riklam

له‌مه‌ولا هه‌فته‌ی یه‌ك جار مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌ره‌وه‌

تەکنەلۆجیا 01:48 PM - 2015-11-25
.

.

ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی به‌ریتانیا ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێیان به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ له‌داهاتوودا له‌گه‌ڵ مۆبایلی زیره‌ك و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاكه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌یه‌ك جار شه‌حنكردنه‌وه‌ ئامێره‌كه‌ی بۆ یه‌ك هه‌فته‌ به‌كاربهێنێت.

به‌پێی راپۆرته‌ هه‌واڵێكی سایتی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یلی) به‌ریتانی، زاناكان توانیویانه‌ مادده‌یه‌ك به‌رهه‌مبهێنن كه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایل و تابلێت و كاتژمێری زیره‌ك داده‌نرێت، ئه‌م مادده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی وزه‌ی به‌كارهاتوو، چونكه‌ وه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ %90ی وزه‌ی پاتری ئامێره‌كان به‌هۆی رووناكی شاشه‌ی ئامێره‌كانه‌وه‌ ده‌ڕوات.

به‌هۆی ئه‌م مادده‌یه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن چێژ له‌مۆبایل و ئامێره‌كانیان وه‌ربگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه‌ بكات زوو ئامێره‌كانیان شه‌حن بكه‌نه‌وه‌، پێده‌چێت ئه‌مه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بێت بۆ كێشه‌ی دابه‌زینی شه‌حنی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان.

PUKmedia  و/ گۆران قادر
س/ رۆتانا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket