riklam

به‌ڤیدیۆ.. توركیا به‌بیانووی هاوكاری مرۆیی چه‌ك ده‌داته‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان

جیهان 10:23 PM - 2015-11-28
توركیا پشتیوانی و هاوكاری گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌كات

توركیا پشتیوانی و هاوكاری گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌كات

سوپای سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات ، حكومه‌تی توركیا  له‌بری هاوكاری مرۆیی بارهه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌داته‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی سوریا . 

 

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ 28-11-2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی توركیا به‌بیانووی ناردنی هاوكاری مرۆیی بارهه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌ چه‌كداره‌كانی سوریایداوه‌ .

رونیشكراوه‌ته‌وه‌ : شه‌وی هه‌ینی رابردوویش ژماره‌یه‌ك موشه‌كی توركیا ئاڕاسته‌ی سوپای سوریا كراوه‌ . 

 

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان  جان دۆندار سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت و ئه‌رده‌م گول به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌كه‌ له‌ئه‌نقه‌ره‌ به‌تۆمه‌تی  ئاشكراكردنی نهێنی ده‌وڵه‌ت و سیخوڕیكردن ده‌ستگیركراون . 

 

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ و له‌دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی روسیا له‌ سوریا، راگه‌یاندنه‌كانی روسیا هێرشی جۆراوجۆر ده‌كه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی ئاكپارتی كه‌ پشتیوانی و هاوكاری گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن . 

 

PUKmedia  و  ،سامان 

 

 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket