riklam

به‌وێنه‌ .. هێزێكی تر به‌شداربووه‌ له‌ رزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌ روسیایه‌كه‌

جیهان 12:22 AM - 2015-11-29
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیاوه‌ خه‌ڵاتكراون

له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیاوه‌ خه‌ڵاتكراون

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیا وێنه‌ی چه‌ند سه‌ربازێكی هێزی تایبه‌تی رژێمی سوریایان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شداربوون له‌ رزگاركردنی یه‌كێك له‌ دوو فڕۆكه‌وانه‌ روسیایه‌كه‌ ، كه‌ فڕۆكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیاوه‌ كرایه‌ ئامانج .

 

به‌پێی زانیاریه‌كان ، له‌سه‌روبه‌ندی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی روسیا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی رژێمی سوریا چوونه‌ته‌ شوێنی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌و روبه‌ڕووی هێزه‌ چه‌كداره‌ توركمانه‌كان بوونه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات له‌ ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كان به‌شداربوون . 

 

ئاژانسه‌ روسیایه‌كان باسله‌وه‌شده‌كه‌ن : ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی دوو فڕۆكه‌وانه‌ روسیایه‌كه‌ له‌ 24-11-2015 دوای 15 ده‌قیقه‌ له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری سیخۆ – 24ی له‌سنوری سوریا – توركیا ده‌ستی پێكرد ، و  فڕۆكه‌وانی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌كه‌ به‌ناوی ئۆلیگ بیشكۆف له‌كاتی خۆ فڕێدانه‌ خواره‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هێزه‌ توركمانه‌كان ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژراوه‌ . 

 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌: به‌ڵام فڕۆكه‌وانی دووهه‌م به‌ناوی قوسته‌نتین موراختین له‌لایه‌ن چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی روسیایه‌وه‌ چاودێریكراوه‌و دواتر به‌پشتیوانی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای سوریا، له‌لایه‌ن هیلیكۆپته‌ره‌ روسیایه‌كانه‌وه‌  رزگاركراوه‌ .

 

 هه‌رله‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ئه‌لیسكه‌نده‌ر پۆزینیچ له‌هێزه‌كانی ده‌ریایی  روسیا كوژراوه‌.

ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌نێوان ناوچه‌ی دورین و چیایی توركماندا ئه‌نجامدراوه‌. 

 

هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی ئه‌و هاوكاری و پشتیوانیه‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای سوریا ، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه‌ رێز له‌و سه‌ربازه‌ سورییانه‌ گیراوه‌. 

 

PUKmedia و ، سامان 

 

30212128112015_5659c77fc46188764b8b45cb.jpg

42212128112015_5659c78dc36188f5788b458e.jpg

11222128112015_5659c79bc3618840788b4594.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket