riklam

فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان: له‌پرسه‌ نیشتمانییه‌كاندا یه‌ك هه‌ڵوێستین

ی.ن.ک‌‌ 02:07 PM - 2015-11-28
وێرای جیاوازی بیرورا له‌ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان یه‌كین

وێرای جیاوازی بیرورا له‌ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان یه‌كین

ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی  لیسته‌ جیاكانی (یه‌كیتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ ) له‌ ئۆفیسی  كۆمیته‌ی ڕیكخستنی (ی.ن.ك)  له‌ سه‌ر داوای كۆمیته‌ی هاوكاری حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ نه‌رویج كۆبونه‌وه‌ ویرایی به‌خیرهاتنیان و خۆشحاڵی ده‌ربرینیان به‌ سه‌ردانه‌كانیان  بۆ سوید و ئه‌لمَانیا و نه‌رویج  ئاگاداربوون له‌ كارو چالاكیه‌كانیان له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا له‌ ده‌ستپیكدا له‌لایه‌ن كاك موحیدین  به‌رپرسی كۆمیته‌ی هاوكاری حزبه‌ كوردستانییه‌كانه‌وه‌ به‌خیرهاتنیان كراو تێیدا ئامانجی دانیشتنه‌كه‌ خرایه‌ڕوو .

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كاك ئه‌یوب له‌ لیستی گۆران و ئه‌بوكر هه‌ڵه‌دنی له‌ لیستی یه‌كگرتوو كاك سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د  له‌لیستی یه‌كیتی و مه‌روان گه‌لاڵی له‌لیستی كۆمه‌ڵ به‌ كورتی ئامانجی سه‌فه‌ره‌كه‌یان روونكرده‌وه‌ بۆ وڵاتی سوید و ئه‌لمَانیا و له‌لایه‌ن نوینه‌ری حزبه‌كانه‌وه‌ چه‌ندین پرسیار و تیبینی و به‌رچاو ڕوونیان پیدرا و په‌رله‌مانتارانیش، به‌ وردی وه‌ڵامی هه‌موو پرسه‌كانیان دایه‌وه‌ ئه‌وه‌ی جیگای خۆشحاڵییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو دابران و لیكترازان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌كتر وه‌فده‌كه‌ وه‌كو یه‌ك تیم وابوون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket