riklam

پێنجوێنی:تیرۆركردنی یاڵچی بەشێكە لەزنجیرەی تیرۆركردنی كەسایەتیە دیارەكان

کوردستان 07:57 PM - 2015-11-28
ئەم كارانە بۆ ترساندنی خەڵكی باكوری كوردستانە

ئەم كارانە بۆ ترساندنی خەڵكی باكوری كوردستانە

شارەزایەكی كاروباری سیاسی توركیا رایدەگەیەنێت تیرۆركردنی تاهیر یاڵچین سەرۆكی لقی پارێزەرانی ئامەد بەشێكە لەو زنجیرەی تیۆركردنەی لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە بۆ تیرۆركردنی كەسایەتییە دیارەكانی باكوری كوردستان دەستیپێكردوە.

محەمەد پێنجوێنی شارەزای كاروباری سیاسی توركیاو كەسایەتی نزیك لەپەكەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: حكومەتی توركیا دەیەوێت لەباكوری كوردستان ئاڵۆزی دروست بكات و بارودۆخی شارە كوردییەكان زیاتر ئاڵۆزتر ببێت.

وتیشی: تیرۆركردنی تاهیر یاڵچی بەشێكە لەتیرۆركردنی كەسایەتییە دیارەكانی توركیا كە لەناو جەماوەردا پێگەیان هەیەو پشتیوانی لەخەڵك دەكەن.

پێنجوێنی رونیشیكردەوە تیرۆركردنی تاهیر ئاڵچی سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد بەشێكە لەو زنجیرەی تیرۆركردنی كەسایەتییە دیارەكان، چونكە پێشتریش هەوڵی تیرۆركردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە درا، ئەم كارانەش بۆ ترساندنی خەڵكی باكوری كوردستانە، ئەو روداوانەش وادەكات گەنجانی باكور زیاتر بچنە ناو ریزەكانی پەكەكەو ببن بەگەریلا، پێشیوایە كە شەڕ لەباكوری كوردستان درێژە دەكێشێت و بارودۆخەكەش زیاتر بەرەو ئاڵۆزبون ببات.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket