riklam

بڕیاره‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی سوید فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ناگرێته‌وه‌

کوردستان 03:10 PM - 2015-11-28
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی ده‌زگای گواستنه‌وه‌ی سوید، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ناگرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ 28-11-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا هیچ كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی سوید گه‌شتی راسته‌وخۆی له‌نێوان سویدو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا نییه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌زگای گواستنه‌وه‌ی سویدیش به‌ته‌نها ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییانه‌ی سوید ده‌گرێته‌وه‌ كه‌راسته‌وخۆ گه‌شتییان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌، كه‌ ئه‌ویش كۆمپانیای (زاگرۆس ئێر)ه‌، كه‌ته‌نها گه‌شتی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هه‌یه‌.

وتیشی: سوید هیچ گه‌شتێكی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نییه‌، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاتی سوید فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناگرێته‌وه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket