riklam

كۆسرەت رەسوڵ: كوردستان بەرگەی قەیرانی لەوە زیاتر ناگرێ

کوردستان 05:03 PM - 2015-11-28
لایەنەكان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆو كێشەكان چارەسەر بكەن

لایەنەكان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆو كێشەكان چارەسەر بكەن

ئەمڕۆ 2015/11/28 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە ژمارەیەكی زۆر لە كادیرانی پێشكەوتووی یەكێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر.

لەو دیدارەدا كە هەریەك لە رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەكر مستەفا راوێژكاری سەربازی سەرۆكایەتی هەرێم و هەرێم كەمال ئاغاو رەهبەر سەید برایم ئەندامانی سەركردایەتی و رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئامادە بوون، تێیدا ئامادەبوان بەخێرهاتنەوەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی-یان كردو هیوایان خواست هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان لە كوردستاندا.

لای خۆیەوە كۆسرەت رەسوڵ سوپاسی ئامادەبوانی كردو وتی: بارودۆخی كوردستان بەرگەی قەیرانی لەوە زیاتر ناگرێ و پێویستە هەوڵەكانمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنیان.

لەلایەكی تریشەوە هەر ئەمڕۆ لەشاری هەولێر، كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەئامادەبوونی عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن پێشوازیكرد لە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و وەفدێكی هاوڕێی.

لە سەرەتای دیدارەكەدا وەفدی میوان بەخێرهاتنەوەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی-یان كردو عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی وتی: من لە كات و ساتە سەختەكاندا كاك كۆسرەتم بینیوەو پیاوێكی زۆر قارەمان و بەهیمەتە، لە بەرامبەردا كۆسرەت رەسوڵ سوپاسی ئەو سەردان و بەسەركردنەوەیەی وەفدی میوانی كرد.

بارودۆخی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، هەردوولا بەگرنگیانزانی لایەنەكان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆو كێشەكان چارەسەر بكەن.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا ستایشی رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد لە جەنگی روبەڕووبوونەوەی داعش و سەركەوتنەكانیان بەرزنرخاند.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket