داعش؛ ئاره‌زووی سێكس، خوێن، خاپووركردن
ریپۆرتاژ 11:37 AM - 2016-01-14.
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له‌دوای سه‌رهه‌ڵدان‌و خێرا بڵاوبوونه‌وه‌یه‌وه، پشتی به‌ستراتیژی «شۆك‌و تۆقاندن» به‌ست، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك كرده‌وه‌وه‌ی وه‌حشییانه‌وه كه نه‌یاره‌كانی ناچاری هه‌ڵهاتن كرد به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بچنه جه‌نگه‌وه.
ئه‌و ستراتیژی «شۆك‌و تۆقاندن»ه‌ش له‌سه‌ر سێ پایه‌ی سه‌ره‌كیی وه‌ستاوه، كه بریتییه له «سێكس‌و كوشتن‌و كاولكردن»و توانیویشێتی سوود له‌هه‌ریه‌ك له‌و پایانه‌ش ببینێت به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی بازنه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه كۆنترۆڵیان ده‌كات‌و هه‌روه‌ها ملكه‌چكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌كه‌ونه بازنه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونییه‌وه.
هه‌وه‌سبازیی سێكس
داعش چه‌مكی سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون قۆسته‌وه، بۆئه‌وه‌ش سوودی له‌و ئاره‌زووه‌ی چه‌كداره‌كانی‌و هه‌موو ئه‌وانه كرد كه پێوه‌ی په‌یوه‌ست ده‌بن له‌زه‌واج له‌گه‌ڵ «حۆرییه‌كانی به‌هه‌شت» له‌دوای جێبه‌جێكردنی كرده‌وه خۆكوژییه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌وته گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌و ده‌ق‌و داڕشته مێژووییانه‌ی كه بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه تا ببنه خاوه‌نی ره‌گه‌زی مێینه‌و به‌پاساوی جۆراوجۆر قێزه‌ونترین شێوازی سێكسیان له‌گه‌ڵدا پیاده بكه‌ن. هه‌ربۆیه بیرۆكه‌ی (كه‌نیزه‌كی مێییه)و سێكس له‌گه‌ڵ كۆیله‌یی بوونه بیرۆكه گه‌لێك كه به‌و هۆیه‌وه رێكخراوه‌كه له‌لایه‌كه‌وه توانیی ئه‌ندامی نوێی هه‌وه‌سباز له‌خۆی كۆبكاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌وه توانیی نه‌یاره‌كانی‌و ناوچه‌كانی دیكه بتۆقێنێت.
داعشه مێیه‌كان له‌نێرینه‌كان خراپترن
ئه‌و «رێكخراوه» توانیی ئاره‌زووبازیی سێكسیی لای ئه‌و شوێنكه‌وتووه‌كانی بكاته چه‌كێكی ترسناك، به‌مه‌ش پڕۆسه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی‌و فرۆشتنی ژنان له‌زیادكردنی ئاشكرا‌و پڕۆسه‌ی جووتبوونی به‌كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌شه‌نه‌ی كرد. له‌ولاشه‌وه رێكخراوی داعشی تیرۆریست بێ به‌شی‌و ئاره‌زووبازیی هه‌ندێك له‌و مێینانه‌شی قۆسته‌وه كه خۆبه‌خشانه په‌یوه‌ندییان ده‌كرد به‌ڕێكخراوه‌كه‌یانه‌وه یاخود خۆیان رایانده‌كێشانه ناو رێكخراوه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و مێینانه‌ی كه دژی كه‌نیزه‌ك‌و مێینه بارمته‌كان رۆڵیان ده‌گێڕا كه هه‌ندێك جار زۆر له‌و رۆڵه خراپتربوو كه ئه‌ندامه نێرینه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌دژی كه‌نیزه‌ك‌و مێینه بارمته‌كاندا ده‌یانگێڕا.
جیهادی نیكاح!
ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی كه له‌لای داعش دیل بوون‌و ده‌رفه‌تی هه‌ڵهاتنیان بۆ ره‌خساوه، هه‌ندێك چیرۆك‌و حیكایه‌تی سه‌یر ده‌گێڕنه‌وه كه ئاستی قێزه‌ونیی ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و رێكخراوه چۆن هه‌وه‌سبازیی‌و ئاره‌زووی سێكسیی ئه‌ندامه‌كانی قۆستۆته‌وه. یه‌كێك له‌وانه چیرۆكه‌كه‌ی (ئوم ئه‌سما)یه ئه‌و ژنه تونسییه‌ی كه ناچاركرابوو ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له‌گه‌ڵ 100 پیاودا سێكس بكات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا چوونه‌ته سوریا‌و ئه‌و ره‌زامه‌ندیی ئه‌و ره‌فتاره نیشانداوه به‌ناوی (جیهادی نیكاح)ه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چیرۆكی ئه‌و 10 كچه ئێزدییه‌ی كه توانیان له‌چنگی داعش هه‌ڵبێن، كه باسیان له‌و ره‌فتارو كرده‌وه وه‌حشیگه‌رانه‌یه ده‌كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌وه به‌رامبه‌ریان كراوه.
نادیه موراد ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گریاند
هه‌روه‌ك چیرۆكی ئه‌و كچه ئێزدییه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هێنایه گریان كاتێك چیرۆكی مه‌ینه‌تییه‌كانی خۆی‌و ئه‌و ده‌ستدرێژییه سێكسیانه‌ی ده‌گێڕایه‌وه كه له‌به‌رامبه‌ریدا پیاده‌كراوه له‌و ده‌مه‌ی كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ژن‌و منداڵێكدا له‌شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوو.
ئه‌و گرووپه بۆ ملكه‌چكردن‌و تۆقاندنی ژن‌و كچه دیله‌كانی به‌رده‌ستیان، په‌نایان ده‌برده به‌ر لێدانی جه‌ڵد، یان فرۆشتن یاخود كوشتنی ئه‌وانه‌ی كه ناڕازیی بوون له‌سێكس كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه ده‌یانكڕین، وه‌ك ئه‌و رووداوه‌ی له‌به‌رامبه‌ر 19 كچه‌كه‌ی موسڵدا قه‌وماندیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كچانه رازیی نه‌بوون سێكس یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، وه‌ك له‌چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی خۆرئاواییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكرابوو.
بیانییه‌كان خراپتربوون
به‌پێی هه‌ندێك ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانیی به‌ریتانیا كه له‌سه‌ر زاری ئه‌و ژنانه‌وه باسیانكردووه كه له‌ژێر چنگی داعشدا یه‌خسیربوون، ده‌ڵێن: «تیرۆریسته بیانییه‌كان خراپتربوون، ئه‌وانه وه‌كو وه‌حشی وابوون»و ئه‌و ژنانه ده‌گێڕنه‌وه كه «ئه‌و بیانیانه داوای شتی سه‌رسوڕهێنیان كردووه!».
وێڕای بوونی فره ژنی‌و فره كه‌نیزه‌كی، داعش به‌ئه‌نقه‌ست بێوه‌ژنه‌كانی له ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌یان ماره‌كردووه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌بینرا كه یه‌كێك له‌و ژنانه سێكسی له‌گه‌ڵ زیاتر له‌یه‌ك كه‌سدا ده‌كرد له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا به‌به‌راورد به‌كوژرانی مێرده‌كانیان!
لادان‌و شزوز
دوا گرته‌ی ڤیدیۆیی كه له‌ڕێی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه بڵاوكرایه‌وه‌و چه‌ند كه‌ناڵێكی جیاجیا له‌وێوه گواستیانه‌وه، بووه یه‌كێك بوو له‌دیمه‌نه تۆقێنه‌ره‌كان بۆ هه‌موو ئه‌و مێینانه‌ی له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعشدا مابوونه‌وه، له‌و گرته‌یه‌دا دیمه‌نێكی تێدایه كه چه‌كداره‌كان چه‌ند كچێك به‌به‌رچاوی باوانیانه‌وه له‌خانه‌واده‌كانیان جیاده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌یان بتوانن رێگرییان لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ك راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌كداره‌كانی ئه‌و گرووپه له‌موسڵ ژنێك تا مردن به‌ردباران ده‌كه‌ن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی «جیهادی نیكاحی» له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كانیان ره‌تكردۆته‌وه. راپۆرتێكی تریش باسی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌كداره‌كانی گرووپه‌كه كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵانه‌یان به‌زیندوویی سووتاند له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وه‌ی ره‌تكردبۆوه ملكه‌چی پڕۆسه‌یه‌كی سێكسیی «لاده‌رانه‌و شاز» بكات.
نۆ ساڵ بۆ ته‌مه‌نی شوكردن
پێشتر ئه‌و گرووپه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردبوو سه‌باره‌ت به‌ژن له‌ژێر سایه‌ی داعشدا‌و تێیدا ته‌مه‌نی كچانی بۆ هاوسه‌ریی به (نۆ ساڵ) د‌یاریكردبوو، هه‌روه‌ك چه‌ند فه‌رمانێكیان ده‌ركردبوو كه تێیدا نرخی (كه‌نیزه‌ك)ه‌كانیان د‌یاریكردبوو، به‌پێی راپۆرته‌كانیش ئه‌و مێینانه‌ی كه له‌لای داعش به‌دیل گیرابوون ژماره‌یان 1500 ژن‌و كچی گه‌وره‌و خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بووه، ئه‌مه بێجگه له‌چه‌ند مێرمنداڵێكی كوڕ.
ئاره‌زووبازیی خوێن
گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌پشتبه‌ستن به ستراتیژی «شۆك‌و تۆقاندن» توانیی كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا بسه‌پێنێت له‌سوریاو عیراق، بۆ ئه‌وه‌ش حه‌زو ئاره‌زووی خوێنڕشتن‌و كوشتنی لایه‌نگره‌كانی قۆسته‌وه، كه بۆ ئه‌و كوشتوكوشتاره‌ش چه‌ندین ده‌ق‌و داڕشته‌و هۆكاری لێره‌و له‌وێ هێنایه به‌ری مه‌یدان. له‌وباره‌یه‌شه‌وه گروپه‌كه چه‌ند كۆمه‌ڵكوژی‌و قه‌سابخانه‌یه‌كی خوڵقاند، كه ئیتر وایلێهات ئه‌وه بوو به‌به‌شێكی جیانه‌كراوه له‌ستراتیژی داعش بۆ په‌لهاویشتن‌و كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌وه پشتڕاست ده‌بێته‌وه كه له‌دوای به‌جێهێشتن‌و ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و گرووپه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه، وه‌ك كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی بنكه‌ی سپایكه‌ر له تكریت، له‌وێ چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه نزیكه‌ی 1700 سه‌ربازی عیراقییان كوشتبوو. وێڕای ئه‌وه‌ش له‌دوای رزگاركردنی شنگال چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ‌و تكریتش هه‌ر لێی گه‌ڕێ!
دیمه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی‌و سه‌ربڕین
ئه‌و گروپه وێنه‌ی دیمه‌نی هه‌ندێك له‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌یان ده‌گرت‌و له‌ڕێی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه بڵاویان ده‌كرده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بنكه‌ی سپایكه‌ر رووی‌دابوو، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجی هه‌رچی زیاتر ترساندن‌و تۆقاندنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵیاندا نه‌بوو، بۆئه‌وه‌ی به‌بێ به‌رگریی ئه‌و ناوچانه‌یان راده‌ست بكرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌كاتی گرتنی موسڵدا روویدا.
«ئالبو نه‌مر» به‌نموونه
به‌پێی ستراتیژی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه‌ش «ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه له‌ناوببرێن كه سه‌ر به‌گروپه‌كه‌ی خۆیان نین‌و هه‌روه‌ك ده‌بێت شوێنكه‌وتووانی ئایینه نائاسمانییه‌كان بكوژرێن‌و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ش بكوژرێن كه‌بڕوایان به دیموكراسی هه‌یه‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و گرووپه ره‌تده‌كه‌نه‌وه یان له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمانه‌دا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه نه‌یاری داعشن»، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌ینه‌تییه بوو كه تووشی هۆزی (ئالبو نه‌مر)ی سوننه مه‌زهه‌ب بوو له پارێزگای ئه‌نبار كه به‌هۆیه‌وه گروپی داعش به‌ده‌یان كه‌س له‌ڕۆڵه‌كانی ئه‌و هۆزه‌ی له‌سێداره‌دا.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش داعش وێنه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و كوشتن‌و سه‌ربڕین‌و سوتاندنانه‌ی دیله‌كانی ده‌گرت‌و بڵاوی ده‌كردنه‌وه وه‌ك دوو رۆژنه‌مانووسه ژاپۆنییه‌كه‌و فڕۆكه‌وانه ئوردنییه‌كه، تا له‌وێوه په‌یامێكی وحشیگه‌ریی‌و تۆقاندن بدات به‌خه‌ڵك.
وێرانكاریی‌و خاپوركردن
سیاسه‌تی وێڕانكاریی‌و خاپووركردن لای داعش، له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه بوونه‌ته پاشماوه‌ی شارستانی‌و مێژووی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وه سه‌رباری خاپووركردنی هه‌موو شوێنه‌كان له‌كاتی جه‌نگ‌و پێكدادان‌و بۆمب چاندندا.
واپێده‌چێت ئه‌و گرووپه ده‌ركی به‌وه كردبێت كه ئه‌ركی ئه‌وه شوێنه‌واره‌كان هه‌ڵته‌كێنێت له‌جیهاندا تا بتوانێت سه‌رنجی زیاتری میدیاكان بۆخۆی رابكێشێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ساڵی 2001دا له‌ئه‌فغانستان كردیان كاتێك په‌یكه‌ره گه‌وره‌كه‌ی بودایان ته‌قانده‌وه، له‌و رووه‌شه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌و پاش كۆنترۆڵكردنی موسڵ‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا، قێزه‌ونترین تاوانیان له‌مێژووی نوێ‌دا كرد له‌ڕێی رووخاندن‌و تێكشكاندنی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌وه كه مێژوویان بۆ دێرزه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و شوێنه‌واری هه‌موو تایفه‌و میلله‌تێكی له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام داعش هه‌موو په‌یكه‌رو كه‌نیسه‌و مزگه‌وت‌و مه‌زارگه‌كانیان له‌هه‌ریه‌ك له‌عیراق‌و سوریا ته‌قانده‌وه. هه‌روه‌ك داعش به‌شێك له‌دیواری مێژوویی نه‌ینه‌واشی ته‌قانده‌وه‌و به‌هه‌زاران كتێب‌و ده‌ستنووسی مێژوویی سوتاند به‌و جۆره‌ی كه مه‌غۆله‌كان له‌كاتی داگیركردنی به‌غدادا كردوویانه.
وێرانكردنی شوێنه‌وارو
سوتاندنی ده‌ستنووسه‌كان
داعش له‌ساڵی 2014و به‌چه‌ند رۆژێكی كه‌م له‌دوای گرتنی موسڵ په‌یكه‌ری (ئه‌بو ته‌مام)و مه‌زارگه‌ی ئه‌ربه‌عین له‌تكریت‌و كه‌نیسه‌ی خه‌زرا له‌تكریت‌و مزگه‌وتی سوڵتان وه‌یس له‌ناو موسڵ‌و كتێبخانه‌ی موسڵیان له‌ناوبرد. ویڕای ئه‌وه‌ش قه‌ڵای ته‌له‌عفه‌ر‌و موزه‌خانه‌ی موسڵ به‌هه‌موو شوێنه‌واره‌كانی ئاشووری‌و شاری حه‌زه‌ر‌و شاری نه‌مرود‌و مه‌زاری یونس پێغه‌مبه‌ری مێژووییشیان رووخاند. ئه‌مه‌ش وای له‌ڕێكخراوی یونسكۆ كرد كه بڵێت ئه‌وه‌ی داعش كردوێتی «تاوانی جه‌نگه».
له‌سوریاش دوای ئه‌وه‌ی شاری ته‌دموریان كۆنترۆڵكرد، ده‌ستیانكرد به‌تێكدانی شانۆی ته‌دمور-ی رۆمانی‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌گۆڕ‌و پاشماوه ئایینییه‌كانی وه‌ك مه‌زراگه‌ی محه‌مه‌د بن عه‌لی نه‌وه‌ی ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب (ر.خ)و مه‌زارگه‌ی عه‌لامه‌ی ته‌دموری ئه‌بو به‌هائه‌دین. هه‌روه‌ك كه‌نیسه‌ی مار ئه‌لیان ناسك-یشیان له‌شاری قه‌ریه‌ته‌ینی سه‌ربه‌پارێزگای حه‌مس‌و په‌رستگای به‌عل شه‌مین-ی شاری ته‌دمور.
له‌ناو به‌رداشی هه‌ردوولادا
بێگومان به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو دیمه‌شق‌و تیرۆریستانی داعشه‌وه، هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی كه داعش كۆنترۆڵی كردووه، رووبه‌ڕووی وێرانكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن یان نیمچه وێرانی بۆته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی بۆردومان‌و پێكدادان‌و بۆمبڕێژ كردنه‌وه.
له‌ئاژانسه‌كانه‌وه ئاماده‌كردنی: جه‌مال ئارێز
PUKmedia رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25