سوتانی منداڵان بەزۆر‌ی له‌وه‌رزی زستاندایه
ریپۆرتاژ 01:08 PM - 2016-01-19فۆتۆ/ ئه‌ژین قادر
زۆرن ئه‌و نه‌خۆشی‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر خۆمان‌و ده‌وروبه‌ره‌كانماندا دێن، هه‌ندێكیان وه‌ك قه‌زاو قه‌ده‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێن‌و هه‌ندێكیشیان له‌ڕووی كه‌مته‌رخه‌میی خۆمانه‌وه رووده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه زۆرجار به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه رووده‌ده‌ن، سوتانی منداڵانه، بۆیه كوردستانی نوێ پێی باش بوو لایه‌ك له‌م لایه‌نه بكاته‌وه به‌تایبه‌تی كه ئه‌و دۆخه زیاتر له‌وه‌رزی زستاندا رووبه‌ڕووی خێزانه مناڵداره‌كان ده‌بێته‌وه به‌هۆی به‌كارهێنانی سۆپا‌و دانانی كتلی‌و مه‌نجه‌ڵ له‌سه‌ر سۆپای ژووره‌كانی دانیشتنی خێزان، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه ئه‌گه‌رچی ناچاریش بێت، كارێكی نه‌شیاوه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كان چاودێریی وردی نه‌ك‌و منداڵانی لێ به‌دوورنه‌گرن.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشدایه، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌سوتێن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌م جۆره له‌سووتان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و زانیارییانه‌شمان كاتێك ده‌ستكه‌وت كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی حاڵه‌ته‌كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی (ئیمێرجنسی) سلێمانیمان كرد‌و به‌شی سووتاوی منداڵانمان به‌سه‌ركرده‌وه.
منداڵ، بوونه‌وه‌ره پاكه‌كه
له‌وباره‌یه‌شه‌وه د. عه‌لی عومه‌ر لێپرسراوی به‌شی سووتاویی منداڵان به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له10 ساڵه له‌و به‌شه كارده‌كات‌و وتی: «سه‌ره‌تای هاتنم بۆ ئه‌م به‌شه به‌ڕێكه‌وت بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ویست‌و خواستی خۆم ماومه‌ته‌وه بۆ ئه‌م ماوه زۆره»، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شه‌كه تایبه‌ته به‌منداڵان‌و منداڵیش بوونه‌وه‌رێكی پاكن، بۆیه خۆی حه‌ز ده‌كات له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه خزمه‌ت به‌و بوونه‌وه‌ره پاكه بكات‌و وتیشی: «هه‌رگیز لێی بێزار نابم‌و به‌ماندووبوونی نازانم».
مردنی منداڵێك زۆر كاری تێ‌كردم
له‌قسه‌كردنیشی له‌باره‌ی ئه‌و رووداو‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌ماوه‌ی كاركردنی له‌و به‌شه‌دا رووبه‌ڕووی بۆته‌وه وتی: «یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ی هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه، ئه‌وه‌بوو كه منداڵێكی 4 ساڵان، رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی 12% بوو له‌ڕووی زانستییه‌وه رێژه‌یه‌كی كه‌مه‌و مه‌ترسیی مردنی له‌سه‌ر نییه، بۆیه دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه، به‌ته‌واوی برینه‌كانی باش بوونه‌وه‌و وابڕیاربوو له‌دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له‌نه‌خۆشخانه ده‌ربچێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێش ده‌رچوونی له‌نه‌خۆشخانه گیانی سپارد، تابڵێی مندالێكی شیرین‌و رۆح سووك بوو، ئه‌و منداڵه به‌هۆی ئاوی گه‌رمه‌وه سووتابوو، مردنه‌كه‌شی زۆر كاری تێ‌كردم، چونكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد».
«نه‌بوونی كاره‌با»
عه‌فاو حه‌مه‌كریم دایكی نه‌خۆشێك به‌ناوی شانیا پشتیوان كه ته‌مه‌نی 2ساڵان بوو، باسی شێوازی سووتانی منداڵه‌كه‌ی بۆ كردین‌و وتی: «له‌ئێستادا چونكه كاره‌با كه‌مبۆته‌وه، ئاوی گه‌رممان له‌حه‌مام نه‌بوو، منیش له‌ژووره‌وه ئاوم گه‌رم كرد له‌سه‌ر سۆپا تا منداڵه‌كه‌م بشۆم، به‌ڵام تاچووم شته‌كانی بۆ ئاماده بكه‌م ، منداڵه‌كه‌م كه‌وته ناو ئاوه گه‌رمه‌كه‌وه‌و پشتی‌و قاچه‌كانی‌و ده‌سته‌كانی سووتان» هه‌روه‌ها وتی: « له‌ڕۆژی 14/12/2015ه‌وه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ین» خاتوو عه‌فاو سوپاسی هه‌موو كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرد كه زۆر به‌باشی‌و دڵسۆزییه‌وه دێن به‌ده‌نگ نه‌خۆشه‌كانه‌وه.
سۆپا‌و كتلی
راستی سه‌ڵاح-ی ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵ، یه‌كێك بوو له‌منداڵه سووتاوه‌كانی به‌شه‌كه كه له‌سه‌ید سادقه‌وه هێنرابوو، دایكی ئه‌و منداڵه‌ش به‌هه‌مان شێوه رایگه‌یاند كه منداڵه‌كه‌ی به‌ئاوی گه‌رم سووتاوه.
گه‌شبین خالیدی ته‌مه‌نی 12 ساڵیش هه‌روه‌ك هاوڕێكانی هۆكاری سووتانه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو به‌ڕژانی كتلی سه‌ر سۆپا‌و له‌هه‌مان كاتدا گڕگرتنی سۆپاكه‌ش. له‌و باره‌یه‌شه‌وه دایكی گه‌شبین داوایكرد كه دایكان زیاتر ئاگاداریی منداڵه‌كانیان بن‌و هیچ كاتێك كتلی نه‌خه‌نه سه‌ر سۆپا تا وه‌ك ئه‌و منداڵه‌كانیان به‌ئازاره‌وه نه‌بینن.
وه‌رزی زستان‌و خه‌می باوان
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌نه‌خۆشه‌كان‌و یاوه‌ره‌كانیان‌و رووپێوێكی هۆكاره‌كانی سووتانی منداڵه‌كان‌و زانینی چۆنێتی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، دووباره گه‌ڕاینه‌وه بۆلای د. عه‌لی‌و دوای كه‌مێك گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بینیبووم، دكتۆر وتی: «له‌هه‌موو وه‌رزه‌كاندا ئێمه نه‌خۆشمان هه‌یه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری به‌هۆی ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه‌كانه‌وه‌یه، بۆیه‌ش زۆربه‌ی سووتاوییه‌كانی منداڵان كه دێنه ئه‌م به‌شه له‌وه‌رزی زستاندا رووده‌ده‌ن»و راشیگه‌یاند كه ته‌نها ئه‌مڕۆ نۆ حاڵه‌تی سووتاویی هێنراونه‌ته به‌شه‌كه‌یان كه زۆربه‌یان به‌ئاوی گه‌رم سوتاون.
«ناهێڵم سه‌ماوه‌ر دابنێن»
له‌و باره‌یه‌شه‌وه داوای له‌باوانی منداڵان به‌تایبه‌تیش دایكان كرد كه له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی گیانی منداڵه‌كانیان زیاتر ئاگاداربن‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیارده‌ی دانانی كتلی له‌سه‌ر سۆپا‌و له‌ناو ماڵان‌دا نه‌مێنێت، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و «ئێستا ئیمكانیات باشتره‌و زۆربه‌ی ماڵه‌كان ئاوی گه‌رمیان به‌به‌رده‌وامی هه‌یه»و وتی: «ماڵی دایكم ده‌یانه‌وێت سه‌ماوه‌ر دابنێن، به‌ڵام من ناهێڵم به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه لێره رۆژانه ئه‌و هه‌موو رووداوه ده‌بینم كه به‌هۆی ئاوی گه‌رمه‌وه ده‌یبینم‌و له‌وه‌شه‌وه ترساوم‌و ناهێڵم.
له‌ناو ئه‌و نه‌خۆشانه‌شدا كه له‌به‌شه‌كه‌دابوون، رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی سلێمانی‌و ده‌ورووبه‌ری بوون وه‌ك رانیه‌و قه‌ڵادزێ‌و سه‌یدسادق‌و باینجان‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری سلێمانی.
PUKmedia له‌كوردستانی نوێ-وه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25