riklam

نه‌سرین عه‌بدوڵا : هیچ موچه‌یه‌كم نیه‌

کوردستان 08:51 AM - 2015-11-27
شۆڕشی كورد هه‌میشه‌ به‌رده‌وامه‌

شۆڕشی كورد هه‌میشه‌ به‌رده‌وامه‌

نه‌سرین عه‌بدوڵا وته‌بێژی گشتی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ كه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین ژنه‌ شه‌ڕڤانی كورد له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانه‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌و له‌ساڵی 2013 ه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌ له‌ یه‌په‌ژه‌ هیچ موچه‌یه‌كی نیه‌ و سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌ی به‌گه‌وره‌ترین پاداشت و ئاواتی ژیانی خۆی ده‌زانێت . 

 

نه‌سرین عه‌بدوڵا وته‌بێژی گشتی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ ئیراده‌و به‌رنامه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراومان هه‌یه‌ ، ئه‌ویش ئازادی گه‌له‌كه‌مانه‌ له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ، دروشمی ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و په‌یوه‌یسته‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوردبوونمانه‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌هه‌موو شت گرنگتر ئازادی گه‌له‌كه‌مانه‌ .

 

وتیشی: هیچ موچه‌یه‌كم له‌ریزی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌دا نیه‌ و هیچ كات بیرم له‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ پرسیاری رۆژنامه‌نووسانه‌ بیرم ده‌خاته‌وه‌ كه‌ موچه‌ چیه‌؟ و هه‌مبێت یان نا .

 

له‌باره‌ی ئازادی و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد له‌رۆژئاوا و به‌هێزبوونی ئابوری ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان ، ئه‌وكات موچه‌ی ده‌بێت ، دیسانه‌وه‌ نه‌سرین عه‌بدوڵا ووتی: هیچ كات موچه‌مان ناوێت ، ئه‌وه‌ی له‌بیرو هزری ئێمه‌دایه‌ ، شه‌ره‌فی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌ ، له‌گه‌ڵ پاراستنی خاكه‌كه‌ی ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ریه‌. 

 

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌په‌ژه‌ هه‌ر له‌رێكه‌وتنی به‌ره‌و باشوری كوردستان ، هیچ پاسه‌وانێكی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه‌ و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ووتی: باشوری كوردستان خاكی كوردستانه‌ ، ئێره‌ش نیشتمانی منه‌ ، له‌ناو براوخوشك و گه‌له‌كه‌مدام ، ئه‌وان پارێزگاریم لێده‌كه‌ن ، ئیتر پاسه‌وانم بۆ چیه‌ ؟ . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket