riklam

ئه‌ردۆگان پێشنیارێك ده‌خاته‌به‌رده‌م روسیا

جیهان 08:54 AM - 2015-11-29
ڤلادیمێر پوتین و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان

ڤلادیمێر پوتین و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان

هه‌رچه‌ند تا ئێستا سه‌رۆك كۆماری روسیا وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌ردۆگانی نه‌داوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشنیاری بینینی پوتین ده‌كات.

دیمیتری پسكۆف وته‌بێژی كۆشكی كرملین له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پێشنیاری به‌ مۆسكۆ داوه‌ كه‌ چاوی به‌ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆك كۆماری روسیا بكه‌وێت كه‌ تا ئێستا مۆسكۆ ڕه‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه‌.

روسیا رایگه‌یاندووه‌ تا توركیا داوای لێبوردن نه‌كات له‌سه‌ر رووداوی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی روسیا، مۆسكۆ ئاماده‌نییه‌ وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌ردۆگان بداته‌وه‌.

جێی باسه‌ پاش رووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ روسییه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و روسیا گرژی تێكه‌وتووه‌.

PUKmedia و / جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ir.voanews.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket