riklam

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و مه‌غریب پته‌وتر ده‌كرێت

عیراق 01:32 PM - 2015-11-26
.

.

ئه‌مڕۆ 26-11-2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ زیاد خالید باڵیۆزی نوێی عیراق له‌مه‌غریب.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه‌ عیراق گرتوویه‌تیه‌به‌ر له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌و جیهان، كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌هێزكردنی پێگه‌ی عیراق و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌كانی باڵیۆزخانه‌و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ پێشكه‌شی جالییه‌ی عیراقی ده‌كات له‌شانشینی مه‌غریب.

هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر سوربونی به‌رده‌وامی عیراق له‌پێناو درێژه‌دان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداو ره‌بات كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو گه‌لی برا مسۆگه‌ربكات.

لای خۆشیه‌وه‌ باڵیۆز خالید عه‌لی سعییه‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری نێوان هه‌ردوو وڵات و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هاریكاری دووقۆڵی له‌گه‌ڵ مه‌غریب له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket