی بێت، به‌بڕوای من ئه‌وه شتێكی هه‌ڵه‌یه، ئابووریت تووشی هه‌ڵدێر ده‌كات، ئابووری وڵات ئه‌وه ئاژه‌ڵ له‌لایه‌كو ئینجا پیشه‌سازییش ئه‌و پیشه‌سازییانه‌ی كه له‌كوردستان مومكینه بكرێت، ئه‌مه‌ی كه ده‌ڵێم دوو قاچه له‌سه‌ر قاچێكی كشتوكاڵی بڕۆین، یان له‌سه‌ر قاچێكی پیشه‌سازیی بڕۆین، به‌هه‌مان شێوه له‌موڵكییه‌تدا له‌سه‌ر دوو قاچ ده‌ڕۆی له‌سه‌ر قاچێك كه موڵكی ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر قاچێك كه موڵكی كۆمه‌ڵێك له‌كه‌رته‌كانه‌و كه موڵكی تاكه‌كه‌سییه، ناكرێ هه‌ردووكی فه‌رامۆش بكه‌ین، ئه‌زموونیش ده‌ریخست هه‌تا له‌وڵاته سۆشیالیسته‌كانیش كه شكستیان خوارد، ئه‌وه ده‌بێت هه‌م بواری ئه‌وه بده‌ین نابێت ته‌واو وه‌ك ئه‌مریكاو ناشبێت ته‌واو هه‌ر ده‌وڵه‌تێ بێت وه‌ك هه‌ندێك وڵاتی تر هاوسه‌نگییه‌كی لۆژیكی ماقوڵ بكرێت به‌پێی پێداویستییه‌كی ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌پێی گه‌شه‌سه‌ندنی زانستی‌و ته‌كنه‌لۆجیو هه‌روه‌ها به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی خوێن نه‌مژینی گرووپی زۆرینه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌وه‌و نه‌بوونی خوێنمژین واته ئیستیغلالو ده‌بێت به‌ڕاستی حساب بۆ ئه‌وه بكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر پێویسته گرنگیی پێبده‌ین ئه‌زموون ده‌ریخست ئه‌گه‌ر گرنگیی پێنه‌ده‌ین كۆمه‌ڵگه دواده‌خات كه شتی پێشوه‌خت نه‌كه‌ین، بۆنموونه ئه‌و خۆماڵیكردنانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا كرا، هه‌مووی هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر من ئێستا ده‌نگ بده‌م له‌په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، ده‌نگ ناده‌م به‌وه‌ی كارگه‌ی جیبسو ئه‌وانه خۆماڵی بكرێت، خۆماڵیكردن ئه‌گه‌ر من به‌ده‌ستم بێت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نه‌خشه‌ی ئابووریی بكێشم، ده‌ڵیم نه‌وتو پترۆكیمیاویاتو كانزاكان هه‌مووی ده‌بێت موڵكی میلله‌ت بێت، نابێت بدرێت به‌كه‌سه‌كان، به‌ڵام خه‌ڵك بۆخۆی كارگه‌ی كۆكا كۆلا دانێ، كوتاڵ دانێ، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر پاش گه‌شه‌سه‌ندنه كه بزانین هه‌موو شته‌كان خۆماڵی بكه‌ین، ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه به‌ره‌ئی من رێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێت، بۆنموونه ئه‌و خۆماڵیكردنانه‌ی كه له‌وڵاتانی وه‌ك سوریا‌و عیراق‌و لیبیا كرا، رێگه‌ی له‌گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی گرت‌و دوایخست، گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری دواخست، جگه له‌وه خاڵێكی تر كه ده‌بێت حسابی بۆ بكرێت له‌ئابووری كوردستاندا، داهاتی تاكه‌كه‌سو هه‌وڵی تاكه‌كه‌سه كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و ناتوانین نادیده‌ی بگرین، واته بۆنموونه ئێستا پڕۆژه‌یه‌ك دانێین، چێشتخانه‌یه‌ك دانێین، چوار كه‌س بۆ خۆیان دایبنێن، ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی بۆخۆیان بێت، زۆر گرنگیی زیاتره له‌وه‌ی كه چواریان بۆ به‌كرێ بگرین، ئیتر باكی نییه نه‌وعیه‌تی باش ده‌بێت یان نا، خه‌ڵك دێت یان نایه‌ت، به‌ڕه‌ئی من ئه‌وه كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه، ئه‌و شتانه‌ش ده‌بێت حسابی بۆ بكرێت، من لایه‌نگری ئه‌وه‌م سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت سیستمێكی دیموكراتی بێت، ده‌بێت خه‌ڵك هه‌قی هه‌بێت له‌هه‌لبژاردندا، باوه‌ڕم به‌وه‌یه ده‌بێت ژن‌و پیاو یه‌كسان بن، نابێت جیاوازی هه‌بێت له‌وه‌دا، باوه‌ڕم به‌وه‌یه جیاوازی هه‌بێت له‌دینداری له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، ده‌بێت ئه‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه له‌كوردستان هه‌ن نه‌ك هه‌ر نازیان هه‌بێت، ده‌بێت یه‌كسان بن، واتا من به‌ده‌ستم بێت له‌كوردستانی عیراق ئه‌رمه‌نو ئاشوورو توركمان له‌كوردستان ئه‌وه‌نده حورمه‌تیان هه‌بێت، بیكه‌ین به‌نموونه بۆ ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه كوردیان عه‌زێت داوه، ئه‌وه‌شم پێ زه‌روورییه جیاوازی ئایین، ده‌بێت حوریه‌تی ئایین هه‌بێت، موسڵمانه، گاوره، جوله‌كه‌یه، مزگه‌وتو شوێنی خۆی هه‌بێت موحته‌ره‌مانه، به‌ڵام به‌زۆر هیچ شتێك به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌سه‌پێنرێت . *باشه به‌دیدی خۆت ده‌وڵه‌تێكی میللیی كوردستانی ئاوا كه باسی ده‌كه‌یت، له‌ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌توانێ ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات؟ -به‌ره‌ئی من زۆر چاك ده‌توانێو بنه‌مای ئابووری ده‌وڵه‌ت له‌كوردستان له‌زۆر ده‌وڵه‌تی تر زیاتره، كوردستان نه‌وتی هه‌یه‌و كانزای هه‌یه، كشتوكاڵی هه‌یه، ئاوی هه‌یه كه ئه‌وه زۆر سامانێكی گه‌وره‌یه، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی دیجله‌و فورات له‌كوردستان ئه‌و سامانه له‌سامانی نه‌وت باشتره، چونكه هه‌میشه‌ییه، هه‌تا هه‌تاییه. ئه‌وه به‌ره‌ئی من ئه‌وه‌نده‌ی كوردستان بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، كه‌م ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌تی، به‌ڵام له‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵات هیچیان له‌ئێمه زیاتریان نییه، وڵاتانی عه‌ره‌بی عه‌ره‌بستانی سعودی نه‌وتی هه‌یه ئاوی نییه، نه‌وت تاسه‌ر نابێ، ئێران‌و توركیا هیچیان بنه‌مای ئابوورییان له‌ئێمه زیاتر نییه، گه‌شه‌كردنی ئابوورییان له‌ئێمه زیاتره، به‌ڵام بنه‌مای ئابوورییان له‌ئێمه زیاتر نییه. *به‌شێكی تری پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا كادری ئیداری‌و رووناكبیری ته‌واو هه‌یه له‌كوردستان بتوانێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ڕێوه‌ببات؟ -به‌ڵێ پێموایه هه‌یه‌و ئێستا په‌یدابووه، بێگومان كه‌موكورتیان ده‌بێ له‌هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ته‌كنه‌لۆجیو پزیشكی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یمان هه‌یه‌و كه‌ڵك وه‌رده‌گرین له‌به‌شه‌كانی تر‌و هه‌موو كورد بكه‌ینه سه‌ریه‌ك، نه‌شمان بوو، ئه‌وا تۆ ته‌ماشای ئه‌مریكا بكه، ئێمه‌ش ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین. *له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌توانێ خۆی بپارێزێ؟ -به‌ته‌ئكید ئه‌و ده‌وڵه‌ته وڵاتی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه بێت، ده‌توانێ خۆی بپارێزێ، ده‌توانێ نه‌شهێڵێت كه‌س بیر له‌په‌لاماردانی بكاته‌وه. *باشه بابگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ده‌ستپێكردنی، ئه‌گه‌ر بته‌وێت بگه‌ڕێیته‌وه بزووتنه‌وه‌ی میللی كورد له‌فڵان شته‌وه ده‌ستیپێكردووه، ئایا له‌شیعره‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی بووه به‌ڕابه‌ر، حه‌زده‌كه‌م بۆخۆت ئه‌گه‌ر خۆت بته‌وێت ده‌ستنیشانی بكه‌یتو بته‌وێت له‌سه‌ر مێژووی بزووتنه‌وه‌ی میللیی كورد قسه‌بكه‌یت؟ -من له‌سه‌ری نووسیوومه‌و له‌كتێبدا باسم كردووه، بۆنموونه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌هه‌موو دونیادا یه‌كه‌مجار به‌فیكر ده‌ستپێده‌كات، یه‌كه‌مجار به‌شكڵی ئه‌فكار ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌فكاری نه‌ته‌وایه‌تی بوو، خۆی نیشانه‌ی بوونی نه‌ته‌وایه‌تییه، چونكه فیكر له‌كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌رده‌چێت، شتێك ئه‌گه‌ر نه‌بێت فیكره‌كه‌ی نابێ، بۆنموونه ئه‌گه‌ر فڕۆكه نه‌بێ، مومكینه خه‌یاڵی فڕۆكه هه‌بێ، به‌ڵام وه‌سفی فڕۆكه ناكرێ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بوایه، كوردایه‌تی نه‌ده‌بوو، له‌به‌رئه‌وه له‌و رۆژه‌وه كه كرده‌وه‌و بیركردنه‌وه هه‌یه، بۆنموونه ئه‌حمه‌دی خانی دوای ئه‌وه یه‌كێكی تره كه باسی كورد كراوه، دیاره كورد هه‌بووه بۆیه باسی كورد كراوه، ئه‌گینا با كورد نه‌بێ كه‌س باسی ناكا، شتێك كه نه‌بێ خه‌ڵك باسی ناكا، شته‌كه خۆی نه‌بوو باسی ره‌نگو ره‌نگدانه‌وه‌كه‌ی ناكا، له‌به‌رئه‌وه به‌ڕه‌ئی من هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بوو به‌هۆی راپێچكردنو راماڵینی له‌گه‌ڵ خۆیدا، ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و ئه‌و ئه‌فكارانه په‌یدابووه‌و هه‌بووه. سه‌ده‌ی 19 به‌ره‌ئی من كه تێیدا بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ده‌ستیپێكردووه، یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌ی موعارزه‌ی نفوزی بێگانه‌و پاراستنی نفوزی كوردی بووه، ئه‌و ئه‌ماره‌تانه‌ی كه ویستویانه به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن هه‌ر ئه‌وه نه‌بووه، تموحی زاتیی میره‌كان، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا تموحی میلله‌ته‌كه‌شی تێدابووه كه حاكمی بێگانه‌ی نه‌بێ، حاكمه‌كه‌ی له‌خۆی بێ، سه‌رباز نه‌دات، باج نه‌دات، ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی حوكمڕانیی میللی، له‌وه‌وه ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی 19 من هه‌مووی به‌درێژكراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ده‌زانم تا بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا، پێموایه بزووتنه‌وه‌ی به‌درخان زۆر دیعاییه‌ی بۆ كراوه له‌مێژووی كورددا. من ره‌ئێكم هه‌یه له‌سه‌ر مێژووی كورد، دوو غه‌در له‌مێژووی كورد كراوه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه بێگانه‌كان كردوویانه‌و هاتوون هه‌موو بزووتنه‌وه‌كانی ئێمه‌یان خاپووركردووه‌و جنێویان پێداوین، به‌یاخیو دژی شارستانییه‌ت وه‌سفیان كردووین‌و هه‌مووی ناڕاسته، دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه هی خۆمان موباله‌غه‌و پیاهه‌ڵدانه شتێكی كورد هه‌بووبێ كردوومانه به‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییو هه‌ندێكجار درۆمان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه. پێموایه مێژووی كورد به‌شێوه‌یه‌كی زانستی‌و بابه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌و وه‌كو روویداوه به‌واقیع ته‌ماشای بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه به‌ره‌ئی من بزووتنه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری یه‌كه‌م بزووتنه‌وه‌ی كورد بووه، به‌ڵام من هه‌مووی به‌كراوه‌یی ده‌زانم، له‌وه‌وه یه‌كه‌م ده‌ستپێك روویداوه، دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی كورد‌و بزووتنه‌وه كوردستانییه‌كانی توركیا كه ده‌یزانی. حزبه‌كانو بزووتنه‌وه‌ی مه‌شرورتییه‌تو ئه‌وانه له‌كوردستانی توركیا بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌ستیپێكردووه، چونكه یه‌كه‌م پێشكه‌وتنی ئابووری له‌وێ بووه، له‌پێش به‌شه‌كانی تره‌وه بووه، نزیكبووه له‌خه‌لافه‌تی عوسمانی‌و نزیكبووه له‌شارستانییه‌تی عوسمانی‌و نزیكبووه له‌ئه‌وروپاو روسیا‌و هه‌روه‌ها نزیكتریش بووه له‌ناوه‌ندی شارستانییه‌تو پێشكه‌وتنو رۆشنبیریی‌و خوێندنه‌وه‌و خه‌ڵكی كوردیش له‌ئه‌سته‌مبوڵو ئه‌وانه كه ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تو خوێنده‌واری ئه‌وروپاو ئه‌و شتانه بووه، یه‌كه‌مجار جووڵه‌ی كردووه، له‌وێشه‌وه په‌لی هاویشتووه بۆ سه‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستان، ئیتر ئه‌و بزووتنه‌وه‌كانی توركیی عوسمانی له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات. *هه‌ندێ نووسه‌ری بێگانه كه دێن باسی بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گێڕنه‌وه كه هێزی بێگانه‌و ده‌وڵه‌تی بێگانه له‌به‌ر قازانجی خۆیان پاڵیان پێوه‌ناوه‌و دواتر وازیان لێهێناوه، بۆیه بزووتنه‌وه‌كه له‌ناو چووه؟ -من دژی ئه‌وه‌م، من پێموایه بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی كورد بزووتنه‌وه‌یه‌كه له‌ده‌روونی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وه بووه‌و به‌ری پێویستییه‌كانی گه‌شه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ پێویستیه‌كانی گه‌شه‌كردنی ئابووری رۆشنبیری‌و شارستانی دروست بووه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی هێرشی بێگانه‌یه‌ش بۆ سه‌ر كوردستان هه‌ر له‌وه‌وه كه رێگری گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بووه، ئه‌سڵی بزووتنه‌وه‌كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌دڵو ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بووه، بۆنموونه داگیركردنی بێگانه ئه‌وه‌بووه كه رێی گرتووه له‌و پێشكه‌وتنه سروشتییه، بۆیه كورد چۆته‌وه به‌گژیدا، هه‌میشه هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر ویستویانه یاری به‌مه‌سه‌له‌ی كورد بكه‌ن، یاخود به‌هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی تریش بكه‌ن، ده‌وڵه‌ته‌كان ویستویانه یاری به‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌ن بكه‌ن، به‌هی كورد، عه‌ره‌ب، تورك بكه‌نو ویستویانه یاری به‌موسته‌فا كه‌مال خۆی بكه‌ن، یاری به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی بكه‌ن، به‌عیراق بكه‌ن هه‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه یاری به‌مه‌سه‌له‌ی كورد بكه‌ن، به‌ڵام شته‌كه چییه، چونكه بۆنموونه ئه‌وان بۆیان چووه‌سه‌رو بوون به‌ده‌وڵه‌ت، بۆیان پینه‌كرا، ئه‌ی لۆره‌نس نه‌هات سه‌روه‌ری عه‌ره‌بی دروستكرد‌و عه‌ره‌بی هاندا؟ به‌ڵام چونكه ده‌وڵه‌تیان بۆ دروستكردن ئه‌وه پینه‌كرا، ئه‌ی باشه بزووتنه‌وه‌كه‌ی موسته‌فا كه‌مال یه‌كه‌مجار نه‌چوو بۆ لای رووس‌و هاوكاریكردنو دوایی بای نه‌داوه بۆ لای غه‌ربو كه‌س پێیان ناڵێ سه‌روچاوت برۆیه؟، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سۆڤێته‌و سبه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بێت، ده‌ڵێن ئه‌ها هه‌ر رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێكن، چونكه ئه‌نجامی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت هه‌موو گرنگییه‌كی پێ ده‌درێت، بۆنموونه ره‌زا شای ئێران خۆی دروستكرد وتیان پیاوی ئینگلیز‌و رووس بووه، ئینگلیز‌و ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان ویستوویانه له‌هه‌ر جێیه‌ك له‌دونیا بۆیان بكرێت، ده‌یانه‌وێت ده‌ستێكیان تێیدا هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه نۆكه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بكات؟ به‌ڵام كه په‌یدابوو به‌شێكی روسیا ده‌یه‌وێت كه‌ڵكی لێ وه‌رگرێ، ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت دوژمنایه‌تی بكات، ده‌ستی تێوه‌رده‌دات. كۆنترا ئه‌مریكا دروستی نه‌كرد؟، كۆنترا هه‌بوو، به‌شێك بوو له‌بزووتنه‌وه‌كه، خۆی دوایی كه جیابۆوه، ئه‌مریكا ویستی ئیستیغلالی بكات، بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆنموونه له‌یونوتا له‌ئه‌نگۆلا هه‌بوو ئێ بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی ره‌سه‌ن بوو له‌سه‌ره‌تادا، خۆی خسته باوه‌شی ئه‌وانی تر‌و له‌وێوه ناچاركرا، ئه‌گینا ده‌ستكردی ئه‌مریكا نییه، كۆمه‌ڵگه خۆی زاوزێ ده‌كات، وه‌ك مرۆڤ خۆی زاوزێ ده‌كات، بزووتنه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێشكه‌وتنی رۆشنبیری جا دیموكراتییه یان سۆشیالیستییه ئه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ، دواتر خه‌ڵكی دیكه دێن ئیستسماری ده‌كه‌ن، له‌ناو كوردیشدا بێگومان چه‌ندین خه‌ڵك له‌بزووتنه‌وه‌ی كورددا بووه، له‌داهاتووشدا كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ته‌كانی تر ده‌یانه‌وێ ئیستغلالی بكه‌ن، بێگانه، جیرانی خۆی، ده‌یانه‌وێ دۆستی بن‌و بیكه‌نه هاوپه‌یمانی خۆیان، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كورد خۆی رێگه نه‌دا ببێته ئامرازی ده‌ستی ئه‌مو ئه‌و، كوردیش ناتوانێ ئه‌وه بكات. ئێستا بۆنموونه كوردی توركیا، كوردی عیراق، ئه‌زموونه تاڵه‌كانی كوردی توركیا، واته دژی تورك ، مه‌جبورن له‌سوریاو ئێران‌و بولگاریا چه‌ك وه‌رگرن، ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌ما نایكه‌ن، ئه‌وه سروشتی ژیانه. *كه باسی هۆیه‌كانی گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردت كرد‌و پێشكه‌وتنی ئابووری، ده‌توانی بۆم روون بكه‌یته‌وه مه‌به‌ستت كام پێشكه‌وتنه؟ -كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌قۆناغێكی دیاریكراودا به‌رهه‌می لێ په‌یدابوو، هه‌روه‌ها بازرگانی تێكه‌وتو هه‌روه‌ها به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی هه‌بوو ده‌بوایه بنێردرێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه پاره‌و پولی هێنایه‌وه، سه‌رمایه‌دارێك په‌یدابوو له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه یا داگیركردنی بێگانه نه‌بایه، به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو گه‌شه بكات، كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رمایه‌داری، ئینجا پێداویستیی پێشكه‌وتن بۆ گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه پێداویستیی سه‌رمایه‌داری له‌كوردستان كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو له‌چییه‌وه هات له‌داگیركردنی بێگانه‌وه هات، رێگرتن له‌گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی له‌كوردستان، سه‌روه‌رتو سامانی كوردستانیش وه‌ك ئاوه‌كانی ده‌ڕژێته ده‌وڵه‌تانی تره‌وه، ته‌ماشا بكه خاكی كوردستان رووباره‌كانی له‌چیاكانه‌وه دێت‌و ده‌ڕژێته دیجله‌و فورات، دیجله‌و فورات له‌ده‌شته‌كاندا ئاوی پێ ده‌درێتو له‌كوردستان سوودی لێ نابینرێ، سامانی كوردستانیش له‌بازاڕه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵو دیمه‌شقو به‌غداو تاران له‌وێ ئیشی پێده‌كرێ نه‌ك له‌كوردستان، بازرگانی‌و بانكی لێ دروست بكرێ، ئه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه‌یه‌و مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه. *هه‌ندێ نووسه‌ر واده‌نوێنن بزووتنه‌وه‌ی كورد هه‌تا ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌شایه‌رییه‌و به‌گشتی وه‌لائێكی میللییه؟ -ئه‌و قسه‌یه راستیشه‌و ناڕاستیشه له‌كوردستاندا، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد واتای نه‌فیكردنی خێڵه‌كیی كورده‌و بزووتنه‌وه‌ی كورد هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه نه‌ك یه‌ك چین‌و یه‌ك عه‌شیره‌ت، هه‌موو وڵات ده‌گرێته‌وه نه‌ك یه‌ك هه‌رێم، ئه‌وه راستیه‌كه‌یه‌تی. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی كاریگه‌ری عه‌شایه‌ری هه‌بووه له‌كورددا، چونكه هه‌ندێك له‌ئه‌نجامی دۆخی مێژوویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بۆنموونه هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی ئاینی كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كورد یان هه‌ندێكجار عه‌شایه‌ر هه‌ڵساوه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی به‌خۆوه گرتووه كه نه‌ته‌وه‌یی بێت. هه‌ندێكی زۆر قسه له‌كوردستانی عیراق له‌كوردستانی ئێران راستبووه، به‌ڵام به‌ڕه‌ئی من مه‌زهه‌بی بنه‌ماڵه‌ییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد هی خوێنده‌وارو خه‌ڵكی شار‌و شاره‌كانه، خۆت ده‌زانی شتی خێڵه‌كی كه‌متر بووه، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه هێشتا نه‌ماوه به‌بڕوای من به‌ڕاستی دوو هه‌ڵه‌ی مێژوویی كورد نه‌یهێشت كورد له‌مه رزگاری ببێ، به‌ڕه‌ئی من راپه‌ڕینی به‌رده‌ركی سه‌را له (6)ی ئه‌یلول له‌كوردستانی عیراق یه‌كه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه رووده‌دات، ئه‌وه خاڵی زاڵ بوو كه ئیشی بزووتنه‌وه‌ی كوردی له‌ده‌ستی لادێ‌و عه‌شایه‌رو ئاغاواتو شێخ ده‌رهێناو دایه ده‌ست خوێنده‌وار، له‌دوای ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی خوێنده‌واران ده‌ستپێده‌كاتو من له‌كتێبیكمدا باسم كردووه، دیاره له‌سه‌رده‌می مامۆستا ئیبراهیمو ئه‌و گروپه خوێنده‌وارانه‌ی ئه‌و زه‌مانه ده‌ستپێده‌كات، دوای ئه‌وه هیوا دێ‌و حزبێك دروست ده‌كات بێ ئاغا‌و شێخ خۆیان سه‌رۆكایه‌تیی ناكه‌ن. دوابه‌دوای حزبی هیواش ژ.ك بوو، ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تاوه وابوو. مه‌لا مسته‌فا بووه هۆی ئه‌وه‌ی عه‌شایر بمێنێته‌وه له‌بزووتنه‌وه‌ی كورددا‌و بژێته‌وه، له‌زه‌مانی مه‌لا مسته‌فادا لایه‌نی عه‌شایه‌ری له‌سۆرانو بادینان ژیایه‌وه، جاران ئه‌وه نه‌بوو، من له‌بیرمه وه‌ختێ كه هه‌مزه عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی پارتی بوو كه‌س نه‌یده‌گوت ئه‌وه بادینییه، من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی هه‌مزه‌م ده‌په‌رست. نه‌مانده‌زانی هه‌مزه سۆرانییه یان بادینییه، مامۆستا ئیبراهیم بوو به‌سكرتێری پارتی، كه‌س نه‌یده‌وت ئه‌وه سۆرانییه یان بادینییه، شتی وانه‌بوو له بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا ئه‌وه پاش مه‌لا مسته‌فا دروست بوو، ئێستاش له‌بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا ماوه، به‌ڕه‌ئی من ئێستاش له‌بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا شتی عه‌شایه‌ری ماوه، باڵی عه‌شایه‌ری ته‌سلیم نه‌بووه، من پێموایه ئه‌وا دیارده‌یه‌كه له خۆرهه‌ڵاتدا هه‌یه، واته بنه‌ماڵه‌و عه‌شایه‌ر ده‌یانه‌وێ، بۆنموونه تۆ لوبنان وه‌ربگره كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بوو به‌حساب وه‌كو ئه‌وروپا بوو، پێشكه‌وتوو بوو، شارستانی‌و رۆشنبیری بوو، كه‌چی ئێستا حزبی ئالی جومبولات هه‌یه، حزبی ئالی شه‌معون هه‌یه، حزبی ئالی جومه‌یل هه‌یه، ئه‌وه له‌كوردیشدا ماڵی بارزانی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام من پێموایه له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان ئه‌وه نه‌ماوه، له‌كوردستانی ئێران بۆ نموونه ئه‌وه نه‌ماوه. له‌كوردستانی توركیا هه‌ر نه‌ماوه، واته هه‌رچی هه‌یه به‌ده‌ست خوێنده‌وارانه‌وه‌یه، نازانم كه په‌ره‌ی سه‌ند دوایی چی لێدێته‌وه، له‌سوریاش ئه‌وه خۆت له‌من باشتر ده‌زانی عه‌شایه‌ر نییه.
* وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌لی كورد، تۆ بێگومان هه‌ندێ ئامانج‌و سیاسه‌تێكی دیاریكراوت له‌به‌رچاوه كه كاری بۆ ده‌كه‌یتو خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ی، چۆن‌و چ ئینسترۆمێنتیك به‌كارده‌هێنێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه به‌دی بهێنێت؟ -به‌ره‌ئی من رێكخستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چاكترین هۆكاره، واته وردتر بیڵێم هۆشیاركردنه‌وه‌و راپه‌ڕاندنو رێكخستن‌و رێبه‌رایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان چاكترین هۆكارو ... بۆ ئه‌وه‌ی كه كوردستانی پێ رزگار بكه‌ین، ئه‌وه بنه‌ماكه‌ی بێت‌و ئه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی بێت‌و ئه‌وه بناغه‌كه‌ی بێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ربه‌خۆ به‌فیكرو عه‌قڵی سه‌ربه‌خۆبێت، دووه‌م سه‌ربه‌خۆبێ له‌كلكایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی تر، دوای ئه‌وه هه‌موو شتێك جائیزه بۆی ده‌وای ئه‌م دوو شته هۆشیاركردنو راپه‌راندنو رێكخستن‌و رێبه‌رایه‌تی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها دابینكردنی سه‌ربه‌خۆیی فیكری سیاسی‌و رێكخراوه‌یی بۆی، ئینجا هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیو هاوكارییه‌ك جائیزو حه‌ڵاڵه بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌یت. *له‌پرسیاره‌كانی تر‌و پێشتر له‌ناو قسه‌كانی خوتدا وه‌ڵامت دایه‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له‌موشكیله‌كان كه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كورددا هه‌یه، ئێمه گریمان ئێستا ده‌وڵه‌تی میللی كوردستان دامه‌زرا به‌لای تۆوه ده‌بێت كام له‌هجه ببێ به‌زمانی ره‌سمیی كوردستان؟ -به‌ره‌ئی من ئه‌وه عاتیفه‌ی ناوێت ئه‌وه شتێكی لۆژیكی ده‌وێت، له‌هه‌ر زه‌مانێكدا ئه‌و له‌هجه‌ییه‌ی كه زۆرتر گه‌شه‌ی كردووه ئه‌وه ئه‌و له‌هجه‌یه‌یه ده‌بێت ببێت به‌زمانی ره‌سمی، كه ئێستا ئه‌و له‌هجه‌یه كه پێی ده‌ڵێن زمانی سلێمانی، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر كوردێك له‌و قه‌راره ده‌رچێ خۆت ده‌زانی من به‌عه‌شیره‌ت زه‌نگه‌نه‌م، به‌كه‌ركوكیش قسان ده‌كه‌م، به‌كۆییش قسان ده‌كه‌م، ئێستاش له‌هجه‌ی سلێمانی نازانم، ئێستاش لام‌و مام نازانم به‌كاربهێنم له‌ناوی دا یان لێیدا، به‌ڵام ئه‌وه زه‌مانی گه‌شه‌ی رۆشنبیریی كورده، چۆن له‌هجه‌ی قوڕه‌یش پێشكه‌وتووتره له‌له‌هجه‌ی زمانی سودان، ئه‌م له‌هجه‌یه‌ی زمانی كوردی پێشكه‌وتووتره‌و قابیلیه‌تی نووسین‌و هه‌موو شتێكی زۆر باشتره، له‌به‌رئه‌وه كوردێك بیه‌وێ كوردایه‌تی بكات‌و ناوچه‌گه‌ریی نه‌كات، ئه‌وه ده‌بێ زمانی ره‌سمی بێ، به‌و مه‌عنایه نییه زمانه‌كانی تریش نه‌مێنن، له‌هجه‌كانی تریش محه‌لین، رادیۆیان هه‌بێ، هه‌تا رۆژنامه‌یان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌م زمانه زمانی ره‌سمییه، زمانی نه‌ته‌وه‌ی كورده، چونكه گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر بۆنموونه حكومه‌تی شێخ عوبه‌یدوڵڵا دروست ببوایه، یان حكومه‌تی شێخ سه‌عیدی بوایه، به‌ته‌ئكید زمانی ره‌سمی كرمانجی ده‌بوو، زیاتر گه‌شه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستاش نامه‌یه‌كم خوێنده‌وه هی ئه‌و براده‌رانه‌ی هین، زۆر وشه‌ی عه‌ره‌بی تێدایه، به‌و ده‌ره‌جه‌یه گه‌شه‌ی نه‌كردووه كه قابیلیه‌تی ته‌عبیرو به‌هێزی هه‌بێت، وه‌ك ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی ئێستا پێی ده‌ڵێین سلێمانی، كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌هجه‌ی موكریانه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی سلێمانی گه‌شه‌ی كردووه‌و بۆته ئه‌مه‌ی ئێستا، به‌ڵام ئه‌وه سۆرانیش نییه، زمانی سۆرانی زمانی هه‌ولێریو رواندوزیو ئه‌و ناوچانه‌یه، به‌ڵام پێموایه پیتی لاتینی باشتره تا پیتی عه‌ره‌بی، به‌ڵام زمان ئه‌وه‌یه‌و ئه‌وانی تر به‌ڕاستی نه‌زعه‌ی ناوچه‌گه‌رییه، چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی و ئه‌وانه به‌ڕاستی دایانهێنا، به‌ڕاستی ئه‌وه ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌ییه، بڵێن كام شار پایته‌خت بوو، كام شار زیاتر به‌كه‌ڵكی پایته‌ختی دێ له‌ڕووی پێشكه‌وتنی ئابووری‌و شارستانی‌و ئه‌منیه‌تی وڵاته‌وه، مومكینه شارێكمان هه‌بێ كه ئێستا له‌خه‌یاڵماندا نییه له 10 ساڵی داهاتوودا شارێك دروست بكرێت ئه‌وه به‌كه‌ڵكی پایته‌خت بێت، ناتوانی بڵێی هه‌رده‌بێ سلێمانی بێت، یان كه‌ركوك بێت، یان هه‌ولێر بێت. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی كوردستان له‌كوێوه رزگار ده‌بێ، نازانم (.....) به‌ره‌ئی من دیسانه‌وه فه‌رزكه‌ین كوردستانی توركیا رزگاربوو، كوردستانی توركیا زمانه‌كه‌ی خۆی ده‌كاته زمانی ره‌سمیو به‌شه‌كانی تری كوردستان كه هاتن چوونه سه‌ر ئه‌و، ده‌بێته زمانی ره‌سمی، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه. مادام تۆ ئێستا له‌من ده‌پرسی، پێش ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی مێژوویی زمان فه‌رز بكا، پێموایه زمانی ئه‌و له‌هجه‌یه له‌ئه‌ده‌بیاتی سلێمانیدا له‌هجه‌ی سلێمانی نه‌ك هی هه‌ولێرو بادینان‌و دهۆك له‌عیراقدا، چونكه هه‌مووی یه‌ك نییه له‌زه‌مانێكدا له‌مێژووی كورد ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت گۆران‌و نازانم چی، ئه‌وه زمانی شیعر‌و ئه‌ده‌ب بووه، زمانێك ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه به‌ڵام ئه‌وه مومكینه به‌واقیع بگۆڕدرێ، مومكینه سبه‌ینێ كوردستانی توركیا رزگاربێت‌و كوردستانی توركیا له‌هجه‌ی خۆی داده‌نێ، قابیله بێت مامۆستا له‌كوردستانی عیراقه‌وه به‌رێت زمانیان فێر بكات؟ له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌وه ده‌بێته زمانی ره‌سمی، حكومه‌تی قازی محه‌مه‌د بمابایه له‌هجه‌ی مهابادو ده‌وروبه‌ری ده‌بوو به‌زمانی ره‌سمی. *باشه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان دامه‌زرا به‌قه‌ناعه‌تی تۆ سنووره‌كان ده‌بێ هه‌تا كوێ بڕۆن؟ -وه‌ڵا من كوردستانی عیراق باشتر ده‌زانم، له‌كوردستانی عیراق من پێموایه جه‌به‌ل حه‌مرین سنووری ئێمه‌یه‌و نابێ له‌وه كه‌متر قبوڵ بكه‌ین، له‌كوردستانه‌كانی تر به‌ڕاستی من پێموایه ته‌ماعكار نه‌بین، چاومان له‌زه‌وی ئه‌رمه‌ن نه‌بێ، من یه‌كێكم له‌و كوردانه‌ی كه پێموایه هه‌ندێك له‌زه‌وی ئه‌رمه‌ن كورد تێیدا دانیشتووه، واته زه‌وی مێژوویی ئه‌رمه‌نه، خاسه، ئه‌رده‌هانه، ئه‌رزڕۆم، ئازه‌ربایجانو لای ئارارات‌و ئه‌وانه‌یه به‌ڕاستی زه‌وی سروشتیی ئه‌رمه‌نه له‌ڕووی مێژووییه‌وه، ئێستا ئه‌رمه‌ن ده‌ركراوه‌و چوینه‌ته جێگاكه‌یان، به‌ره‌ئی من ئه‌وه نه‌بۆته كوردستان، له‌گه‌ڵ قانونی ئه‌وێ له‌فیكری مندایه، له‌گه‌ڵ میلله‌ته بچكۆله‌كانو مه‌زڵومتره‌كان له‌خۆمان پێویسته بزانین ئێمه لێمان خواردوون، له‌گه‌ڵ میلله‌ته گه‌وره‌كان ئه‌وانن له‌ئێمه‌یان خواردووه، واته عه‌ره‌ب، تورك، فارس له‌ئێمه‌یان خواردووه، چه‌ندیشیان لێوه‌رگرینه‌وه وه‌رگرتنه‌وه‌یه، واته ئێستا موسڵ راسته عه‌ره‌به، به‌ڵام موسڵ له‌بنه‌ڕه‌تدا كورد بووه، واته عه‌ره‌ب هاتووه لێی خواردووین، له‌ئێران هه‌مه‌دان كوردبووه فارس هاتووه لێی خواردووین، فارس نه‌بووه توركه ئێستاش، میلله‌ته گه‌وره‌كان له ئێمه‌یان خواردووه له‌به‌رئه‌وه چه‌ندیان لێ وه‌ربگرینه‌وه، وه‌رگرتنه‌وه‌یه، چۆن رۆژی له‌ڕۆژان پۆڵه‌ندا ده‌ستی بوو ئۆده‌ری كرده‌وه به سنوور، به‌ڵام دوای ئه‌وه له‌راستیدا روسیا چه‌ند سه‌د ساڵ بوو جێرمان لێی دانیشتبوون، خۆرهه‌ڵاتی ئوده‌ر چه‌ندین ملیۆن ئه‌ڵمان لێی نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام شایه‌تین كه ئه‌وه زه‌وی پۆڵه‌ندایه، ئه‌وان هاتوون، له‌به‌رئه‌وه چه‌ندی ئه‌ڵمان به‌رینه‌وه دواوه زوڵمی مێژوویی ناكه‌ین به‌ڵكو ته‌عدیلی زوڵمی مێژوویی ده‌كه‌ین، واته له‌گه‌ڵ میلله‌ته گه‌وره‌كان عه‌ره‌ب و تورك‌و فارس له‌ئێمه‌یان خواردووه، چه‌ندیان لێ بكشێنینه دواوه، ئێمه مه‌زڵومین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نو ئه‌وانه وانییه ئه‌رمه‌ن ئه‌رزی هه‌یه له‌كوردستان، ئێستا له‌كوردستانی توركیا براده‌ران كه نه‌خشه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن به‌شێكی زه‌وی ئه‌رمه‌نه نابێ ئێمه ته‌ماحمان له‌زه‌وی ئه‌رمه‌ن هه‌بێ، نه ته‌ماعكاریی ئه‌رمه‌ن وه‌ك وتم خاكی جزیرو بۆتان كه كوردستانه بڵێت ئه‌رمه‌نستانه، ئه‌وه بكه‌نه ئه‌رمه‌نستان، نه ئه‌وه‌ش كه هه‌رچی كوردستانی توركیایه‌و كوردی له‌سه‌ر ده‌ژی بڵێن خاكی كورده، وانییه مه‌سه‌له‌ی سنوور مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاڵۆزه، واته نێوانی ده‌وڵه‌تانیش زوو چاره‌سه‌ر ناكرێت، بنه‌ماكه‌ی ئه‌وه‌یه میلله‌ته گه‌وره‌كان له‌ئێمه‌یان خواردووه‌و ئێمه‌ش له‌میلله‌ته بچوكه‌كانمان خواردووه.
به‌شی سێیه‌مو كۆتایی مام جه‌لال: ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌بێت، له كۆیله‌یه‌تی فیكری رزگارمان ببێت *ئێوه چۆنی ده‌بینن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كوردستان كه مه‌به‌سته چۆن ده‌توانرێ جێ به‌جێ ببێت، واته دامه‌زرێت ئایا به‌هۆی خه‌باتی زاتی خۆیه‌وه له‌ئه‌نجامی ته‌ده‌خولی زلهێزه‌كان یان ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانیان داگیركردووه، یان مومكینه شتێك تێكه‌ڵه بێ له‌و سێ فاكته‌ره؟ -به‌ره‌ئی من هه‌موویه‌تی، یه‌ك شت نییه، یه‌كه‌م خه‌باتی میلله‌تی كورد خۆیه‌تی، خه‌باته‌كه‌شی ده‌بێ ئامانجه ستراتیژییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بێ رزگاری‌و یه‌كخستنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی كوردی، به‌ڵام پێشتر ده‌توانێ شتی تر قبوڵ بكات‌و جا چی زه‌رورییه قبوڵی بكات، ئێستا كوردستانی توركیا به‌نموونه بێنینه‌وه، ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌توركیا حكومه‌تێكی دیموكرات بێته توركیا‌و حوكمی زاتی بدا به‌كوردی توركیا، به‌ڕه‌ئی من كورد ده‌بێ به‌مه‌منونی قبوڵی بكات، واته حوكمی زاتی كوردی به‌و مانایه نا حه‌قی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كات، به‌و مه‌عنایه‌ی حوكمی زاتی حه‌قی كورد دابین دهكاتو مه‌سه‌له‌ی كورد چاره ده‌كا، واته به‌و مه‌عنایه‌ی كه لینین ده‌ڵێ حوكمی زاتی بۆ ئه‌وه‌بێ كه نه‌ته‌وه‌كه هێزه‌كانی خۆی له‌چوارچێوه‌ی قه‌واره‌یه‌كدا كۆ بكاته‌وه‌و دوایی ئاماده‌ی بكات بۆئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نه‌رویج كه به‌سویدی وت ئه‌وا ئێمه بڕیارماندا مه‌لیكی سوید به‌مه‌لیكی خۆمان نه‌زانین، ده‌بێ ئه‌ویش ئه‌وها بكا، بڵێ ئێمه په‌رله‌مانی فڵان ئه‌وه كۆبووینه‌وه، بڕیارماندا فڵانه كه‌س به‌مه‌لیكو گه‌وره‌ی خۆمان نه‌زانین، به‌و مه‌عنایه حوكمی زاتی باشه، حوكمی زاتی نه‌ك وه‌كو چاره‌سه‌ری كۆتایی، واته وه‌ك ئیجرایه‌كی دیموكراتی‌و هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بۆ یه‌كخستنو سازدانی نه‌ته‌وه‌یی كورد. به‌ره‌ئی من ده‌بێت هه‌میشه ئێمه ئه‌وپه‌ڕی تموحاتمان له‌بیربێ، ئه‌وپه‌ڕی واقیعبینیمان له‌بیر بێ. بۆنموونه ئێستا من له‌عیراق به‌ده‌ستم بێت، حكومه‌تی سه‌دام حسێن به‌س رازی بێت‌و شه‌ڕی ئیباده رابگرێ، به‌س رازی بێ كورد بچێته‌وه جێی خۆی، ئه‌وه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ مێژوو، دوای ئه‌وه شتی تر دێ، واته له‌پاشان ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه له‌حوكمی زاتییه‌كه موهیمه، هێزی چه‌كداره، نه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌و چ شتێك ده‌كات، یان نایكا، ئه‌وه جۆرێكی تره، ئه‌گه‌ر هێزی چه‌كدار هه‌بێ، یان میلله‌تێكی چه‌كدارو هۆشیار هه‌بێ، زۆر گرنگتره له‌وه، واته من به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌ر خه‌باتی میلله‌تی كورد، خه‌باتی سیاسی‌و رۆشنبیری‌و شارستانی‌و چه‌كدار هه‌مووی له‌لایه‌كه‌وه، ئینجا دۆخی نێوده‌وڵه‌تی، به‌بێ دۆخی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌ئی من نه‌خشه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ئێمه ناگۆڕدرێت، ئێستا به‌تایبه‌تی، یان به‌بێ ناكۆكیی ده‌وڵه‌ته‌كان به‌ئێمه ناگۆڕدرێو من قه‌ناعه‌تێكیشم هه‌یه ناكۆكی نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه چاره‌سه‌ر نابێ، راسته له‌سه‌ر ئێمه هه‌ندێكجار پێكدێن، به‌ڵام ناكۆكیی نێوان فارس‌و عه‌ره‌ب مێژووییه، خومه‌ینیش بڕوا، ئه‌و حه‌ل نابێ، كوڕی شا-ش بێت ناكۆكی له‌گه‌ڵ عیراق حه‌ل نابێت، راسته دابینده‌بێ، هێور ده‌بێته‌وه، ناكۆكیی نێوان ئێران‌و عیراق مومكینه سه‌دام بۆ حوكمی خۆی چاوی لێ بپۆشێت، به‌ڵام دوای 15 ساڵی تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. یان بۆ نموونه نێوانی تورك‌و عه‌ره‌ب زۆر به‌ره‌و تێكچوون ده‌چێ له‌سه‌ر به‌تایبه‌تی ئاوی فورات، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌ن پێی ده‌ڵێن (گاپ) به‌ڕه‌ئی من ئه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌بێ له‌نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی تورك‌و عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی سوریا‌و عیراق ناتوانن هه‌تاسه‌ر ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه واته وای لێدێت ئاوت ده‌ده‌مێ یان له‌برسا ده‌تكوژم، له‌به‌رئه‌وه جیاوازی نێوان نه‌ته‌وه گه‌وره‌كان تورك‌و فارس‌و عه‌ره‌ب جیاوازی زۆر قووڵه، ئێمه‌ش جیاوازی زۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام له‌كاتێكدا دێت ئێمه ده‌توانین قازانج له‌و جیاوازییانه‌ی نێوان ئه‌وان بكه‌ینو من ده‌مه‌وێ شتێك بڵێم به‌شتێك قه‌ناعه‌تم نییه، مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر خراپه ئه‌وجاره‌ش له‌ئه‌مریكا له‌زۆر جێ وتم: بێگومان نابێ مرۆڤ زۆر بڵێ له‌به‌ر په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی ئێمه‌و پارتی ئه‌و لێدوانه‌ی كه شۆڕشی دوایی پێهێنا پاش رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ئینتباعێكی زۆر خراپ‌و هه‌ڵه‌ی له‌دونیادا دروستكرد له‌سه‌ر كورد، وای نیشاندا كه مه‌سه‌له‌ی كورد ئامرازه به‌ده‌ست ئێران‌و عیراقه‌وه ، ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌وان تێكده‌چن كورد هه‌ڵده‌ستێ، ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌وان پێكدێنه‌وه، كورد ته‌واو ده‌بێ، من پێموایه ئه‌وه خه‌تای قیاده بوو، هه‌تا شا كه گۆڕبه‌گۆڕ بوو، من شا به‌مه‌سئول نازانم له‌تێكچوونی شۆڕشی 1975، من پێموایه شا به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر مێژوو ته‌ماشا بكه‌ین، زۆر له‌وه زیاتری كرد كه ده‌بوایه بیكا، شا 150 هه‌زار پارچه چه‌كی دا به‌كورد، شا نه‌ده‌بوایه ئه‌وه‌نده چه‌كی بدایه به‌كورد، ئه‌و هه‌موو پاره‌و ئیمكاناته‌ی دا به‌كورد، كورد خۆی ده‌بوایه قازانجی لێبكردایه،یا ده‌شیتوانی شۆڕش بكات‌و ئه‌وه‌ش بكا ئه‌و مه‌سه‌له خراپه‌ش نه‌ده‌هات، ئێستا بۆنموونه چاوت لێیبێت ئێران‌و عیراق پێكهاتن، به‌ره‌ئی من به‌مه‌عنای ئه‌وه نییه خه‌باتی خۆمان دوایی پێبێنین، تۆ خۆت له‌وێ بووی، ئێران‌و عیراق ته‌بابوون، شه‌ڕیشمان ده‌كرد وا نییه؟ به‌ڵام چی شه‌ڕمان كرد، له‌ناوزه‌نگ بووین، نه‌چووبووینه یاخسه‌مه‌ر، مه‌فاریزی بچووكمان له‌ملاو له‌ولابوو، نه‌ك ناوچه‌ی ئازادكراوی پان‌و به‌رین، وای لێدێته‌وه‌و شۆڕش دێته‌وه ناو كوردستان. دوێنێ شه‌ویش قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك دكتۆر مه‌حمود كرد، وتی هه‌موو مه‌فره‌زه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌موو ناوچه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی بچووك، وتی هه‌تا ئێمه‌ش حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودمان ناردووه بۆلای براده‌ران، ئێستا مولازم عومه‌ر، كۆسره‌تو قادر‌و فڵان، ئه‌وه له‌مه‌نتیقه‌ی وه‌رتێو له‌و دۆڵانه مه‌وجودنو هه‌ن، ده‌توانین به‌و شێوه‌یه بیكه‌ین به‌شه‌ڕی ناوشار بیكه‌ینو پێموایه كاك عومه‌ر بۆ مێژوو په‌یوه‌ندی نێوان عیراق‌و ئێران هه‌تا له‌زه‌مانی شاشدا ئه‌و جووتبوونه‌ی نه‌كردبوو، هیچ درزێكی تێدا بمێنێ، كه كورد له‌ناویا بڕوات‌و ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران‌و عیراق قه‌ت وای لێنایه‌ته‌وه‌و ئاوا جووت نابێت، هیچ بۆشاییه‌ك بۆ كورد نه‌مێنێته‌وه، ئه‌ی ئێمه نه‌چووین به‌ئێراندا بۆ ناو عیراق؟ ئه‌ی چه‌كه‌كانمان له‌وێوه نه‌برد؟ واته ئه‌و جووتبوونه ته‌واوه‌تییه‌ی نێوان عیراق‌و ئێران قه‌ت نابێ كه ئێمه نه‌فه‌سمان نه‌مێنێ، ئه‌وه به‌نده به‌ئیراده‌و پێداگیریی سه‌ركردایه‌تییه‌كه خۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه بیه‌وێ شه‌ڕبكا، ده‌توانێ بیكات، نه‌یه‌وێ بیكات، نایكات. یه‌ك خاڵی تر كه هه‌یه زۆر گرنگه، كه خۆرئاوا چاكی لێ تێناگه‌ن، من ئه‌و جاره له‌ئه‌مریكا زۆر هه‌وڵم دا كه قسه‌یان بۆ بكه‌م عه‌سكه‌ریه‌كانو پیاوه ئێكسپرێسه‌كان تێده‌گه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی ساده تێناگه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕی پێشمه‌رگانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ عیراق ئه‌و شه‌ڕه نییه، واته له‌و جۆره شه‌ڕانه نییه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی شكاندن‌و پشت به‌عه‌رزدانی دوژمنه له‌مه‌یدانی سه‌ربازیی، چونكه دوو جه‌نگ وابوو چین وابوو ماوتسیتۆنگ له‌ئه‌نجامدا پشتی سه‌رۆكی چینی شكاند‌و شاره‌كه‌ی لێگرته‌وه‌و چینی له‌ده‌ست ده‌رهێنا. شه‌ڕی ئێمه له‌جۆری ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه دوژمن وه‌ڕه‌سو ناچار بكا بیسه‌لمێنێ، وه‌ك جه‌زائیر به‌فه‌ڕه‌نسای كرد، وه‌ك ڤێتنام به‌ئه‌مریكای كرد، هه‌رچه‌نده هی ئێمه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا له‌عیراق زیاتره‌و زۆرتر‌و زه‌حمه‌تتره، نه‌ك بڵێم باشتره، به‌ڵكو وه‌زعمان خراپتره، چونكه نه‌وتێكی زۆر له‌كوردستان هه‌یه، نه‌وته‌كه‌ی خۆمان به‌كاربهێنینه‌وه دژی خۆمان، واته بۆنموونه سامانی نه‌وت نه‌بووایه عیراق ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی نه‌ده‌كرد له‌كوردستان، به‌ڵام دیسان كه سه‌قامگیریمان لێ تێكدا له‌كوردستان، ئه‌وه زۆر گرنگه كه ئه‌و فاكته‌ره حساب بكه‌ین، بۆنموونه ئێستا عیراق ئه‌وه 27 ساڵه له‌شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ كورد له 1961ه‌وه تائێستا، 8 ساڵیشه له‌گه‌ڵ ئێران، قابیله سه‌دام حسێن بتوانێ تا رۆژی قیامه‌ت 26 موالیدی عه‌سكه‌ری له‌ژێر چه‌كدا رابگرێ، راسته سبه‌ینێ ته‌فه‌روغ ده‌كا بۆ ئێمه، به‌ڵام سه‌دام حسێن خۆی ده‌بێ ئه‌و 26 موالیده كه شه‌ڕی نه‌ما له‌گه‌ڵ ئێران تا ده‌توانێ هه‌رچی موعه‌لیمو دكتۆر‌و مه‌ئوموورو خه‌ڵكی بردووه له‌شارو له‌لادێ هه‌ر بڵێ وه‌ڵا من هه‌ر شه‌ڕم ماوه؟ مه‌جبوره سوپا به‌ته‌واوه‌تی سووك بكات، ئه‌و سوككردنو بچووككردنه‌وه‌یه به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه تۆ تێدا سه‌رقاڵی بكه‌ی، له‌به‌رئه‌وه به ره‌ئی من وانییه، واته تاریكی بكا‌و سواخی بدا‌و هیچ كون‌و كه‌له‌به‌رێك نه‌هێڵێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه شه‌ڕه‌كه‌شمان له‌و جۆره‌یه. به ره‌ئی من ئێمه ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین. خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه هی ده‌وڵه‌تان، ئێمه تا ئێستا له‌ده‌وڵه‌تان دۆستمان نه‌بووه، من ئه‌وه پاش دراسه‌تی كتێبه‌كه‌ی سۆڤێتم خوێنده‌وه پێموایه سۆڤێتیش دۆستی كورد نه‌بوو، له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌فكارو له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌وه زۆر زیاتر مه‌دحی روسمان كردووه له‌هه‌قی خۆی، واته روس هه‌رگیز دۆستی كورد نه‌بووه، ئه‌وه كتێب بخوێنه‌ره‌وه له‌زه‌مانی لینینه‌وه مه‌سه‌له‌ی مسته‌فا كه‌مال ئه‌و ته‌به‌نی كردووه، مه‌سه‌له‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ش قسه ده‌كات، فڵان وتار وای نووسی‌و قه‌ره‌خان وه‌كیل وه‌زیر ئه‌وه‌ی نووسی، ئه‌ویش قسه‌ی تێدا ناهیڵێته‌وه، ته‌ئیدی سیڤه‌ریان نه‌كردووه، ته‌ئیدی لۆزانیان كردووه، وتویانه یه‌كێتیی خاكی توركیا ده‌بێ بپارێزرێت، پێشبینی خۆشیان ئه‌وه‌بووه، ئه‌وان پرۆلیتاریانو ئه‌وان پیشه‌سازییان هه‌یه‌و زووتر ئه‌وان ده‌گه‌نه ده‌وڵه‌ت له‌ئێمه. (واتا تورك زووتر له كورد ده‌كه‌نه ده‌وڵه‌ت). له1946 ئه‌وه قازی محه‌مه‌دیان فرۆشت به‌یه‌ك مه‌رحه‌بای قه‌وام سه‌ڵته‌نه. پاشان كوردی خۆیان به‌ته‌ما بوون جمهورییه‌كی بۆ دانێن، قه‌رارێك هه‌یه له‌ناو ئه‌و كتێبه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌یان تێكدا به‌كاریگه‌ری توركه شۆڤێنییه‌كان ئه‌و جمهوریه‌ته زاتیه‌شیان تێكدا، حوكمێكی زاتیان هه‌بووه له‌ڕوسیا من تازه زانیومه به‌ش به‌حاڵی خۆم نه‌مزانیوه وه‌ختی خۆی به‌منداڵی شتێكمان ده‌بیست، به‌ڵام دیاره ئه‌وه بووه ده‌ڵێ له1930 هه‌مووی لابردونو ته‌فروتونای كردوون‌و نه‌یهێشتووه وه‌ك یه‌كێتییه‌كی ئه‌وه‌ی مابۆوه‌و وتی ده‌بێ بڵێن ئیلا ئێمه توركین، ئه‌وه نه‌ما، ئه‌و پارچه كورده‌ش بكه‌نه جمهوریه‌تێك، له‌پاشانیش ئه‌وه مه‌لا مسته‌فاو ئێمه، پشتیوانییه‌كی مه‌لا مسته‌فای وایان كرد دژی ئێمه به‌ناهه‌ق كه واپێویست بوو پشتیوانی باڵه مه‌ده‌نیو باڵه سیاسییه‌كه بوویت، ده‌بوایه ته‌ئییدی ئێمه بكه‌ن له‌بزووتنه‌وه‌ی كورددا، نه‌تیجه‌كه‌یشی ئه‌وه‌بوو مه‌لا مسته‌فایان هێنا كه سه‌دام مه‌رحه‌بای ده‌كردن، مه‌لا مسته‌فاشیان فرۆشته‌وه بۆ سه‌دام، راسته مه‌لا مسته‌فا غه‌ڵه‌تی كرد‌و خۆی خسته لای شا‌و ئه‌مریكاوه‌و ئه‌وانیش ده‌ستیان له‌كورد به‌ردا، ئێستاش هه‌رچی ده‌كه‌ین مه‌رحه‌بایه‌كمان لێ ناكه‌ن، واته دۆستی چییه ئه‌وه ئیباده ده‌بینو كه‌ی له‌سه‌رمان هه‌ڵده‌ده‌نێ كه ئێمه چووینه قه‌بره‌وه؟ ئه‌وه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه خۆرئاواش زوڵممان لێده‌كات، به‌ڕاستی واته به‌ویژدانه‌وه قسه بكه‌ین، تائێستا ده‌مانگوت عه‌ره‌ب باشتره له‌توركو له‌وانه له‌مێژوودا، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دوایی عه‌ره‌ب تۆڵه‌ی خراپه‌ی هه‌مووی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌كوردی كردووه مسته‌فا كه‌مال ئه‌وه‌نده‌ی به‌كورد نه‌كردووه، ئه‌ی ئه‌وه نییه توركیا هێشتا كوردی لێماوه؟ دیاره ئه‌و ته‌رحیله وانه‌بووه، به‌ڵام ئێستا عیراق كوردستانی لێ نه‌ماوه، ئه‌و شه‌وه دكتۆر مه‌حمود ده‌یوت دوكان بن ده‌ستی خۆیانه، دوكانیان ته‌خت كردووه كه مه‌حه‌ته‌ی كه‌هرۆمائی لێیه كه بیانیی لێیه، جا ئه‌و دوكان ته‌خت بكات، واته به ته‌مای ئه‌وه نییه بیه‌وێت كورد بهێڵێت، به‌ڕاستی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌ئێمه‌ی كردووه له‌سوریا ئیستیعماری فه‌ره‌نسی باشتر نه‌بوو؟ له‌زه‌مانی ئیستیعماری فه‌ره‌نسی نادی سه‌ڵاحه‌دین هه‌بوو، گۆڤاری كوردی ده‌رده‌چوو، به‌رنامه‌یه‌كی كوردی هه‌بوو له‌به‌یروت، به‌درخانه‌كان ئیشیان ده‌كرد، له‌پاشان حوكمی وه‌ته‌نی كه‌س نه‌یده‌وێرا بڵێ من كوردم، واته ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان فێڵیان لێكردوین، میلله‌ته گه‌وره‌كانیش خراپ بوون، عه‌ره‌به، توركه ئه‌وه حه‌قیقه‌ته. ئینجا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا به‌و مه‌عنایه نییه هیچ ئومێدمان نه‌مێنێ، ئێستا به‌ڕه‌ئی من ئه‌وه سوشیال دیموكراته‌كان هه‌ن، ئه‌وه ده‌رگایه‌كی باشه، ئه‌وه مافی مرۆڤه شتێكی باشه، تۆ بۆنموونه هه‌تا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆرئاوا‌و شتی وا ئه‌مریكاو به ره‌ئی من وه‌كو كاكم وته‌نی تێڕ نه‌كه‌ینه‌وه به‌ئومێدبینو وابزانین لوتفێكیان كردین ته‌واو، باشه خۆ ئێمه چی بكه‌ین ده‌نگمان به‌قه‌د ده‌نگی ئه‌رمه‌ن نیه، خۆت ده‌زانیت 700-800 هه‌زار ئه‌رمه‌ن هه‌یه له‌ئه‌مریكا، ئه‌وه حاكمی ولایه‌تی كالیفۆرنیا ئه‌رمه‌نه، په‌یمانگه‌و رووناكبیرو به‌درێژایی كاتیش له‌باڵیۆزخانه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش خه‌ڵكیان گه‌یشتۆته پله‌ی باڵیۆز، باڵیۆزی ئێستای ئه‌مریكا له‌دیمه‌شق ئه‌رمه‌نه، له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌رمه‌ن هه‌یه، له‌په‌رله‌مان هه‌یه، سیناتۆر هه‌یه، باشه قه‌ول بوو كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیارێك له‌سه‌ر ئیباده‌ی ئه‌رمه‌ن ده‌ربكات، ئه‌ویش ده‌رنه‌چوو، باشه بائێمه زۆر به‌ته‌ما نه‌بین وامان بۆ ده‌كه‌ن. خه‌باتی خۆمان ههبێو عاقڵانه‌ش له‌ده‌ره‌وه ئیش بكه‌ین، ره‌نگه بتوانین عه‌تفێك وه‌ربگرین، ته‌ئیدێك وه‌ربگرین، به‌ڵام به‌و مه‌عنایه نییه عه‌تفه‌كه ده‌بێته هۆی سه‌رخستنمان. به‌ره‌ئی من دیسان هه‌لومه‌رجێكی ده‌ولی پێویسته ئه‌م هه‌لومه‌رجه ده‌ولییه‌كه من ناله‌بار نایبینم، جیاوازی نێوان عه‌ره‌بو تورك، عه‌ره‌بو فارس، فارس‌و تورك، به‌ینی شیعه‌و سوننه، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌موو ئه‌و نه‌وعه جیاوازییانه‌ی تێدایه، یه‌ك عه‌یبی گه‌وره‌مان هه‌یه ئه‌وه‌یه هه‌رگیز باسمان نه‌كردووه به‌ره‌ئی خۆم ئه‌وه له‌و ساڵانه‌ی ئه‌زموونی كوردستان لێی تێنه‌گه‌یشتووم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هێشتا دواكه‌وتووه، واته هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه، بۆنموونه له‌میلله‌تێكدا 100 هه‌زار 150 هه‌زار جاش نه‌ده‌بوایه هه‌بوایه، له‌كوردستانی عیراق بۆنموونه جاران عه‌شایه‌ری كورد هه‌بوو ده‌بوو به‌جاش، ده‌یگوت وه‌ڵا من بومه‌ته جاش هه‌تا دێهاتی خۆم بپارێزم، حكومه‌ت نه‌یه‌ت كاولی بكات، ئێستا به‌جاشه‌كه خانووه‌كه‌ی خۆی كاول ده‌كاو نه‌یتوانیوه دێكه‌ی خۆی بپارێزێ، ماڵه‌كه‌ی خۆشی پێ ده‌سوتێنێ، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه كه ده‌بێت ده‌رسی لێوه‌ربگرین، به‌ره‌ئی من ئه‌وه سه‌لبیاتێكی میلله‌تی كورده ئه‌و دیارده‌ی جاشایه‌تییه، به‌مێژوو جاش هه‌رهه‌بووه، له‌سواره‌ی حه‌میدییه‌وه جاش هه‌بووه له‌به‌رئه‌وه سروشتی كۆمه‌ڵگه‌شمان نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی ئه‌وه. بۆ نموونه كوردی توركیا وه‌رگره 17 حزبی بۆ چییه، كوردستانی توركیا 8 حزب ئیمزای به‌یاننامه‌یه‌كیان كردووه، یه‌كێكی لێده‌رچێ، هه‌مووی ده‌ڵێ ماركسیسزم لینینزم، سۆڤێت، بۆ نابنه یه‌ك حزب له‌گه‌ڵ رێزم بۆیان، بۆ نابنه یه‌ك حزب وه‌رن هه‌مووتان ببن به‌یه‌ك حزب، با نه‌بێته یه‌ك حزب با ببێته دوو حزب، نه‌ك 11 حزب، ئه‌وانیش هه‌ر حزبه‌ی ئینشیقاق ده‌كا بۆ ئه‌وی تر‌و پارتی سۆسیالیست نه یه‌كێتی ته‌ڤگه‌ری سۆسیالیست، نه كوپی سۆسیالیست نه كوپی مه‌ركه‌ز ئینجا ده‌ده‌قه‌ده، ئینجا ده‌بێته‌په‌كه‌كه، ئینجا ده‌بێته په‌كه‌كه‌و نازانم چی، واته ئه‌وه چیه ئه‌وه ئه‌نجامی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، ده‌با له‌ئه‌مریكا چواره‌م حزب دروستبێت، هه‌رچی ده‌كه‌یو ده‌كرا نه‌كرا حزبی شیوعی هیچ نییه، سوشیال دیموكراتێك له‌ئه‌مریكا دروست نابێ، باشه با حزبێكی وه‌ك پارتی دروست ببێ له‌ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش نییه، دیاره ئه‌وه سروشتی كۆمه‌ڵگه‌یه كه هه‌وڵ نادات. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش سروشتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ئه‌و هه‌موو پچڕپچڕه‌ی دروست كردووه، بۆ نموونه كوردی سوریا خۆتان چینه گوشتاوتان چییه، 11 حزبی تێدایه، ئێستا تازه من له‌وێ بووم جه‌ماعه‌تێك هاتوون وه‌ك حزبێك بۆ خۆیان، وه‌ڵا ئه‌ز دخوازم حزبه‌كێ بۆخۆ چێكه‌م، وتم چێكه‌ن یان چێنه‌كه‌ن بڕۆ چێكه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. *به‌ره‌ئی تۆ ئه‌و سروشته چییه؟ - به‌ڕه‌ئی من دوو سێ شته، یه‌كه‌م گه‌ڵاڵه‌بوونی چینایه‌تی نه‌بووه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی چینه‌كانی گه‌ڵاڵه نه‌بووه، دووه‌م سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه نه‌وه‌كو جاران ده‌ره‌به‌گایه‌تی عامیله‌كانی دهرهبهگایهتیو عه‌شایه‌ری زاڵبێتو نه بۆته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئینتیقالییه له‌نێوان ئه‌و دوانه‌داو نه‌بۆته هاوچه‌رخیش تا چینه‌كان سه‌قامگیربووبێتو ریزی سیاسی رێك بووبێت هه‌ركه‌سی بزانی شوێنی خۆی له‌كوێدایه، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئینتقالیدا شته‌كانیش ئاوها ئینتیقالی ده‌بێت، ئه‌وه چونكه ره‌نگدانه‌وه‌و سه‌رخانو ژێرخانه‌كه‌یه، ئه‌وه هۆكارێكی تر، بێگومان به‌ڕه‌ئی من ئه‌و هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه. هۆكاری تریش هه‌یه‌و كاریگه‌ری فیكری‌و ره‌وتی فیكری بۆنموونه، ره‌وتی فكری زۆر جار ببێته واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیی، ده‌نا خیلافی كوردی توركیا هه‌قی چییه به‌سه‌ر خیلافاتی ....و چین‌و ژنی ماوتسی تۆنگ له‌سه‌ر ئه‌وه حزب دروست بوو، به‌شێكی ته‌ئیدی .... ده‌كاو به‌شێكی ته‌ئیدی په‌كین ده‌كا، به‌شێكی ته‌ئیدی مادام ماوتسیتۆنگ ده‌كا، قسمێكیان شتێكی تر ئه‌وه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه هه‌یه، جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئه‌فكارێكی منداڵانه‌ی نه‌زانو شتی واوه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه خه‌ڵك دابه‌ش ده‌بێت له‌حزبه‌كاندا. هۆكارێكی تر له‌و ته‌قسیمه دوژمنه‌كانمانه، من پێم وایه ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ده‌ستیان زۆره له‌و پارچه پارچه‌كردنه‌داو وه‌ختی خۆی ئێمه‌و شا نازانم مامۆستا ئیبراهیم له‌بیری بێت یان نا، له‌عیسا په‌ژمانه‌وه بیستمانه‌وه كه شا باسی ئه‌وه‌ی كردبوو ئێمه‌و مه‌لا مسته‌فا به‌مه‌نتیق ده‌بوایه پشتیوانی ئێمه بێ، چونكه ئێمه ده‌مانویست شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت له‌عیراق له‌گه‌ڵ عه‌بدولسه‌لام عارف‌و ئێمه ده‌مانگوت ته‌سلیم بوون خراپه‌و ئه‌و ئیتیفاقیه‌ی بارزانی، سوڵح نییه ئیستیسلامه‌و ئه‌وه‌مان نووسیبوو، ده‌مانگوت ده‌بێت شه‌ڕ به‌رده‌وام بكات‌و ئه‌وه بكاته مه‌نتیق هه‌ر كه‌سی له دوره‌وه ببینێ ئێران ده‌بوایه لایه‌نگری ئه‌وه بێت ته‌ئیدی ئه‌و جه‌هه‌ته بكات كه ده‌یه‌وێت شه‌ڕ بكات دژی حكومه‌تی به‌غدا نه‌ك ئه‌وه‌ی سوڵحی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام ئه‌و وتبووی بابه مه‌لا مسته‌فا نه‌فه‌رێكه من ته‌فاهومی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م....، ئه‌وانه حزبن؟ من له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سبه‌ینێ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لاده‌به‌نو ده‌ڵێت ئه‌وه غه‌ڵه‌تی كردووه، حزبه‌كه شتێكی تر ده‌كات، دوژمنه‌كانمان نایانه‌وێت هێزی كوردی مونه‌زمی موسه‌قه‌فی موره‌ته‌ب له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زاڵ بێت. سه‌دام حسێن بۆ حوكمی زاتی نه‌دا به‌ئێمه دای به‌مه‌لا مسته‌فا، باشه خۆ ئێمه دۆستیان بووین له‌زه‌مانی لێقه‌وماندا دۆست بووین، مه‌لا مسته‌فایان خۆش نه‌ده‌ویست، ئێمه‌یان خۆشده‌ویست وه‌ك ره‌فیق وه‌كو كاك نه‌وشیروان وتی: هه‌ردووكمان ئه‌فه‌ندینو بۆینباغ ده‌به‌ستینو وابووینو له‌و سروشته بووین، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر پێی وابوو مامۆستا ئیبراهیم پیاوێكی نورانییه‌و ده‌یوت ده‌مو چاوی ئه‌و ده‌بینم سه‌راحه‌تو راستگۆیی‌و ئه‌و شتانه‌ی تێدا ده‌بینم، باشه سه‌دام حسێن من ئه‌مناسی، هه‌موو جارێك به‌ئوتومبێل ده‌ڕۆشتین كاك عومه‌ر لێی ده‌خوڕی، مامۆستا ئیبراهیم له‌بیری دێت هۆڕنی لێدا دابه‌زین، ئه‌بو عوده‌یه دابه‌زی وتی وه‌ڵا من حه‌زده‌كه‌م مامۆستا ئیبراهیمو كاك عومه‌ر بناسم، دابه‌زینو ئه‌وه كاك عومه‌رو مامۆستا ئیبراهیمو كاك سه‌دام، بۆچی نه‌یاندا به‌ئێمه؟ چونكه ئێمه جه‌ماعتێكی مونه‌زه‌می حزبی بووین‌و هاوچه‌رخ بووین، وتیان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وان ده‌رنایه‌ته‌وه، بۆیه دوژمنانیشمان كاریگه‌رییان هه‌یه له‌دانانی ئه‌وه، ئینجا جگه له‌وه كاكه هه‌واو زه‌وقی سه‌خیفی رووناكبیرانیش، چونكه رووناكبیرانیش زۆرجار داده‌نیشن مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شتی عه‌مه‌لی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌سه‌ر فڵان جومله حزبێك ئینشیقاق ده‌كات، جاری واهه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك جومله به‌ڕاستی. پاشان به‌ره‌ئی من كاریگه‌ریی خراپی....، كۆن له‌بیرم دێ له‌كوردستانی سوریاوه حزبه‌كانیان دابه‌شكردو وایان لێكرد‌و دوایی حه‌مدی حامیدیان دانا‌و له‌توركیاش هه‌روا ده‌ستیان هه‌بوو له‌ئێرانیش، ئه‌وانه‌ش واته كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر هه‌یه بنه‌ماكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سروشتی كۆمه‌ڵگه. *دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا به‌شتێكی واقیعی ده‌زانی؟ ئه‌گه‌رنا ئێستا چی به‌شتێكی واقیعی ده‌زانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد؟ -ده‌زانی به ره‌ئی من مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كی داگیر‌و دابه‌شكراو بێ سهربهخۆییو ده‌وڵه‌تی كوردی چاره‌سه‌ر نابێت، واته وه‌ك مه‌سه‌له چاره‌سه‌ر ناكرێ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر وتت چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد ئیلا ده‌بێ بڵێی به‌سه‌ربه‌خۆییو به‌مافی چاره‌ی خۆنووسین، غه‌یری ئه‌وه هیچی تر نییه بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد، به‌ڵام بڵێ بۆ دابینكردنی كاتی دۆخی كوردستان، بزووتنه‌وه‌كانی كورد‌و دابینكردنی هه‌ندێ ئامانج‌و را‌گرتن له‌زه‌مه‌نی مومكینو ئه‌وه‌دا، من هیچ له‌واقیعدا خه‌ڵك باسی دیموكراسی ده‌كاو دیموكراسی شتێكی باشه، بناغه‌یه‌كی چاك دروست ده‌كات، كه‌شێكی خۆش دروست ده‌كات، گه‌لێك بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌فره‌قه‌و ته‌میزو ئه‌وانه ناهێڵێ، به‌ڵام من له‌خۆرهه‌ڵاتدا دیموكراسیم پێ زه‌حمه‌تره له‌سه‌ربه‌خۆیی، بۆنموونه به‌ره‌ئی من دیموكراتی بۆ عیراق‌و حوكمی زاتی بۆ كوردستان زۆر زه‌حمه‌تتره له‌ئیستقلالی كوردستانی عیراق، چونكه من له‌شتێكیشدا نووسیومه له‌و به‌حسه‌دا به‌درێژیی نووسیومه، یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه كه دیموكراسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو سوڵته‌یه له‌به‌غدا، به‌س یه‌كێكی وه‌كو سه‌دام به‌شێكی عیراق له‌كیس بچێ له‌وه باشتره له‌وه‌ی هه‌موو عیراقی له‌كیس بچێت، واته هه‌موو حوكمه‌كه‌ی به‌عیراقی وه‌ڵا هه‌موو كوردستانی عیراق كه بۆ ئه‌و زۆرتره‌و باشتره یاخود سه‌به‌بی تریشی هه‌یه، بێگومان ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارو كۆمه‌ڵگه‌ی ژێر ده‌ست، كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار خۆی ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام شه‌ڕ له‌سه‌ر خۆی ده‌كا، نه‌ك له‌سه‌ر حوكمه‌كانی كه پاشكۆن، به‌راستی دیموكراتی شتێكه نه‌ك عیراق ته‌حه‌مولی ناكات، هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌حه‌مولی ناكات، ئێستا بۆنموونه ده‌ڵێین زۆرجار قسه‌ی وامان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن كه حوكمی زاتی درا به‌كوردستانی عیراق، ئه‌وه توركیا‌و ئه‌وه فڵان وه‌ڵا دیموكراتییه‌كه خه‌ته‌رتره له‌سه‌ر توركیا‌و سعودیه‌و ئوردون‌و سوریا‌و له‌سه‌ر ئێران‌و كوێت هه‌تا حوكمی زاتی، حوكمی زاتی هه‌ر كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، ره‌نگه كاریگه‌ریه‌كه‌شی هیچ نه‌كا، چونكه ئه‌وه ئازه‌ربایجان هه‌یه ئه‌رمینیا هه‌یه 70 ساڵه ده‌وڵه‌تنو فیدراڵیشن نه كاریگه‌رییان كردۆته سه‌ر ئه‌رمینیای توركیا‌و ئازه‌ربایجانی سۆڤێت به‌ڵام وه‌ڵا دیموكراتی ئه‌و میلله‌تانه هه‌ر ئاگر ده‌دا له بۆ حقوق‌و ئازادیی خۆیان، بۆیه من پێموایه هه‌موو ئه‌و هۆكارانه كۆبكه‌یته‌وه ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زه‌حمه‌تتر ئه‌وه‌یه، ئه‌ما هه‌تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد، وه‌ك ته‌سكینو دابینكردن‌و ئه‌وانه به‌ره‌ئی من ئه‌وه‌نده‌ی مومكینه حوكمی زاتی بێت، فیدراڵ بێت شتی زۆر باشه‌و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، به‌مه‌رجێك یه‌ك شتمان له‌بیر نه‌چێ ئامانجی سه‌ره‌كیو ستراتیژی واته تاكتیكه‌كان ئه‌وه‌ن وه‌كو تاكتیك بێ‌و هه‌نگاو بێ به‌ره‌و ئامانجه ستراتیژییه‌كه كه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورده، مه‌سه‌له‌ی كوردیش بێگومان به مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته یه‌ك شت بڵێم ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هاوسه‌نگیی هێز حساب بكه‌ین، ئێستا بۆنموونه عیراق رووخا با له‌و شه‌ڕه‌دا كه ئێران له 1986 هێرشی كرده سه‌ر به‌سره‌و به‌سره‌ی بگرتباو سوپای عیراق هه‌ره‌سی بهێنایه ئه‌و بێ مه‌عنه‌ویاته‌ی ئێستا عیراق هه‌یه‌تی ئێران هه‌یبوایه‌و سوپای عیراق هه‌ڵهاتایه له‌به‌ریا، ئێمه كوردستان‌مان بگرتبا بۆ به‌حوكمی زاتی رازی ده‌بووین؟ وه‌ڵا رازی نه‌ده‌بووین، به‌ڵام فه‌رزكه‌ین له‌حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی عیراقدا، وه‌ڵا هه‌ر ده‌بێ به‌وه رازی بین كه كورد بێته‌وه جێگه‌ی خۆی‌و ئیباده نه‌كرێ، بۆ نموونه هه‌لومه‌رج ده‌یگۆڕێ ،به‌بێ له‌بیركردنی دیموكراسی. *پڕۆسه‌ی بڕیاردان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئێوه‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی چ ره‌نگێك به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، چ شكڵێك، ئایا فره‌ییه به‌كۆمه‌ڵه، تێكه‌ڵییه، چۆن بڕیار ده‌ده‌ن له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، بڕیارێكی سیاسی وه‌ربگرنو جێبه‌جێی بكه‌ن؟ -خۆت له‌من باشتر ده‌زانی له‌وێ بویت‌و م.س بوویت‌و به‌ره‌ئی من ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌فه‌ردییه، نه به‌كۆمه‌ڵه، واته ئه‌و ته‌یاراتانه له‌ناو خۆیاندا قسان ده‌كه‌ن، كۆنفرانس ده‌به‌ستن، كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن، دوایی هه‌ركه‌س ده‌یهێنیته كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تی بێت یان مه‌كته‌بی سیاسی بێت، له‌وێ موناقه‌شه‌و هه‌زار شتی لێده‌كرێتو پاشان بڕیار ده‌درێت به‌زۆرینه. *چ ده‌زگایه‌كتان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه؟ -جۆره‌ها ده‌زگامان هه‌یه، مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری هه‌یه بۆ شتی عه‌سكه‌ری، مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كاروباری سیاسی، مه‌كته‌بی دارایی هه‌یه، مه‌كته‌بی راگه‌یاندن هه‌یه، مه‌كته‌بی ئیداری هه‌بوو جاران بۆ ئیشوكار، ئێستا مه‌ڵبه‌نده‌كان وه‌ك قیاده‌یه‌كی محه‌لییه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان. *ئۆرگانی بنه‌ڕه‌تی ته‌نفیزیو ته‌شریعی چین له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئێوه؟ -ئۆرگانی بنه‌ڕه‌تیی ته‌شریعی كۆنفرانسه‌كانه، كه ده‌كرێت هی ته‌نفیزیش كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیو باڵه‌كان بن. *باشه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان دامه‌زرا له‌سیاسه‌تی ده‌ولی خۆیه‌وه ئێوه حه‌ز ده‌كه‌ن چ سیاسه‌تێكی هه‌بێ، موحاید بێ یان سه‌ر به‌بلۆكی رۆژهه‌ڵات بێ یان رۆژئاوا بێ؟ -وه‌ڵاهی نازانم، من یه‌كێك له‌و ناوانه هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام من ده‌ڵێم سه‌ر به‌هیچ بلۆكێك نه‌بێ، سه‌ربه‌خۆ بێت، دۆستایه‌تی بكات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌كرێت دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌و دروشمه‌ی عه‌بدولناسرم زۆر پێباشه نێادق من یێادقنا، و نعادی من یعادینا. *هه‌تا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تائێستا مومكینه به‌شێكی كوردستانیان داگیر كردبێ؟ -ئینجا ئه‌وه كه‌ی موساده‌قه‌یه كه به‌شێكی كوردستانی داگیر كردبێ؟ *نا مه‌به‌ستم له‌وه‌یه پێشتر داگیری كردبێت؟ -دوای ئه‌وه له‌پێش هه‌مووان ئه‌وان، دوای ئه‌وه كوردستان له‌ده‌ست ئه‌و وڵاتانه ده‌درێ، من پێموایه له‌پێشدا ده‌بێت په‌یوه‌ندی هه‌ره باش له‌گه‌ڵ تورك‌و فارس ببه‌سترێت، ئینجا به‌سه‌ریانا بڕۆین بۆ خه‌ڵكه‌كانی تر. *باشه به‌رای ئێوه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا چ جۆره چاكسازییه‌ك پێویسته له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بكرێ؟ -ده‌زانی من باوه‌ڕم به‌وه‌یه كوردستانێكی ئه‌نجومه‌نی دابمه‌زرێت، نه‌ك به‌مه‌عنای سۆڤێتی به‌مه‌عنای ئه‌وه‌ی هه‌موو گوندێك هه‌ڵبژاردنی خۆی بكات بۆ ئیداره‌ی خۆی، هه‌موو ناحیه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن بكات قه‌زا وه‌كو تر من پێم باش نییه ئیداره‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی دای بنێت، با خه‌ڵك هه‌ڵیبژێرێت، سه‌رۆكی شاره‌وانی با خه‌ڵك هه‌ڵیبژێرێت، حكومه‌تی مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت، واته كوردستان به‌وجۆره ئه‌نجومه‌نی هه‌بێت. حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌سه‌ڵاتی به‌رگریو ده‌ره‌وه‌و كاروباری گه‌شه‌ی گشتی به‌ده‌سته‌وه‌بێت، بۆنموونه پلاندانانی گشتی‌و هه‌ندێك شت كه ناكرێت، ئیتر ئه‌وی تر با ویلایه‌ته‌كان هه‌یان بێت‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێتو كاروباری خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت، خه‌ڵك به‌شداربكات له‌به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، نه‌ك هه‌ر جیهازێك دروست ببێت له‌سه‌روو خه‌ڵكه‌وه با ئیداره خه‌ڵك هه‌ڵیبژێرێت، قازی ناتوانرێ هه‌ڵبژێردرێت، ده‌بێت دابنرێت به‌ڵام با خه‌ڵك ئیداره‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێتو ره‌ئی هه‌بێ له‌و شتانه‌دا. *ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كۆمه‌ڵی كوردستان بكه‌ین له‌دیدی تۆوه چین ئه‌و ریفۆرمانه‌ی پێویسته له‌كۆمه‌ڵی كوردستاندا بكرێت؟ -چاكسازی له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه ده‌بێت بینای بكه‌یته‌وه، به‌شكڵێكی هاوچه‌رخ بینای بكه‌یته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ بێت، چ له‌لادێو چ له‌شار له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌م بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستیی به‌رهه‌م، له‌پاشاندا به‌ڕه‌ئی من پێویسته چاكسازیی كشتوكاڵی بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستان‌و ژیانی ژنان، چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فیركردنو رۆشنبیریی، بۆ نموونه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ئه‌وه‌نده‌ی موكینه پیشه‌سازی، ئه‌و شتانه به‌پێی ئیمكانیاتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، بۆ نموونه نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، نه‌هێشتنو گوڕینی نه‌ریت به‌ره‌و باشكردن. *چ به‌شێك له‌هه‌موو شتێك زیاتر پێویسته مرۆڤ ته‌ركیزی له‌سه‌ر بكات‌و پێشی بخات؟ -یه‌ك شت به‌ته‌نها نابینم، به‌ڕاستی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه گرێدراون، بۆ نموونه گه‌شه‌سه‌ندنی كشتوكاڵی به‌بێ گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی نابێ، گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌لتووری نابێ، گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌لتووری به‌بێ گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانی نابی، گه‌شه‌سه‌ندنیی شارستانی به‌بێ گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازیو كه‌لتووریو ئه‌وانی تر نابێ، هه‌موو ئه‌و شتانه پێكه‌وه گرێدراون. واته ده‌بێت سیاسه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌بێتو هه‌موو شته‌كان بگرێته‌وه‌و ئیشی بۆ بكات. *ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی رزگاری ژن‌و یه‌كسانی نێوان ژن‌و پیاو؟ -ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌مه‌سه‌له‌كان كه شتێك نییه بڵێین كلیلیك بێت نوخته بێ، ئه‌گه‌ر كوردستان رزگاربوو به‌ره‌ئی من كلیله‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر رزگاربوو كۆمه‌ڵگه رزگاره ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی یاخود حوكمی زاتییه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌بێتو له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه ده‌بێت ئیش بكات، چونكه یه‌كێكیان لایه‌كیان زامن ده‌كات واته یه‌ك به‌یه‌كتری ده‌گه‌یه‌نن. *باشه زۆر چاودێری جیهانی هه‌ن، ده‌ڵێن میلله‌تی كورد به‌دوای خه‌یاڵ كه‌وتووه‌و خه‌باته‌كه‌ی بێ هوده‌یه؟ -زۆر هه‌نه یان كه‌م؟ ئه‌وه هه‌یه له‌ئه‌مریكا، وه‌ختی خۆی ئه‌و سێ وتاری نووسیوه، باباعه‌لی وه‌ختی خۆی داویه‌تی ناویم به‌بیر دێته‌وه ناوی هاتووه له‌و كتێبه‌دا، كابرایه‌ك هه‌یه له1940 یان 1943دا وتارێكی نووسیوه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له‌خۆرهه‌ڵات ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه بێ دوارۆژنو ئه‌مریكا. *به‌ڵی دیومه ئه‌و كتێبه‌م دیوه.. -ئه‌وه وابزانم زنجیره وتارێكه ئه‌وه لێره ئه‌و كابرایه باسی ده‌كات، كێش لێی وه‌رگرتووه، هه‌مووجارێك من لێی ده‌ردێنم ناوه‌كه‌ی كابراكه‌شم له‌بیرده‌چێته‌وه، یه‌كێكی دیكه‌ش لێی وه‌رگرتووه، ئه‌و ده‌ڵێت سێ میلله‌ت له‌خۆرهه‌ڵاتدا هیچ دوا رۆژیان نییه، ئه‌رمه‌نو ئاشوورو كورد، من قه‌ناعه‌تم وانییه، قه‌ناعه‌تم وایه كورد رزگار ده‌بێ، ناكرێت ئه‌و میلله‌ته ژماره‌ی ئه‌وه‌نده زۆر بووه، واته بۆ نموونه ئه‌وه كورد به‌بێ موباله‌غه 25 ملیون ده‌بێت، تا كۆتایی سه‌ده ده‌بێته 40 تا 50 ملیۆن، پاشان له‌قه‌ڕنی 20 دا پاش په‌نجا ساڵ زه‌ربی 2ی بكه، ده‌بێته 70 تا 80 ملیۆن مرۆڤ، چۆن ئه‌وه‌نده میلۆنه به‌بێ ماف ده‌مێنێته‌وه؟ بۆ نموونه جه‌ماعه‌تی مه‌كه‌دۆنیا دوو تا سێ ملیۆن كه‌س ده‌بنو وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ به‌هیچ ناكات، ئێمه هه‌ر زاوزێمان لێ مه‌نع بكه‌ن، ئه‌وه د. یوسف هه‌یه كوردی سوریایه ده‌یناسی مامۆستای زانكۆیه ئێستا له‌زانكۆی جۆرج واشنتۆنه. *بیستوومه به‌ڵام نه‌م بینیووه؟ -دیاره پیاوێكی زۆر خۆشه، من ده‌یناسم له‌لوبنانه‌وه مامۆستای علوم سیاسی بوو له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌وێ بوو، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگیشه، ئه‌و ده‌ڵێت: چه‌كی نهێنیی كورد منداڵ‌و زاوزێیه، ده‌یوت: باسی مه‌كه با لێمان تێكنه‌ده‌ن، باسی توركیای ده‌كرد، ده‌یوت: ئامارێكم خوێندۆته‌وه تورك له‌سه‌ر گۆڕینی دیموگرافی مه‌ترسی ده‌بینن، ئه‌گه‌ر وابڕوات تا كۆتایی سه‌ده تورك له‌توركیا ده‌بێته كه‌مینه، كورد‌و چه‌ركه‌سو لازو عه‌ره‌ب ده‌بنه زۆرینه، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی توركیادا، ئێ باشه ئه‌وه‌تا 50 ساڵی تر چۆن ده‌توانن ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ باشه میلله‌تی كورد ده‌ریخست كه میلله‌تێكی زیندووه، شۆڕشێكمان ده‌شكێنن، یه‌كێكی تر راده‌په‌ڕێ، شۆڕشێكی تری توركیا دابین ده‌كه‌ن؟ ئێران دابین ده‌كه‌ن؟ عیراق هه‌ڵده‌ستێ، توركیا راده‌په‌ڕێ، كوردستانی عیراق! *باشه خۆشت باسی ئه‌وه‌ت كرد، بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌به‌شه‌كانی كوردستاندا پچڕپچڕه، زۆر رێكخراوی تێدایه، باسی كوردی سوریات كرد باسی كوردستانی توركیات كرد، له‌كوردستانی عیراق؟ -عیراقیش هه‌روایه، به‌ڵام به‌و به‌ره كوردستانییه پینه‌كراوه، ئه‌گینا حزبی سوشیالیستی كورد‌و حزبی سوشیالیستی كوردستان بۆ یه‌ك ناگرن؟ *هه‌ندێ شه‌رحیشیان بۆ داناوه كه بۆچی وایه، باشه وه‌زعه‌كه به بیروڕای ئێوه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ -به‌بیروڕای من ئه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێ، من به‌شتێكی سروشتی ده‌بینم، ئه‌وه له‌پڕۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ژیاندا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌تێپه‌ڕینی كات جه‌ماعه‌تێك ئیفلاس ده‌كه‌ن، جه‌ماعه‌تێك یه‌كده‌گرن، جه‌ماعه‌تێك گه‌شه ده‌كه‌نو ده‌مێننه‌وه‌و كۆتاییه‌كه‌شی رێگای به‌ره‌ی كوردستانی دروست ده‌بێ بۆ هه‌ر وڵاتێك، له‌به‌ینی به‌شه‌كانی كوردستاندا ئه‌و به‌رانه له‌ناوخۆیاندا هاوپه‌یمانی بكه‌نو به‌ڕه‌ئی من دیموكراسی به‌گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتی دروست ده‌بێ، به‌زۆر ناكرێ، ئه‌و حزبانه دانێیت، رێكیان بخه‌یت، به‌تێپه‌ڕینی كات ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر ده‌بێ، واته ئێستا تۆ ته‌ماشای كوردستانی توركیا بكه، كوردستانی توركیا كه‌مێك بوارێكی دیموكراسی ئه‌وه هه‌بێت خه‌باتی چه‌كدار په‌ره‌بستێنێت، گرفته‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، خه‌باتی چه‌كدار جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری خۆی خڕده‌كاته‌وه، خه‌باتی دیموكراتیش مه‌سه‌له‌كان گه‌شه‌پێده‌دات هه‌ر كه‌سه ده‌گاته قۆناغی خۆی. *پێشتر باسی ئه‌وه‌ت كرد كه له‌منداڵیتدا مه‌سه‌له‌ی رووخانی كۆماری مهاباد زۆر كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌رت به‌شێوه‌ی شه‌خسی، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی نوێی كورد‌و كوردستان بكه‌یت، واته له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆتدا كه پێگه‌یشتوویت به‌جیا له‌كۆماری مهاباده‌وه بیگره هه‌تا ئێستا چه‌ندین رووداوی گه‌وره روویداوه له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورددا، حه‌زده‌كه‌م بزانم چ رووداوێك كاریگه‌ریی وا قووڵی له‌سه‌رت هه‌بووه كه كاریگه‌ری به‌جێهێشتووه بۆنموونه 14 ته‌ممووز بگری، ده‌ستپێكردنی شۆڕشی 1961 بگری، ئینشیقاقی 1964 بگری، ئاشبه‌تاڵی 1975، رێكه‌وتننامه‌ی ئازار، ده‌ستپێكردنی مقاوه‌مه‌ت له‌كوردستانی ئێران، روخانی شا؟ -هه‌موو شتێك له‌وانه‌ی باستكرد هه‌مووی گرنگن. *چه‌ند كاریگه‌ریی هه‌بوو باسی جمهوری مهاباد كرد، زۆر ته‌ئسیری هه‌بووه له‌سه‌ر خۆت؟ -ئاخر تۆ له ته‌مه‌نی منداڵی پرسیت، وتم ئه‌وه بوو له‌پاش ئه‌وه له‌ژیانی خۆمدا زۆر رووداو كاریگه‌ری هه‌بووه ئه‌وانه‌ی باستكرد، هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه باست نه‌كرد بۆ نموونه من راپه‌ڕینی وه‌سبه‌ی كانون زۆركاری له‌بیركردنه‌وه‌م كرد، ئینتیفازه‌ی تشرین كاریگه‌ری هه‌بوو، بۆ نموونه شه‌ڕی سێ ده‌وڵه‌ته‌كه له‌دژی میسر، بۆ نموونه رووداوه‌كانی سۆڤێت هینی كۆنگره‌ی بیست‌و ئیدانه‌ی ستالین‌و ئه‌وانه هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌بوو، بۆنموونه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی چین، وه‌مان ده‌زانی دونیا ده‌گۆڕێ، پاش ئه‌وه زۆر كاریگه‌ری كردووه، 14ی ته‌ممووز، ئینقیلابی شوبات، هێنانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فاو خیلافی حزب ئه‌وه زۆر ته‌ئسیری كرد، به‌ڕاستی له‌مێشكو زهنی ئینساندا، پاشان ئازار رووداوێكی گرنگ روویدا كه رووخانی شۆڕشی كوردستان بوو من پێشبینیم نه‌ده‌كرد، من له‌و كه‌سانه بووم كه پێموابوو مه‌لا مسته‌فا شه‌ڕده‌كات، كاك عومه‌ر ره‌ئی وانه‌بوو كاك عومه‌ر له‌شام بوو له‌ته‌جه‌موع دانیشتبووین باسمان كرد، ئه‌وه زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو. هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش جارێكی دیكه كاریگه‌ری هه‌بوو، هه‌روه‌ها رووخانی شا كاریگه‌ری هه‌بوو، واته شتی تری وه‌ك ئه‌و رووداوانه. *زۆر سوپاست ده‌كه‌م پرسیاره‌كانی خۆم ته‌واو بوو حه‌زده‌كه‌م بزانم ئایا بۆ خۆت هیچ شتێك هه‌یه حه‌ز بكه‌یت باسی بكه‌یت له‌مه‌سه‌له‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی كه من پرسیارم نه‌كردبێو به‌پێویستی بزانی بیهێنیته كایه‌وه؟ -سه‌ره‌تا ده‌سته‌واژه‌كه‌ت بگۆڕه، ناسیۆنالیستی واتایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه، واته بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی دیموكراتی خه‌ڵكی كوردستان، زۆرتر پاسۆكو كاژیكو شتی وا ده‌گرێته‌وه. *به‌ڵام ئێستا وانییه، ئێستا خه‌ریكه ئه‌و ناسیۆنالیسته‌ی جاران نه‌ماوه‌و به‌و چاوه ته‌ماشا ناكرێت؟ -باشه قه‌یناكه با ئێمه زمانی خۆمان رزگاریی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وایه‌تیو ئه‌وانه به‌كاربهێنم، ناشزانم تۆ له‌سه‌ر چی تێزه‌كه‌ت ده‌نووسیتو توێژینه‌وه‌كه‌ت چییه، نه‌فسییه، شه‌خسی بوو، كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، سیاسی بوو، سه‌ربازیی بوو، هه‌موو ئه‌و شتانه بوو، به‌ڵام من زیاتر له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد چه‌ند خاڵێك باسده‌كه‌م، یه‌كه‌م: ته‌بیعه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد‌و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد په‌یوه‌ندی به‌حزبه‌كانو رێكخراوه‌كانه‌وه هه‌یه، واته ئه‌وه دووه‌م هۆیه‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی شۆڕشی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده، پێموایه له‌دیدی ئینتیقالی زاتییه‌وه بووتریت، زۆرتر خه‌تاكان له‌خۆمانه، له‌سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمانه، له‌سروشتی سه‌ركرده‌كانی خۆمان‌و سروشتی حزبه‌كانی خۆمان‌و سروشتی شۆڕشه‌كانی خۆمانه، كه زۆر گرنگیمان نه‌داوه، قه‌یناكه ئه‌وه‌ش باس بكه‌ین، زوڵم‌و زۆر، به‌ڵام نه‌وا قسه‌كانی خۆشمان باس بكه‌ین كه ئه‌وه فاكته‌رێكی گه‌وره‌یه‌و داینه‌پۆشین، ئه‌وه زۆر گرنگه به‌رای من. ته‌ئكید له‌سه‌ر چه‌ند شتێك ده‌كه‌مه‌وه، له‌ئێستادا پشت به‌ستن به‌خه‌ڵك، هۆشیاركردنه‌وه‌و رێكخستن‌و سه‌ركردایه‌تیی جه‌ماوه‌ر، سه‌ربه‌خۆیی له‌بیروباوه‌ڕدا، به‌ڕاستی من سه‌ربه‌خۆییم له‌فیكردا له‌سه‌ربه‌خۆیی شتی تر پێ گرنگتره، (القرار الكردی المستقل) به‌ڕاستی ده‌بێت ئێمه خۆمان باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌بێت، له‌و كۆیله‌یه‌تییه فیكرییه رزگارمان ببێت، ئێستا كوردی توركیا به‌ره‌ئی من عه‌بیدی كریملنن، مۆسكۆ چی گوت ده‌بێ وابێ، یان فڵان كتێب له‌لاپه‌ڕه ئه‌وه‌نده نووسراوه ئه‌وه ده‌بێت رزگاربین لێی. من دژی ماركسیسزم نیم، ماركسیسزم حزبه، به‌ڕاستی هه‌تا ئێستا له‌زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه باشتره‌كانی جیهانه، ئه‌و كردنه‌ی به‌ئایینو به‌قورئان به‌وه‌ی فڵانه لاپه‌ڕه وای وت، ئیتر ته‌واو له‌و لاپه‌ڕه‌یه، ئێستا من له‌بیرمه هه‌زار موناقه‌شه‌مان له‌گه‌ڵ شیوعی ده‌كرد له‌سه‌ر زه‌رورییه‌تی بوونی پارتی پێشڕه‌وی تایبه‌تی كوردستان، بابه با حزبی شوعی بێت، ده‌یانوت نا له‌لاپه‌ڕه ئه‌وه‌نده‌دا لینین وتوێتی كرێكارانی یه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌بێت یه‌ك حزبیان هه‌بێت، ئیتر ئه‌وه باشه خۆ ئه‌وه خۆ قورئان نییه، باشه كه‌واته لینین بوو به‌خوا، قسه‌یه‌كی لینین، هه‌تا ئه‌وه فیكریش نییه، مه‌سائیلی ئایدیۆلۆجی بنه‌ڕه‌تی نییه، بۆ نموونه ماده‌یه‌كی دیالیكتیكی نییه قابیلی گۆڕان نییه قانونی فائچ القیمه (زێده‌بایی) نییه بڵێی راسته، قانونی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه بڵێی راسته، شكلی رێكخراوه، خۆت ده‌زانی شكڵی رێكخراوه، شتێكی قابیلی گۆڕینه له‌یه‌ك وڵات‌دا له 50 جار له‌یه‌ك ده‌وڵه‌تدا، كه‌چی كردیان به‌هین لێمان، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تریان نه‌بوو، وتیان له‌فڵان جێ وتویه‌تی ئه‌و رێگایه ماركسییه‌ت له‌زانسته‌وه ده‌باته بۆ ئایین، ئایینی ئیسلامیی خۆمان باشتره، ئه‌گه‌ر زانستیشه، زانست شتێكی زیندووه، كۆمه‌ڵێك بنه‌مای فیكری بنه‌ڕه‌تییه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی راسته، بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌بێت بگونجێت له‌گه‌ڵ واقیعه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و قابیلی گه‌شه‌سه‌ندنه وه‌كو خۆی ده‌ڵێ هه‌موو شت له‌گۆڕانه ماركسیسزمیش روو له‌گۆڕانه، فیكریش روو له‌گۆڕانه، قسه‌كه‌ی ئه‌وانیش له‌گۆڕانه ئه‌و به‌شه‌ی كه لینین وتویه‌تی بۆ زه‌مانێك بوو، لینین چه‌ندین قسه‌ی ماركسی به‌تاڵ كرده‌وه، وتی ماركس وایگوت، به‌ڵام ئێستا وانییه، له‌بیرته ماركس‌و ئه‌نگڵس زۆر به‌توندی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی پۆڵۆنیایان ده‌كرد، زه‌مانی خۆی كردبوویان به‌شه‌ڕ له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ی، به‌ڵام كه لینین‌و ئه‌وان هاتن، وتیان نه‌خێر ئه‌وه زه‌مانی گۆڕاوه، ئێستا ئێمه ناڵێین سه‌ربه‌خۆیی، ده‌ڵێن مافی چاره‌ی خۆنووسین، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه ئێمه ئه‌وه بكه‌ین. پێداگیریی به‌ده‌ق له بۆ كوشتنی جه‌وهه‌ره، ئێستا به‌ڕاستی قاوغه‌كه‌یان گرتووه‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان له‌بیرچووه، له‌ناوه‌ڕۆكدا من زۆر به‌شتی باشی ده‌بینم، زۆر شتی باشی تیدایه‌و به‌كاردێ، به‌ڵام كه بوو به‌وه‌ی ئه‌و رسته‌یه وایگوتو ئیتر ته‌واو بوو، ئێ باشه كلكایه‌تییه‌كی كوێرانه كه ده‌یگوت رادیۆی مۆسكۆ وای گوت، من له‌بیرمه جاران من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه رادیۆی مۆسكۆ هه‌رچی شتێكی بگوتبا وامده‌زانی قورئان وتویه‌تی، ئه‌و په‌روه‌رده‌یه په‌روه‌رده‌یه‌كی خراپه، ئه‌و په‌روه‌رده‌یه به‌ڕاستی هه‌ر ستالین به به‌رپرسیار نازانم، لینینیش به‌رپرسیاره، واته ئه‌و دیسپلینه لینینییه‌ی كه خۆیان پێی ده‌ڵێن وایلێكرد كه كه‌س نه‌وێرێ نقه بكات، له‌سه‌ر ئه‌وه بڵێین ئه‌وه ته‌حریفییه ئه‌و كاوتسكی مورته‌دو هه‌موو ئه‌و جنێوه قورسانه‌ی كه به‌ڕاستی ستالین به ناشیانه ته‌تبیقی كرد، كه قسه‌ی لینینه ئێستا زۆر شت ده‌خه‌نه سه‌ر ستالین، به‌ڵام وه‌ره بیگێڕنه‌وه، هه‌رچی ستالین كردبێتی 10 به‌ڵگه‌ت بۆ ده‌هێنمه‌وه كه لینینین، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی نادیموكراتییه‌كه‌ی لینین دیموكرات بوو، ده‌یتوانی ته‌حه‌مول بكات، ئه‌وانه‌ی تر، دیكتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا قسه‌ی لینینه، دیكتاتۆرییه‌تی پرۆلیتاریا كه لینین ته‌فسیری ده‌كات، ده‌ڵێ دیكتاتۆری چین، ده‌ڵێ ده‌كاته دیكتاتۆری حزب، دیكتاتۆری حزب ده‌كاته لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی، خۆی ده‌ڵێ ده‌كاته نوخبه‌ی سه‌ركردایه‌تی جێگیر، له‌وێشدا مه‌كته‌بی سیاسی له‌مه‌كته‌بی سیاسیش سكرتێری حزب، ته‌واو له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه قسه‌ی ستالین نییه قسه‌ی لینینه، بێنه 50 نوسخه‌ت بۆ ده‌ربێنم له‌قسه‌كانی لینین، پاشان چینیه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ر دیكتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا شتێكیان بڵاوكرده‌وه دژی خرۆشۆف، به‌ڵام به‌ڕاستی لینین وایوتووه، ئه‌و جۆره دیسپلینه یان بینای سۆشیالیزم له‌وڵاتێكی دواكه‌وتوو چۆن ده‌كرێ و ده‌گاته چی؟ به‌ڕاستی خۆ گه‌لێك له‌بنه‌ماكانی لینین داینا، ستالین كوێرانه قسه‌كانی لینینی جێبه‌جێ كرد، هه‌ر رێگاكه‌ی لینینی به‌كارنه‌هێنا له‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، لینین به‌موناقه‌شه‌و به‌جنێودان له‌گه‌لی حه‌ل ده‌كردن، ئه‌و به‌كوشتنو ئیعدام، جنێودان‌و ئیعدام له‌جیاتی موناقه‌شه، ئه‌گینا بۆ نموونه ئه‌و قسانه‌ی لینین به‌هاوڕێكانی وتووه له‌سه‌ر ئاشكراكردنی نهێنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر كه‌س به‌كه‌سی نه‌وتووه، پێیان ده‌ڵێ خائین، كاسه‌لێس، مورته‌دو غه‌دارو ئینسانی غه‌دارو كاسه‌لێسو خائین ره‌نگه حوكمی ئیعدامیان نه‌بووه، ئه‌گینا ئیعدامی ده‌كردن، من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌تا له‌زه‌مانی ماركس‌و ئه‌نگڵسدا كه‌س نه‌یوتووه ماركسیسزم، ماركس ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌بووه كه‌سی بڵێ ماركسیسزم، ماركسیسزم شتێكه دوای ماركس هاتۆته كایه‌وه، هه‌روه‌ك لینیزمیش هه‌تا زه‌مانی لینین جنێو بوو، پلیخانۆڤ بۆ گاڵته ده‌یگوت لینینزم كه گاڵته‌ی به‌لینین ده‌كرد، ده‌یوت بابه ئه‌و قسانه ماركسیزم نییه لینینیزمه، ئێ باشه ماركس قه‌ت نه‌یده‌هێشت بڵێن له‌زه‌مانی ماركسدا، ده‌یانگوت سۆشیالیزمی زانستی، به‌ڵام له‌زه‌مانی پاش ئه‌وانه وتیان ماركسیسزم. زۆر زۆر سوپاست ده‌كه‌م.
به‌شی سێهه‌م
مام جه‌لال له‌دیدارێكی (360) خوله‌كیدا
مه‌سه‌له‌ی كورد، بێ سهربهخۆییو ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر نابێت
دیداری دوو دۆست له‌سه‌ر ده‌ستپێكی خه‌باتی مام و ئه‌ندێشه‌ی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان
هه‌روه‌ك به‌ڵینمان به خوێنه‌ران دابوو، ئه‌مه ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه كه له ده‌ورانی نێوان 1988-1990 به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر شێخ موس له‌گه‌ڵیدا سازیكردبوو. له‌م دیداره‌دا دوو دۆست پێداچوونه‌وه به ره‌وت و رێبازه‌كانی كوردایه‌تی و تێكۆشانی یه‌كێتی له‌پێناو مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیدی مام جه‌لال له‌سه‌ر سروشتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا ده‌كه‌ن. دیداره‌كه له‌بنچینه‌دا له‌سه‌ر داوای كاك هۆمه‌ر كراوه كه دیاره ویستویه‌تی دیدی مام جه‌لال له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه وه‌ربگرێت و له تێزێكدا به‌كاریان بێنێت. بایه‌خی مێژوویی ئه‌م دیداره دۆستانه له‌وه‌دایه كه له‌گه‌رمه‌ی دوای قۆناغی ئه‌نفاله‌كان و به‌هێزبوونه‌وه‌ی رژێمی سه‌ددام حسێن و سیاسه‌تی ئیقلیمیدا سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك رابه‌رێكی به‌وره‌و دووربین، ره‌هه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی كورد له عیراق و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كات و له‌ناو نائومێدی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا چرۆی ئومێدێكی بوژانه‌وه به‌دیده‌كات و كوردایه‌تی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژووكرد ده‌خاته سه‌ر سیاقی مێژوویی خۆی كه سه‌ره‌نجام رووی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خاوه‌ندارێتی كورده له وڵاتی خۆی. ئێمه ئه‌م دیداره وه‌كو خۆی بێ ده‌سكاری بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ته‌نها له چه‌ند شوێنێكی كه‌م هه‌ندێك ده‌ربڕینمان نه‌نووسیه‌وه كه بۆ بڵاوكراوه‌ی رۆژانه‌یی ده‌ست ناده‌ن و شوێنه‌كانیشمان به (....) به‌جێهێشتوه. ئه‌و دێڕه لابراوه كه‌مانه هیچ له سیاقی باسوخواسه‌كان ناگۆڕن ته‌نها ئه‌وه‌ی وه‌كو مام جه‌لال خۆشی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات نه‌بنه‌مایه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه. ئه‌م دیداره (360) خوله‌كییه ده‌كه‌ینه دیاری بۆ نه‌وه‌ی نوێ بۆئه‌وه‌ی له دیدی ساف و بێگه‌ردو بێ غلوغه‌شی یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی تێبگه‌ن و بنچینه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی نوێ له سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیه‌وه ببینن. له‌كۆتاییدا پێویسته لێره‌دا سوپاسی هه‌ڤاڵی دێرینی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و هاوڕێی خه‌باتی میدیاییمان كاك هۆمه‌ر شێخ موس بكه‌ین كه له‌كاتێكی هه‌ستیاردا ئه‌م دیداره‌ی بۆ مێژوو سازكرد‌و ئه‌مڕۆ بۆته كه‌ره‌سته‌یه‌كی مێژوویی چاك بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی و مێژووی تێكۆشانی یه‌كێتی. هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكار و هاوپیشه‌مان نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د بكه‌ین كه چه‌ندین ساڵه له‌بواری ئه‌رشیفكردنی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیدا هاوكاری كوردستانی نوێ ده‌كات و ئه‌م دیارییه به‌نرخه‌ی لای ئه‌و پارێزراوه، كرده خه‌ڵاتی خوێنه‌رانی كوردستانی نوێ.
سه‌رنووسه‌ر
له پێشبه‌ندی ئه‌م دیداره‌دا نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به مه‌رجێك پشت به به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویست ببه‌سترێت، پێویسته مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م هێزه بۆ چه‌ند ده‌روازه‌و خانه‌یه‌ك پۆلێن بكرێت، كه به‌داخه‌وه له‌و رووه‌وه تا به‌ئه‌مڕۆش ده‌گات له نووسین و لێتوێژینه‌وه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی روو له حكایه‌ت و گێڕانه‌وه كراوه، زۆركه‌م پشت به به‌ڵگه‌نامه به‌ستراوه. به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایل و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی تر له‌نێوان یه‌كتردا ئاڵ‌وگۆڕیان كردووه، ده‌بینین له ده‌یان و بگره له سه‌دان شوێندا ئاماژه به پاراستن و پارێزگاریكردن له ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كراوه. زۆربه‌ی براده‌ران له‌بیریانه كه دوای كاره‌ساتی هه‌كاری، ده‌ستكرا به‌خۆڕێكخستنه‌وه‌و جێگیربوونی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی، هه‌ر ئه‌وكاته بیر له‌پاراستنی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی كرایه‌وه‌و ئه‌رشیڤێك ئاوه‌دانكرایه‌وه، ئێستا زاراوه‌ی ئه‌رشیڤی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر زاری چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا ئه‌زبه‌ركراوه. دیاره بۆ هێزێكی پڕ جووڵه‌و نه‌سره‌وتی وه‌ك یه‌كێتیی پاراستنی نووسراو، نامه، بڵاوكراوه، گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانی ئه‌سته‌م بووه، به‌ڵام هه‌وڵدراوه به‌چه‌ندان رێگا‌و رێكار‌و شێوه‌و شێواز پڕۆسه‌كه ده‌ستپێبكرێت، یه‌كێك له‌و رێگایانه له‌نووسینگه‌ی یه‌كێتیی له تاران زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌كه پارێزرابوو، به‌ڵام له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٩٨٢ ئێرانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، نازانم بۆچی تائێستا هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان. ئه‌مه‌و ئه‌نفال، هه‌ر ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی سڤیل، پێشمه‌رگه، ئاژه‌ڵ، باڵنده‌و سوتماكردنی خاك‌و ره‌زو دره‌خت نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌زاران لاپه‌ڕه له‌ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و هێزه به‌ر شاڵاوه‌كه كهوتنو ئه‌وانیش جینۆسایدكران. له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ده‌ره‌وه بووم ٢٠٠١-٢٠١١ ئه‌وه‌ی بینیم و زانیاریم چنگ كه‌وت و بێئومێدی نه‌كردم پاراستنی چه‌پكێكی گه‌وره له‌ئه‌ده‌بیاته‌كه بوو له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌س، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆشنایی به‌مێژووی یه‌كێتیی ده‌دا ئهرشیڤو كتێبخانه‌ی د.كه‌مال فوئاد، عومه‌ر شێخمووس، د.فوئاد مه‌عسووم... هتد. له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوانه‌دا كه زۆر دڵنیام به‌شێكی هه‌ره‌زۆر له ئه‌ده‌بیاته‌كه له لای مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا-یه. بۆ پاراستن و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێم كه سه‌رتۆپی ئه‌و سه‌روه‌رییه به‌ر من ده‌كه‌وێت، له‌و رووه‌وه چالاكی و به‌رهه‌مه‌كانم گه‌واهیده‌ری زیندوون، كه سه‌ره‌تاكه‌ی له‌ساڵی ١٩٩٢ له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌ستپێده‌كات ئه‌ویش به‌كردنه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌ك به‌ناوی "له‌ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێمان"دا. پاشان ده‌ستم به‌چاپكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان كرد‌و تائێستا ته‌نیا له‌و ئه‌ده‌بیاته زیاتر له ٢٥ كتێبم به‌چاپگه‌یاندووه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی ئێوه‌ی خوێنه‌ری خۆشه‌ویستی ده‌كه‌م چاوپێكه‌وتنێكی عومه‌ر شێخمووس-ه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و ناوم ناوه "دیداری دوو دۆست". چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر كاسێتی ئاسایی تۆماركراوه‌و نزیكه‌ی ٣٦٠ خوله‌كه، كاره‌كه له ئه‌مریكا پێش ٢٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كراوه، پرسیاری ورد‌و وه‌ڵامی وردی تێدایه، كه به‌ڕای من یه‌كه‌مجاره چاوپێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كرابێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌باری سۆسیالۆجیاو ره‌هه‌نده‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.. كاسێته‌كان ٧ ساڵ زیاتره له لای منن، له‌ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕام بیانخه‌مه سه‌ر كاغه‌زو به كوالێتی به‌رز چاپ و بڵاوی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌رفه‌ته‌كه نه‌ڕه‌خسا. سوپاس بۆ ستران عه‌بدوڵڵا و ستافی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ئه‌مجاره‌ش وه‌ك جار‌و جاره‌كانی تر خاوه‌ندارییان له به‌رهه‌مه‌كه كرد.
به‌شی یه‌كه‌م دیدار عومه‌ر شێخ موس
*تكایه ناوی ته‌واوی خۆتم پێ بڵێ؟ -من ناوم جه‌لال-ه، له‌منداڵییه‌وه پێم ده‌ڵێن مام جه‌لال، باوكم ناوی حوسامه‌دینه، نازناوه‌كه‌شم تاڵه‌بانییه. *له چ ساڵێك له‌دایكبوویت؟ -به‌ڕاستی ئه‌وه نازانم، چونكه نه‌نوسراوه، به‌ڵام به ته‌قدیری ئه‌وه‌ی كه له‌دایكم بیستوومه، ده‌یزانی هاوین بووه، به‌حسابی ئه‌و رووداوانه‌ی كه ئه‌و باسی ده‌كرد یان 1933 یان 1934م، ئیتر نازانم كامیانه. *له چ شوێنێك له‌دایك بوویت له شار یان لادێ؟ -له‌دێیه‌ك به‌ناوی كه‌لكان له‌بناری چیای كۆسره‌ت، ئێستا سه‌ر به‌قه‌زای دوكانه، سه‌ر به‌لیوای سلێمانی، دكتۆر مه‌حمود ده‌یگووت ئێستا به‌ته‌واوه‌تی تێكدراوه. *بهمنداڵیو به‌گه‌نجیت دایك‌و باوكت زۆر شوێنی خۆیان گۆڕیوه؟ -من له‌لادێ له‌دایكبووم، پاش پێنج شه‌ش ساڵ باوكم چۆته كۆیه. *به‌شی زۆری گهنجێتیو منداڵیت له‌كۆیه به‌سه‌ربردووه؟ -نا، من ده‌توانم بڵێم له‌ساڵی 1939و 1940ه‌وه تا ساڵی 1950 له‌كۆیه بووم، دوای ئه‌وه بۆ خوێندن چوومه‌ته هه‌ولێر ساڵێك، ساڵێكیش له‌كه‌ركوك‌و ئیتر به‌غداو زانكۆ، ئیتر داخڵی سیاسه‌ت بووم، ئه‌گه‌ر حساب بكه‌یت هه‌ر 10-12 ساڵ به‌سه‌ریه‌كه‌وه له كۆیه بووم‌و ئیتر كۆیه‌م نه‌دیوه‌ته‌وه. *خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تاییت له‌كۆیه ته‌واوكرد؟ -به‌ڵێ ساڵی 1947 له‌كۆیه ته‌واوم كرد. *ئه‌ی ناوه‌ندی؟ -ناوه‌ندیشم هه‌ر له‌كۆیه ته‌واوكرد ساڵی 1948 تا 1950. *ئه‌ی دواناوه‌ندی و زانكۆ؟ -پۆلی چواری دواناوه‌ندیم له‌هه‌ولێر ته‌واوكردو پێنجی دواناوه‌ندیشم له‌كه‌ركوك ته‌واو كرد. *دوای ئه‌وه چوویته زانكۆ، له‌چ به‌شێك؟ -ئه‌و وه‌خته زانكۆ له‌عیراق نه‌بوو، چه‌ند كۆلێجێك هه‌بوو، من چوومه كۆلێجی حقوق. كه من چوومه كۆلێجی حقوق زانكۆ نه‌بوو، كۆلێجی جیاجیا هه‌بوو، چونكه زانكۆ له‌زه‌مانی كۆماری‌دا دروستبوو. چوومه كۆلێجی پزیشكی، قبوڵیش كرام، به‌ڵام له‌به‌ر كاری سیاسی گواستمه‌وه بۆ حقوق. *خوێندنه‌كه‌ت له‌به‌ر كاری سیاسی پچڕ پچڕ بوو؟ -تا پۆلی چواری حقوق مونته‌زه‌م بووم، هه‌موو ساڵێك چه‌ند جارێك ده‌گیرام، به‌ڵام هه‌ر تێیدا دهردهچوومو پۆله‌كه‌م ته‌واوده‌كرد، له‌پۆلی چواربووم سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌م كرد ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كه چووم بۆ وارشۆو مۆسكۆ‌و په‌كین، له‌دوای ئه‌وه ساڵێك فه‌سڵ كرام له‌كۆلێج. ساڵی 1956 كه په‌لاماری میسریان دا‌و خۆپیشاندان و مانگرتن بوو، بێگومان من به‌شداریم كرد، ئه‌وجاره به یه‌كجاره‌كی فه‌سڵ كرام، هه‌تا دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموز چوومه‌وه كۆلێجم ته‌واو كرد. *پاش ئه‌وه‌ی كه كۆلێجت ته‌واوكرد، هیچ كارت كرد وه‌كو پارێزه‌ر؟ -به‌ناو به‌ڵێ، به‌ڵام به عه‌مه‌لی نا، له‌ته‌مه‌نی خۆمدا یه‌ك ده‌عوا هه‌بوو كه مامۆستا برایم درا به‌دادگا كه له(خه‌بات) بووین، چه‌ند پارێزه‌رێك وه‌كو خۆبه‌خش ناوی خۆیان نووسی منیش هه‌ر ناوی خۆم نووسی، ئه‌گینا به‌عه‌مه‌لی نه‌خێر، هیچ ده‌عوایه‌كی دادگام نه‌بینیوه. پاش ده‌رچوون بووبووم به‌پارێزه‌ر، شه‌ریكی كاك روشدی عارف بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌ناو بوو، دوایی بانگ كرام بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی، كۆلێجی ئیحتیاتی ئه‌فسه‌رانم ته‌واوكرد، چه‌ند مانگێك بووم به‌ئه‌فسه‌ر له‌كه‌تیبه‌ی چواری تانك، یه‌كه‌م جۆری تانكی T55 كه هاتبوو بۆ عیراق ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌تیبه بوو، دوای ئه‌وه له‌وێوه هاتمه‌وه (خه‌بات) بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئیتر ده‌عواو شتی وام نه‌دیوه. *باشه ئه‌و خوێندنگه‌ی سهرهتاییو ناوهندیو دوا ناوه‌ندیانه خوێندنگه‌ی تایبه‌تی بوون یان حكومی؟ -نا هه‌مووی حكومی بوون. *وه‌ك پێشتریش عه‌رزم كردیت ئه‌مه بۆ مه‌به‌ستی عیلمییه، بۆ تێزێكی دكتۆرایه، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات به‌و جۆره‌ی ده‌توانیت ئه‌وه‌ی كه رازیت باسی بكه‌یت له‌هه‌مان كاتدا ئازادی كه نه‌توانی وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیار بده‌یته‌وه‌و به‌ئازادییه‌كی ته‌واو ده‌توانی بڵێی ناتوانم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. *له‌منداڵی خۆتدا تا ته‌مه‌نی 10 ساڵه چه‌ند خوشك‌و برا بوون؟ -دوو خوشكم هه‌بوو. *په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوشك‌و براكانتدا چۆن بوو؟ -په‌یوه‌ندیم باش بوو، تاكه كوڕ بووم، خۆشه‌ویست بووم، له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانم به‌ینم خراپ نه‌بوو. *باشه ئه‌گه‌ر رۆژێك بهاتیتایه ماڵه‌وه له‌خوێندنگه یان رات بكردایه‌و نه‌چوویایته وانه‌وه، یان بهاتیتایه ماڵه‌وه، چێشتێكیان لێنابێت‌و بتوتبایه نایخۆم؟ -دوو شت هه‌یه، یه‌كه‌م قه‌ت رام نه‌كردووه له‌خوێندنگه، خوێندكارێكی باشبووم، زۆریشم خوێندنگه پێ خۆش بوو، له‌به‌رئه‌وه له‌هیچ وانه‌یه‌ك ڕام نه‌كردووه له‌ته‌مه‌نی خۆمدا، مه‌گه‌ر له‌حقوق، كه گه‌یشتمه حقوق، ئه‌وێ جیاواز بوو. له‌به‌رئه‌وه ئیشوكاری خوێندنگه‌م رێك‌وپێك بوو، قه‌ت هه‌ڵنه‌هاتووم. حه‌زیشم له‌خوێندن بوو. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندنگه زۆر گونجاو بووم، به‌ڵام له‌ماڵه‌وه وانه‌بووم، ئه‌گه‌ر بهاتبامایه‌وه خواردن حازر نه‌بایه، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌م ده‌نایه‌وه، شه‌ڕم دروست ده‌كرد، یان شتێكم داوا بكردایه‌و جێبه‌جێ نه‌بوایه قڕه‌قڕم زۆر ده‌كرد. *باشه له‌منداڵیی خۆتدا دایك‌و باوكت به‌چ چاوێك ته‌ماشایان ده‌كردی، خزمه‌كانت، منداڵێكی له‌سه‌رخۆ بووی یان به‌گرفت بووی؟ -دوو پرسیاری جیاوازه، ئارامی جیایه‌و گرفت جیایه، من به‌منداڵی هیچ گرفتیه‌كم نه‌بوو، چونكه له‌خوێندنگه باش بووم، هیچ ئه‌ملاو ئه‌ولایه‌كم نه‌بوو، چاك ده‌مخوێند و تاقانه‌ش بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاقانه بووم خۆشه‌ویست بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكارێكی باش بووم، هه‌موو ساڵێك به‌یه‌كه‌م ده‌رده‌چووم. له‌دوو سێی سه‌ره‌تایی له‌كۆبوونه‌وه‌دا من شیعرم خوێندۆته‌وه، له‌ته‌مسیلی خوێندنگه به‌شداریم ده‌كرد، به‌ڵام ئارام نه‌بووم، منداڵێكی زۆر عهجولو هاربووم. *په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت‌و مامۆستاكانت؟ -زۆر باش بوو، له‌گه‌ڵ مامۆستاكانم زۆر باش بووم، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ئێجگار باش بووم، له‌بیرم نایه‌ت شه‌ڕێكم كردبێت له‌گه‌ڵ یه‌ك خوێندكار، په‌یوه‌ندیم زۆر باش بوو، ئه‌وه‌نده‌ی مامۆستا‌م هه‌بوو، په‌یوه‌ندیم باش بوو له‌گه‌ڵیاندا، زۆریشیان خۆش ده‌ویستم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكارێكی باش بووم، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی ئه‌وان خۆم به‌خوێندكارێكی ئارام‌و فه‌قیر نیشان ده‌دا. *لهمنداڵیو گه‌نجێتیت ژماره‌ی هاوڕێت زۆر بوو؟ -به‌ڵێ ئێجگار زۆر بوو، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تایی، هه‌موو خوێندكاره‌كان دۆستم بوون، زۆرجار له‌گه‌ڵ پۆلێكی هه‌ورازتریشدا به‌ینم باشبوو، بۆ نموونه من له‌پێنج بووم، له‌گه‌ڵ خوێندكاری شه‌شه‌كانیش به‌ینم باش بوو، جارێكی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خوێندكارانمان دروست كرد، نه‌ك هه‌ر له‌خوێندنگه‌كه‌ی خۆم، به‌ڵكو كۆیه دوو خوێندنگه‌ی لێ بوو، من له‌گه‌ڵ خوێندكاری هه‌ردوو خوێندنگه‌كه به‌ینم باش بوو. *ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه دۆستت بوون، یان خزم بوون یان له‌هه‌مان گه‌ڕه‌كدا بوون،یان له‌هه‌مان چین بوون له‌سه‌ر بنه‌مای چینایه‌تی؟ -نه‌خێر، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو خوێندكاران باش بوو، به‌ڵام به پله‌بوو، خوێندكاری زیره‌ك یان ئه‌وه‌ی به‌لای خۆمه‌وه باش بوو، هیچ په‌یوه‌ندی بهخزمایهتیو گه‌ڕه‌كه‌وه نه‌بوو، زۆرجار په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی دوورتر زۆر باشتربوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی خۆمان بوو، یه‌ك خزمم هه‌بوو، هێنده‌ی بێگانه‌كان به‌ینم باش نه‌بوو له‌گه‌ڵیاندا. *له‌دواناوه‌ندی، له‌زانكۆ به‌شی زۆری هاوڕێكانت سیاسی بوون یان هاوڕێی تریشت هه‌بوو؟ -ئه‌وه جیاوازی تێدایه، له‌سه‌ره‌تاییه‌وه من داخڵی سیاسه‌ت بووم، ئه‌و سه‌رده‌مه هاوڕێكانم هه‌م سیاسی بوون هه‌م هه‌وڵیشمان ده‌دا خه‌ڵك راكێشین، له‌ناوه‌ندیی زۆربه‌ی هاوڕێ نزیكه‌كانم هه‌ر ئه‌و كه‌سانه بوون كه هاوبیری سیاسیم بوون، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كانیش به‌ینم باش بوو، بیرم دێ خوێندنگه‌ی ئێمه دوو به‌ش بوو، له‌بیرمه 85 خوێندكاری لێ‌بوو، دوو ته‌یاری سیاسی هه‌بوو، 42 شیوعی بوو 42ی تر ته‌ییاره‌كه‌ی تر بوون، من له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ته‌یاره‌كه به‌ینم باش بوو، بێگومان زۆرتر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌ره‌فه بوو كه خۆم له‌گه‌ڵیان بووم، به‌ڵام به‌گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا به‌ینم باشبوو. بۆنموونه كاك فاتیح ره‌سول یه‌كێكیان بوو كه ئێستاش به‌ینم له‌گه‌ڵی باشه. كه چوومه دوا ناوه‌ندی چونكه خه‌باته‌كه سڕی بوو، دۆستایه‌تی نزیكم له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا هه‌بوو، ئه‌وه‌ی پێم باشبوایه. بۆنموونه كه گه‌یشتمه ته‌مه‌نێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باش و به ئه‌خلاق په‌یوه‌ندیم ده‌كرد، ده‌توانم بڵێم له‌حقوق په‌یوه‌ندیم زۆر فراوان بوو، بۆنموونه بۆ كوردێك عه‌جیب بوو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا په‌یوه‌ندی هه‌بێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی شیوعیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی به‌عسیم هه‌بوو، دۆستی نزیكی ئیستیقلال و وه‌ته‌نی دیموكراتی، بێجگه له‌كورده‌كانی خۆشمان. *ئه‌گه‌ر بیر له‌كاتی منداڵیی خۆت‌و گه‌نجێتیت بكه‌یته‌وه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه وه‌زعی ماڵی خۆتان له‌گه‌ڵ ده‌وره‌وپشتتان، ئایا له‌وان باشتربوو، یان وه‌كو ئه‌وان بوو، یان خراپتر بوو؟ -ئه‌گه‌ر جیرانه‌كانمان حساب بكه‌ین جیرانی ده‌ستی راستمان ماڵی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆیه بوون، جیرانی ئه‌ولاترمان چینی مامناوه‌ند بوون‌و بۆیه وه‌زعمان به قۆناغی جیاجیادا هاتووه، قۆناغێك زۆر باش نه‌بوو، به‌ڵام مامناوه‌ند بوو. *ئه‌وه هیچ كاریگه‌ریی لێكردوویت، به‌بیرت دێت ئه‌و دۆخه ناخۆشانه؟ -من هه‌رگیز وه‌زعی ناخۆشم نه‌بینووه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه, وه‌زعم خراپ نه‌بووه، یان زۆر باش بووه، یان نیمچه باش بووم. *دایك و باوكت قه‌ت ئیشیان كردووه؟ چ ئیشێكیان ده‌كرد؟ - دایكم جگه له‌ئیشی ماڵ هیچ شتێكی نه‌كردووه، به‌ڵام باوكم كشتوكاڵی كردووه، پاشان بوو به‌مورشیدی ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له‌كۆیه، واته ئیشی ئاینی ده‌كرد، ته‌هلیله‌و زیكر. *له‌ناو ماڵی ئێوه خزمه‌تكارتان هه‌بوو؟ -به‌ڵێ. *چه‌ند؟ - هه‌میشه زۆرمان هه‌بوو، دوو سێ ژن هه‌بوون له‌ماڵه‌وه كاریان ده‌كرد، له‌ته‌كیه‌ش هه‌بوون. *له‌په‌روه‌رده‌كردنتدا كێ زیاتر ده‌وری ده‌بینی دایكت یان باوكت؟ -وه‌ڵا هیچیان، زۆرتر ماڵه كه‌سوكار، ئه‌وانه‌ی كه خوێنده‌واربوون، له‌په‌روه‌رده‌كردنی ئاسایی‌دا هه‌ردووكیان ده‌وریان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ڕێنوێنی كه‌م، چونكه زۆر زوو من داخڵی سیاسه‌ت بووم، رایه‌ڵبووم له‌گه‌ڵ خزمه‌كانم، ئه‌و سه‌رده‌مه خزمی خوێنده‌وارم هه‌بوو، له‌كۆلێج بوون كه قسه‌یان ده‌كرد، من دایمه له‌مه‌جلیسی گه‌وراندا داده‌نیشتم، زۆرتر له‌وانه‌وه كاریگه‌ریم تێ ده‌كرا وه‌ك له‌ئیرشاداتی باوكم‌و قسه‌ی دایكم. *له چ ساڵێك خێزانت دروستكردووه؟ -له1967ه‌وه هێرۆ ده‌ستگیرانم بووه، به‌ڵام پێموابێ له‌ساڵی 1970دا زه‌ماوه‌ندمان كرد. *ئێستا چه‌ند منداڵتان هه‌یه؟ -دوو . *كچن یان كوڕ؟ -هه‌ردووك كوڕن. *ده‌توانی باسی ئه‌وه‌مان بۆ بكه‌یت كه له‌كاتی منداڵی‌و گه‌نجێتیدا ئه‌و خانووانه‌ی تیایدا ژیاوی، گه‌وره بوون یان بچووك؟ -له‌لادێ خانووی قوڕو بچووك بوو، خانووی خۆشیش نه‌بوو، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌خه‌ڵكی گونده‌كه كه‌مێك ئه‌وه‌ی ئێمه باشتربوو، كه هاتینه كۆیه له‌ناو ته‌كێیه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژیاین، به‌شێكی ماڵ بوو، ماڵه‌كه‌ش دوو به‌ش بوو، به‌شێكی گه‌چ بوو، به‌شێكیشی قوڕبوو، به‌ڵام قوڕێكی باش بوو، ته‌كیه ئێجگار گه‌وره‌بوو ساحه‌یه‌كی گه‌وره، مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی تێدابوو، دیوه‌خانی گه‌وره، پاشان كه له‌ناوه‌ندی ده‌رده‌چووم، ئیتر كه‌وتمه خانووی كرێوه. *له‌خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌كوردی خوێندت، یان عه‌ره‌بی؟ -زه‌مانی ئێمه خوێندنگه‌مان كوردی بوو، له‌قه‌دیمه‌وه له‌عیراق له‌و ڕشته‌ی كه خه‌ڵك هه‌ڵیبژاردبوو به‌كوردی بوو، دیاره وانه‌ی عه‌ره‌بیش هه‌بوو. *مامۆستاكانتان هه‌مووی كورد بوون؟ -مامۆستاكانمان له‌سه‌ره‌تایی هه‌مووی كورد بوون، جارێك یه‌ك عه‌ره‌ب هه‌بوو، ئه‌وه‌نده ساڵه له‌كۆیه بوو كوردی فێربووبوو، ناوی عه‌لی موزه‌فه‌ر بوو، كوڕه‌كانیشی ببوون بهپارتیو پێشمه‌رگه. *له‌دوای ئه‌وه‌ی چوویته ناوه‌ندی؟ -له‌ناوه‌ندی هه‌ر خوێندكاری كوردی لێ بوو، به‌ڵام مامۆستای عه‌ره‌بی لێ بوو. دوو یان سێ مامۆستای عه‌ره‌بمان هه‌بوو كه ده‌ركرابوون، دووانیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌ركرابوون، یه‌كیان شیوعی بوو، یه‌كیان حزبی شه‌عبی بوو، ئه‌وی تریان له‌سه‌ر سه‌رخۆشی نه‌قڵی كۆیه كرابوو، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و دووانه‌یاندا باش بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رخۆشه‌كه نا، چونكه خۆشم نه‌ده‌ویست، به‌ڵام دووه‌كه‌ی تر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان باش بوو، ئێستاش دۆستمن. *قه‌ت هه‌ستت به‌وه نه‌ده‌كرد كه كوردیت جۆره ته‌عدایه‌ك یان ئیهانه‌یه‌ك هه‌بووبێ به‌رامبه‌رت؟ -نا، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناوه‌ندی چونكه له‌عه‌ره‌بیدا باش بووم، مامۆستاكانم باش بوون له‌گه‌ڵمدا. مامۆستای عه‌ره‌بیه‌كه‌مان شیوعی بوو، من پارتی بووم، چونكه باش بووم له‌وانه‌كه‌یدا، به‌ینمان زۆر باش بوو، ئێستاش زۆر دۆستین، رۆژێك له‌ڕۆژان كێشه‌یه‌كمان نه‌بووه. *خۆت ده‌زانی هه‌موو كه‌سێك چ له‌منداڵی چ له‌گه‌نجی رووداوێك ده‌بینێ زۆر ناخۆش بێ، مومكینه رووداوی سیاسیی شه‌خسی، كاریگه‌رییه‌كی قووڵ به‌جێ ده‌هێڵێت، له‌وانه‌یه تائێستاش له‌بیرت مابێت، ئه‌گه‌ر رووداوێكی وا هه‌بێت لهمنداڵیو گه‌نجیتدا باسی بكه‌یت؟ -له‌منداڵیدا رووخانی كۆماری كوردستان زۆر كاریگه‌ری تێ‌كردم، وه‌ك ته‌عزییه بوو، ریشم نه‌بوو تا ریش بهێڵمه‌وه. به‌ڵام عاجزو خه‌مبار بووم، ئه‌وه یه‌كه‌م رووداو بوو كه قه‌ت له‌بیرم ناچێ، دووه‌م هه‌ر رووداوی سیاسی بوو كه بارزانی ده‌ربه‌ده‌ر كرابوو، هه‌ندێك ژنه بارزانی هاتبوون له‌كۆیه سواڵیان ده‌كرد، ئه‌وه‌شم قه‌ت له‌بیر ناچێته‌وه، پیره‌ژنێكی بارزانی كه ده‌ربه‌ده‌ركرابوو هاتبووه كۆیه. شتی كۆمه‌ڵایه‌تییش مامۆستایه‌ك جیرانمان بوو، تازه ژنی هێنا بوو، به‌ئوتۆمبیل وه‌رگه‌ڕابوو و مرد، ئه‌وه‌ش زۆر كاری تێ‌كردم. *حه‌ز ده‌كه‌م بزانم خولیابوونت به‌سیاسه‌ت له‌چ ته‌مه‌نێكدا بوو؟ -زۆر زوو ده‌ستم پێكرد، پێش ئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌ت تێبگه‌م، ئه‌و وه‌خته له‌خوێندنگه‌ی ئێمه سروود ده‌خوێنرا، مامۆستاكانمان هه‌موو كوردپه‌روه‌ر بوون، هه‌موو سرووده‌كانیش كوردپه‌روه‌رانه بوون، بۆنموونه به‌سه‌ر كوردستان‌و خه‌باتی میلله‌تی كورد‌و ده‌می راپه‌ڕینه‌و ئه‌ی كوردینه ئه‌ی مه‌ردینه‌و یهكبگرنو..، ئه‌وه لهیهكو دوو و سێی سه‌ره‌تایییه‌وه له‌مێشكمدا بوو، له‌پاشان ئه‌وه‌ی كه له‌بیرمه رووداوی سیاسی وه‌كو خه‌ون، زۆر له‌زووه‌وه شه‌ڕێك بوو عیراق‌و ئینگلیز، وامزانی سوپای عیراقی چووبوو هێرشی كردبوو بۆ حه‌بانییه، كه پێیان ده‌وت (سن الزوبان)، كه‌ده‌یانوت (سن الزوبان)ی ئابڵۆقه‌داوه، وام ده‌زانی چوونه ئینگلته‌رایان ئابڵۆقه داوه، پێمخۆشبوو عیراق ئینگلیز ئابڵۆقه بدات، دوایی كه گه‌وره بووم تێگه‌یشتم. یه‌ك رووداوی تریشم له‌بیره خزمێكم هه‌بوو له‌كه‌ركوك بوو به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق، ده‌هاته كۆیه، دۆستی مامۆستا ئیبراهیمیش بوو، ناوی شێخ فازیل بوو، باوكی ئه‌و خه‌سره‌وه‌یه كه ئێستا له‌كه‌نه‌دایه، یه‌كه‌مجار گوێم له‌وشه‌ی سۆڤێت بوو باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه روس هه‌ر ئه‌ڵمان ده‌شكێنێ، ناپلیۆنیش هاتووه ئه‌ڵمان ده‌شكێنێ، چونكه په‌لاماری روسی داوه، خزمێكم هه‌بوو زۆر ئه‌ڵمانی خۆش ده‌ویست، جا هه‌موو جارێ بۆ توڕه‌كردنی خزمه‌كه‌م ئه‌و مه‌وزوعه‌ی ده‌كرده‌وه، هه‌ر ده‌یوت: روس ئه‌ڵمان ده‌شكێنێت، نه‌شمده‌زانی روس چییه‌و ئه‌ڵمان چییه، ته‌نانه‌ت وشه‌ی سۆڤێت، زۆرجار لێم تێكه‌ڵاو ده‌بوو. *ئه‌ی هۆشیاریی سیاسیت؟ -بێگومان كوردایه‌تی ئه‌وا بوو له‌خوێندنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من یه‌كێك بووم له‌و خوێندكارانه، لێره عاده‌تێك هه‌بوو، نازانم له‌سوریا هه‌بوو یان نا، به‌رله‌وه‌ی بچوینایه‌ته وانه‌وه ریزدهبووینو سروودمان ده‌وت، جا یه‌كێك ده‌هات شیعری ده‌خوێنده‌وه، هه‌موو رۆژێك ئه‌و یه‌كه‌ی كه شیعری ده‌خوێنده‌وه من بووم، له‌سێی سه‌ره‌تاییه‌وه ئه‌و شیعرانه‌م له‌به‌رده‌كرد كه هه‌مووی شیعری حاجی قادر‌و كوردایه‌تی بوو، ئه‌و شتانه‌ی كه بۆنی سیاسه‌تی لێده‌هات، نه‌ورۆز ده‌كرا له‌كۆیه، مامۆستاكانمان ئێمه‌یان ده‌بردو ده‌بوایه بچین، كوڕێكمان هه‌بوو ناوی حوسامه‌دین ته‌یب بوو به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌و له شه‌شی سه‌ره‌تایی بوو، ئێمه له‌چوار بووین، زۆرجار باسی كوردایه‌تی بۆ ده‌كرین، جارێك بانگی كردم‌و وتی وه‌ره شتێك بخوێنه‌ره‌وه، ئه‌و بۆی نووسیبووم، یان پێی وتم، باشم له‌بیرنییه، تا وه‌كو وتاری نه‌ورۆز بیخوێنمه‌وه یه‌ك لاپه‌ڕه‌بوو، یه‌كه‌مجارم بوو كه هاتمه‌وه مامۆستایه‌كمان هه‌بوو كوڕێكی چاك بوو حه‌مه ئه‌مین مه‌عروف هه‌تا ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زیی پارتیش هات، دوایی بایدایه‌وه بۆ ئیسلامێتی‌و بووه سۆفی، پیاوێكی زۆر چاك بوو، نموونه‌ی ئه‌خلاق و ره‌وشت به‌رزی بوو كه هاتمه‌وه شیعره‌كه‌م خوێنده‌وه، وتی ئافه‌رم به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی تێدابوو، كه ده‌ڵێت: هه‌موو عاله‌م بوو به‌شت ئه‌وه جووش بوو به‌شت، هه‌ر كورد مایه‌وه، وتی بۆ سوكایه‌تی به‌جوو ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش به‌شه‌ره وه‌كو ئێمه، ئه‌وه‌م له‌بیره، من شه‌خسی خۆم رقم له‌جوو نه‌بوو، له‌كۆیه گه‌ڕه‌كی جووله‌كان هه‌بوو، هاوڕێیه‌كم هه‌بوو له‌ناو جووله‌كه‌كاندا. هه‌ندێ گه‌نج په‌لاماری ئه‌وانیان دا، ئه‌و براده‌ره‌ی من سه‌ری شكا بوو، خوێنی پێدا ده‌هاته خواره‌وه، ئه‌وه‌م هه‌رگیز له‌بیر ناچێ، رامكرد بۆ لای‌و چووم رزگارم كرد، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ی كه زۆر كاری تێ‌كردم. من په‌یوه‌ندییشم له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌ی شاره‌كه‌ی خۆماندا زۆر خۆش بوو. *ساڵی 1948و ئه‌وانه بوو؟ -نه ئه‌وه ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1942 بوو، زۆر منداڵ بووم، تا ساڵانی 1948 تا 1950 په‌یوه‌ندیی شه‌خسیم له‌گه‌ڵیاندا باش بوو. * له‌گه‌ڵ گه‌نجێتی خۆتدا له 13 تا 17 ساڵی، ده‌توانی ناوی چه‌ند كتێبم بۆ باس بكه‌یت كه خوێندوته‌ته‌وه‌و زۆر كاریی تێ‌كردووی؟ -من له‌دوو شت ده‌مخوێنده‌وه، كه خوێندكار بووم یه‌كیان گۆڤاری گه‌لاوێژ كه ئه‌وه تاكه گۆڤاری كوردی بوو ده‌هاته كۆیه، له‌به‌ر شیعر له‌به‌ركردن بوو كه له‌خوێندنگه‌ی بیخوێنیته‌وه، گۆڤارێكی كوردی بوو زۆرم ده‌خوێنده‌وه، رۆژنامه‌ی ئه‌هالیم ده‌خوێنده‌وه زۆر لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتم به‌ڵام ئه‌هالی به‌ناوبانگ بوو، له‌بیرمه له‌سه‌ره‌تایی ئیشتراكم كرد لهكتێبو شتی وادا، من ئه‌وه له‌ماوه‌ی ساڵی 1946دا ده‌ستم به‌سیاسه‌ت كرد‌و بووم به‌ئه‌ندامی پارتی، ساڵی 1947 ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌وا باوبوو له‌لای ئێمه، كتێبی كوردی نه‌بوو، یه‌ك كتێب ئه‌وه‌ڵ جار دایانمێ بیخوێنمه‌وه، ناوی (ێدیقتنا الاتحاد السوفیتی) بوو، ئه‌و كاك فاتیح ره‌سوڵه كه شیوعی بوو، ئه‌و دایمێ، زۆریش لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتم، عه‌ره‌بی بوو، به‌ڵام كه بووم به پارتی، كتێبیان بۆ شه‌رح ده‌كردین، سێ كتێب هه‌بوو یه‌كیان (المسڕله الوگنیه)كه‌ی ستالین بوو، (الماده الدیالیكتیكیه) كه ستالین نووسیبووی، ئه‌و كاك عه‌لی عه‌بدوڵڵایه بۆی شه‌رح ده‌كردین كه ئێستا سكرتێری پارتییه، ئه‌و وه‌خته (اسس اللینییه) هه‌بوو، من ئێستاش ماركسیزمم وه‌ك زانست پێ باشه، ئه‌وی راست بێت حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ت پێ بڵێم من دژی دۆگماكردنی ماركسیزمم، ئه‌گه‌رنا ماركسیسزم لینینیزمم وه‌ك زانست پێم باشه، چۆن له‌بنه‌مای ئابووری سوودی لێده‌بینرێت، به‌ڵام ماركسیسزم ئه‌وه‌ی لێی ناڕازیم ئه‌وه‌یه كه كرا بهدۆگماو ئایین، ئیتر ماركس چی وت ده‌بێ وابێت، یان لینین یان ماوسی تۆنگ چی وت ده‌بێت وابێت، بۆیه زانست چه‌ندین بنه‌مای زیندووی هه‌یه، "مرشد العمل"ه، نه‌ك وه‌ك ئایین پیرۆزی بكه‌یت. ئینجا دوای ئه‌وه كتێبێك ده‌رچوو كه زۆر كاریگه‌ریی تێ‌كردم له‌و كتێبه عه‌ره‌بیانه، ئه‌ویش هه‌ر به‌كاریگه‌ری گه‌لاوێژ بوو، له‌گه‌لاوێژدا شت بڵاوده‌كرایه‌وه له‌سه‌ر بۆ نموونه پیاوه گه‌وره‌كانی دونیا، كتێبێك ده‌رچوو له‌ساڵی 1946 یان 1947 بینیم ناوی "الدیمقراگیه الحدیپه" زه‌كی خه‌یری ته‌رجه‌مه‌ی كردبوو، له‌پاشان كتێبێكی تریش هه‌ر زه‌كی خه‌یری ته‌رجه‌مه‌ی كردبوو به‌ناوی (رجل آسیا) له‌سه‌ر ماوتسیتونگ بوو، ئینجا من به‌ڕاستی ئه‌و دوو كتێبه‌م زۆر خوێندۆته‌وه‌و زۆرپێی كاریگه‌ربووم، چونكه زۆر باو بوو له‌شاره‌كه‌ی ئێمه‌و وه‌ك حیكایه‌تێك وابوو، چاكترینیان بوو بۆ عهقڵو ته‌مه‌نی من كه لێی تێده‌گه‌یشتم، ده‌توانم بڵێم كاریگه‌ریی ماوتسی تۆنگم له‌و كتێبه‌وه كه‌وته‌سه‌ر، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و بوو و باسی خهباتو كاروانی گه‌وره‌و ئه‌وانه‌بوو هێشتا له‌چین سهرنهكهوتبوونو له‌شاخ بوون، ئه‌و كتێبه زۆر كاریگه‌ریی هه‌بوو. له‌ساڵی 1948 چووم بۆ به‌غدا، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناونیشانی كتێبێكی دامێ، وتی: بیكڕه، بێگومان ئینگلیزی بوو، هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم، دوو كتێبی دامێ وتی بۆم بكڕه، بۆم كڕی یه‌كێكیان ناوی "ده رۆژ دونیای هه‌ژاند" هه‌رگیز له‌بیرم ناچێ، له‌منداڵییه‌وه له‌به‌رم كردووه، ئه‌وه له‌كتێبخانه‌ی مه‌ركه‌زی بۆم كڕی، ته‌نها وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر ده‌بابه چووین ئه‌و بردمی له‌و كتێبخانه‌یه بۆی كڕیم، كتێبێكی دیكه‌ش هه‌بوو به‌ناوی "ستالین ئۆن لینین" ستالین له‌باره‌ی لینینه‌وه. جا ئه‌و "ستالین ئۆن لینین"ه‌م له‌بیره، چونكه مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناوی زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناری بوو ئه‌و كتێبه‌ی له‌و مامۆستایه‌وه وه‌رگرتبوو، زه‌كی ئه‌حمه‌د ئینگلیزیی ده‌زانی، مامۆستاكه‌مان ئینگلیزی نه‌ده‌زانی، خۆی دانابوو كه به‌وه ئینگلیزی فێر ببێ، زه‌كیه فه‌ندی گاڵته‌ی به‌شیوعی ده‌كرد، پیاوێكی زۆر خۆش بوو، هه‌رگیز له‌بیرم ناچێ هه‌مووكات دهیگوتو خه‌ڵكی پێ توڕه ده‌كرد. به‌و قسانه‌ی ستالین له‌وێدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه لینین ده‌ڵێت "هه‌تیو وس بن لینین هات"، ره‌نگه تێیدا نه‌بێ، ئه‌و ئه‌وه‌ی ده‌هێنایه‌وه بۆ گاڵته‌و گه‌پ. ئه‌و كتێبانه‌م له‌بیره له‌وانه‌ی كه خوێندبێتمه‌وه له‌په‌نجاكانیشدا مێژووی حزب بڵاوبۆوه، خالید به‌گداشیش دوو كتێبی هه‌بوو زۆر باو بوو، یه‌كیان ناوی "النڤام والڕستقلال" فی سوریا ولبنان" راپۆرته‌كه‌ی بوو بۆ كۆنگره‌ی حزبی خۆیان، له‌پاشان كتێبێكی هه‌بوو له‌سه‌ر "الحرب الاهلیه فی اسبانیا" ئه‌وه‌ش باو بوو، پاشان مێژووی حزبی بۆلشه‌ویك بڵاوبۆوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بوو، ئه‌و زه‌مانه ئه‌و كتێبانه‌ی كه به‌رچاوم كهوتبوونو من خوێندبێتمه‌وه هه‌ر ئه‌مانه بوون. *زیاتر كتێبی سیاسی بوون؟ له‌ساڵی 1950 یه‌ك كتێبی ئه‌ده‌بیم خوێنده‌وه كه ئه‌وه له‌وانه‌یه ئاخرو ئه‌وه‌ڵ بووبێت له‌ته‌مه‌نمدا، چیرۆكی ئه‌جنه‌بی بوو به‌ناوی ئانا كارنینا هی تۆڵستۆی، هیچی دیكه‌م نه‌خوێندۆته‌وه هه‌روه‌ها رۆمانی (الام)یش باو بوو. *باشه وه‌ك یه‌كێ له‌وڵاتی جیهانی سێیه‌م كه پڕه له‌نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه دوا ناوه‌ندیت ته‌واو كرد، چه‌ند گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیت به‌لاوه گرنگ بوو؟ -من له‌ناوه‌ندی بووم زۆرتر بووم بهسیاسیو چالاكیش بووم، هه‌م له یه‌كێتیی قوتابیان بووم‌و هه‌م خه‌ریكی ئیشی حزبی بووم، له‌به‌رئه‌وه نه‌مپه‌رژاوم له‌وه‌ی بیر له‌گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌مه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووم ده‌بۆوه، خوێندكاری فه‌قیر بوو، هه‌میشه یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌مان ده‌دا كه زۆر فه‌قیرن، زستانان قاپوتیان نییه، كه بۆیان بكڕین. ده‌فته‌رو كتێبیان نییه كه بۆیان بكڕین، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و گرفتانه‌ی مه‌سه‌له‌ی جووتیار‌و دهرهبهگایهتیو ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه له‌جووتیار ده‌كرا. له‌بیرمه ئه‌وه‌ڵجار كه مێشكم به‌وه كرایه‌وه شیعرێك بوو كه یونس ره‌ئوف (دڵدار) ناردبووی بۆ گه‌لاوێژ كه بڵاوكرابۆوه، ئه‌وه‌ی دانه‌ری ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه (دڵدار)، شیعرێكی نووسیبوو له‌سه‌ر كه‌سێك كه لاله‌باس-ی ناوبوو، ئێستاش هه‌ندێكیم له‌بیره، باسی جووتیارێك ده‌كات عه‌زیز ئاغای ساڵح ئاغا غه‌دری لێ‌كرد بوو، ئه‌ویش ناردبووی بۆ گه‌لاوێژ، ئینجا من كه گه‌لاوێژم ده‌خوێنده‌وه ئه‌وه‌شم له‌به‌ركرد، له‌یه‌كێك له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی خوێندنگه‌دا خوێندمه‌وه‌و ئه‌وه گرفتێكی دروست كرد، ئه‌فسه‌رێك له‌وێ بوو، كه پیاوێكی زۆرباش بوو ئێستاش هه‌موومان ده‌یناسین ناوی حامیده قه‌ره‌بوو "حامیده ره‌ش" ئه‌وه تازه هاتبوو ببوو به ئه‌فسه‌ری نفوسی كۆیه، پێش ئه‌و ئه‌فسه‌رێكی تری لێ بوو ئه‌و له‌شیعره‌كه‌دا هه‌جوی ئه‌فسه‌ر دهكاتو ده‌ڵێت: (یه‌ك كوڕم هه‌بوو بردمه لای زابته‌كه بۆم بكات به موعیل) "واته به‌خێوكه‌ر"، ئه‌و وه‌خته دیاره لاله‌باس پیاوێكی پیره‌و ته‌مه‌نی 80 ساڵه‌و ریشی وه‌ك په‌مووه‌و جا ده‌ڵێت پێموت: (ڕه‌سووله‌ی كوڕت ڕه‌نجبه‌ری چاكه زه‌لامی مل هور، لاوی جوست و جۆ كوا بۆچی جووتت له‌باتی ناكا، بۆچی تۆ نادا، بۆچی نابرێ شۆ) ئینجا ده‌ڵێ: (كردی به عه‌سكه‌ر، بردی له بۆ كۆ له كۆیه چوومه لای زابت ووتم ئه‌فه‌ندی عومرم گه‌ییه حه‌فتاو نۆ بێجگه له‌م كوڕه ووجاغم كوێره به‌منی ببه‌خشه مه‌مكه ره‌نجه‌رۆ زابت تووڕه بوو هه‌ڵسایه سه‌ر پێ فڕێی دامه‌ده‌ر، به پاڵه‌په‌ستۆ). حامیده قه‌ره توڕه‌بوو له‌یونس، بۆیه ناچاربوو له‌ژماره‌ی داهاتووی گه‌لاوێژدا روونكردنه‌وه بدات‌و وتی ئه‌و وه‌خته‌ی كه من ئه‌و شیعره‌م وتووه، فڵانه‌كه‌س له‌وێ نه‌بووه، یه‌كێكی تر له‌وێ بووه، ئه‌وه‌شم له‌بیره ئیتر بوو به‌قه‌ره‌باڵغی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی تێ‌كردم له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی جووتیار‌و توتنه‌وان، چونكه په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو، هیچی ترم له‌بیر نایه‌ت وه‌ك گرفتی گه‌وره. *پێده‌چێت كه مه‌سه‌له‌ی چوون بۆ ناو كاری سیاسی‌و گرنگیدانت به‌سیاسه‌ت پڕۆسه‌یه‌كی دورودرێژ بووبێت، نه‌ك بڵێ رووداوێكی تایبه‌ت بووبێ كه په‌لاماری دابێتی؟ -نا دوو سێ شت هه‌یه، بۆ كوردبوون‌و كوردایه‌تی خوێندنگه بوو، له‌خوێندنگه سروود‌و شیعریان پێده‌وتین، به‌ڵام بۆ راكێشران بۆ حزبایهتیو بۆ سیاسهتو ئیشوكاری قوتابیان، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو به‌ناوی كه‌مال عه‌بدولقادر نه‌شئه‌ت، ئێمه‌ی ده‌بینی له‌خوێندنگه، رۆژێك بانگی كردین بۆ ماڵی خۆیان، من‌و وریا عه‌لی كه خوێندكارێكی زیره‌ك بوو، بانگی كردین‌و فێری كردین كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه‌ین، كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی خوێنده‌واری، له‌بیرم دێ یه‌كه‌مجار فێری پیتی لاتینی كردین، ناوه‌كه‌یمان لێنابوو KPX كه (X) پیتی (خێ)-یه، ئه‌وه له‌وه‌وه فێربووم. به‌ڵام بۆ سیاسه‌ت له‌كاك عومه‌ر ده‌بابه‌وه فێربووم، ئه‌و كاك عومه‌ر ده‌بابه‌یه لاوێكی دیاری كۆیه بوو، هاتبوو كه له‌چایخانه داده‌نیشت له‌كۆیه، خه‌ڵك لێی كۆده‌بۆوه، رۆژێك منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی لێی كۆبوومه‌وه، كاك عومه‌ر رۆژێك وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فاو قازی محه‌مه‌دو رۆژنامه‌یه‌كی كوردستان-ی پێ بوو، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی پارتی پێ‌بوو دای بهمنو وتی ها بیانخوێنه‌ره‌وه، ئه‌وه ئه‌وه‌ڵ راكێشانم بوو به‌لای پارتیدا، به‌ڕاستی كه ئه‌و شتانه‌م دیت، ئه‌وه یه‌كه‌م چوونم بوو به‌لای سیاسه‌تدا، دوایی هه‌ر له‌خوێندنگه قوستمیانه‌وه، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناوی تاهیر سه‌عید بوو، پیاوێكی زۆر باش بوو، زمانی ئینگلیزی‌و عه‌ره‌بی باش ده‌زانی، ئه‌و ته‌كلیفی لێكردم‌و بردمی كردمی به‌پارتی، به‌ڵام كاك عومه‌ر سه‌رنجی راكێشام به‌و رهسمو شتانه‌وه، كۆماری مهابادم له‌بیره كه چۆن دامه‌زرابوو، شۆڕشی بارزانم زۆر له‌بیر نییه، به‌ڵام په‌رنابه‌ریی بارزانیم له‌بیره، حكومه‌تی مهاباد زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌رم هه‌بوو، چونكه به‌تایبه‌تی كۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی هه‌یه له‌گه‌ڵ مهاباد، هه‌تا هه‌ندێك له‌خێزانه‌كانی كۆیه به‌ئه‌سڵ مهابادین، هاتووچۆ‌و بازرگانی هه‌بوو له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، هه‌موو رۆژێك هه‌واڵی مهاباد دههاتو دوو كۆییش رایان كردبوو چووبوونه مهاباد، هه‌ردووكیان باس ده‌كران له‌كۆیه، یه‌كێكیان به‌كر كه‌ریم بوو ئه‌فسه‌ر بوو، ئه‌وی تریان محه‌مه‌د تۆفیق وردی بوو كه‌پێشتر مامۆستای خۆشم بوو، رایكردبوو چووبووه ئه‌وێ، ده‌مانپرسی مامۆستاكه‌مان چی لێهاتووه، ده‌یانوت چووه كوردایه‌تی بكات، ئه‌وه زۆر كاریگه‌ریی تێكردم‌و ئه‌مه زه‌مینه‌ی سیاسیشی دیاری كردین له‌وه‌ی كه كورد هه‌قی ههبێو ئه‌وه رووس بوو به‌خۆشه‌ویست لامان‌و ستالین‌و شیعره‌كه‌ی هه‌ژار ئه‌و وه‌خته باو بوو: بژی ئێستالین خۆش بێ چه‌كوچ و داس، له‌ژێر ئیستیبداد كوردی كرد خه‌ڵاس ئه‌و شتانه زۆر كاری تێده‌كردین. من یه‌كه‌مجار مه‌یلم به‌لای ئه‌وانه‌وه بوو كه قسه‌یان بۆ ده‌كردین، شیوعییه‌كان بوون، ئه‌كتیڤ بوون، به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه یان نه‌ته‌وه نییه تێكچووم، من باوه‌ڕم به‌وه بوو كه چۆن ده‌بێ نه‌ته‌وه نه‌بێت، تێكچووم, شیوعییه‌كان به‌و شێوه‌یه بیریان ده‌كرده‌وه، كورد نه‌ته‌وه نییه‌و مافی چاره‌ی خۆنووسینی نییه، ئه‌وه‌م پێ ناخۆش بوو، ئه‌وه له‌ڕووی فیكرییه‌وه دایچڵه‌كاندم. *وه‌ك شه‌خسێك، مه‌سه‌له‌ی بوون به‌كورد چۆن تێدهگهیتو له‌به‌شه‌كانی تری كوردستاندا كاریگه‌ریی تر هه‌یه، بۆنموونه كوردی توركیا هه‌تا ته‌مه‌نی 25 ساڵ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه شتێكی سروشتی بوو، بۆنموونه ئێستا كه‌سێكی بێگانه پرسیارێكت لێ بكات بپرسێ بۆچی ده‌ڵێی كوردم له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێی عیراقی یان ئێرانیم بۆچی وایه؟ -به‌ڕاستی من خۆم به‌عیراقی نازانم له‌دڵی خۆمدا خۆم به‌كورد ده‌زانم، نه‌فه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كم كه داگیر‌و دابه‌شكراوه، عیراقییه‌كه وه‌كو شتێك كه به‌زۆر به‌سه‌رمدا سه‌پابێت وایه، به‌ڵام له‌واقیعدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م كه عیراقیم. *باشه بۆچی خۆت به‌عیراقی نازانی هۆیه‌كه‌ی چییه؟ -چونكه نه‌فه‌رێكم له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، دووه‌م ئه‌و عیراقی بوونه به‌ده‌ستكردێكی ئیستعمار دهزانمو به‌عینوانی داگیر‌و دابه‌شكردنی كوردستان‌و سهپاندنو لكاندنی ده‌زانم. *باشه كه ده‌ڵێی من كوردم ئه‌و وشه‌ی كورد یان كوردبوونه خۆی له‌چیدا ده‌نوێنێ، چ مانایه‌كت ده‌داتێ كه ده‌ڵێی من كوردم؟ -بێگومان به‌كورد دروست بووم‌و فیكره‌یه‌ك نییه من هه‌ڵمبژاردبێت له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژیم باوكم‌و دایكم كوردن‌و له‌خاك‌و ئاوی كوردستان پهروهردهبوومو هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌ندامێكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌م. *واته مه‌سه‌له‌ی ناسنامه‌و كه‌سایه‌تی له‌وه‌دا ده‌یبینی یان له‌چیدایه؟ -كوردبوون به‌شانازی نازانم له‌سه‌ر میلله‌تێكی تر، وه‌ك یه‌كێك له‌قوله‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌فریقاش دروست بام، هه‌ر هه‌مان هه‌ستم ده‌بووم، له‌به‌رئه‌وه من وه‌ك شتێكی سروشتی ده‌یبینم كه كوردم، نه هه‌ست به‌كه‌می ده‌كه‌م كه كوردم و نه هه‌ستیش به‌فه‌خرو خۆبه‌زلزانی ده‌كه‌م كه به‌كورد دروست بووم، لای خۆشمه‌وه هیچ په‌شیمان نیم كه كوردم‌و واش نییه كه وابزانم شانازییه‌كمان هه‌یه به‌سه‌ر مرۆڤایهتییو نه‌ته‌وه‌ی تره‌وه، به‌ڵكو به‌ڕووداوێكی مێژوویی ده‌بینم، وه‌ك ئه‌ندامێك دروست بووم له‌و نه‌ته‌وه‌یه. *مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ناسنامه میللییه‌كه‌ی گرنگه؟ -به‌ڵێ ناسنامه میللییه‌كه‌ی خۆم به‌كورد دهزانمو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ كورد خه‌بات ده‌كه‌م‌و كورد هه‌قی خۆیه‌تی مافی خۆی وهربگرێو ئه‌وه به‌لامه‌وه گرنگه‌و پێم شتێكی سروشتی‌و ره‌سه‌نه ئه‌فكارو ئه‌و حاڵه‌ته نییه وه‌ك كوردبوون، بۆنموونه كورد بوون ره‌سه‌نتره له‌وه‌ی دیموكراتییه‌تی كوردی بێ یان سۆسیالیستی كوردی بێ، كوردبوون شتێكی سروشتی‌و ره‌سه‌نه‌و مرۆڤ توند ده‌به‌ستێته‌وه بهژیانو مان‌و نهمانو ئاو‌و هه‌واو وجوده‌وه. *مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیر له‌وه‌زعی پێش زه‌مانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا بكاته‌وه، پێش ئه‌وه ده‌وڵه‌تی میللی دروست بووه، بۆنموونه مرۆڤ ناسنامه‌و بوونی خۆی به‌شتی دیكه‌وه به‌ستووه، به‌ڵام ئێستا به‌لای تۆوه مه‌سه‌له‌ی میللی چۆنه؟ -مه‌سه‌له‌ی میللی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌تی به‌دوو شتی سروشتی ده‌زانم كه له‌مێژوودا دروست ده‌بن، له‌ئه‌نجامی ئابووری، سیاسی، جوگرافی، زمان ، مێژوویی هه‌موو ئه‌وانه دروست ده‌بن، هه‌موو ئه‌وانه، له‌به‌رئه‌وه خۆ ئینكاركردن به‌ناسروشتی دهزانمو به‌ناڕاستی ده‌بینم. ئه‌وه پڕۆسه‌ی خۆی هه‌یه له‌مێژوودا نه‌ته‌وه پهیدابوونو گهشهكردنیو رۆشتنی، قۆناغی مێژوویی خۆی هه‌یه، كه له‌و قۆناغه مێژووییه ده‌ژێیم كارلێك ده‌كه‌م‌و خۆم ده‌گونجێنم و هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ره‌و پێشی به‌رم، به‌و مانایه‌ش نییه، كه ئێستا هه‌موو جیهان ببێت به‌یه‌ك ده‌وڵه‌تیش من پێمباشه، نه‌ته‌وه‌په‌رستێكی ته‌سك بین نیم، به‌ڵام له‌واقیع راناكهمو له‌وه راناكه‌م كه كوردم‌و سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد‌و قۆناغی گهشهسهندنو مێژووی كوردستان له‌وه‌دایه، نه‌ته‌وه حه‌قیقه‌تێكه‌و جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی تێیدا پهیدادهبێتو ده‌بێت رزگاربێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی بۆنموونه من خه‌بات ده‌كه‌م، كوردایه‌تی ده‌كه‌م، رزگاریی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و مافی چاره‌نووس، له‌سه‌ر شتێكی عیرقی‌و نه‌ته‌وه‌یی ته‌سك نایكه‌م، وه‌كو پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی‌و ئابووریی سیاسی تێیدا به‌شدار ده‌بم، واته ئه‌و پڕۆسه‌یه بابه‌تییه‌و به‌ئه‌نجامی دۆخی ئابووری‌و ئه‌نجامی پێداویستیی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و پێداویستیی پێشكه‌وتنی ئابووریی سیاسی هاتۆته كایه‌وه، نه‌ك وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی سۆزداریی‌و ئیتنیكی. *باشه به‌شێكت له‌پرسیاره‌كه‌ی من وه‌ڵام دایه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی كوردبوون كه ئێستا باست كرد، خۆی له‌چیدا ده‌نوێنێ له‌زمان، له‌فه‌رهه‌نگ، له‌فولكلۆر له‌دین له‌رێڕه‌وی مێژوویی؟ -هه‌مووی پێكه‌وه، هه‌موو ئه‌و شتانه پێكه‌وه له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێ كورد هه‌ر ئه‌وه نییه به‌زمانی كوردی قسه بكه‌ین، كوردبوون ئه‌وه‌یه نه‌فه‌رێكی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، زمانی كوردی، كه‌لتووری كوردی، شارستانییه‌ت، پێداویستیی پێشكه‌وتنی كوردی، هه‌مووی ده‌گرێته‌وه‌و چاره‌نووسی هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و فیكر‌و رزگاربوون‌و هاتنه‌ده‌ر له‌بنده‌ستی ئیستعمارو ئیستبداد‌و كۆڵۆنیالیزم ده‌گرێته‌وه، دیموكراسی‌و ئازادی ده‌گرێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25