riklam

ئامه‌د.. پۆلیس هاتوچۆكردنی هاووڵاتیانی قه‌ده‌غه‌كردوه‌

کوردستان 04:57 PM - 2015-11-28
 شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌

شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌

له‌دوای شه‌هیدكردنی تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د، شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌نێوان پۆلیسی توركیاو هاووڵاتیانی شاری ئامه‌د ده‌ستیپێكردوه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 28-11-2015،بڵاویانكرده‌وه‌، له‌دوای شه‌هیدكردنی تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی (ئامه‌د)ی باكوری كوردستان، هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ دژی ئه‌و كاره‌ رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و رووبه‌ڕووی پۆلیسی ئه‌و شاره‌بوونه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قورس له‌نێوان هاووڵاتیان و پۆلیس له‌و شاره‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: پۆلیسی توركیا هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌ستپێكردوه‌و رێگای هاتوچۆی هاووڵاتیانی له‌سوری ئامه‌د قه‌ده‌غه‌كردوه‌.

جێگای باسه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئامه‌دی باكوری كوردستان تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌و شه‌هید كرا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket