riklam

له‌ ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 09:19 AM - 2015-11-29
.

.

داوا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت گوشار بخاته‌سه‌ر توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌ی دیموكراتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

بۆپرۆتۆسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی توركیاو ئه‌درۆگان ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كوردو به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی شه‌قامی ئه‌ڵمانی بۆده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی كوردو ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا سه‌ره‌ڕای سه‌رمایه‌كی زۆر كوردستانیان ئێواره‌ی ٢٨/١١/٢٠١٥ له‌سه‌نته‌ری شاری نۆرنبێرگ كۆبونه‌وه‌و به‌چالاكی وتارخوێندنه‌وه‌ به‌زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی و كوردی و توركی و عه‌ره‌بی بێزاری و نیگه‌رانی كوردیان له‌به‌رامبه‌ر رژێمی توركیاو سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان گه‌یانده‌ شه‌قامی  ئه‌و شاره‌و له‌سه‌نته‌ری شاردا له‌نێو جمه‌ی هاتچۆو  خۆئاماده‌كردن بۆمه‌راسیمه‌كانی جه‌ژنی له‌دایك بوون و سه‌ری ساڵدا به‌دروشمی یه‌په‌ده‌و په‌كه‌كه‌و وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پلاكاتی نوسراوه‌وه‌ چالاكیه‌كه‌یان ڕازانده‌وه‌و پلاكاتی نوسراویان به‌زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا داوایان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و شه‌قامی ئه‌ڵمانی كرد كه‌ ده‌ستی هاوكاری بۆكورد درێژكه‌ن و فشاربخه‌نه‌ سه‌ر ڕژێی توركیا تاسه‌رۆك ئاپۆ ئازادبكات وپرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ری دیموكراتی گه‌لانی توركیا ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه‌و ئه‌مه‌شیان به‌خواست وئیراده‌ی  ئاشتیخوازانه‌ی وه‌سفكردو كورد گه‌یاندیانه‌ ڕای گشتی شه‌قامی ئه‌ڵمانی له‌و شاره‌دا.

PUKmedia  شێهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket